هه‌ژار گه‌نجه سه‌رقاڵه‌كه‌ی گۆپته‌په
هه‌ژار گه‌نجه سه‌رقاڵه‌كه‌ی گۆپته‌په
ئاماده‌كردنی باوكی لاس
هه‌ژار محمود عهزیزساڵی 1988 دوورۆژبهرلهكیمیابارانكردنی له‌گوندی گۆپته‌په له دایكبووه، ئه‌گه‌رچی هیچ ڕاپۆرتێكی پزیشكی پشت ڕاستی ئه‌وه ناكاته‌وه كه هه‌ژار له‌ژێركاریگه‌ری چه‌كی كیمیایی توشی پاشكه‌وتنی ئه‌قڵی بووه، كه ئێستا بهكهمئهندامی ده‌ژی.به‌ڵام باوكی هه‌ژار، ڕایه‌كی تری هه‌یه‌و به‌گومانه‌وه ده‌ڵێ: هیچ منداڵێكی ترم به‌م شێوه‌یه نه‌بووه‌و بهخهمڵی ئه‌و هه‌ژار له‌ئه‌نجامی كاریگه‌ری چه‌كی كیمیاوی‌و بۆردومانی ئێواره‌ی رۆژی 3ی ئایاری ساڵی 1988 ی گوندی گۆپته‌په‌وه توشی ئه‌و نه‌خۆشییه بووه‌و به‌پێی راپۆرتی پزیشیكیهكهی چاره‌سه‌ری له‌هه‌ریمی كوردستان‌و عێراقدا نیه، باری هه‌ژاری خێزانه‌كه‌شیان یاریدهدهرنیه به‌وه‌ی بیبنهدهرهوهی وڵات بۆ چاره‌سه‌ر.
ئه‌وه‌ی باوكی هه‌ژاری نیگه‌ران كردووه، ئه‌وقسه ناشرینه‌یه كه برینداری كردووه‌و له‌بیری ناچێته‌وه، كه ڕۆژی28/2/2008 سه‌ردانی ئه‌وتیمه‌ی دكتۆره ئێرانیه‌كانی كردووه‌و هه‌ژاری بردووه بۆلایان به ئومیدی ئه‌وه‌ی چاره‌سه‌رێكی بۆ بدۆزنه‌وه، له‌وێ پێشوازییه‌كی ساردوسڕییان لێكراوه‌و یه‌كێك له‌كارمه‌نده كورده‌كان كه باوكی هه‌ژار نایناسێو ئه‌وه‌نده ده‌زانێ ژنێك بووه، پێی ووتووه : ئێوه 20 ساڵه كیمیایی لێی داون تازه ده‌تانه‌وێ پاره وه‌ربگرن.. ؟!
ئێستا هه‌ژار گه‌نجێكی گۆشه‌گیره‌و رۆژانه له‌ناو گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تیدا دهژیو هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی به‌ته‌واوی ئازاربه‌خشن، ئه‌م كوڕه ڕۆژانه له‌نزیك ئاواییه‌وه سه‌رقالی كاری نامۆ‌و بێبایه‌خه، به زۆری خه‌ریكی كیڵانی زهویو كۆكردنه‌وه‌ی به‌ردو خشتی ئهوناوهیه، هه‌موو چێژ‌و خۆشی ئه‌وكوڕه ئه‌وه‌یه به‌ته‌نیا ده‌كه‌وێته وێزه‌ی ئهوههردهی ته‌نیشت ئاوایی‌و بهخاكهنازهكهی ده‌ستی بهكیڵانی زه‌ویه‌كه‌وه خه‌ریكه. كاتێكیش لێی ده‌پرسیت هه‌ژار تۆ به‌ته‌نیا خه‌ریكی چیتو به‌نیازی چی دروست بكه‌یت، ده‌لێت خه‌ریكی دروستكردنی (سه‌رتاشخانه، چایخانه..هتد)م .
له‌راستیدا دیمه‌نی هه‌ژار وێنه‌یه‌كی تره له پێشیلكاریه‌كانی مافی مرۆڤ.