فرمێسکی سه‌رمایه‌دار وه‌ک فرمێسکی تیمساحه!
فرمێسکی سه‌رمایه‌دار وه‌ک فرمێسکی تیمساحه!
ن/جه‌لال قادر
له‌م ڕۆژانه ده‌مویست ڕیپۆرتاژێک له‌گه‌ل سه‌رمایه‌دارێکی کورد بکه‌م . چ له ڕووی خزمه‌ت کردنی بۆ نه‌ته‌وه‌که‌ی یا بۆ شیوازی پرۆسه‌ی کۆمپانیه‌که‌ی.
هه‌فتیه‌ک سه‌رقالی ئه‌و ڕیپۆرتاژه بووم. به‌لام به داخه‌وه له کاتی مونتاژکردنی فیلمه‌که گریان و نووزه و پاڕانه‌وه‌ی ئه‌م سه‌رمایه‌داره‌گێژی کردم. ته‌نانه‌ت ئیره‌یی به خه‌لکی کوردستان ده‌برد که زه‌نگین و سه‌رمایه‌دار بوونه له دوای پرۆسه‌ی ئازادییه‌وه!
سه‌رمایه‌دار:
له‌م قه‌یرانی ئابوورییه هه‌ڕه‌شه له وولاته‌کان ده‌کات بۆ قه‌رزکردن. هاوار و گریانیانه ده‌سته‌سڕه‌که‌یان پان کردۆته‌وه بۆ سووالکردن. پاش ئه‌م هه‌موو برسیه‌تیه‌ی منداله هه‌ژاره‌کانی جیهان .
بۆ وێنه گرتنی کابرای سه‌رمایه‌دار داوام لیکرد ڕوو له ئاوێنه بکات تا چه‌ند پۆرتریه‌تێکی بگرم.
کاتێ ڕووخساری خۆی بینی(له گورگ ده‌چوو)، له ئاوێنه‌که چه‌ند فرمێسکی به‌ردایه‌وه .
وتم: چیبووه ؟
وتی: ئاخ ئه‌م قه‌یرانی ئابووریه نه‌بووایه ئێستا فڕیبوم!
وامزانی کۆنه ئاشق و برینداره یا یادگارییه‌کی هاته‌وه یاد!. به‌ڕاستی بێ تاقه‌تی کردم .
ئێستا که سه‌یری وێنه‌ی گریانه‌که‌ی ده‌که‌م هیچ فرمێسک نابینم؟! فرمێسکی سه‌رمایه‌دار وه‌ک فرمێسکی تیمساحه!