
بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن یان ته‌بلیغاتی جه‌نگی!….حه‌مه غفور
بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن یان ته‌بلیغاتی جه‌نگی!
حه‌مه غفور
hamaxafoer@yahoo.comیه‌کێک له سه‌ره‌تایی ترین پره‌نسیپه‌کانی پرۆسێسی دیموکراسی‌و بانگه‌شه بۆ هه‌ڵبژاردن، پابه‌ندبوونی سیاسی‌و ئهخلاقیو ویژدانی سه‌رجه‌می لایهنو حیزب‌و هێزو قه‌واره سیاسیه‌کانه به ڕیزدانان بۆ سفیرو فه‌زای گشتی‌و نۆرمی ئاسایی‌و ڕه‌واڵی شارستانیانه‌ی کۆمه‌ڵگاو به‌هاو چاوڕووانیو پێودانگه حقوقی‌و کۆمهڵایهتیو فه‌رهه‌نگییه‌کانی ژیانی خهڵکو هاوڵاتیان. جیاواز له پرۆسه‌ی بانگه‌شه‌و ململانێ‌و دیالۆگی هاوچهرخو بنیاتنه‌ر، به‌جیا له مهبهستو ئامانجی لیست‌و قه‌واره سیاسیه‌کان، هه‌ڵبژاردن (سه‌ربه‌خۆ له‌وه‌ی من چۆن ئه‌ڕوانمه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن) بڕیاره له سه‌رووی ئامانجه ڕاگهیهنراوهکانیهوه، که بریتین له خستنه‌ڕووی پلاتفۆرمی سیاسی‌و ئابووری‌و کۆمهڵایهتیو ته‌نانه‌ت فهرههنگیو حقوقییش، له‌لایه‌ن قه‌واره‌کانه‌وه له پرۆسێسێکی تهندروستو شارستانی‌و گونجاو‌دا، بۆ به ئاگاداری گشتی گهیاندنو هوشیاری دان به هاوڵاتیان له میانه‌ی ململانێی نێو بازنه‌کانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا، هه‌تا خه‌ڵکی زانیاری پێویست له‌مه‌ڕ جیاوازی له نێوان پلاتفۆرمی ته‌ره‌فه‌کانی نێو پرۆسه‌که‌و ئامانج‌و نه‌خشه‌ی سیاسیان به سانایی به‌ده‌ست بهێنێت، هه‌م پێکهاته‌و بونیاده حقوقی‌و سیاسی‌و فه‌رهه‌نگیه‌کانی ووڵات له ده‌ستدرێژی‌و له‌که‌داربوون بپارێزێ، زه‌مینه‌سازی بخاته ده‌ستووریه‌وه بۆ چاکسازی به ئاراسته‌ی پێشکه‌وتنی زیاتر‌و پێشڕه‌وی زیاتر له‌و ڕه‌گه‌زه بنه‌ڕه‌تیانه‌دا، هه‌م ڕه‌واڵی سالمی ڕێچکه‌ی پراتیکبوونی جموجووڵه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان، پرۆسه ئابووری‌و کۆمهڵایهتیو پهروهردهییو زانستیه‌کان، له هه‌ناوی پهیوهندیو به‌رکه‌وته مرۆیی‌و ژینگهییو شارستانیه‌کاندا، له‌و ڕووه‌وه که مه‌یدانی خهمڵینو شکۆفایی کۆمه‌ڵگاو به‌ها بهرزهکانێتی، به پیرۆز‌و ئهسڵو سه‌ره‌کی له تێگه‌یشتنی گشتیدا به چه‌سپیوی بهێڵێته‌وه‌و په‌ره‌شیان پێبدات، وه هێزه سیاسیه‌کان به‌گوێره‌ی یاسا مولزه‌م بکات پابه‌ند بن به‌و ئهسڵو بنه‌ما کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌وه..
به‌ڵام ئه‌گه‌ر سه‌رنجی کهشو هه‌وای هه‌ڵبژاردن به گشتی‌و ڕه‌واڵی بانگهشهکانو کێبه‌رکێکانی نێوان قه‌واره جیاوازه‌کانی کوردستان بده‌ین، ئه‌گه‌ر له ڕوخساری ڕاگهیاندنو میدیا‌و لێدوانی حیزب‌و لایه‌نه‌کان ووردبینه‌وه، وه ئه‌گه‌ر که‌سێک ویژدانی خۆی یان ئینسافی خۆی بکاته حهکهمو سه‌نگی مه‌حه‌کی ئه‌و بنه‌ماو به‌ها کۆمهڵایهتیو ئینسانیانه‌ی سه‌ره‌وه بێت، ئه‌وا ئهرجهحیهتو مسداقیه‌تی هه‌ڵبژاردن له‌لای ئه‌چیته ژێر نیشانه‌ی پرسیارێکی گه‌وره‌وه. چونکه سه‌رله‌به‌ری بانگهشهکانو شێوازی ململانێکان، له‌سه‌ره‌وه بۆ خواره‌وه‌ی، به‌قه‌د سه‌ره ده‌رزیه‌ک پابه‌ندبوونیان تێدا به‌دی ناکرێت به بونیادی به‌هاو چاوه‌ڕوانییه‌کانی کۆمه‌ڵگاو هاوڵاتیانه‌وه‌و ته‌نانه‌ت له هه‌موو تهرهفهکانهوه ئه‌و به‌هاو پیرۆزیه مرۆییانه وه‌کو هۆکارو ئامڕازێک بۆ ووروژاندنو ئیستیفزازی عاتیفی هاوڵاتیان به مه‌به‌ستی په‌یداکردنی ده‌نگ به‌ده‌سته‌وه گیراون.له لایه‌کی تره‌وه، هه‌رچه‌ند کۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌کان بڵاویکردۆته‌وه که 42چل‌و دوو لیست‌و قه‌واره‌ی جیاواز مۆڵه‌تی یاساییان بۆ به‌شداری له هه‌ڵبژاردندا پێدراوه، به‌ڵام ته‌قریبه‌ن نزیکه ببێته دوو به‌ره‌ی سه‌ره‌کی. یهکێتیو پارتی لهلایهکو لیسته‌که‌ی نه‌وشیروان مسته‌فا له‌لایه‌کی دیکه‌وه به‌رامبه‌ر به یه‌ک ڕاوه‌ستاون. له بانگه‌شه‌ی ئه‌م دوو به‌ره‌یه‌شدا که‌س گوێبیستی دهنگو ڕهنگو سه‌رو سه‌دایه‌کی نوێ‌و جیاواز نابێت له‌وه‌ی که تائێستا بیستویانهو بینیویانه. به‌رامبه‌رکێی ئه‌م دوو به‌ره‌یه ویژدان‌و هیواو ئاوات‌و ههستو نیستی خه‌ڵکی کوردستانیان کردۆته بارمته‌و قوماری له‌سه‌ر ئه‌که‌ن. کێبه‌رکێی نێوان نهوشیروانو تاڵه‌بانی به نوێنه‌رایه‌تی پارتیش بێگومان، له‌ڕووی ئوسوڵیه‌وه هه‌موو میسداقیهتێکیان له ده‌ستداوه. شکڵ‌و ناوه‌رۆکی بهرهوڕووبوونهوهکانیان، زمانێک که به‌کاری دێنن، که‌لتوورێک که پشتی پێده‌به‌ستن، سه‌رتاپای ئهگڕێنهوه سه‌ر هه‌مان که‌ره‌سه‌کانی شه‌ڕی براکوژی نێوان ئه‌حزابی کوردی. مه‌ترسی سه‌ره‌کی له هه‌ناوی ئه‌و ململانێدایه که له تارمایی شومی ڕهسمو یاسا‌و نه‌ریتێکی میلیشیاییه‌وه، یانی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی، که وه‌کو ڕه‌فیقی به‌یبی له‌گه‌ڵ له‌دایکبوونی ئه‌م ئه‌زموونه شازه‌ی جووڵانه‌وه‌ی کوردایه‌تیدا په‌یدابووه‌و وه‌کو په‌تایه‌کی کوشنده به‌ربینی کۆمه‌ڵگای کوردستانی گرتووه.
تێفکرینێکی زۆری پێویست نیه ئینسان بۆ ئه‌وه‌ی له‌و حه‌قیقه‌ته تێبگات که جارێکی تریش پارتی‌و یه‌کێتی له‌وسه‌ری ئه‌م سیناریۆیه‌وه به ته‌ئیدی شهرعیهتو په‌نجه‌مۆری هاوڵاتیانه‌وه دهرئهچنو کایه‌که ئه‌به‌نه‌وه. لێره‌دا هه‌تا ئه‌وه‌ش بایه‌خی نیه که له 111 کورسیه‌که‌ی پارله‌مان دوو هێنده‌ی پارله‌مانی بهرووترو زیاتریش به‌ر لایه‌نه‌کانی تر بکه‌وێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر لیسته‌که‌ی مسته‌فا ده‌نگێکی زۆریش کۆکاته‌وه شتێک له هاوکێشه‌ی نێوان خهڵکو ئه‌م حیزبانه‌و بزووتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی کوردی ناگۆڕێت، چونکه مسته‌فا هه‌م به‌شدار بووه له ئهزموونهکهداو هه‌م شه‌ریکه به‌شیش بووه‌و هه‌م گرفتێکیشی له‌گه‌ڵ سوننهتو ڕێبازی کوردایه‌تیدا نیه که گه‌نده‌ڵی یه‌کێکه له داهێنانه‌کانی ئه‌و بزوتنه‌وه‌یه. به‌ڵام بۆرژوازی کوردی براوه ئهبێتو جارێکی تریش كڵاوی کوردایه‌تی ئه‌چیته سه‌ری خه‌ڵکی کوردستان‌و بۆ چوار پێنج ساڵی تریش خه‌ڵک هه‌موو ڕۆژێک له میدیاکانه‌وه گوێبیستی پێکهێنانی لیژنه‌ی نه‌زاهه‌و به‌رده‌وامی گهندهڵیو بێدهربهستیو بێمنه‌تی پارتی‌و یه‌کێتی ئه‌بن.
