په‌رده‌ی کچێنی … دڵشاد تاقانه
گوزاره‌ی نه‌وه‌ی دووه‌می کورد له هه‌نده‌ران …
په‌رده‌ی کچێنی …باسگۆی ڕازی دووبه‌دووی دوو كچه کورد که له کۆتایی پشووی هه‌فته یه‌کیان گرتبۆوه ، بۆ ئه‌و ڕاگۆرکێیه‌ی بردن خۆشیان نه‌یانزانی چۆن ده‌ستی پێ کرد ! وه‌ک گێژه‌ن سه‌نج و تێبینیه‌کانی هه‌ڵده‌لووشین ، ڕاشکاوانه یه‌کتریان ده‌دواند تیشکیان خسته سه‌ر ئه‌و باسه مێ کوژه ، نهێنی یه ، ته‌لیسماویه ، ده‌روونی و جه‌سته‌ییه که له پێناوی دا به هه‌زارا گه‌نج له‌ناوبران … ده‌توانم خۆم بدوورمه‌وه له بووکێنی هه‌ر وه‌ک کچ خۆم پێشکه‌شی کوڕی هاوسه‌ر بکه‌م به ئاسانی ده‌کرێ به‌ڵام من نامه‌وێ هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه به درۆ ڕابێم و بیخه‌ڵه‌تێنم ئه‌و تاوانی چی یه ؟ ئه‌وه بۆچونی سه‌ری باسه‌که‌یه له‌ده‌می یه‌کیانه‌وه گوزاره‌ی کرد به‌رده‌وام بوو : ڕاسته له کوردستان له‌دایک بووم و شه‌ش ساڵان بووم هاتمه ده‌ره‌وه ئێستا بیست و هه‌شت ساڵیم خێزانم دروست نه‌کردووه ، کێشه‌م هه‌یه که‌سم نه‌دیه‌وه بگونجێین به‌تایبه‌تی کوڕی کورد وا ئاسان نی یه چۆن په‌یدای که‌م ؟ هه‌موویان په‌ڕۆسوره‌ی کچێنیان ده‌وێ . له دوای ئاخێکی سارد … ده‌زانم ئه‌وان چۆن بیر ده‌که‌نه‌وه به‌داخه‌وه جار هه‌یه فێڵیان لێ ده‌کرێ به‌ڵام بۆ ئاگاداریت زۆرن ئه‌وانه‌ی سه‌ره‌تا کچێنیان کرده دیاری و دواییش ناپاکیان له پیاوه‌کانیان کرد ، بۆ ده‌بێ ته‌نیا دڵۆپه خوێنێک پێوه‌ری مرۆڤایه‌تی من بێ ؟ ئه‌وی تریان بواری وه‌رگرت و دوا : من لێره له دایک بووم ئه‌وا نۆزده ساڵیم له‌به‌ر دڵی دایکم و باوکم کچێنی خۆمم پاراستووه ، وه‌ک هه‌موو مێیه‌ک زۆر حه‌زم له کوڕه هه‌موو ده‌سته‌خوشکه‌کانم دۆستی خۆشه‌ویستی کوڕیان هه‌یه له خوێندنگه و له ماڵ له گه‌ڵیاندا ده‌ژین که‌س هیچ ناڵێ و ڕێگا ناگرێ ته‌نیا بۆ ئێمه نابێ ! له لایه‌ک باوکم و دایکم هه‌ڕه‌شه‌ی کوشتن ده‌که‌ن ده‌ڵێن : نامانه‌وێ ئێمه تۆپشکێنی نه‌ریت بین بۆ ئه‌وه ئاماده‌ین بتکوژین له لایه‌کی تریش کوڕانی هه‌نده‌رانی به نه‌خۆشی ده‌روونی تاوانبارم ده‌که‌ن به دوو په‌نجه‌ی هه‌ردوو ده‌ستی له‌به‌رزیه‌وه نیشانی دا له ناو دووکه‌وانه که‌وا هاوڕێ ی کوڕم نی یه ! منیش به‌جێهێنه‌رم ، شکۆی باوک و براکانم به من به‌ستراوه چونکه هاوسه‌ر ئه‌وه‌ی لێم ده‌وێ چی بکه‌م سه‌رم لێ شێواوه ! ئه‌و جاره ئه‌وی تریان نۆره‌ی لێ وه‌رگرته‌وه : دایک و باوکم هێنده گۆشه‌گیر و دابڕاون که‌س ناناسن ده‌یانه‌وێ شوو به کورد بکه‌م ئاخر من کوڕی کورد له کوێ په‌یدا بکه‌م ؟ یا له‌به‌ر لایه‌نی سیاسی ئه‌وان له پارتێکی ترن کوڕه کورده‌که‌ی دراوسێمانییان پێ باش نی یه هه‌روه‌ها خۆشیان به چاره‌ی باوک و دایکی ئه‌ویتر دانایه‌ته‌وه له گه‌ڵیان ناگونجێن . هه‌وڵم دا له‌گه‌ڵ کوڕی کورد یان با هه‌ر ئیسلام بێ عاره‌ب ، فارس ، تورک ، ئه‌فغانی …. ئه‌وانیش به‌کارنایه‌ن هه‌ر وه‌ک کوڕه ئه‌وروپیه‌کان په‌یوه‌ندیان بۆ ده‌سگه‌رمکردنه‌وه و ڕابواردنه ده‌یانه‌وێ کاکه‌له و دایه‌له‌ی خۆیانم له‌گه‌ڵ بکه‌ن دوایش ده‌چنه‌وه وڵاتی خۆیان ناپاکی له کچێکی ئه‌وێ ده‌که‌ن به‌قسه‌ی خۆیان ژن ده‌هێنن واته یه‌کێ سه‌رمۆریان ده‌وێ ، منیش ده‌که‌نه کۆڵان . پاش کورته بێ ده‌نگیه‌ک .. ئه‌وه‌ی تریان هاته گۆ : خۆ من ئێستا له هه‌ژده ساڵ زیاترم مافی یاساییم هه‌یه ده‌توانم به‌کاری بهێنم به‌ڵام باوکم و دایکم خۆش ده‌وێ ، ئه‌وان ناهێڵن ده‌یانه‌وێ کوڕی کوردم له کوردستانه‌وه بۆ بێنن واته یه‌کێ له ناسیار و خزمان بێ گوێدانه ئه‌وه‌ی من ده‌مه‌وێ یان نا ؟ ئایا حه‌زمان له‌یه‌که ! یا ده‌گونجێین ؟ ئه‌و له دنیا یه‌کی تر و به شێوه‌یه‌کی تر بیر ده‌کاته‌وه من به‌جۆرێکی تر و … له ناکاو قسه‌که‌ی بڕی و ده‌ستی پێکرده‌وه : با ئه‌وه‌ت بۆ بگێڕمه‌وه : ده‌سته خوشکه‌که‌م هه‌ر به کچی مایه‌وه تا شووی به کوڕی پووری کرد له کوردستانه‌وه ، دوای ئیش‌کردن و دابینکردنی ژیان و مافی نیشته‌جێ بوون بۆی هێنایه ئێره ، لێره کوڕه په‌شێمان بوه‌وه به جێ ی هێشت و پێ ی وتبوو تۆ سۆزانی ، چۆن ده‌بێ له‌گه‌ڵ کوڕان قسه‌بکه‌ی تێکه‌ڵ بی و هاوڕێت هه‌بێ ! من ته‌نیا بۆ گه‌یشتنم به ئێره خواستمی . ده‌ڵێن ئێستا کچێکی بیانی بێ بن وه‌ک خۆی ده‌ڵێ هاوڕێیه‌تی و له‌گه‌ڵی ده‌ژی ده‌یه‌وێ ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ دروست بکا . به پێکه‌نینی فشه‌پێکردنه‌وه پرسی " تۆ بڵێ ی داوای په‌ڕۆی کچێنی لێ بکا " . درێژه‌ی دایه و وتی : دایکی من خه‌یاڵ پڵاو ده‌کا ده‌ڵێ : گه‌ر له کوردستان بووینایه کوڕ خۆیان ده‌هاتنه خوازبێنیت . به‌ڵام خۆ من لێره‌م ئه‌وه ڕاستی یه ، لێره‌ش وا دیاره ده‌بێ سه‌ری سپی بهۆنینه‌وه و دوایش پێمان ده‌ڵێن قه‌یره . بۆچوونه‌کان هه‌مووی ڕێژه‌یه‌ک له ڕاستی و هه‌ڵه‌یان تیایه ، گه‌ر له‌ده‌ست من بێ نامه‌وێ کچێنی ناسنامه‌ی ژیانم بێ و خوێنه سوری په‌رده‌ی بوکێنی بکه‌م به‌دیاری زاوابه‌ندی .
دڵشاد تاقانه
Dlshadtakana@yahoo.com