گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ژان بۆدریار
خۆرئاوا:
سیستمی ڕێزگر له‌هه‌مووان و زاڵ به‌سه‌ر ههمووانداـ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ژان بۆدریار ـ
به‌ر له‌فراوانكردنی كایه‌ی ئیشكردنیو توێژینه‌وه‌ی لهجموجۆڵو سه‌رهه‌ڵدانی جیهانی گریمانه‌یی، ژان بۆدریار سیماكانی كۆمه‌ڵگه‌ی به‌رخۆریی ده‌ستنیشانكردوه‌و به‌ته‌واوه‌تی له‌هه‌موو تهلیسمو گرێ‌و ئاڵۆزییه‌كانی داماڵیوه.
ده‌شێت له‌ڕێگه‌ی ئه‌م دیالۆگه دانسقه‌و كهموێنهیهوه گوێبیستی ده‌نگی بیریار‌و رۆشنبیرێكی فه‌ره‌نسی شێواز تایبه‌ت بن. ئه‌م فه‌یله‌سوفه، پێشتر لهكهفوكوڵو تهرهبوونو له‌ده‌ستده‌رچوونی سه‌رمایه‌داری ئاگاداریكردوینهتهوه كه دواجار به‌ره‌و جه‌نگی جیهانی چواره‌ممان ده‌بات.
بۆدریار له 6ی مارسی ساڵی 2007و له‌ته‌مه‌نی 77 ساڵیدا كۆچیدواییكردوه. ئه‌م دیالۆگه‌ی خواره‌وه‌ش ساڵی 2003 له‌ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌پاریس له‌گه‌ڵیدا سازكراوه‌و ده‌شێت ده‌روازه‌یه‌ك بێت بۆ تێگه‌یشتن له‌فیكرو تێزه‌كانی ئه‌م فه‌یله‌سوفه.
بۆدریار له‌زانكۆ ئه‌مریكیه‌كاندا زۆر ناوبانگیدهركردوهو ـ ته‌واو هاوشێوه‌ی ژاك دێرێدا ـ به یه‌كێك له‌گرنگترینی ئه‌و بیریاره فه‌ره‌نسییانه داده‌نرێت كه كاریگه‌رییه‌كی زۆریان له‌سه‌ر ده‌ره‌وه هه‌یه. جه‌ماوه‌ری فه‌ره‌نسی زیاتر له‌ڕێگه‌ی ئه‌و لێدوان‌و رهخنانهیهوه ناسیویانه كه لهڕوژنامهكاندا بڵاویكردوونه‌ته‌وه، به‌تایبه‌تی ئه‌و ڕه‌خنانه‌ی كه بوونه‌ته مایه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌سانێكی زۆر ڕقیان لێیبێتو دژایهتیبكهن. بۆنمونه وتاره‌كه‌ی به‌ناونیشانی (جه‌نگی كه‌نداو ڕوینه‌داوه) كه به‌رواری 4 ـ 1 ـ 1991 بڵاویكرده‌وه، وه یاخود بڵاوكردنه‌وه‌ی وتاری (فیكری تیرۆریزم) كه به‌رواری 2 ـ 11 ـ 2001 له‌ڕۆژنامه‌ی لۆمۆنددا بڵاویكردۆته‌وه.
