قورئان به گۆرانیی، یان بێ شێوازی له شێوازدا
قورئان به گۆرانیی، یان بێ شێوازی له شێوازدا
توانا ئه‌مین
موحسین نامجو، گه‌نجێكی داهێنه‌ری ئێرانییه، ئه‌و ئێستا 34 ساڵ ته‌مه‌نێتی، ئه‌گه‌رچی له‌خوێندنی په‌یمانگادا سه‌ره‌تا له‌به‌شی نواندن وه‌رگیرا، كه‌چی وه‌ك هه‌ر شێتایه‌تیه‌كی تری به‌شه‌كه‌ی ده‌گۆڕێت‌و رووده‌كاته موسقا، پاش چه‌ند ساڵێك خوێندنی مۆسیقا له‌وێش وازده‌هێنێت، ئه‌م هونه‌رمه‌نده له‌راده‌یه‌كی به‌رزدا بیرورا‌و به‌رهه‌مه‌كانی جێگای سه‌رنج‌و لیوردبوونه‌وه‌ن‌و ناهێڵن به‌ئاسانی به‌سه‌ریاندا بازبده‌ی، نامجو ئه‌گه‌رچی كۆمه‌ڵێك ئه‌لبومی هه‌یه، كه‌چی هیچ یه‌كێك له‌وكارانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی په‌خش نه‌بوون، ئه‌گه‌ر ئه‌مه جارێك بۆ ئه‌وه بگه‌ڕێته‌وه كه ستایڵی كاری نامجو له‌ئێستای ئیرشاد‌و رۆشنبیری كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا نه‌ك هه‌ر په‌سه‌ند نییه، به‌ڵكه بێزرا‌ویشه، ئه‌وا به‌دیوێكی تریشدا په‌یوه‌ندی به‌و بوهیمییه‌ته‌ی هونه‌رمه‌ند خۆیه‌وه هه‌یه، كه ئاماده نییه كاره‌كانی بڵاوبكاته‌وه!
له‌سه‌ره‌تای كاره‌كانیدا به‌تێكه‌ڵكردنی هه‌ردوو ئامێری تار‌و گیتار ده‌ستی پێكرد، تا ئه‌وه‌ی سوره‌تێكی قورئانی تێكه‌ڵ به میوزیك‌و كه‌شێكی هیپییانه ده‌كات‌و له‌وێوه گوێگر بۆ لای نزار قه‌بانی‌و ماجیده روومی ده‌هێنێته‌وه. له گفتوگۆیه‌كیدا موحسین نامجو ده‌ڵێت، كاری من لێدانبوو له‌موزیكی سونه‌تیی، له‌وه‌ڵامی ئه‌و پرسیاره‌ی ئه‌ی ئه‌م شێوازه‌ی تۆ داتهێناوه ده‌چێته‌وه سه‌ر چ قوتابخانه‌یه‌كی موزیكی، نامجو پاش سه‌رخوراندنێك ده‌ڵێت "له‌راستیدا من شێوازم نییه، ئه‌توانین ناوی بنێین بێ شێوازی، گرنگ ئه‌وه‌یه من شتێكم هه‌یه به‌ده‌نگم ده‌یگه‌یه‌نمه تۆ.. ئا ده‌نگ.. ده‌نگ كه‌م نییه، ره‌نگه له‌مه‌ولا بتوانین سود له‌ده‌نگی ئاژه‌ڵانیش وه‌ربگرین".
نامجو جگه له قورئان شیعری مه‌ولانا‌و حافز‌و جامی‌و تاسه‌ر شاملۆش-ی كردۆته گۆرانی‌و یه‌كێك له‌گۆرانییه‌كانیشی (شیرین شیرینه)ی فۆلكۆری خۆمانه كه به‌زمانی كوردی وتویه‌تییه‌وه، هه‌روه‌ها موسیقای بۆ چه‌ندان دراما‌و فیلم ئاماده‌كردووه، ئه‌و ئێستا له‌ده‌ره‌وه‌ی ئێران ده‌ژی‌و له‌ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه‌ی وڵات گوێگرێكی زۆر‌و له‌لای ئیسلامییه كۆنه‌رڤاتيڤه‌كانیش دۆژمنێكی زۆری هه‌یه، ده‌توانن لێره گوێبیستی یه‌كێك له‌كاره گرنگه‌كانی نامجو ببن: