پێشنیارێک بۆ حیزب و رێکخراوه کوردستانیه‌کان
ماڵپه‌رێ رادیۆی دۆیچه‌وه‌له/ فارسی(DW) هه‌واڵێکی له ژێر ناوی ” به‌شداری 57 وڵات له گه‌ڵاڵه‌ی نوێی ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست” بڵاو کردۆته‌وه که جێێ سرنجدانه. ئه‌م هه‌واڵه له وتووێژی رۆژنامه‌ی ” تایمزی له‌نده‌ن” له‌گه‌ڵ مه‌لیک عه‌بدوڵا پاشای وڵاتی ئوردۆن وه‌رگیراوه. به گوێره‌ی ئه‌م هه‌واڵه، باراک ئۆباما سه‌رۆک کۆماری ئه‌مریکا به جیددی له هه‌وڵی جێگیرکردنی ئاشتی له رۆژهه‌ڵاتی نیوهراستدایه و بۆ ئه‌مه‌به‌سته‌ش گلایهڵهیهکی ئاماده کردوه و به هاوکاری و یارمه‌تی وڵاتانی پێوه‌ندیدار و شوێندانه‌ر له‌و پرسه‌دا به‌ره‌و چاره‌سه‌ر کردنی کێشه‌ی له‌مێژینه‌ی رۆژهه‌ڵاتی نیوه‌ڕاست ده‌ڕوات. شایانی باسه که ئه‌و گه‌ڵاله‌یه هه‌رچه‌ند به نێو ئاشتی له رۆژهه‌لاتی ناوه‌ڕاست کراوه و کوردیش له‌و جوغرافیایه‌دا ده‌ژی به‌ڵام باسێک له کورد و حه‌لی کێشه‌ی کورد نه‌کراوه. به باوه‌ڕی مه‌لیک عه‌بدوڵا ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی ئاشتی رۆژهه‌ڵاتی نیوه‌ڕاست له‌وه زیاتر وه‌دره‌نگی بکه‌وێ، ئیمکانی روودانی کێشه و گرفتی گه‌وره‌تر له داهاتوویه‌کی نزیکدا هه‌یه. شیمانه‌کان به‌ره‌و حه‌لی کێشه‌ی فلستین به دامه‌زراندی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی فلستین له په‌نا وڵاتی ئیسرائیل ده‌چن و وه‌کی له وتووێژه‌که‌شدا ئاماژه‌ی پێکراوه، رێکه‌وتی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئیسرائیل و وڵاتانی پێوه‌ندیدار له‌سه‌ر بوونی دوو ده‌وڵه‌تی ئیسرائیلی و فلستینی له په‌نای یه‌ک زۆر نزیکه .
ئه‌گه‌ر به‌ڕێز ئۆباما سه‌رقاڵی داڕشتنی گه‌ڵاڵه‌ی ئاشتی بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته، جێی خۆیه‌تی که حزب و رێکخراوه کوردییه‌کان له‌م ده‌رفه‌ته که‌ڵک وه‌رگرن و به ناردنی هه‌یئه‌تێک یان لانیکه‌م نامه‌یه‌ک کێشه‌ی لهمێژینهتری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست واته کێشه‌ی کورد و پێشنیار و رێگه‌چاره‌کانی ئاراسته‌ی ئۆفیسی باراک ئۆباما بکه‌ن.
گوومان له‌وه‌دا نیه که گه‌لی کورد ده‌ست له داوای ره‌وای خۆی بۆ وه‌دست هێنانی مافهنهتهوایهتییهکان هه‌ڵناگرێ و خه‌بات و به‌رخۆدان بۆ ئه‌م مه‌به‌سته درێژه‌ی هه‌یه. فه‌لسه‌فه‌ی بوونی حیزب و رێکخراوه میللی دێموکراتیکه‌کانی کوردستانی شتێک نیه بێجگه‌له گه‌یشتن به مافه‌کانی نه‌ته‌ته‌وه‌ی کورد ، بۆیه جێی خۆیه‌تی له به‌یانییه‌کی هاوبه‌ش به ئیمزای هه‌موو حیزب و رێکخراوه‌کان بۆ راکێشانی سرنجی جیهانی به گشتی و ئۆفیسی به‌ڕێز ئۆباما بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا ئیقدامێکی جیددی کرێ.کاوه ئاهه‌نگه‌ری
بلژیک- جۆزه‌ردانی 2709