وه‌همی هه‌ڵبژاردن…..جه‌مال موحسین
وه‌همی هه‌ڵبژاردن
جه‌مال موحسین
هه‌را و هوریای "هه‌ڵبژاردن" له کوردستان ئه‌مجاره‌یان له چوارچێوه‌ی هه‌لومه‌رجێکی سه‌خت و جیاوازدا به‌ڕێکه‌وتووه. مه‌سه‌له‌ی ته‌وازن په‌یداکردنه‌وه‌ی ناسیۆنالیزمی کورد له مه‌رکه‌ز و درێژه‌دان به شه‌ریکه به‌شی له‌وێ به تایبه‌تی له لایه‌ن یه‌کێتی و پارتییه‌وه چوارچێوه‌یه‌کی گشتی داوه به‌م پرۆسه‌یه‌ی له ژێر ناوی "هه‌ڵبژاردن" دا به‌ڕێوه‌ئه‌چێ. له‌ملاشه‌وه خه‌ڵک بچوکترین متمانه‌ی به یه‌کێتی و پارتی نه‌ماوه و چاوی بڕیوه‌ته هه‌ر گۆڕانێک به ئاقاری به‌رژه‌وه‌ندی و ژیانی خۆیدا بچێته پێشه‌وه. به‌ڵام ئه‌وانه‌شی که له ڕیزی ئه‌و دوو حزبه‌دا نین هه‌رچه‌نده دروشمی گه‌وره و قه‌به ئه‌ده‌ن به ڕووی کۆمه‌ڵگادا شتێکی زیاتر و جیاوازتر له‌و دوو حزبه سهرهکیهیان پێ نییه. بگره له ناوه‌ڕۆکدا بره‌وده‌ری هه‌مان کۆنه‌په‌رستین که ده‌سه‌ڵاتداران ساڵه‌هایه له پێشیه‌وه ڕاوه‌ستاون. له لایه‌ک خۆسه‌پاندنی یه‌کێتی و پارتی و له لایه‌ک درووشمی "گۆڕان"، "چاکسازی"، "ڕیفۆرم" ئه‌یه‌وێ جارێکی تر ئاڕاسته‌ی ژیانی خه‌ڵك به‌ره‌و ته‌وه‌هومێکی قووڵ یان ملکه‌چ بوون به ئه‌مری واقع دیاری بکات.
وه‌ک هه‌میشه لیستی کوردستانی سه‌ری زمان و بنی زمانیان ئه‌وه‌یه که به‌رژه‌وه‌ندیه نه‌ته‌وه‌ییه‌کان له به‌رچاو بگیرێ و ئه‌بێ مادده‌ی 140 که سه‌باره‌ت به "قووڵایی سنوری کوردستانه" بخرێته پێش هه‌ر شتێکه‌وه، ئه‌بێ مه‌سه‌له‌ی "پشکی کورد" له ناوه‌ند، که بێجگه له بردنی داهاتێکی زیاتر له‌و به‌شه‌ی که به ناوی کوردستانه‌وه وهئهگیرێ له‌لایه‌ن یه‌کێتی و پارتییه‌وه هیچی تر نییه، بخرێته پێش بژێوی و ژیانی خه‌ڵکه‌وه. ئێستا خه‌ڵک زۆر باش ئه‌زانن و زۆر چاک له‌وه تێگه‌یشتوون که یه‌کێتی و پارتی ده‌نگی خه‌ڵکیان هه‌ر بۆ ئه‌وه به‌کارهێناوه یان له به‌غدا هاوسه‌نگی خۆیانی پێ به‌رزبێته‌وه، یان له کوردستانیش به ناوی خه‌ڵک و ده‌نگی ئه‌وانه‌وه شه‌رعیه‌ت به ده‌سه‌ڵاتی ناشه‌رعی و گه‌نده‌ڵ و میلیشیا_عه‌شیره‌تی خۆیان بده‌ن. بۆیه هه‌ر قسه و شیعارێکی لیستی کوردستانی زۆر له‌وه سواوتره که ته‌نانه‌ت وه‌ک وه‌عده و وعودیش وه‌ربگیرێن. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که ئه‌و قسه و شیعارانه‌ی په‌خشی ئه‌که‌نه‌وه ڕووکه‌شی مه‌سه‌له‌که‌یه و به‌شێکی دیسان بۆ خۆڵ کردنه چاوی خه‌ڵک و به‌شێکی تری له به‌ر خاتری میدیا و چاودێره ده‌ره‌کیه‌کانه که گوایه ئه‌وه‌ی له کوردستان ڕوو ئه‌دات به کرده‌وه هه‌ڵبژاردنه. به‌ڵام حوکمی میلیشیایی داسه‌پاوی ئه‌حزابی بۆرژوازی قه‌ومی کورد حه‌قیقه‌تێکی ڕۆشن و ساده به‌ڵام تاڵی کۆمه‌ڵگای کوردستان بووه له‌م 18 ساڵه‌ی پێشوودا. ئه‌مه حه‌قیقه‌تێک بووه که له نێو چوارچێوه و بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی کورددا بچوکترین بوار و ده‌رفه‌ت بۆ ئیراده‌ی ئازاد و هه‌ڵبژاردن له لایه‌ن خه‌ڵکه‌وه له ئارادا نه‌بووه و نییه.
