
هه‌ڵبژاردن و کێشه‌ی باڵه‌کانی ناسیونالیزمی کورد
هه‌ڵبژاردن و کێشه‌ی باڵه‌کانی ناسیونالیزمی کورد
هیچ نزیکایه‌تیه‌کی به‌به‌رژه‌وه‌ندی و ئایندهی خه‌ڵکی کوردستانه‌وه نیه!نوری به‌شیر
n.bashir3@ukonline.co.ukله‌سه‌ره‌تای ده‌نگۆی هه‌ڵبژاردنه‌وه‌و به‌تایبه‌تی به‌دوای دیاریکردنی کاته‌که‌یدا، کێشه‌کان له‌نێوان لایه‌نه‌کانی ناسیونالیزمی ده‌سه‌ڵاتدار و لایه‌نێک که‌خۆی له شانزده ساڵی ڕابردوودا به‌شێک بوه له‌ده‌سه‌لاتی گه‌نده‌ڵ و فایلدار و ئه‌مڕۆ ئیدعای ریفۆرم ده‌کات، له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن زیاتر توندبۆته‌وه، ئه‌مه‌ش نه‌ک له‌ڕیزه‌کانی خواره‌وه‌ی ئه‌م حزبانه‌دا، به‌ڵکو له‌سه‌ر ئاستی سه‌رانی حزبه‌کانیشدا زۆر به‌ئاشکراو شێوه‌یه‌کی گه‌وره‌ی به‌خۆیه‌وه گرتوه تا ڕاده‌ی ئه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان ده‌ترسن بگاته ئاستی شه‌ڕیان و ماڵویرانی بۆ خه‌ڵک. ئه‌م دیارده‌یه هه‌ر لهپاکانهکردن له‌وه‌ی چیانکردوه بۆ خه‌ڵک و فهزڵفرۆشتن به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا تا ده‌گاته قسه‌ی هه‌ره‌شه ئامیز به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵک له‌ڕێگای هه‌ره‌شه له‌ئه‌ندامه‌کانی خۆیان ئه‌گه‌ر ده‌نگ نه‌ده‌ن و وه به‌دژی لایه‌نی به‌رامبه‌ریان قسه‌ی جۆراوجۆردهکهن تا هه‌ڵدانه‌وه‌ی شته نهێنی و شاراوه‌کانی نێوانیان، هه‌موو ئه‌وانه نانێک ناخاته سه‌ر سفره‌ی خاڵی خه‌ڵکی کرێکار‌و که‌مده‌رامه‌تی کۆمه‌ڵگاو جگه لهڕۆژرهشی زیاتر، ئه‌وانه درێژه‌ی هه‌مان سیاسه‌تێکه کهههیانبووهو شه‌ڕو کێشه‌یه‌کی نێوان خۆیانه له‌سه‌ر ده‌سه‌لات.
توندبونه‌وه‌ی کێشه‌کان لایه‌نێکی ئه‌وه‌یه که‌هه‌ریه‌که له‌لایه‌نه‌کان ده‌یه‌وێت به‌رامبه‌ره‌که‌ی بشکێنێ و خۆی بکاته نوێنه‌رو دڵسۆزی خه‌ڵکی کوردستان و لایه‌نی به‌رامبه‌ر بهکهمکارو گه‌نده‌ڵ و دزو فایل ره‌ش ناوبه‌رێت، لایه‌نێکی تر ئه‌وه‌یه که‌هه‌ڵبژاردن بۆ ئه‌مانه شه‌ڕی ده‌سه‌ڵات و کۆنتۆڵکردنی سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵگاو کێشه‌یه له‌سه‌ر جێگاوڕێگاو بردنی به‌شی زیاتر بۆخۆیان، وه هه‌ڵبژاردن بۆته وه‌سیله‌یه‌ک بۆ چه‌واشه‌کردن و وهعدهوبهڵێنێکی زۆر به‌خه‌ڵکی و ئه‌وه‌ی له 18 ساڵی ڕابردوی ده‌سه‌لاتیاندا نه‌یانکردوه، ده‌یانه‌وی له‌م دوو مانگه‌دا بیکه‌ن و له‌وه‌ش زیاتر ئه‌گه‌ر خه‌ڵکی ناوچه‌یه‌ک له‌کاتی سه‌ردانی سه‌رانی حزبی ده‌سه‌لاتدار به‌هۆی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌وه داواکاریه‌ک داوابکه‌ن ئه‌وا ئه‌مان به‌ڵێنی دوو ئه‌وه‌نده ده‌ده‌ن که‌ده‌یکه‌ن، هه‌روه‌ها لایه‌نی به‌رامبه‌ر ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر ده‌نگ به‌ئێمه بده‌ن ئه‌وا کۆمه‌ڵگای کوردستان به‌ته‌واوی ده‌گۆڕین، هه‌روه‌ها سه‌رانی حزبه‌کان به‌شێوه‌ی جۆراوجۆر‌و به‌به‌رده‌وامی میدیاکانیان له‌سه‌ر باسی هه‌ڵبژاردن داگیرکردوه‌و سه‌ردانی شارۆچکه و گونده‌کانیش ده‌که‌ن له‌به‌رئه‌وه‌ی پێویستیان به‌ده‌نگی خه‌ڵی هه‌یه.
