سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان:
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان:
ده‌یان لیست و قه‌واره‌و یه‌ك په‌یام، په‌یامی دژ به‌گۆڕان!
عبدالله مه‌حمود
abdulla.mahmud@gmail.comبێگومان له‌هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك و له چوارچێوه‌ی قه‌واره‌ی قه‌ڵه‌مڕه‌وی هه‌ر ده‌سه‌ڵاتێكی دامه‌زراوه‌یدا، له چوارچێوه‌ی هه‌ر ده‌وڵه‌ت و حكومڕانیه‌كی دیموكراسی باوی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا، هیچ هه‌ڵبژادنێك ناتوانێت گۆڕانی ڕیشه‌یی به‌دی بێنێت. ئه‌مه هه‌ركه‌س بانگه‌شه بكات، جگه له بانگه‌شه‌ی وههم هیچی تر نابێت. به‌ڵام ده‌كرێت هه‌ڵبژاردن و پرۆسه‌كه‌ی دیمه‌نێكی جیاكه‌ره‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بێت له‌گه‌ڵ ڕژێمه عه‌سكه‌رتاری و دیكتاتۆری و كۆنهپارێزهكاندا. ده‌كرێت له ڕێگای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه ئه‌و حزب و لایه‌نانه‌ی پێشتر به‌كرده‌وه هه‌ڵگری په‌یامی ریفۆرم بوون له كۆمه‌ڵگادا، بانگه‌شه‌ی چاكسازی‌و گۆڕانیان به‌كرده‌وه ده‌ستپێكردووه‌و بۆی تیكۆشاون، دوای ئه‌وه‌ی شانسی ده‌سه‌ڵاتیان له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا بۆمهیسهر ده‌بێت و ده‌بنه به‌شێك له ده‌سه‌ڵات یان به‌ته‌واوه‌تی ده‌بنه زوربه، ده‌ست بۆ ڕیفۆرم ده‌به‌ن، له‌زۆر بواردا ئاڵوگۆر ده‌كه‌ن. به‌تایبه‌تیش له‌م كۆمه‌ڵگایانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی تیادا له ئارادایه، و خواستی گۆڕان بۆته خواستی گشتی، ئه‌و حزب و قه‌واره سیاسیانه‌ی له‌كایه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا براوه ده‌بن، له‌كایه‌ی چاكسازی و خزمهتگوزاریهكاندا شانسی پراكتیزه‌كردنی به‌شێك له بانگه‌شه‌كانیان بۆ ده‌ڕه‌خسێت ویان باشتر بڵێم به‌سه‌ریاندا ده‌سه‌پێت.
سه‌ره‌تای بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستانیش ده‌ستی پێكردووه، هه‌ر یه‌ك له لیست و قه‌واره سیاسیه‌كان، و هه‌ركام له هاوپهیمانیهتهكان و زوربه‌ی زۆری نوسه‌ران قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستانی به‌ره‌و هاوپه‌یمانیه‌تی و لیسته‌كان، حزبی و لاحزبیهكان، خه‌ریكن نه‌خشه و په‌یامی خۆیان ڕاده‌گه‌یه‌نن و په‌خش ده‌كه‌نه‌وه. بانگه‌شه‌كان به جۆرێك خه‌ریكه ده‌ستیان بۆده‌برێت و به‌یان ده‌كرێن، وه‌كو ئه‌وه‌ی ئه‌م هێزو قه‌واره سیاسییانه تازه هاتبێتنه شه‌قامی كوردیه‌وه، و نۆبه‌ره‌ی كاری سیاسیان بێت. په‌یامی هه‌موو لایه‌ن و لیست و قه‌واره سیاسیه‌كان، و نوسه‌ره‌كانیان چاكسازی و گۆران و عه‌داله‌تی كۆمه‌لایه‌تیه. وه‌ستانه‌وه‌یه به‌ڕوی گه‌نده‌ڵی و لێكجیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان و به‌دامه‌زراوه‌یی كردنی حزب و حكومه‌ت و به‌ڕێوه‌بردنه. زامنكردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان و هێنانه مه‌یدانی نه‌فه‌سی تازه‌ی لاوان و….تاد.