لایه‌نێکی تری مه‌سه‌له‌که ئه‌وه‌یه که یه‌کێتی و پارتی ئێستاش گه‌ر پاروی ده‌می خه‌ڵک به بارمته نه‌گرن و هه‌ڕه‌شه‌ی نان و کار بڕینی خه‌ڵك نه‌که‌ن، گه‌ر به زیندانی و چه‌کی میلیشیاکانیان خه‌ڵک چاوترسێن نه‌که‌ن، ته‌نانه‌ت ناتوانن خه‌ڵک ڕاپێچی به‌رده‌م سندوقه‌کانی ده‌نگدانیش بکه‌ن. هه‌تا ئه‌وه‌ی که به زمانی هه‌ڕه‌شه و زمانێک که بۆنی خوێنی لێ دێ له‌به‌رامبه‌ر به ناو مونافیسهکانیاندا وه‌ڵام ئه‌ده‌نه‌وه، به‌شێکی بۆ سه‌کوتکردنی ئه‌و لایه‌نانه‌یه که له ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی یه‌کێتی و پارتیدان. به‌شێکی سه‌ره‌کی ڕاسته‌وخۆ له به‌رامبه‌ر خه‌ڵکدایه و بۆ به‌چه‌ترسێن کردنی ئه‌وانه. ئه‌وه‌ش با له‌ولاوه بوه‌ستێ که هه‌رچی که‌ناڵ و ئیمکانیاتی کۆمه‌ڵگایه له ده‌ستی خۆیاندا خڕ بۆته‌وه و دواتریش مه‌علومه له‌سه‌ر سندوقه‌کانیش چه‌نده فرت‌و فێڵ و ته‌زویر ئه‌که‌ن چونکه له‌مه‌شیاندا مامۆستا و لێهاتوون. ئیتر که‌وایه چی له‌وه گاڵتهجاڕانهتره که ڕایئه‌گه‌یه‌نن "هه‌ڵبژاردنێکی پاک و بێگه‌رد له هه‌رێمی کوردستاندا به‌ڕێوه‌بچێت و ببێته نمونه‌ی دیموکراسی"؟! ئایا ئه‌سڵه‌ن پرۆسه‌یه‌کی پاک و بێگه‌رد له داموده‌زگا و ده‌سه‌ڵاتی سه‌راپا گه‌نده‌ڵ ئه‌وه‌شێته‌وه؟!
