Skip to Content

Friday, December 6th, 2024
هاوپه‌یمانی: بۆ به‌شداری… یا… بۆ بایكۆت…!!!

هاوپه‌یمانی: بۆ به‌شداری… یا… بۆ بایكۆت…!!!

Closed
by May 16, 2009 گشتی

هاوپه‌یمانی: بۆ به‌شداری… یا… بۆ بایكۆت…!!!
( چه‌ند سه‌رنج و پێشنیارێك ده‌رباره‌ی سیناریۆی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان)

mozafar_as@yahoo.com

ئه‌وه‌ چه‌ند هه‌فته‌یه‌كه‌ به‌ره‌ی ڕاستی كۆمه‌ڵگا، له‌ حزبه‌كانی بزوتنه‌وه‌ قومی و ئیسلامی یه‌كانی چینی بۆرژواو ده‌ره‌به‌گو  وورده‌ بۆرژوای به‌ ڕواڵه‌ت چه‌پ ،له‌ كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستاندا كه‌وتونه‌ته‌ ته‌پڵ لێدان و زوڕنا ژه‌نین و شایی و هه‌ڵپه‌رین، چ به‌ تاك چ به‌ كۆمه‌ڵ، ده‌ستیان گرتووه‌، بۆ سازدانی سیناریۆی هه‌ڵبژاردنی خولی سێهه‌می  په‌رله‌مانه‌كه‌یان . زورنا ژه‌ن و ته‌پڵ لێده‌ره‌كانیان  له‌ سه‌ركرده‌ بۆرژواو سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كانیان ،له‌ تاڵه‌بانی و بارزانی یه‌وه‌، كه‌ ڕابه‌رانی لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانین، تا مه‌لا سه‌لاحه‌دین بهادین و،  مه‌لا عه‌لی باپیر و،مه‌لا قادر عزیزو، مه‌لا كاكه‌ حه‌مه‌، كه‌ له‌هاوپیمانی ،ناموقه‌ده‌سی لیستی به‌ناو ڕیفۆرم و خزمه‌تگوزاری یه‌كیان گرتووه‌و كۆبونه‌ته‌وه‌ ، تا  لیستی به‌ناو سه‌ربه‌خۆی، ماركسی درۆینه‌ی دوو ده‌یه‌یه‌ی حه‌فتاكان و هه‌شتاكانی نه‌وشیروان مسته‌فاو هاوكاره‌كانی ،وه‌ تا ده‌گاته‌ شاباش گێره‌كان له‌ حزبی شیوعی كوردستان و ڕۆڵه‌كانی، له‌ پارتی كارو ڕزگاری و بزوتنه‌وه‌ی دیموكراسیخوازان و ..هتد كه‌ له‌ چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوو لێی جیاببونه‌وه‌و ئێستا بۆ ئه‌وه‌ی له‌ ئاكامی هه‌ڵبژاردنا دوو عانه‌یان زیاتر به‌ر كه‌وێت له‌ لیستی ئازادی و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی  یه‌كیان گرتووه‌وكۆبونه‌ته‌وه‌.هه‌موو ئه‌مانه‌ كه‌وتونه‌ خۆ بۆ سازدانی سیناریۆی گاڵته‌ئامیزی هه‌ڵبژاردنی ڕۆژی 25 ته‌مووز. ته‌واوی ئه‌و هاوپیمانی و یه‌كگرتنانه‌ بۆ ئه‌وه‌یه‌ تا بتوانن چه‌ند ساڵیكی تر   چاره‌نوسی سیاسی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكی كوردستان و، ناڕه‌زایه‌تی یه‌كانی  كرێكاران و هه‌ژاران و بێكاران و لاوان و قوتابیان و ژنانی كومه‌ڵگه‌ی كوردستان به‌ پێی نه‌خشه‌و ئامانجه‌ سیاسی یه‌كانیان له‌ قاڵب بده‌ن و كۆنترۆڵ بكه‌ن.