هه‌موو ئه‌م بانگه‌شه‌و په‌یامانه، هه‌موو ئه‌م به‌ڵێن و واده هه‌مه‌چه‌شنه ڕه‌نگ و بۆیانه، له دڵی پێچه‌وانه‌كردنی واقعیه‌ته سه‌ره‌كی و ڕیشه‌یه‌كانی كوردستانه‌وه دهردهكێشرێن و دهركێشراون.
ڕاسته له كوردستان ناڕه‌زایه‌تی جه‌ماوه‌ری هه‌یه. نه‌ك هه‌ر گه‌نده‌ڵی، تاڵانی ئاشكرای داهات هه‌یه. خواستی گۆڕان و چاكسازی و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی هاوارێكی بڵندی شه‌قامه. به‌ڵام گرفتی بناغه‌یی تر‌و خواستی واقعی تر هه‌یه. مه‌سه‌له‌ی چاكسازی و گۆران و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی و به‌شداری پێكردنی نه‌وه‌ی نوی …. ئه‌مانه هه‌موویان ئاكامی واقعیه‌تێكی سیاسی و حقوقییه. نادیده‌گرتنی ئه‌م واقعیه‌ته سیاسیه كوشنده‌یه، له‌وه‌ش واوه‌تر رتوشكردنی له‌لایه‌ن هه‌ندێك نوسه‌رو قه‌ڵه‌م به‌ده‌ستی حزبی و دژه حزبیه‌وه كه بانگه‌شه‌ی زل و قه‌به ده‌كه‌ن كوشهندهتره.
ده‌وڵه‌ت نییه،حكومه‌تی خه‌ڵكی نییه، و له‌جێگای ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ت دوو ئیداره‌و دوو میلیشیای حزبی پاریزهی ئه‌م دوو ئیداره حزبیه هه‌یه. وه‌ڵامی ئه‌م لیستانه بۆ ئه‌م واقعیه‌ته سیاسی یه چییه؟ ئه‌مه گه‌وره‌ترین گرفته كه داهاتووی سیاسی كوردستان و خه‌ڵكه‌كه‌ی پێوه به‌نده. هیچ كام له‌م لیست و قه‌واره سیاسیانه لایه‌ك له‌م واقعیه‌ته سیاسی یه ناكه‌نه‌وه، هیچكامیان ئێستا به‌رژه‌وه‌ندیان رێگه‌یان پێنادات خۆ له‌و حه‌قیقه‌ته بده‌ن كه چاكسازی و گۆرانی كام قه‌واره‌ی سیاسی و بۆكام ئاینندهو داهاتوویان مه‌به‌سته؟ بۆ هێشتنه‌وه‌ی كوردستانه به‌م حاڵه‌ی ئێستایه‌وه یان بۆ گرێدانهوهیهتی به به‌غداوه؟ ئایا هیچ كام له دوو حاڵه‌ته چاره‌نوس و ئاینده‌یه‌كی باشتر ده‌خه‌نه به‌رده‌م خه‌ڵكی كوردستانه‌وه؟ ئه‌گه‌ر وه‌زع به‌م شێوه‌یه بمێنێ و ڕاپسكانی نێوان به‌غداو هه‌ولێر به قازانجی كام لا ته‌واو ده‌بێت؟ خۆ ئه‌گه‌ر هه‌ولێر سوربێت له‌سه‌ر سیاسه‌تی په‌یوه‌ست بونه‌وه‌ی به به‌غداوه ئایا خه‌ڵكی كوردستان سه‌رئه‌نجام به‌ئاقاری پله دوویدا راپێچ ناكرێنه‌وه؟ ئه‌ی وه‌ڵام چییه؟ من لاموایه هه‌ر لیست و قهوارهیهوكی سیاسی نهخشهوپرۆژهی بۆ وه‌ڵامی به‌كرده‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره نه‌بێت و بۆی تێنه‌كۆشێت، هاتو هاواری چاكسازی وگۆان لهگهمهیهكی مناڵانه زیاتر هیچی تری نییه.
كاتێك باسی چاكسازی ده‌كرێت، به پله‌ی یه‌كه‌م ده‌بێت باسی لێكجیاكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی یاسادانان و جێبه‌جێكردن ودادوهی بێت له‌یه‌كتری، ده‌بێ باسی ده‌ست كۆتاكردنی حزب بێت له حكومه‌ت و ئیداره‌و جومگه‌كانی.
