سه‌نگه‌ر گواستنه‌وه و ترس له‌به‌رژه‌وه‌ندی….پێشڕه‌و حه‌مید
سه‌نگه‌ر گواستنه‌وه و ترس له‌به‌رژه‌وه‌ندی
( كام لیست گرهوهكهدهباتهوه لهبنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی و دروستكردنی به‌هه‌شتدا )
پێشڕه‌و حهمیدكاتێك یه‌كێتیه‌كانی ناویه‌كێتی بونه چه‌ند باڵێكه‌وه و له‌هه‌ڵبژاردنی مه‌ڵبه‌ند و كۆمیهتهكاندا به‌ڕوی یه‌كتردا ته‌قینه‌وه دور لهگهمهیهكی دیموكراسی و له‌پێناوی به‌رژه‌وندی خۆیاندا هه‌ریه‌كه‌یان له‌شێوه‌ی ده‌سته‌و گروپ و تاك دا باوه‌شیان كرد به‌یه‌كێك له هه‌رسێ باڵه‌كه‌ی ناویهكێتیدا , ئاماژه‌یه‌كی ترسناكی به‌ئاینده‌ی یه‌كێتی نیشتمانی دا‌و زیاتر ئه‌گه‌ری پارچه‌پارچه‌بونی یه‌كێتی ڕاگه‌یاند و وازهێنانی هه‌ر چوار ئه‌ندام ( م . س ) یه‌كێتی و دروستكردنی لیستێك بۆهه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان به‌ناوی ( لیستی گۆڕان ) به‌سه‌ر په‌رشتی ( نه‌وشیراون موسته‌فا ) و پشتگیركردنی له‌لایه‌ن چه‌ند ئه‌ندام په‌رله‌مانێكی لیستی سه‌وزو چه‌ند كه‌سێكی تری قیادی ئه‌و حیزبه له گرده‌كه و بڕیاری خۆهه‌ڵبژاردنه‌وه‌ی ( تاڵه‌بانی ) بۆسكرتێری گشتی یه‌كێتی و ئه‌و شه‌ڕه ڕاگهیاندكارهی هه‌ردو جه‌مسه‌ره‌كه به‌و خێرایه‌و هه‌ڵدانه‌وه‌ی هه‌ندێك له په‌ڕه ڕه‌شه‌كانی سه‌ركرده‌كانی باڵه ناكۆكه‌كان و دورخستنه‌وه‌ی لایه‌نگرانی گرده‌كه له‌هه‌ندێك ناوچه‌دا له‌پۆسته حیزبی و ئیداریه‌كان و پێداگری گروپی ڕاگه‌یاندنی كۆمپانیای ووشه له‌سه‌ر ڕوماڵكردنی كه‌مته‌رخه‌می و گه‌نده‌ڵی هاوڕیكانی دوێنێیان و بڕیاری ده‌ركردنی ( نه‌وشیروان ) له‌كۆنگره‌ی داهاتوی یه‌كێتیدا له یه‌كێتی , تۆمه‌تباركردنی سه‌رانی گرده‌كه له‌لایه‌ن یه‌كێتیه‌وه به په‌نابردن بۆدوژمونهكانی دوێنیی یه‌كێتی بۆلاوازكردنی یه‌كێتی و گۆڕینه‌وه‌ی چه‌ندین تۆمه‌تی تر به‌رامبه‌ر به‌یه‌ك , هیچ گومانێكی بۆ دوكه‌رت بونی یه‌كێتی نه‌هێشته‌وه و ئه‌گه‌رچی هێشتا لایه‌نگرانی نه‌وشیراون وازهێنانی خۆیان له‌و حیزبه‌دا ڕانهگایهندوه .
هه‌ڵبژاردن هێشتا ماویه‌تی و كه‌س نازانێت له‌و ( سه‌د )كورسهیهی په‌رله‌مان ماوه‌ته‌وه چه‌ندی له‌ده‌ستی ( پارتی و یه‌كێـتی ) ده‌رده‌كرێت چۆن به‌سه‌ر لیستهجیاوازه كانی تردا دابه‌ش ده‌كرێت ؟ كه‌چی سه‌نگه‌ر گواستنه‌وه له‌نێوان لایه‌نگرانی ( گرده‌كه‌و قه‌لاچۆلان ) دا به‌شێوه‌یك په‌ره‌ی سه‌ندوه كه ئه‌و گۆِرانكاریانهی كه هه‌مو لیسته‌كان به‌لیستی هاوپه‌یمانیشه‌وه بانگه‌شه‌ی بۆده‌كه‌ن ته‌نها له چیرۆكێكی بێی كاره‌كته‌ر ده‌چێت و ئه‌و جۆره سه‌نگه‌ر گواستنه‌وه‌ی كه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تدا ئێستا به‌رجه‌سته‌بوه , به‌م خوله‌ی تری هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان هیچ ئاسۆیه‌ك بۆ گۆِران وهدهرناخات ؟ چونكه به‌رپرسانی ( گرده‌كه ) به‌ناوی گۆڕانه‌وه , كار بۆوه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵاتێ ده‌كه‌نه‌وه كه له ده‌ستیان ده‌رچوه و به‌رپرسانی ( قه‌لاچۆلان ) یش بۆمانه‌وه‌یان له‌سه‌ر كورسیه ئاڵتونیهكانیان بانگه‌شه‌ی بنبڕكردنی گه‌نده‌ڵی ده‌كه‌ن كه پێشتر خۆیان خولقاندویانه , كه‌واته دروشمه‌كان وه‌همی و چه‌واشه‌كاریه ؟ چونكه ئه‌گه‌ر سیاسه‌تكردن وه‌ك پێناسه باوه‌كه‌ی خۆی ( هێنانی به‌خته‌وه‌ربێت له‌ئاسمانه‌وه بۆسه‌رزه‌وی مرۆڤه‌كان ) ئه‌وا له‌كوردستاندا سیاسه‌تكردن ( چه‌واشه‌كاریی و وه‌رگرتنی كورسی ده‌سه‌ڵاته بۆ به‌تاڵكردنه‌وه‌ی هه‌مو گیرفانه‌كان ) .