خه‌ڵكی كوردستان له‌ 18 ساڵی ڕابردووا به‌ واقعی دركیان به‌ ناوه‌ڕۆكی سیاسه‌ته‌كانی هه‌ردوو حزبی عه‌شیره‌تی ملیشیایی پارتی و یه‌كێتی كردووه‌، چ له‌ شه‌ڕی نیوانیان یاخود له‌ ئاشتی و برایه‌تیان ،تاڵاوی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئه‌مانه‌یان تاقی كردۆته‌وه‌. بۆیه‌ له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دوای ڕووخانی به‌عس ناڕه‌زایه‌تی یه‌كانی خه‌ڵكی كرێكار و زه‌حمه‌تكێشی كوردستان شه‌پۆڵی ده‌دا بۆ ئاڵوگۆڕو ژێره‌و ژوور كردنی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م دووحزبه‌.بێ گومان ئه‌مانیش به‌ ته‌قه‌لێكردن و گرتن و زیندانی كردن و و ترس و تۆقاندن و تۆمه‌ت هه‌ڵبه‌ستن بۆ ڕابه‌رانی بزوتنه‌وه‌ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵك وه‌ڵامیان به‌ خواسته‌كانی خه‌ڵك داوه‌ته‌وه‌.به‌ڵام ئێستا له‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه‌ بێچوه‌كانیان، ئه‌وانه‌ی ناڕازین له‌ دابه‌ش كردنی سه‌روه‌ت و سامانی دزراوی خه‌ڵكی و، خۆیان به‌ مه‌غدورو به‌ش خوراو ده‌زانن له‌ چاو به‌شی بنه‌ماڵه‌ گه‌وره‌كان ،ده‌یانه‌وێ به‌ ناوی ڕیفۆرم و گۆڕان و خزمه‌تگوزاری و دادپه‌روه‌ری، له‌ پشتی ئه‌م دروشمه‌ بریقه‌داره‌  ته‌فره‌ده‌رانه‌وه‌ سواری ناڕه‌زایه‌تی یه‌كانی خه‌ڵكی ببن ،تا دوو كورسی له‌ په‌رله‌مان وه‌ربگرن یان زیاتر بكه‌ن، به‌مه‌ش پشكی زیاتر له‌ فه‌رهوده‌كه‌ وه‌رگرن.
بۆیه‌ تا ئه‌و جێگه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه‌ به‌ لیستی هاوپه‌یمانی كوردستانی پارتی و یه‌كیتی یه‌وه‌ ڕۆشنه‌ چی یه‌و كێن، وه‌ ئاشكراشه‌ كه‌ ئاكامی هه‌ڵبژاردن هه‌ر به‌ قازانجی ئه‌م دوو حزبه‌ ده‌شكێته‌وه‌. له‌ملایشه‌وه‌ هه‌موو ئه‌م هاوپه‌یمانی یه‌ ناپیرۆز و لیسته‌ ڕه‌شانه‌ی  تر له‌ دورو نزیكه‌وه‌ په‌یوه‌ندنی به‌ قازانجی چاره‌نوسی خه‌ڵكی و خواسته‌كانیان ، له‌ ڕووی سیاسی   ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی یه‌وه‌ نی یه‌.