به‌هۆی بانگه‌شه‌کانه‌وه که‌س هه‌یه له کوردستان ڕۆژانه به ده‌یان جار‌و له ده‌زگاکانی ڕاگهیاندنو به شێوازی کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌و ته‌نگپێهه‌ڵچنینی ئه‌م حیزب‌و قه‌وارانه، نۆرمی ئاسایی سه‌قامگیری زهینیو هوشیاریه‌که‌ی نه‌وروژێنرێت! که‌س هه‌یه له بانگه‌شه‌ی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا ئارامی‌و ئاسوودهییو تروسکایی چاکسازی‌و گۆڕان به‌دی بکات! که‌س هه‌یه ئه‌و ڕاستیه تاڵه هه‌ست پێنه‌کات که به‌هۆی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه له جیاتی تێکۆشان بۆ بهپێزکردننی ژینگه‌ی کوردستان بۆ ژیانێکی باشتر‌و ئازادانه‌تر، ئاماژه‌و تارماییه‌کانی پێکههڵپژانو کوشتارو چهکڕاکێشانو دوژمنایه‌تی نه‌درێ به گوێیدا! کێ هه‌یه له‌م پرۆسێسه دیموکراسیهداو له‌م بانگه‌شانه‌دا، ئینساف‌و عه‌داله‌ت تا بگات به لێبووردن‌و تۆڵیڕانس‌و تهساموحو دیالۆگی هێمنانه‌و یه‌کتر قبوڵکردنی به ئاسته‌میش بێت به‌دی کردبێت!
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌و ئه‌م کێبه‌رکێیه، ڕووخساری دووههمو شاراوه‌ی نه‌ریتێکی نامرۆڤانه‌یه که ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتداری کوردی له شه‌ڕو کێبه‌رکێکانی شاخ‌و شاریشیاندا داهێنانیان تێدا کرد. سوننهتو نه‌ریتێک که هه‌رچی نه‌شیاو و قێزهونو ناشایسته‌ی پیرۆزیه‌کانی ئینسان بووبێت، بۆ به‌زاندنی بهرامبهرو بردنه‌وه‌ی جه‌نگه‌که ده‌ستیان بۆی بردوه‌و درێغیشیان نه‌کردوه. ئه‌مڕۆ له به‌رگی دیموکراسی‌و ململانێی پارله‌مانیه‌وه خه‌ریکن کۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر ئه‌وه ڕادێننهوه که جه‌نگ درێژکراوه‌ی سیاسه‌ته‌و دوا وێستگه‌ی بهلاداخستنهکانه. ئه‌م ده‌ورو دوکانه‌ی خه‌ریکه مه‌ترسیه‌کی گه‌وره ئهوروژێنێو ئارامی‌و ئهمنو ئاسایشی کۆمه‌ڵگاو هاولاتیان بێ به‌ها ته‌ماشا ئه‌کات، وه ژیانی رۆژانه‌ی جه‌ماوه‌ر به بارمته ئه‌گرێ، خۆی ناشه‌رعیه‌و پێویسته له‌جێی خۆی دابنرێته‌وه.
بازاڕی کێشمهکێشو ململانێی ناڕه‌وای ئه‌م هێزانه به به‌شداری خه‌ڵکی گهرمو گوڕتر ئه‌بێت. بێگومان به ڕیسواکردنو بایکۆتکردنی سه‌رله‌به‌ری کایه‌که، داری ده‌ستی ئه‌م شه‌ڕه‌نگێزانه دائهکهوێو ئارامی سه‌قامگیر ئه‌بێته‌وه‌و دڵ‌و ده‌روونه‌کانیش سوکناییان بۆ دێت.
13ئایار2009