به‌ڵام ئه‌مه كاتێك مانای واقعی ده‌بێت كه حكومه‌ت هه‌بێت، وه حكومه‌تیش ئه‌و كاته مانای واقعی ده‌بێت و ڕه‌سمیه‌تی ده‌بێت كه ئه‌م حكومه‌ته حكومه‌تی ده‌وڵه‌تێكی پێناسه‌كراوی و بهڕهسمیهت ناسراوی نێوده‌وڵه‌تی بێت. له‌واقعی كوردستاندا ئه‌مه ونه. ده‌وڵه‌ت" هیچ ده‌وڵه‌تێك و به‌هیچ ناوه‌ڕۆكێكه‌وه" نییه، بۆیه حكومه‌تیش كه پێكهێنراوه و په‌رله‌مانێك كه بۆی قوتكراوه‌ته‌وه ته‌نها ڕوكه‌شی قه‌واره‌و ته‌لاری ئارایشێكی حزبییه.
لێره‌وه باسی چاكسازی ته‌نها ده‌بێته ئارایشی حزبی و دام ده‌زگاكان و به‌پرس و لێپسرسراوهتییه حزبیه‌كان، نه‌ك سیسته‌می سیاسی و به‌ڕیوه‌بردنی وڵات. بۆیه ئه‌م بانگه‌شه‌یه هێنده‌ی بۆ گێژكردن و خۆدزینه‌وه‌ی حزب و قه‌واره‌و لایه‌نه سیاسیه‌كانه، نیو ئه‌وه‌نده به مانای هه‌نگاونان وه په‌رۆشی بۆ چاكسازی نییه.
هه‌روه‌ها هه‌موو لیست و قه‌واره سیاسیه‌كان به‌حزبی و غه‌یره حزبیه‌وه به میدیای ئازاد‌و ده‌سته‌مۆكراوی حزب و و غه‌یره حزبیه‌وه، چه‌مكی گه‌نده‌ڵی و به‌گژاچونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیان به ڕێگایه‌ك بۆ چاكسازی به‌ده‌سته‌وه گرتووه. پێشبركیو هاتو هاوار بۆ وه‌ستانه‌وه به‌دژی گه‌نده‌ڵیدا بانگه‌شه‌ی هه‌موویانه. له‌كاتیكدا ئه‌مه گومراكردنێكی ئاشكرا و دیدێكی بێئه‌ندازه نا ته‌ندروست و سهرلێشێوێنهرو ناعه‌قلانییه بۆ واقعی كوردستان.
یه‌كه‌م ئه‌وه‌ی له كوردستان هه‌یه گه‌نده‌ڵی نییه، فه‌رهودی داهاتی ئاشكرای كۆمه‌ڵگایه له‌لایه‌ن دوو حزبی میلیشیایی و به‌شداری پێكرنی هاوپه‌یمانه‌كانیانه لێی. ئاخر ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵی واقعیه‌تی هه‌موو دنیای ئه‌م سه‌رده‌مه‌یه، ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵی به‌مانای به‌دكه‌ڵك وه‌رگرتنه له داهاتی كۆمه‌ڵگا، به‌هره‌به‌رداری ده‌سه‌ڵاته بۆ پێكه‌وه نانی سه‌روه‌ت و گرتنهبهی ڕێگای ههمهچهشنهكانه بۆ لوشدانی پاروی ده‌می خه‌ڵك و خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردن. ئه‌وا ئه‌وه‌ی له كوردستان ده‌گوزه‌رێ جگه له‌هه‌موو ئه‌مانه كه پێی ده‌وترێت گه‌نده‌ڵی، دزی و تاڵانی ئاشكرایه. دزی و تاڵانیهك كه هه‌موو جومگه‌كانی ژیانی ئابوری و سیاسی و كۆمه‌لایه‌تی و فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری …. گرتۆته‌وه. تیرۆی ئابوری كۆمه‌ڵگای به‌نه‌خشه‌ی دوو حزبی میلیشیاییه كه