هه‌ڵوێست وه‌ربگرن له‌دژی دووباره‌بوونه‌وه‌ی توندوتیژیی له‌هه‌ڵبژاردندا
پشتیوانیی وبه‌شداریی بكه‌ن له‌چالاكییه‌كانی گروپی دژی توندوتیژیی له‌هه‌ڵبژاردندا
گروپی توندوتیژیی له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا كه‌ماوه‌ی بیست رۆژه خۆی راگه‌یاندووه‌و سه‌ره‌تا له‌چه‌ند رۆژنامه‌نووسێك پێكهاتبوو، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه ئێستا ژماره‌ی هه‌ڵسوڕێنه‌رو هاوپشتیوانانی گه‌یشتۆته 75 نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس پارێزه‌رو چالاكی بواری كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، بڕیاریداوه له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی رۆژی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن "22-5-2009" كاره‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ وچڕوپڕ ئه‌نجامبدات، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌و له‌پێناوی داكۆكیكردن له‌ره‌وشێكی ئاشتیی وئازاد تا هه‌ڵبژاردنی تێدا ئه‌نجام بدرێت په‌یوه‌ندییمان پێوه بكه‌ن وهاوكاریی ئه‌م گروپه بكه‌ن له‌پێناو فراوان وبه‌رینكردنه‌وه‌ی مه‌ودای چالاكییه‌كانی. بۆ په‌یوه‌ندیی گرتن له‌گه‌ڵ ستافی گروپ ده‌توانن له‌رێگه‌ی ئه‌م ئیمه‌یل وژماره ته‌له‌فۆنانه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانتان بگرن:
ستێڤان شه‌مزینانی : shamzini79@hotmail.com
009647705004289ئاسۆ عوسمان: lawa_0@hotmail.com
009647701459922نزار محه‌مه‌د: 009647701528550
هه‌ڵوێست وه‌ربگرن له‌دژی دووباره‌بوونه‌وه‌ی توندوتیژیی له‌هه‌ڵبژاردندا
كوردستان له‌به‌رده‌م پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنێكی چاره‌نووسسازو مێژووییدایه،ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له‌هه‌موو ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی پێشووتر جیاده‌كاته‌وه،به‌شدارییكردنی چه‌ندان گروپی جیا جیایه له‌ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی پرۆسه‌ی بانگه‌شه‌و پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن هێشتا به‌فه‌رمیی ده‌ستی پێنه‌كردووه، به‌داخه‌وه لێره‌و له‌وێ به‌تایبه‌ت له‌رێی كه‌ناڵه‌كانی میدیای حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كان ولایه‌نه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات چه‌ندین پڕوپاگه‌نده‌ی سیاسیی په‌خش وبڵاوده‌كرێنه‌وه،كه‌له‌هه‌موو لایه‌كه‌وه بۆنی هاندانی لێدێت بۆ توندوتیژیی. پێویسته (رۆشنبیران، رێكخراوه ناحكومیی ومه‌ده‌نییه‌كان، گروپه‌كانی فشار)له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌ڵمه‌ته میدیاییه زه‌بروزه‌نگ ئامێزه بوه‌ستنه‌وه، تاكو ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌ڵمه‌ته له‌دواجاردا نه‌بێته سه‌ره‌تایه‌كی مه‌ترسیدار بۆ روودانی كرده‌وه‌ی توندوتیژیی. پێویسته رێگه نه‌درێت به‌هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌پێشووتردا فوویان ده‌كرد به‌شه‌یپۆری شه‌ڕی ناوخۆ‌و كۆمه‌ڵگه‌یان به‌بێ حورمه‌ت سه‌یر ده‌كرد،جه‌سته‌ی دیموكراتی له‌ت وپه‌ت و وردوخاش بكه‌ن له‌رێی خامۆشكردنه‌وه‌ی ده‌نگی هه‌موو ئه‌وانی تر. ئه‌و هێرشانه‌ی له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌ناڵی راگه‌یاندنی سه‌ر به‌ده‌سه‌ڵات وده‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات ده‌كرێته سه‌ر یه‌كتری، جۆرێكه له‌هه‌مان شه‌ڕی ناوخۆی رابردوو. ئێستا