پاشان چۆن جه‌رائه‌ت ئه‌که‌ن باسی ئاوه‌دانکردنه‌وه و خزمه‌تکردن و خزمه‌تگوزاری بۆ خه‌ڵک بکه‌ن؟ مه‌گه‌ر ئه‌م چه‌ند ساڵه ئه‌وان نه‌بوون به ڕۆژی ڕووناک و به‌به‌رچاوی خۆمانه‌وه نه‌ک هه‌رچی پاره و پولێک که بۆ ئاوه‌دانکردنه‌وه بووه لووشیان داوه، بگره هه‌رچی داهاتی خه‌ڵک و کۆمه‌ڵگا هه‌یه نه‌یانکردووه به کێوێک و خۆیان پاڵی ئیسراحه‌تیان پێوه دابێ؟! سه‌یره زمانیان ئه‌گه‌ڕێ بۆ ئه‌مجۆره ڕاگه‌یاندنانه! ئه‌وان ڕه‌نگه له ڕووی ئابوریه‌وه له یه‌ک شت‌دا زۆر پسپۆر بن و نه‌خشه و پلانی باشیان بۆی هه‌بێ، ئه‌ویش بریتییه له چۆنێتی به تاڵانبردی داهاتی خه‌ڵک و له‌ولاشه‌وه که‌ڵه‌که کردنیه‌تی وه‌ک سه‌رمایه‌یه‌کی مۆڵ بۆ خۆیان. له ڕووی سیاسیه‌وه داموده‌زگای داپڵۆسێنه‌ر و ئیداره‌کانیان بۆ پاراستنی ئه‌و پرۆسه‌ی ڕاووڕووتکردنهیه. له ڕووی کۆمه‌ڵایه‌تیشه‌وه زانای وه‌ک خۆیان نییه بۆ ده‌ست هێنان به شان و ملی کۆنه‌په‌رستی و فه‌رهه‌نگی ئیسلامی و عه‌شیره‌تی و زیندوو ڕاگرتنی پیاوسالاری. به بڕوای من یه‌کێتی و پارتی پێویست ناکات به‌رنامه بۆ لیسته‌که‌یان دابنێن. ئه‌وان ئه‌توانن به یه‌ک ڕسته دیاری بکه‌ن: درێژه‌دان به هه‌مان ده‌سه‌ڵاتی سه‌رکوتگه‌ر و عه‌شیره‌تی و گه‌نده‌ڵی کوردایه‌تی و ئه‌وه‌ش به زۆری چه‌ک ئه‌سه‌پێنین به‌سه‌ر ئه‌و سندوقانه‌دا که دهنگتانی تیا ئهخنکێنین.
هه‌رچی ئه‌وانه‌ی تریش که خۆیان سه‌ر به بزووتنه‌وه‌ی بۆرژوا_کوردایه‌تی بوون و ئێستاش هه‌ن، ئێستا زمانیان به "گۆڕان" و "ڕیفۆرمخوازی" پژاوه. به‌ڵام ئه‌وان خۆیان به‌شێک بوون له‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوی ده‌سه‌ڵاتدا به هه‌موو ئه‌و شتانه‌وه، که به ناوی "دیموکراسی"ه‌وه شانازی پێوه ئه‌که‌ن (وه‌ک زیندانی کردنی موخالفین و ئه‌شکه‌نجه‌دانی خه‌ڵک له زیندانه مهخفیهکانیاندا و ته‌قه‌کردن له خۆپیشاندانی خه‌ڵک… و هتد)، و به هه‌موو گه‌نده‌ڵی و پاره خۆری و ملهوڕی و سهرکوتێکهوه، شه‌ریکن و لێیان جیا ناکرێنه‌وه. بنه‌ڕه‌تی مه‌سه‌له‌که‌ش چینایه‌تییه و ئه‌وانه خۆشیان به‌شێکن له خێزانی سه‌رمایه‌دار و دارایانی باڵاده‌ست و هیچ نزیکایه‌تیه‌کیان له‌گه‌ڵ چینی کرێکار و خه‌ڵکی هه‌ژار و زه‌حمه‌تکێشدا نییه. چ ئه‌وه‌ی که نه‌وشیروان موسته‌فا خه‌ریکیه‌تی له‌ملا و چ ئه‌وه‌ی جه‌وهه‌ر نامق بانگه‌شه‌ی بۆ ئه‌کات له‌ولا، یان ئه‌وه‌ی که به‌حاڵ و به نوزه‌یه‌کی بچوکه‌وه