له‌داهاتی زۆر‌و زه‌به‌ندی خه‌ڵكی كوردستان و هه‌موو سه‌رچاوه‌كانی تری ئابوری و داهات هۆیه‌كانی به‌رهه‌مهینان كه به‌ر له‌هه‌مو كه‌س به‌به‌رچاوی حكومه‌ت و په‌رله‌مانه‌وه!! برابه‌شی ده‌كه‌ن و پاشان باقیاتیكی كه‌می به پلان و نه‌خشه‌وه و به‌دوور له هیچ چاودێری و لێپرسینه‌وه‌یه‌ك وه‌كو سواڵكه‌رانه سه‌رفی موچه و هه‌ندی خزمه‌تگوزاری ناسه‌ركه‌وتوو ئه‌كه‌ن، خێری جێبه‌جێكردنی ئه‌م خزمه‌تگوزاریانه‌ش له ڕێگای حزب و كۆمپانیاكانیان و به‌رپرسانی به‌ڵێنده‌رو دۆستانیان ده‌گێڕدرێته‌وه بۆ ماڵه باوانی حزبی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ستی میلیشاكان. كه‌چی بێشهمانه به‌م حاڵه‌ته ناوازه‌و چه‌ته‌گه‌رییه ده‌ڵێن گه‌نده‌ڵی. سه‌یر ئه‌وه‌یه ڕیزێكی فراوان له نوسه‌ران و میدیای سه‌ربه‌خۆ و نیمچه سه‌ربه‌خۆش به‌هه‌مان ئاواز ده‌ڕوانه ئه‌م حاڵه‌ته‌و پێ ئه‌ڵێن گه‌نده‌ڵی. له‌كاتێكدا ئه‌م دزی و تاڵانی ئاشكرایه و گه‌نده‌ڵیش به‌شێكی بچوكی ئه‌م ژینگه‌ی تاڵانیه‌یه. ئه‌مه‌ش تایبه‌تمه‌ندیه‌كی ده‌سه‌ڵاتی میلیشیاییه و له‌هیچ گۆشه‌یه‌كی دنیادا نه‌بووه‌و نییه میلیشیا ده‌سه‌لاتدار بێت و فه‌رهودی داهاتی ئه‌م كۆمه‌لگایه واقعیه‌ت نه‌بێت. هیچ كام له لیست و قه‌واره سیاسیه‌كان نه‌خشه‌و پلانی بۆئه‌م حاڵه‌ته نییه، بۆیه هه‌راوهۆریای دژی گه‌نده‌ڵیان، خۆراكێكی جه‌نگی هه‌ڵبژاردنه‌كانه.
هیچ كام له‌م لیست و قه‌واره سیاسیانه، به‌تایبه‌ت ڕیزێكی به‌رینیان كه بانگه‌شه‌ی دیموكراسی و مۆدیرنه‌و پۆست مۆدیرنهیان… هه‌ڵگرتووه، باسی جیاكردنه‌وه‌ی دین له ده‌سه‌لات ناكه‌ن، له‌كاتێكدا ئه‌مه یه‌كێك له پایه هه‌ره بنه‌ڕه‌تیه‌كانی دیموكراسی و مۆدیرن خوازه‌كانه و دیموكراسی و مۆدێرنه‌ی پێده‌ناسرێته‌وه.
یه‌كسانی ژن و پیاو له به‌رنامه‌یاندا نییه، له كاتێكدا ئه‌مه پرسێكی گرنگی كۆمه‌ڵگای كوردستانه. هه‌ر حزب و قه‌واره‌یه‌كی سیاسی و تێكۆشه‌ری به‌كرده‌وه‌ی نه‌بوبێت‌و نه‌بێت پێ بزانێ یان نه‌زانێ به‌رپرسی فواره‌ی خوێنی هه‌زاران ژنه كه به بیانوی ناموسپه‌رستی یه‌وه جه‌سته‌یان ئه‌نجن ئه‌نجن ده‌كرێت، یان له ئاكامی بێمافی چه‌وساندنه‌وه‌ی هه‌مه‌لایه‌نه‌وه خۆیان له ناچاریدا بۆ ده‌ربازبون له دۆزه‌خی سه‌ر زه‌وی گڕ بهرئهدهنه جه‌سته‌ی خۆیان و كۆتایی به‌ژیانیان ده‌هێنن. ئاماری ئه‌م جه‌نگی دژی ژنه له ئاماری كوشتاری به‌عس به‌رامبه‌ر به‌خه‌ڵكی كوردستان كه‌متر نییه.