 خه‌ڵكی كوردستان له‌ كرێكاران بێكاران و لاوان و ژنان و خه‌ڵكانی تری ئازادیخواز و یه‌كسانیخواز، له‌ چه‌په‌كان به‌گشتی و ،كۆمۆنیسته‌كان به‌ تایبه‌تی ، هه‌تا ڕێكخراو حزب و هه‌ڵسوڕاوه‌ سیاسی یه‌كان ،پێویسه‌ ئه‌وانه‌، كه‌ هێزی ڕاسته‌قینه‌و به‌رهه‌مهێنه‌ر و بزوێنه‌ری سه‌ره‌كی كۆمه‌ڵگه‌ن هیمه‌تت بكه‌ن ، هه‌روه‌ك به‌ره‌ی ڕاستی بۆرژوازی كه‌ یه‌كیان گرتووه‌، ئه‌مانیش له‌ هاوپیمانی یه‌كی ئازادیخوازانه‌دا كۆ ببنه‌وه‌،ئه‌مه‌ش نه‌ك بۆ به‌شداری به‌ڵكو بۆ بایكۆتی سیناریۆی گاڵته‌جاڕی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی قومی _عه‌شیره‌تی و ئیسلامی ئه‌مانه‌.وه‌ به‌ دروشم و خواستی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان له‌ ڕێگای ڕیفراندۆمێكی ئازادانه‌وه‌ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌ ساخته‌ كاری یه‌ بایكۆت بكه‌ن .
به‌ بڕوای من پێویسته‌ هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ ده‌ست بۆ ئه‌م كاره‌ به‌رین تا ڕۆژی هه‌ڵبژاردن .وه‌ ئه‌مه‌ش به‌ ڕای من ئه‌ركی سه‌ره‌كی حزبی كۆمۆیستی كرێكاری و ڕێكخراوه‌ كۆمۆنیست و چه‌په‌كانی تره‌ كه‌ هه‌ر له‌ ئێستاوه‌ ئه‌گه‌ر ده‌یانه‌ویت بایكۆتی هه‌ڵبژارد بكه‌ن.وه‌ نابیت  ده‌ركردنی به‌یانێك به‌س بێت بۆ هه‌ڵوێست وه‌رگرتن و بایكۆت كردنی هه‌ڵبژاردن.وه‌ ئه‌وه‌ش بۆ ده‌بێت بۆ بایكۆت كردنی هه‌ڵبژاردن ئه‌م دورشمه‌ به‌رزكه‌ینه‌وه‌و له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه‌ هاوپه‌یمانی پێك بهێنین ئه‌وه‌ دوباره‌ پێویست ده‌كات قسه‌ له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ بكه‌ینه‌وه‌ .هه‌رچه‌نده‌ زۆر جار باسی ئه‌م دروشم و خواسته‌مان له‌ 18 ساڵی ڕابردوودا كردووه‌و كێوێك له‌ ئه‌ده‌بیاتی سیاسی له‌م باره‌یه‌وه‌ موجوده‌.
له‌ ڕاستی دا دوای ڕاپه‌رینی به‌رهه‌قی خه‌ڵكی كوردستان له‌ دژی ڕژێمی هاری به‌عس و وه‌ده‌رنانی ، ئه‌م سیاسه‌تی نۆفلایزون و سه‌پاندنی ده‌سه‌ڵاتی ملیشیایی یه‌كیتی و پارتی و پاشان فیدرالی و پاشان ڕووخانی به‌عس و هێنانه‌ سه‌ركاری ڕژێمێكی ئیسلامی _تایه‌فی و قه‌ومی كه‌ ئه‌وه‌ چه‌ند ساڵه‌ تاڵه‌بانی سه‌رۆك كۆمارێتی، هۆكارێك له‌ هۆكاره‌ ڕیشه‌یی یه‌كانی هه‌موو ئه‌م سیناریۆیانه‌ بۆ ئه‌وه‌ بوو كه‌ ئاكامی به‌رهه‌قی ڕاپه‌ڕینی خه‌ڵكی كوردستان و خواستی خه‌ڵكی بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ  له‌ كوردستاندا به‌لارێدا به‌رن.بۆیه‌ په‌رله‌مان و فدرالیه‌ت، ئه‌م دروشم و سیاسه‌ته‌ كۆنه‌په‌رستانه‌یه‌ نه‌ك بۆ به‌رژوه‌ندی گشتی خه‌ڵكی نه‌بوو به‌ڵكو ڕێك بۆ خۆڵ كردنه‌ چاوی خه‌ڵكی یه‌وه‌ بوو ،تا خواسته‌ سه‌ره‌كی یه‌كه‌یان پێ له‌بیر به‌رنه‌وه‌و به‌لاڕێدا به‌رن ،وه‌ك بردیان .بۆیه‌ ئه‌مڕۆ له‌هه‌ركات زیاتر بایكۆت كردنی ئه‌م هه‌ڵبژاردنانه‌، وه‌ك چه‌ندین ساڵه‌ ئێمه‌ كۆمۆنیسته‌كان و خه‌ڵكی ئازادیخواز جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌كه‌ینه‌وه‌ ،ده‌بیته‌  شاڕێی به‌ی هێنانی ئه‌وخواسته‌ی خه‌ڵكی .