عه‌بدولمسه‌وه‌ر بارزانی باسی لێوه ئه‌کا، هیچ جیاوازییه‌کی بنه‌ڕه‌تی نییه له‌گه‌ڵ یه‌کێتی و پارتیدا. بۆ ئه‌و که‌سانه‌ی ئه‌و بانگه‌شانه ئه‌که‌ن مه‌سه‌له‌که به‌شێکی بۆ ئه‌وه‌یه که خۆشیان ده‌سه‌ڵاتێکی زیاتر و پاره و پولێکی زیاتریان له ده‌ستدا کۆ ببێته‌وه. به‌ڵام به‌شێکی تریشی بێگومان له‌به‌رئه‌وه‌یه که ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵک له ده‌سه‌ڵاتی کوردایه‌تی له‌وپه‌ڕی خۆیدایه و ئه‌مان ئه‌یانه‌وێ پاڵ به‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌وه بده‌ن و بیخه‌نه گیرفانی خۆیانه‌وه. هه‌موو خه‌ڵک باشبوونی ژیانی ئه‌وێ، ئاڵوگۆڕ و خۆشگوزه‌رانی و ئازادی ئه‌وێ. بۆیه ئه‌وانیش ئه‌مه‌یان کردۆته سه‌رله‌وحه‌ی قسه و شیعاره‌کانیان تا له‌م ڕێیه‌وه بتوانن فریوی خه‌ڵک بده‌ن و له‌گه‌ڵ ئه‌واندا بن. ئاکامی مه‌سه‌له‌که‌ش ته‌نها ده‌ربازکردنی ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی کورده له نه‌فره‌تی خه‌ڵک و دووباره هێشتنه‌وه‌یانه له ژێر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا به‌ڵام به ڕه‌نگێکی تر و به ناوێکی به ڕواڵه‌ت جیاوازه‌وه.
نه‌وشیروان موسته‌فا خۆی له جیاتی لیست درووستکردن و خۆ کاندیدکردن و بانگه‌شه‌کردن بۆ گۆڕان، ئه‌بێ له‌به‌رده‌م دادگادا ڕابوه‌ستێ و وه‌ڵامی ته‌ور وه‌شاندن و ته‌سفیه‌کردنی موخالفین و سه‌رپه‌رشتیکردنی ته‌قه‌کردن له کۆمۆنیسته‌کان و کوشتنی ئینسان به دیلی و هه‌موو ئه‌و تاوانانه بداته‌وه که له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌ودا به‌ڕێوه‌چووه. ئه‌وه به ده‌ردی ناخوات که له نووسراوێکدا پاکانه بۆ ئه‌وه بکات که گوایه له شه‌ڕی ناوخۆدا ئه‌م ده‌ستی نه‌بووه و بێخهتایه! ئه‌ویش وه‌ک سه‌رانی تری ناسیۆنالیزمی کورد به‌رپرسه له دڵۆپ به دڵۆپی خوێنی ئه‌و هه‌زاران لاوانه‌ی له شه‌ڕی ناوخۆدا کرانه قوربانی شه‌ڕی ده‌سه‌ڵاتی یه‌کێتی و پارتی. جه‌وهه‌ر نامق ئه‌بێ بۆ خه‌ڵکی بسه‌لمێنێ نهێنی ده‌سه‌ڵاتی پاوانخوازانه‌ی پارتی و تاڵان‌کردنی داهات و ژیانی خه‌ڵکی کوردستانی له کوێدا شاردۆته‌وه! ئایا خۆی له کوێی ئه‌و تاڵان و بڕۆییه و ده‌سه‌ڵاته سهرکوگهرانهیهدا ڕاوه‌ستابوو؟! مه‌گه‌ر خۆشی مه‌سئولێکی پایه به‌رزی ناو ئه‌و حزبه نه‌بووه؟! چیرۆکه شاراوه‌کانی له کوێدا تۆمار کردووه؟ ئه‌گه‌ر نا، ناتوانێ گه‌ردنی خۆی له‌و شه‌ریکایه‌تیه ئازاد بکات.