باسی ئازادی سیاسیش ته‌نها به بونی چه‌ند میدیا‌و زۆری بڵاوبونه‌وه‌ی گۆڤار ڕۆژنامه‌و هه‌فته‌نامه‌و…. وێنا ده‌كه‌ن. له‌كاتێكدا باسی ئازادی و ئازادی سیاسی و ئازادی رۆژنامه‌گه‌ی چه‌مكێكی فراوانتره‌و ئه‌گه‌ر ته‌نها میدیا و زۆری رۆژنامه‌و هه‌فته‌نامه پێوانه بێت ئه‌وا ئێران و ده‌یان وڵاتی عه‌سكه‌رتاری و كۆنهپاریز له‌دنیا هه‌ن كه ژماره‌ی ڕۆژنامه‌و میدیا تیایاندا زۆر له هی كوردستان زیاتره. بۆیه باسی ئازادی سیاسی و ته‌نانه‌ت ئازادی چاپه‌مه‌نی و به‌یان وبڵاوكردنه‌وه ئه‌مه نییه كه ئێستا هه‌یه، ئازادی سیاسی و به‌یان وبڵاوكردنه‌وه‌و ڕۆژنامه‌گه‌ری ئه‌گه‌ر كۆی ڕه‌خنه‌و ره‌خنه‌گرتنی بێقهیدو شه‌رت لهههموولایهنه سیاسی و كه‌لتوری ئه‌خلاقی و ئایدۆلۆژیاكانی كۆمه‌ڵگا، وه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی زۆرلێكردن بۆ ڕێزگرتن له ئینتیما بۆ به‌ناو موقه‌ده‌ساتی دینی و میللی ونیشتمانی و ڕه‌مزه‌كانی و كۆتاییهینان بهسانسۆر … ئازادی دیندارو بێدینی، ئازادی كۆبونه‌وه‌و مانگرتن و خۆپیشاندان، به‌یان و چاپه‌مه‌نی پێكهێنانی حزب و كۆركۆمهڵهكان، ئازادی ده‌ست ڕاگه‌یشتن به زانیاریه‌كان… نه‌گرێته خۆی، وه قه‌ده‌غه‌ی هه‌مووجۆره وروژاندن و چاوسوركرنهوهیهكی دینی و میللی و كه‌لتوری له‌دژی ده‌ربرینی ئازادانه‌ی بۆچوونی تاكه‌كان …تاد، زامن نه‌كات له خۆڵكردنه چاوی خه‌ڵك زیاتر هیچی تر نییه، بۆیه ئه‌مه‌ش په‌یامی هیچ لیست و قه‌واره‌یه‌كی سیاسی و نییه.
خزمه‌تگوزاریه‌كان، له‌كاتێكدا ده‌سه‌لاتی سیاسی له‌كوردستان كه‌وتۆته ژێر گوشاری ڕاگه‌یاندن و ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵكیه‌وه سه‌باره‌ت به خزمه‌تگوزاری و جێبه‌جێكردنی پرۆژه خزمه‌تگوزاریه‌كان، ده‌سه‌لات خه‌ریكی هێنانی ئامار‌و ئه‌رقام و نیشاندانی چه‌ند پرۆژه‌یه‌كی كهمو كورت و ناسهركهوتووه، پێوانهكهشی 1991 بۆ 2009 یه. سه‌یره ده‌سه‌لات و قه‌ڵه‌مه مۆڵهتپێدراوهكانیان له‌مه تیناگه‌ن كه كه‌ماوه‌ی نێوان 2001 بۆ 2009 هه‌ژده ساڵه له‌و ماوه‌یه‌دا ژماره‌ی دانیشتوانی كوردستان زیادی كردووه، داخوازی خه‌ڵكی چۆته سه‌ره‌وه، نه‌وه‌ی نوێ به چاوه‌ڕوانی سه‌رده‌مه‌وه پێگه‌یشتووه، كۆمه‌ڵگا كراوه‌تر بووه. كه‌چی كردنه‌وه‌ی قوتابخانه‌و زانكۆ‌و په‌یمانگاكان و خه‌سته‌خانه و