ئه‌وكه‌سانه‌ی كه‌تادوێنێ سه‌ربه‌باڵی تاڵه‌بانی بون و نه‌یان توانی كورسیه‌ك بۆخویان داگیربكه‌ن وه‌ك ئه‌و هه‌مو كورسیه‌ی تر كهداگیركراوه له‌لایه‌ن هاوڕێكانیانه‌وه و ئێستا ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی دڵیان ڕهنجاوهو سه‌نگه‌ریان گواستوه‌ته‌وه و باسی ڕیفۆرم ده‌كه‌ن و ڕٍیكلام بۆلیستی گۆڕان ده‌كه‌ن, ئایا تاچه‌ند موسداقیه‌تی كاره‌كته‌رێكی حیزبی ڕیفۆرم خواز به‌و كه‌سه ده‌به‌خشێت لای گروپه‌كه‌ی نه‌وشیروان موسته‌فا ؟
یان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه سه‌ربه‌باڵی نه‌وشیروان موسته‌فا بون ئێستا سه‌رقاڵی سه‌نگه‌ر گواستنه‌وه‌ن بۆ لای گروپه‌كه‌ی تاڵه‌بانی ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه‌ی لهسهركورسیهكانیان نهیانهێننهخوارهو له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندیا دهبنهوهبه دژی هاوڕێ ڕیفۆرم خوازه‌كانیان , ئایا تاچه‌ند ده‌بنه جێگای متمانه‌ی باڵی تاڵه‌بانی كه له‌كاتێكدا ئه‌و كاره‌كته‌رانه ته‌نها به‌رژه‌وه‌ندی به یه‌كێتیان ده‌به‌ستیته‌وه ؟
سه‌نگه‌ر گواستنه‌وه له هه‌ردوو باڵهكهوه له‌ئێستادا ئه‌وه‌مان به‌بیرده‌هێنێته‌وه وه‌ك چۆن به‌هۆی شه‌ڕی ناوخۆ و ده‌یان هه‌ڵه‌ی تری سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوری سه‌ركردایه‌تی سیاسی كورده‌وه , گیانی نه‌ته‌وه پارێزی و ڕۆحیه‌تی شۆڕشگیری تاڕادهیكی به‌رچاو لاوازكردبو لای كۆمه‌ڵگای كوردی , به‌هه‌مان شیوه‌ش ئه‌م جۆره یاری كردنه‌ی ئه‌و كه‌سه به‌رژه‌وه‌ندیخوازانه , پێمان ده‌ڵێت هیچ شتێك به‌ناوی ( مهبدهئـهوه ) بونی نیه‌و ئه‌وه‌ی ده‌كرێت ته‌نها گه‌مه‌یه كه بۆمانه‌وه و پارێزگاریكردن له‌وه‌ی كه‌به‌ده‌ست هاته‌وه و هه‌وڵدان بۆئه‌وه‌ی شته‌ی ناوی كورسی و سامانه كه نیمانه و ده‌مانه‌وێت وه‌ده‌ستی بخه‌ین.
لیستی گۆڕان له‌دوای 18 ساڵ له ئه‌زمونی حكوم ڕانی پارتی و یه‌كێتی یه‌وه له‌گۆڕه‌پانه‌كه‌دا خۆی ئاماده‌كردوه بۆ ململانی له‌سه‌ر كورسیه كانی په‌رله‌مان و خه‌ڵكیش له‌دوای سێ ئه‌زمونی هه‌ڵبژاردن , به‌نیازه به‌شداری بكاته‌وه له هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌ره‌كانیان بۆپه‌رله‌مان , ئایا خه‌ڵكی كوردستان به‌گشتی ده‌نگ به‌به‌رنامه‌و پرۆژه‌ی لیسهتهكان ئه‌ده‌ن یان هێشتا عاتیفه به‌سه‌ریاندا زاڵه‌و مه‌ستن به توانای ئه‌و كاریزماحیزبیانهی كه ڕه‌هه‌نده‌ی سیاسی و پێشمه‌رگایه‌تیان بۆی دروستكردون ؟
له‌ئه‌گه‌ری هوشیاری جه‌ماوه‌ری و ده‌نگ دانی خه‌ڵكی كوردستان به به‌رنامه‌وه پرۆژه‌كان , ئایا كام له‌پرۆژه‌ی لیسته‌كان جیاوازتره و شه‌نسی بردنه‌وه‌و وه ده‌ستهێنانی ده‌نگی زیاتری هه‌یه ؟ له‌كاتێكدا كۆی به‌رنامه‌و پرۆژه‌ی لیسته‌كان قسهلهسهرلهسهر بنبڕِكردنی گه‌نده‌ڵی و دروستكردنی به‌هه‌شت ده‌كات بۆخه‌ڵكی ؟
هه‌ڵبژاردنی ئایندهی په‌رله‌مان ئه‌وه ڕوندهكاتهوه كه ئایا لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان ئه‌و به‌هه‌شته ده‌خولقێنێت , یان لیسته‌كانی تر كاسه‌ی هه‌مومان پڕده‌كات .
تێبینی : ئه‌م وتاره له ژماره ( 523 ) ی ڕۆژنامه‌ی ( هاوڵاتی ) بڵاو كراوه‌ته‌وه .