كه‌كوردستان له‌به‌رده‌م هه‌ڵبژاردندایه ده‌بێت هه‌موو لایه‌ك ته‌نانه‌ت هاووڵاتیانی ئاسایی، پارێزگاریی له‌ره‌وشی ئاشتیی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن وبه‌رێگه‌و گوشاری مه‌ده‌نی پێشگیریی بكه‌ن له‌هه‌ر رووداوێك كه‌ببێته هۆكار بۆ سه‌رهه‌ڵدانی توندوتیژیی، به‌تایبه‌ت رێگریی وگوشار خستنه سه‌ر ئه‌و ده‌نگانه له‌ساڵانی پێشوودا فوویان ده‌كرد به‌ئاگری شه‌ڕی ناوخۆ وئێستاش خه‌ریكن له‌رێی هه‌مان ئه‌و بیروڕا توند‌و زبرانه‌وه كوردستان ده‌ئاڵێننه‌وه له‌و ئاگری شه‌ڕی ناوخۆیه‌ی ته‌واو سیما ومێژووی كوردی دزێو وناشیرین كرد. له‌م راستایه‌دا پێویسته ده‌سه‌ڵاتداران وخودی په‌رله‌مان وحكومه‌ت وسه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌ڵوێستیان هه‌بێت وپابه‌ندبن به‌و واده‌و به‌ڵێنانه‌ی به‌جه‌ماوه‌ری كوردستانیان داوه له‌دابینكردنی ئاشتیی وئارامیی وئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن به‌رێگه‌ی دیموكراسیی. به‌تایبه‌تی داواش له‌په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كه‌ین یاسایه‌كی تایبه‌ت ده‌ربكات بۆ لێپرسینه‌وه له‌هه‌ر هێزو لایه‌ن وگرۆیه‌ك كه‌بیه‌وێ له‌رێگه‌ی زه‌بروزه‌نگه‌وه هه‌ڵبژاردن له‌كه‌دار ودزێو بكات. ئێمه‌ش وه‌ك "گروپی دژی توندوتیژیی له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا" كه‌پێكهاتووین له‌كۆمه‌ڵێك رۆشنبیر‌و رۆژنامه‌نووسی بێلایه‌ن وسه‌ربه‌خۆ،داوا له‌میدیاكانی كوردستان ده‌كه‌ین خۆیان به‌دوور بگرن له‌ته‌حریز وبڵاوكردنه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی زه‌بروزه‌نگ ئامێز،به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه خوازیارین رۆڵێكی ئیجابی له‌پرۆسه‌كه‌دا ببینن، بانگه‌شه‌ی سه‌رجه‌م رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ورۆشنبیران وهێزه سیاسییه‌كانی كوردستانیش ده‌كه‌ن له‌م پێناوه‌دا وبۆ وه‌ستانه‌وه له‌دژی توندوتیژیی ده‌نگ وهه‌ڵوێستی روونیان هه‌بێت.
گروپی دژی توندوتیژیی له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا
28\4\2009
ناوی ئیمزاكارانی هاوپشتیوانیی بۆ ئه‌م راگه‌یاندنه
1- ستیڤان شه‌مزینانی – نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس.
2- ئاسۆ عوسمان – نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس.
3- عوسمان عه‌سكه‌ری – نووسه‌ر.
4- نزار محه‌مه‌د – نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس.
5-موعته‌سه‌م نه‌جمه‌دین – نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس.
6- عه‌لی فه‌تاح – رۆژنامه‌نووس.
7- ئه‌سعه‌د عه‌لی – نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس.
8- له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج – نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس.
9- سه‌لام عه‌بدوڵڵا ئیبراهیم – نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس.
10- ئازاد له‌تیف – هه‌ڵسوڕاوی مه‌ده‌نی.
11- كه‌مال مه‌حموود – هه‌ڵسوڕاوی مه‌ده‌نی.
12- به‌مۆ سه‌لاح – هه‌ڵسوڕاوی مه‌ده‌نی.
13- هێمن كه‌ریم – نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس.
14- زانكۆ سه‌ردار – نووسه‌ر و رۆژنامه‌نووس.
15- عوسمان ئه‌حمه‌د – نووسه‌ر.
16- هیوا ناسیح – نووسه‌ر و وه‌رگێڕ.
17- كاروان جه‌لال – رۆژنامه‌نووس "خاوه‌ن ئیمتیازی پێگه"
18- به‌ناز كوێستانی – رۆژنامه‌نووس "سه‌رنووسه‌ری پێگه"
19- دیاری فه‌ره‌یدوون – رۆژنامه‌نووس.