نۆژه‌نكردنی چه‌ند ڕێگاو بان وقیرتاوكردنی چه‌ند شه‌قام و ڕیگاو بانیك به خێر‌و سه‌ده‌قه ده‌زانن بۆخه‌ڵكی كوردستان، له‌كاتێكدا خودی ئه‌م چه‌ند پرۆژه خزمه‌تگوزاریانه به پاروی ده‌می خه‌ڵك و له داهاتی خه‌ڵكی كوردستان كراوه‌و به جیا له‌وانه‌ش كراوه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌كی تاڵانی بۆ خۆیان. یان سه‌یر ئه‌وه‌یه كه باسی ئازادی‌و خزمه‌تگوزاریه‌كان ده‌كه‌ن، له‌جێگای ئه‌وه‌ی خۆیان به ولاتێكی پێشكه‌وتوو به‌راورد بكه‌ن خۆیان به ولاتانی كۆنه‌په‌رستی ناوچه‌كه پێوانه ده‌كه‌ن، به‌مه‌ش جگه له‌وه‌ی خۆیان به نمونه‌ی شه‌رماوه‌ر پێوانه ده‌كه‌ن، هاوكات نیشان ئه‌ده‌ن كه ناتوانن و له‌م ولاته كۆنه‌په‌رستانه له پێشتر بن و دیموكراسی تر!! بن. ئه‌مه جگه له حزبه ده‌سه‌لات به‌ده‌سته‌كان حزبه به‌ناو ریفۆرمخواز چاكسازی خوازه‌كانیش له‌پال ئه‌م حزبانه‌دا هه‌ڵگری په‌یامێكی تر نین و نه‌بوون. به پێچه‌وانه‌وه هه‌موویان هێزی دژی گۆڕانن.
هه‌روه‌ها باسی عه‌داله‌تی كۆمه‌لایه‌تی، له‌و كاته‌وه‌ی باسی عه‌داله‌تی كۆمه‌لایه‌تی له‌ژێر گوشاردا بۆته مۆدی شه‌قامی كوردی، له‌وكاته‌وه قڵشت و نابه‌رابه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌رین تر بۆته‌وه. فیرعهوناواكان زیاتر بوون و له‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌ژاری و زیادی كردووه. قڵشتی چینایه‌تی فراوانتر بۆته‌وه. كه‌واته باسی خزمه‌تگوزاری و ئازادی و چاكسازی عه‌داله‌تی كۆمه‌لایه‌تی و به‌ره‌و كۆمه‌ڵگای كراوه بوون ناتوانی وه‌كو خێر‌و سه‌ده‌قه‌ی ئه‌حزاب بۆی بڕوانرێت و هه‌ڵگری واقعی و به‌كرده‌وه‌ی بانگه‌شه‌كانی هه‌ڵبژاردن بن.
له‌وانه‌یه كه‌سانێك بپرسن بڵێن ئه‌ی چارچییه كه هه‌ڵبژاردن چاره‌سه‌ر نییه؟ منیش به‌ساده‌یی ده‌ڵێم، هه‌ڵبژاردن به هێزی دیموكراتیخواز ده‌كرێت، به هێزی لیبرال مۆدێرن ده‌كرێت، به‌و هێزو لایه‌نانه ده‌كرێت كه ئیراده‌ی گۆڕانیان هه‌یه و گۆرانكاری خوازن، ئه‌گه‌ر نا هه‌ڵبژاردن له باشترین حاڵه‌تدا ده‌بێته دوباره‌كردنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه كاریكاتۆریهكانی ولاته كۆنه‌په‌رست و دیكتاتۆره‌كان. ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی به‌ر لهپرۆسهكهی ئاكامه‌كانیان دیاره، و بڕاوه‌ته‌وه.
تا له‌جێگای ده‌وڵه‌ت و حكومه‌ت، حزب ومیلیشا قه‌ڵه‌مڕه‌ی ده‌سه‌ڵاتی له‌ده‌ستدا بێت، و پاروی ده‌می خه‌ڵك به بارمتهگیرابێت، كۆنترۆلی داهاتی كۆمه‌ڵگا و میدیا‌و تۆڕی راگه‌یاندنی ناسراو پڕ تیراژ له‌ژێر چه‌پۆكی میلیشیاكاندا بێت، هه‌ڵبژاردنه‌كانی جگه له‌هه‌ڵبژاردنی میلیشیاكان، هیچی تر نییه. وه جگه له‌هێزه خاوه‌ن میلیشیاكان، هیچ هێزێكی تر ناتوانێت گره‌وی هه‌ڵبژاردن بباته‌وه یان زۆر پێی لێی ڕابكێشێت. هیچ كۆمیسۆنێكی هه‌ڵبژاردنیش له‌كوردستان ناتوانێ سه‌ربه‌خۆ بێت. هه‌موو ئه‌و هێزو لایه‌نانه‌ی ئێستا كه میلیشیایان هه‌یه‌و ده‌چنه ناوكایهكانی هه‌ڵبژاردنه‌وه، ئه‌گه‌ر گۆڕانكێش ببێت كه له‌وانه‌یه ببێت و ده‌بێت، هیچ لهواقعیهتی سیاسی كۆمه‌ڵگای كوردستان و گرفته‌كانی ناگۆڕێت، به‌ڵكه هێزی میلیشایی تر ده‌كاته خاوه‌ن چه‌ند كورسیهیهك به ئه‌ندازه‌ی میلیشیایهكهی. و بانگه‌وازو واده‌و به‌ڵێنه‌كانیش هیچ بناغه‌یه‌كیان نییه، بۆیه ڕێگاچاره به‌شداری نه‌كردن و تهحریمكردنیكی ئه‌كتیفه، نا وتنه به هه‌ڵبژاردنێك كه هه‌لگری هیچ ئالوگۆریكی ئینسانی نییه بۆ داهاتوو. هاوكات هیچ كام له‌قه‌واره سیاسیه به‌شداره‌كان جگه له‌وه‌ی وه‌لامیان بۆهیچ كام له گرفته ڕیشه‌یه‌كانی كۆمه‌ڵگا پێ نییه. بۆیه پێویسته ئه‌م هه‌ڵبژاردنه" هه‌ڵبژاردنی میلیشیاكان" بكرێته سه‌كۆیه‌ك بۆ "نا" وتن به گرێدانه‌وه‌ی كوردستان به مه‌ركه‌زه‌وه. به‌ڵی وتن و به‌رزكردنه‌وه‌ی خواستی به‌ده‌وڵه‌ت بوونی خه‌ڵكی كوردستان، پێكهێنانی ده‌وڵه‌تێكی مۆدێرن سه‌ربه‌خۆی غه‌یره قه‌ومییه. ئه‌وه‌ی خوازیاری گۆڕانه گۆرانی جدی و ریشه‌یی لێره‌وه ده‌ست پێده‌كات. ئه‌م لیست و قه‌وارانه‌ی له‌گه‌مه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندان بێ هه‌ڵاواردن هۆكاری واقعیه‌تی سیاسی كۆمه‌ڵگای كوردستانن، وههیچكامیان پرۆژه‌ی جیاواز به‌یه‌كیان بۆ ئایننده‌ی سیاسی كوردستان پێ نییه، ئه‌و پرۆژانه‌ی پێیانه پرۆژه‌ی داوای به‌شه له داهات و ده‌سه‌ڵات. خه‌ڵكی كوردستان پێویسته بڵی "نا" بۆهه‌موو لایه‌كتان، هه‌موتان مێژووتان دیاره، له‌شه‌ڕدا خوێنتان ڕشتین، له ئاشتیدا خوێنتات مژین، و بڕۆن و ده‌ست لهیهخهمان بكه‌نه‌وه، وه بۆئه‌مه‌ش ئه‌بێ ئاماده‌ی نه‌به‌ردی گه‌وره بن.وه ده‌بێ به‌و نوسه‌رانه‌ی به‌ناحه‌ق پێیان ده‌ڵێن ڕوناكبیرو پێشكه‌وتخواز بلێین مێژووی دێوو تاوانكارانمان بۆمه‌كه‌ن به مێژووی فریشته‌كان. مێژوو واقعی له‌ئێوه‌ش نابورێت.