سه‌رانی ئه‌و حزبه ناسیونلیستانه له‌میدیاکانی خۆیان و ده‌ره‌وه‌ی خۆیاندا، که‌تادوێنێ پێکه‌وه ده‌ستیان له‌قوڕگی خه‌ڵكی کوردستاندا گیرکردبوو و پاروهنانێکیان لهبهردزی خۆیان به‌خه‌ڵک ڕه‌وا نه‌ده‌بینی ئه‌مڕۆ خه‌ریکن هه‌موو شته‌کان له‌سه‌ر یه‌کتری ده‌ڵێن و هه‌موو فایلهشاراوهکان ده‌خه‌نه ڕوو، وهدوژمنهکانی دوێنێشیان ئه‌مڕۆ دۆستی نزیکیانهو خه‌رێکه به‌ره‌یه‌کی تازه ئاماده‌ده‌که‌ن بۆ شه‌ڕێکی تری ناوخۆ، بۆ ئه‌وه‌ی خوێن و مێشکی خه‌ڵکی له‌کوردستان به‌شێوه‌یه‌کی تر‌و به‌به‌ره‌یه‌کی تره‌وه تیابڕێژن، به‌و شێوه بێشه‌رمیه ده‌یانه‌وێ خه‌ڵک ده‌نگیان بۆبده‌ن و هه‌ر به‌ده‌نگی خه‌ڵکی کوردستان شه‌رعیه‌ت به‌ده‌سه‌لاتی میلیشیایی و سه‌کوت و گه‌نده‌ڵی و دزی خۆیان بده‌ن.
هه‌موو ئه‌م باس و ده‌رکه‌وتانه له‌ماهیه‌ت و کارنامه‌ی حزبه‌کانی بزوتنه‌وه‌ی کوردایه‌تی و سه‌رانی ناسیونالیزمی کورددا تازه نین، ئه‌گه‌رچی ئه‌مڕۆ ئه‌مه‌یان کردوه به‌به‌شێک له‌ژیان و خۆراکی ڕۆژانه‌ی خه‌ڵک لهمیدایاکان و گه‌ره‌ک و شه‌قامه‌کانداو ده‌رخواری خه‌ڵکی ده‌ده‌ن، له‌کاتێکدا هێچ پهئوهنی و به‌رژه‌وه‌ندیه‌کی خه‌ڵکی تێدا نیه، وه خه‌ڵکی کوردستان نهلهههڵبژاردنهکانی ئه‌مان و نهلهدهسهلات و نهلهپهرلهمان و نه‌له شه‌ڕو ئاشتیان و وهنهله مساوه‌مه‌و دبلۆماسیهتیاندا، هیچ بهرژهوهندیاکیان نه‌بوه‌و نیه، قازانج و به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی سیاسه‌ت و کار‌و ئایدۆلۆژی و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م حزبانه و سهرانیدایه، ئه‌مانه به‌هه‌ر ئیدعایهکهوه بێنه‌مه‌یدان ناتوانن شتێکی زیاتر لهوهبهکهن که له دوو ده‌یه‌ی ڕابردووی ده‌سه‌لاتیاندا کردوویانه.
باڵه‌کانی حزبه‌کانی کوردایه‌تی به‌وه‌ی لهدهسهلاتدایهو به‌وه‌ی ئیدعای گۆڕان ده‌کات ئه‌گه‌ر ده‌نگبهێنێت، شتێک له‌وه زیاتر ناکات که کردوویانه‌و ده‌یانه‌وێ 18 ساڵی تر له‌سه‌ر حسابی خه‌ڵکی کوردستان بخۆن و بدزن و گه‌نده‌ڵیه‌کانیان بسه‌پێنن به‌سه‌ر کۆمه‌ڵگادا.
خه‌ڵکی کوردستان کهتاقیکردنهوهیهکی دوورودرێژیان له‌گه‌ڵ ئه‌حزابی ناسیونالیزمی کوردا هه‌یه چ له‌شاخ و چ له‌شار و به‌تایبه‌ت ناره‌زایه‌تیه‌کانیان به‌گه‌نده‌ڵی و سه‌روت و بردن و دابه‌شکردنی سه‌روه‌ت و سامانی خه‌ڵکی کوردستان لهدهسهلاتدارێتی شاریاندا، ڕێگای ئه‌مڕۆیان هه‌ر ئه‌وه‌یه ناره‌زایه‌تیه‌کانیان به‌ده‌نگ نه‌دان درێژه‌پێبده‌ن و ڕیزی خۆیان لهناسیونالیزم جیابکه‌نه‌وه.13-5-09