ئه‌م ئه‌ركه‌ ئه‌مرۆ له‌به‌رده‌م ،نه‌ك هه‌ر حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری كوردستاندایه‌، به‌ڵكو ئه‌مه‌ ئه‌رك و پرسی هه‌موو كۆمۆنیسته‌كان و سۆسیالیسته‌كان و چه‌په‌كان و هه‌ڵسوراوان و خه‌ڵكی ئازادیخوازی كوردستاندایه‌ كه‌ هه‌وڵ بده‌ن به‌ شێوه‌ی جۆراوجۆر خۆیان ڕێك بخه‌ن و هاوپه‌یمانی جۆراوجۆر پێك بێنن بۆ بایكۆتی هه‌ڵبژاردن و به‌رزركرنه‌وه‌ی دروشمی سه‌ربه‌خۆیی .وه‌ ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ كردنه‌وه‌ی ده‌رگایه‌كی گه‌وره‌ له‌به‌رده‌م بزوتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی و كرێكاری و چه‌پی ئازادیخوازی كوردستان.وه‌ پێویسته‌ ئه‌وه‌ش بڵیین كه‌ مه‌به‌ستی سیاسی ئێمه‌ له‌م سه‌ربه‌خۆی یه‌، هه‌ر سه‌ربه‌خۆیی یه‌ ته‌قلیدی یه‌كه‌ نی یه‌ كه‌ له‌ كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیست بزوتنه‌وه‌ بۆرژوازی یه‌ نه‌ته‌وه‌یی یه‌ نیشتیمانیه‌ رزگاریخوازی یه‌كان دروشمه‌كه‌یان به‌رز كردبوه‌ له‌ ڕوانگه‌ی ئازادی و ڕزگاری خاكی پیرۆزی نیشتیمانه‌وه‌!!!.به‌ڵكو مه‌به‌سته‌كه‌ی ئێمه‌  كۆتایی هێنانه‌ به‌ بارودخێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی، كه‌ جارێك له‌ سایه‌ی حكومه‌تیكی دیكتاتۆری ڕه‌های وه‌ك ڕژێمی به‌عس، یا خود دابڕان و له‌ چاوه‌ڕوانی هێشنته‌وه‌ی وه‌ك كه‌مپێكی دابڕاو ،وه‌ك ده‌یه‌ی نه‌وه‌ته‌كان  تا ڕووخانی به‌عس، یاخود لكانه‌وه‌ی به‌زۆری به‌ بێ ئیراده‌ی خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌ عیرَاقێكی ئیسلامی_ تایه‌فی وقه‌ومی وه‌ك ئه‌مرۆ، كه‌ ئه‌مانه‌ مایه‌ی  چه‌وسانه‌وه‌ی جۆراوجۆرن به‌سه‌ر مرۆڤه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌وه‌.وه‌ دیاره‌ ئه‌وه‌ش روونه‌ كه‌ ئامرازێك له‌ ئامرازه‌ سه‌ره‌كی یه‌كانی مانه‌وه‌ی ئه‌م چه‌وسانه‌وه‌ هه‌مه‌لایه‌نه‌یه‌ ڕاسته‌وخۆ پارتی و یه‌كێتین كه‌ له‌ فه‌له‌كی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مریكا و ڕژێمه‌ كۆنه‌په‌رسته‌كانی ناوچه‌كه‌ ده‌خولێنه‌وه‌و ڕێگری یه‌كه‌من له‌به‌رده‌م به‌دی هێنانی ئه‌م خواسته‌ به‌رهه‌قه‌ی خه‌ڵكی.