یه‌كێك لهتایبهتمهندێتیهكانی ئه‌م فه‌یله‌سوفه جیاوازه بریتیه له‌داڕشتن‌و دامه‌زراندنی دوو كاری مه‌زن، به دوو شێواز‌و خولیای تیۆریی جیاواز. پاش مایی 1968 و له‌ماوه‌ی هه‌فتاكانی سه‌ده‌ی ڕابردوودا، وه‌ك سۆسیۆلۆژێك به یه‌كێك له‌گرنگترینی ئه‌و كه‌سانه داده‌نرا كه له‌ڕێگه‌ی كاره كلاسیكیهكهیهوه (كۆمه‌ڵگه‌ی به‌رخۆریی) توانیبێتی به‌رخۆریی كۆگهلیی شیكاربكات، پاشتریش لهههشتاكانداو تاوه‌كو چركه‌ساتی مه‌رگیشی خه‌ریكی پرۆژه‌یه‌كی فه‌لسه‌فی زۆر سهراپاگیرترو دیدفراوانتر بووه، كه ئه‌ویش بریتیه لهخستنهژێرپرسیاری دیارده‌ی به به‌رده‌وامی نهمانو لاچوونی واقیع به قازانجی گریمانه‌یی! له‌كاره گرنگه‌كانیشی: ((سیستمی شته‌كان))، ((كۆمه‌ڵگه‌ی به‌رخۆریی))، ((ئاڵوگۆڕی سیمبولییانه‌ی مه‌رگ)).ـ ئایا مرۆڤ چۆن ده‌بێته ڕۆشنبیرێكی گه‌وره‌ی فه‌ره‌نسی؟
بۆدریار: ڕێچكه‌ی من زۆر ساده‌و سانایه، باوباپیرانم گوندنشینن، دایكوباوكیشم كرێكاربوونو هاتونه‌ته شار. من سه‌ر به‌نه‌وه‌ی په‌نجاكانی سه‌ده‌ی پێشووم، سه‌ر به‌چینی ناوه‌ڕاست، سه‌ر به‌و نه‌وه‌یه‌م كه توانییان به‌بێ هیچ سهختییو دژوارییه‌كی ئه‌وتۆ كه شایسته‌ی باسكردن بێت، بخوێنن. من هه‌ر زوو وازم له‌پڕۆژه‌ی ئه‌كادیمی هێناو له‌خوێندنگه‌ی باڵای مامۆستایان نه‌مخوێند كه ئه‌وكات رایه‌ڵه‌و پردێكی گرنگ‌و پێویست بوو بۆ ڕۆیشتن به‌رو ڕێچكه‌یه‌كی ئه‌كادیمی ئاستبه‌رز، تێزه‌ی دكتۆراشم ئامادهنهكردو هه‌رگیز نهیشبووم به مامۆستای زانكۆ، ئه‌گه‌رچی له‌زانكۆی نانتار سۆسیۆلۆژیام خوێند، ئه‌ویش له‌سه‌ر بانگهێشتی به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ی (هێنری لوڤیفار) به‌درێژایی ماوه‌ی بیست ساڵ. كتێبی یه‌كه‌میشم ((سیستمی شته‌كان)) له‌ته‌مه‌نی 39 ساڵیمدا بڵاوبۆوه، واته زۆر دره‌نگ ده‌رچوو. ڕاستت پێ‌بڵێم، من ئه‌وه‌نده‌ی به ڕوداوه سیاسیه‌كانه‌وه سه‌رقاڵبووم، ئه‌وه‌نده خه‌ریكی نوسین نه‌بووم.
ـ هه‌ر له‌گه‌ڵ كتێبی یهكهمتدا سیماكانی ڕه‌خنه‌یه‌كی رادیكاڵی له‌كۆمه‌ڵگه‌ی به‌رخۆریی ده‌ركه‌وتن.
بۆدریار: تۆ بڵێ شیكاركردنی ماته‌ریاڵه‌كانی به‌رخۆریی نه‌وه‌ك ره‌خنه له‌سیستمه‌كه له‌ته‌واوی خۆیدا. به‌چه‌ندین ساڵ دوای ده‌رچوونی كتێبی ((كۆمه‌ڵگه‌ی به‌رخۆریی)) كه ساڵی 1970 بڵاوبۆیه‌وه، تازه ڕه‌خنه‌كان له‌و تێزه‌یه ده‌رده‌كه‌ون. سه‌ره‌تا مه‌به‌ستی من به‌رجه‌سته‌كردنی ئه‌وه بوو كه چۆن ماته‌ریاڵه‌كانی به‌رخۆریی هێماو سیمبولن بۆ پراكتیكێكی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و له‌هه‌مان كاتیش‌دا بۆ جۆرێك له‌ئه‌فسانه. پرۆسه‌ی كڕین خۆی له‌خۆیدا ره‌هه‌ندێكی مادی قوڵی هه‌یه‌و له‌هه‌مانكاتیشدا خاوه‌نی ده‌لاله‌تێكی ره‌مزیی باڵایه. بێگومان له‌سه‌ره‌تاوه بهههڵهلێكتێگهشتن هه‌بوو، چونكه كتێبه‌كه‌ی من ته‌نها باس له‌و ماتهریاڵانه ده‌كات كه دروستده‌كرێن… هه‌وڵده‌دات هه‌ردوو ڕه‌هه‌نده مادی‌و ئهبستراكتهكهیان كهشفبكات. دیاره توێژینه‌وه‌ی من له‌م دوو ڕه‌هه‌نده وایكردووه كه گفتوگۆكه بچێته ئاستێكی به‌رزتره‌وه له‌گه‌ڵ ماركسیزم‌و قوتابخانه‌ی شیكاریی، كه له‌و سه‌رده‌مه‌دا گرنگترین به‌شی كایه‌ی ڕۆشنبیری بوون. به‌ڵام ده‌ره‌نجامه‌كانی ئه‌و شیكاركردنه جگه لهرهخنهكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی به‌رخۆریی، هیچی دیكه نه‌بوو.