20- ئه‌نوه‌ر حه‌مه غه‌ریب – رۆژنامه‌نووس.
21- بورهان محه‌مه‌د – هونه‌رمه‌ند "گۆرانیبێژ"
22- عه‌دنان محه‌مه‌د – رۆشنبیر.
23- به‌ختیار هاوار – شاعیر.
24- حه‌سه‌ن حه‌مه یوسف – رۆشنبیر.
25-. به‌هادین مه‌حموود – نووسه‌ر.
26- د. بورهان یاسین – نووسه‌رو مامۆستای زانكۆ.
27- عه‌لی مه‌حموود محه‌مه‌د – نووسه‌رو سیاسیی.
28- ئیبراهیم مه‌لازاده- نووسه‌رو پارێزه‌ر.
29- میران محه‌مه‌د- نووسه‌رو مامۆستای زانكۆ.
30- رووناك شوانی –نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس.
31- ئاسۆ بیاره‌یی – نووسه‌رو توێژه‌ر.
32- عارف كه‌ریم – نووسه‌رو كه‌سایه‌تی سیاسیی.
33-شه‌رمین كه‌ریم – نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس.
34- عه‌داله‌ت عه‌بدوڵڵا- نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس.
34- ئازاد كوردی – به‌رپرسی سایتی چرا تیڤی.
35- قادر نادر – نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس.
36- ئاسۆ جه‌بار – نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس.
37- هیوا عه‌بدوڵڵا- نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس.
38- كاكۆ عه‌بدوڵڵا- نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس.
39- گۆران هه‌ڵه‌بجه‌یی – نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس.
40- بابۆ خاوێیی – سه‌رنووسه‌ری بۆچوون.41- گۆڤاری نێوه‌ند.
42- پارتی چاره‌سه‌ری دیموكراتی كوردستان.
43- گۆڤاری كلیل.
44- گروپی رۆشنبیریی بێلایه‌ن.
45- گروپی رۆشنبیریی رۆمان.
46- ناوه‌ندی رۆشنبیریی خاوه‌ن بیر.
47- گۆڤاری هاوبیر.
48- بزافی به‌ره‌و مه‌ده‌نیه‌ت.
49- گۆڤاری شه‌ن.
50- گۆڤاری نسێ.
51- رۆژنامه‌ی بۆچوون.
52- كۆمه‌ڵه‌ی لاوانی نه‌ته‌وه‌یی.
53- نه‌وزادی موهه‌ندیس – نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس.
54- هانا شێخ ئه‌حمه‌د – پارێزه‌ر.
55- سروه كه‌مال قادر – پارێزه‌ر.
56- سۆران محێدین مه‌عروف – پارێزه‌ر.
57-دانا رزگار – رۆژنامه‌نووس.
58- هه‌ورامان محه‌مه‌د- نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس.
59- خێڵان به‌ختیار – نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس.
60-رێكخراوی چاودێریی كوردۆساید "چاك".
61-مسته‌فا شه‌فیق ئیدلبی- نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس.
62-د. سالار حه‌مه‌سوور باسیره – نووسه‌رو مامۆستای زانكۆ.
63-چیمه‌ن كه‌ریم- نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس.
64-فه‌ره‌یدوون حه‌مه‌ڕه‌شید – نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس.
65- حه‌مزه قاسم عه‌لی- نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس.
66- شیلان محه‌مه‌د نوری – نووسه‌رو پارێزه‌ر.
67- كاوه محه‌مه‌د نوری- پارێزه‌رو چالاكی بواری مافی مرۆڤ.
68-جه‌لال ده‌باغ – نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس.
69-كۆیار ره‌ئووف- نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس "به‌ریتانیا".
70-محه‌مه‌دی مشیر – نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس.
71-بیلال موحه‌مه- به‌ڕێوه‌به‌ری ماڵپه‌ڕی كوردستانیوز.
72-كاروان عومه‌ر كاكه‌سوور – نووسه‌رو رۆشنبیر.
73- ده‌رسیم دیبه‌گه‌یی – نووسه‌رو رۆژنامه‌نووس.
74-جوامێر عوسمان–سه‌رۆكی كۆمه‌ڵه‌ی دۆستایه‌تی كورد- سوێدیی.
75- ئاسۆ حه‌مه‌شه‌ریف – یاساناس.