دیاره‌ ئه‌م ڕێگریه‌ش له‌م چه‌ند ساڵه‌ تا ئێستا چه‌ندین جار له‌سه‌ر زاری تاڵه‌بانی و بارزانی یه‌وه‌، وه‌ك خه‌ون و خه‌یاڵ ئاماژه‌یان پێداوه‌و جه‌ختیان لێكردۆته‌وه‌.جا ئه‌گه‌ر جار به‌ جار بارزانی به‌ وێنه‌ی سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كانی كوردستان له‌به‌رانبه‌ر نه‌یاره‌كانیان ،كاتێك كه‌ زۆر فشاریان بۆ هاتبێت ، نقه‌یه‌كی لێوه‌ هاتبێت له‌باره‌ی جیابونه‌وه‌ی كوردستانه‌وه‌ ،ئه‌وه‌ ته‌نها وه‌ك بڵقی سه‌رئاو بووه‌ له‌به‌رانبه‌ر مالكی یان سه‌ركرده‌ كۆنه‌په‌رسته‌ قومی و ئیسلامی یه‌ عروبی یه‌كانی تری عیراق، یان ده‌خاڵه‌تی ده‌وڵه‌ته‌ كۆنه‌په‌رسته‌كانی ناوچه‌كه‌.
بۆیه‌ ئه‌ركی مولح و هه‌ر ئه‌مڕوی كۆمۆنیسته‌كان و سه‌رجه‌م چه‌په‌كان و ئازادیخوازان و حزب و ڕێكخراوه‌كانیانه‌ كه‌ له‌ ڕێگای پێكهێنانی هاوپه‌یمانی یه‌كی ئازادیخوازانه‌ و له‌ سایه‌ی ئه‌و خواست و دروشمه‌دا بایكۆتی سیناریۆی هه‌ڵبژاردنی ئه‌م ده‌سته‌و تاقمه‌ كۆنه‌په‌رستانه‌ بكه‌ن و،(نا)ی ئه‌و سه‌دان هه‌زارو چه‌ند ملیۆن خه‌ڵكه‌ ئازادیخوازه‌ی كوردستان كۆ بكه‌نه‌وه‌و ڕێكبخه‌ن كه‌ به‌رانبه‌ر ئه‌مانه‌ به‌رزر ده‌كرێته‌وه‌  و به‌ ئاسۆیه‌كی ڕۆشنی كۆمۆنیستانه‌ ڕه‌نگرێژی بكه‌ن. چونكه‌ ئێستا لای زۆربه‌ی خه‌ڵكی ئازادیخواز  ڕۆشنه‌ كه‌ هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مان و یاساو دیموكراسی  كۆمه‌ڵه‌ دروشمێكی سیاسین بۆ درێژ بوونه‌وه‌ی ته‌مه‌نی نگریسی ئه‌م حزبانه‌.وه‌ ڕۆژ به‌ ڕۆژ ئه‌وه‌ بۆ خه‌ڵك ڕۆشنتر ده‌بێته‌وه‌ كه‌هه‌ڵبژاردن و هه‌موو ئه‌و چه‌مكانه‌ی كه‌ ئه‌مانه‌ كردویانه‌ته‌ بنێشته‌ خۆشه‌ی ده‌میان به‌ بێ بوونی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆی مه‌ده‌نی و به‌ بێ بوونی كه‌شی ئازادی سیاسی هیچ كات جێگیر و مه‌یسه‌ر نابێت.
نیوه‌ی ئایاری 2009

 

Previous
Next