پێویست ناکات زۆر باس له ئیسلامیه‌کان بکه‌ین له‌به‌رئه‌وه‌ی کارنامه‌یان زۆر له‌وه ڕۆشنتره پێویستی به‌وه بێ بخرێته به‌رچاو. به‌ڵام خاڵێک که به ڕاستی جێگه‌ی گاڵته‌جاڕیه له ژیانی سیاسی ئه‌حزابدا ئه‌و هاوپه‌یمانێتیه‌یه که لایه‌نه ئیسلامیه‌کان له‌گه‌ڵ به ناو "عه‌لمانیه‌کان" دا پێکیان هێناوه. ئه‌وه‌ی که زه‌حمه‌تكێشان (باڵی قادر عه‌زیز) و سۆسیالیستی له به‌ره‌یه‌کدا له‌گه‌ڵ یه‌کگرتووی ئیسلامی و کۆمه‌ڵی ئیسلامی‌دا کۆبوونه‌ته‌وه ته‌نها شایه‌نی زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌کی تاڵی گاڵته ئامێزانه‌یه و هیچی تر. له هه‌ڵبژاردنی 1992 دا ئه‌و دوو لایه‌نه "عه‌لمانی" ه له خواری خواره‌وه دائه‌نیشتن و گه‌ر کورسیشیان نهدانایهتێ له‌سه‌ر دۆشه‌که‌ڵه دائه‌نیشتن چونکه هه‌ر خۆش بوو بۆیان گه‌ر بۆ چه‌پڵه لێدانیش بێ هه‌ر له‌ناو بینای په‌رله‌ماندا بن، به‌ڵام ئێستا ئه‌و دۆشه‌که ئه‌بێ کاکه سه‌ڵاحه‌دین بۆیان داخات! ئیتر ئه‌مه مه‌علومه له لای خه‌ڵک ئه‌وانه چ جێگا و ڕێگایه‌کیان ئه‌بێت. ئه‌وه‌نده‌شی به لیستی "چه‌په‌کان" ئه‌گه‌ڕێته‌وه (که شیوعی، زه‌حمه‌تکێشان (باڵی به‌همه‌ن)، بزووتنه‌وه‌ی دیموکراتی گه‌لی کوردستان، پارتی کار، پارتی ڕزگاری، بزووتنه‌وه‌ی دیموکراستخوازان، پارتی چاره‌سه‌رن) جارێ مه‌علومه ئه‌وانه چ جۆرێک له چه‌پن. وه هه‌ر ئه‌وه‌نده کافیه بیڵێین که ئه‌وان خۆیان له‌لایه‌ک له په‌راوێزی کۆمه‌ڵگادان و کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆیان نییه بۆ ئاڵوگۆڕ پێکردنی ژیانی خه‌ڵک. له‌لایه‌کی تریشه‌وه، خۆیان داماوانه مه‌عاشخۆری ده‌سه‌ڵاتن. ئاخر ئیتر چۆن ئه‌کرێ تۆ مه‌عاشخۆری یه‌کێک بیت و له‌ملاشه‌وه به خه‌ڵک بڵێی به‌رنامه‌یه‌کی ترم هه‌یه بۆ چاککردنی ژیانتان و ئاڵوگۆڕ و "عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی"؟
پرۆسه‌یه‌ک که له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا به‌ڕێوه‌بچێ و به‌م شێوازه بێ و لیسته‌کانی ئه‌مانه بن به چ جۆرێک ئه‌توانین ناوی بنێین هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان؟! له‌ڕاستیدا منافهسهیهک له‌باره‌ی باشکردنی ژیانی خه‌ڵک له ئارادا نییه، ئه‌گه‌ر قه‌رار بێ مونافه‌سه‌یه‌ک له ئارادا بێ ئه‌وا مونافه‌سه‌ی باڵاده‌ست ڕاگرتنی بۆرژوازی کورد و ده‌ستبه‌سه‌رداگرنتی داهاتی کۆمه‌ڵگا و هێشتنه‌وه‌ی کرێکاران و خه‌ڵکی زه‌حمه‌تکێشه له ئهسارهتێکدا که 18 ساڵه ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوا_ناسیۆنالیستی کورد سه‌پاندوویه‌تی. چه‌ند ساڵه یه‌کێتی و پارتی حوکمی زیندانی ئه‌به‌دییان به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا داوه، ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش بێجگه له تازه کردنه‌وه‌ی ئه‌م حوکمه به‌سه‌ر سه‌ری خه‌ڵکه‌وه هیچی تر نییه.
ئه‌مجاره‌ش تاقه ده‌نگی جیاواز ده‌نگی ئێمه کۆمۆنیسته کرێکارییه‌کانه، سیاسه‌تی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی کوردستانه. ئه‌وه ته‌نها ئێمه‌ین که به ڕۆشنی ڕایئه‌گه‌یه‌نین: ئه‌وه‌ی هه‌یه هه‌ڵبژاردن و فرسه‌تی ئیراده‌ی ئازادانه‌ی خه‌ڵک له ده‌نگدان و دیاریکردنی داهاتو و چاره‌نووسی ژیانیاندا نییه. ئه‌وه‌ی هه‌یه فریودان و تهوههموێکه بۆ هه‌مان بزووتنه‌وه‌ی بۆروژا_کوردایه‌تی حاکم. ئه‌وه ئێمه‌ین ئه‌ڵێین مه‌چن بۆ "هه‌ڵبژاردن و ده‌نگدان". ئه‌وه ئێمه‌ین ئه‌ڵێین مه‌هێڵن ئه‌مجاره‌ش ده‌نگتان لێ زه‌وت بکه‌ن و به هه‌رزان لێتان بکڕن. به بڕوای من ده‌نگدانی خه‌ڵک به هه‌ر یه‌کێک له‌و لیستانه به کرده‌وه یانی ده‌نگدان یان هه‌ڵبژاردنی لایه‌نێک به ده‌ستی خۆمان که سبه‌ینێ کێ و به چ ناوێکه‌وه کرێی مانگانه‌مان پێ بدات، کێ و به چ ناوێکه‌وه بۆمان دیاری بکات مافی خانه و لانه‌مان هه‌بێ یان نا! کێ بڕیار بدات له جیاتی ئێمه سه‌روه‌تی کۆمه‌ڵگا بکات به قوڕگی خۆیدا و ده‌ست به‌سه‌ر داهاتی نه‌وتی و به‌رهه‌مه‌کانی تری کۆمه‌ڵگادا بگرێ، کێ سبه‌ینێ به پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و له‌ق و لۆق بوونی هاوسه‌نگیه‌که‌ی له‌گه‌ڵ مه‌رکه‌زدا بمانکات به سووته‌مه‌نی جه‌نگ و پێکدادانی قه‌ومی و تایفی، کێ هه‌موو بڕیارێکی سیاسی و ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی له جیاتی ئێمه بدات، کێ له جیاتی ئێمه بڕیار له په‌یوه‌ندییه شه‌خسیه‌کان و زه‌واج و جێگه و ڕێگه‌ی فه‌رده‌کان له خێزاندا بدات، کێ بڕیار بدات بۆمان هه‌یه کامه بیروڕامان هه‌بێ یان نه‌بێ…. به کورتیه‌که‌ی ده‌نگدانه به لایه‌نێک که بڕیار له‌سه‌ر وورد و درشتی ژیانمان بدات و بچوکترین جێگه بۆ ئیراده‌ی سه‌ربه‌خۆی خه‌ڵک نه‌هێڵێته‌وه. هه‌ر به‌و ده‌لیله‌ش که له‌ژێر ناوی هه‌ڵبژاردندا به‌ڕێوه ئه‌چێ تا چوار ساڵی تر خه‌ڵک بۆی نییه فزه‌ی لێوه بێت. هه‌ربۆیه به کرده‌وه یانی ده‌نگدانه به کۆیله مانه‌وه بۆ مافیاکانی گه‌نده‌ڵی به ناسیۆنالیستی و ئیسلامیه‌وه. یانی ده‌نگدانه به یه‌خسیری و مانه‌وه له به‌ندیدا! ئه‌وه‌ی له‌ژێر ناوی هه‌ڵبژاردندا به‌ڕێوه ئه‌چێ یانی حوکمی زیندانی کردنه‌وه‌ی خه‌ڵکی کوردستان له به‌ندی ده‌سه‌ڵاتی کوردایه‌تیدا!
ناوه‌ڕاستی ئایار، 2009 jamal_muhsin@yahoo.com