ـ له‌وه ده‌چێت هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و هۆكاره بووبێت كه له‌كتێبی (سیستمی شته‌كان) دا نوسیوته: "له‌م سیستمه‌ی ئێستادا شته‌كان به‌كه‌ڵكی ئه‌وه نایه‌ن ببین به‌خاوه‌نیان، به‌ڵكو ته‌نها بۆ (كڕین) له‌بارو دروستكراون". تۆ ده‌ته‌وێت "ئه‌رك و مافه‌كانی كه‌سی به‌رخۆر" دیاریبكه‌یت، هه‌روه‌ها ئاماژه به‌مه‌سه‌له‌ی پڕوپاگهندهكردنیش ده‌كه‌یت؟
بۆدریار: ئه‌وه بۆ ماوه‌ی سی ساڵ ده‌چێت هه‌ر وڵاتێك هاتبێته ناو جیهانی "به‌رخۆریی كۆگهلییهوه" ئه‌وا ڕاسته‌وخۆ هه‌ردوو كتێبی "سیستمی شته‌كان"و "كۆمه‌ڵگه‌ی به‌رخۆریی" وه‌رگێڕاوه‌ته سه‌ر زمانه‌كه‌ی خۆی، هه‌ر بۆیه هه‌رگیز ئه‌و دوو كتێبه لهبڵاوكردنهوه نه‌وه‌ستاون. ماوه‌ته‌وه بڵێم كه ئه‌و دوو كتێبه به‌شێكن له‌ژیانی ڕابردوو… ئه‌مێستا كاره‌كانی من به ئاڕاسته‌یه‌كی دیكه‌دا ده‌ڕۆن. چه‌مكی كۆمه‌ڵگه‌ی به‌رخۆریی ته‌واو وه‌ك چه‌مكی ئه‌و "كۆمه‌ڵگه‌ی تهماشاگهریی" یه وایه كه (گه‌ی دی بور) له‌ساڵی 1967 دا دایهێنا. هه‌ردوو ئه‌م چه‌مكه به‌ته‌واوه‌تی هاتونه‌ته ناو نهریتو خوه‌كانی ژیانی ڕۆژانه‌وه، ته‌نانه‌ت بوون به چه‌مكی زۆر میللی‌و له‌ناو گوتاره سیاسییه‌كانیشدا ده‌یانبینین.
ـ هه‌ر بۆیه پاشتر هێرشت كرده سه‌ر پیرۆزیی كاره هونه‌رییه‌كان، تۆ پێتوایه ئه‌وانه كاری هونه‌ری نین، به‌ڵكو كاڵایه‌كن وه‌ك ههركاڵایهكی دیكه؟
بۆدریار: له‌ناوه‌ڕاستی هه‌فتاكاندا ده‌وڵه‌ت كه‌وته بوژاندنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌ی بوبۆری، كه پاشتر بوو به شوێنێكی گرنگ‌و پایه‌دار بۆ "كو‌لتور بۆ هه‌مووان"، هاوشانی ئه‌مه‌ش بوژانه‌وه‌و ڕێنیسانسێكی كه‌موێنه‌ی كۆمه‌ڵێك كاری هونه‌ری ده‌بینین كه یه‌كپارچه كۆپی‌و دروستكراون‌و پێشوه‌خت بۆ مۆزه‌خانه دانراون‌و دواجاریش هه‌ر ئه‌مانه بۆ خۆیان بوونه‌ته‌وه به بابه‌ت. لێره‌دا هونه‌رمه‌ندان لاسایی واقیع ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام لهڕوكهشییترین شتهكانیداو لهشوێنگهلێكدا كه له‌شوێنی زبڵڕشتن ده‌چێت. من پێموابوو كه ئه‌و كاره هیچ نیه جگه لهپڕوپاگهندهكردنێكی ڕوت كه ته‌نهاو ته‌نها به‌ره‌و جۆرێك لهفشاركردنمان ده‌بات، به‌ڵكو له‌وه‌ش زیاتر به‌ره‌و پیلانگێڕان به‌سه‌ر شته‌كاندا وه‌ك خۆیان، نهزیاترو نه‌كه‌متر. هونه‌رمه‌نده‌كانیش به‌شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كان هاتونه‌ته ناو گه‌مه‌كه‌وه، دواجار هاتنه ڕیزه‌كه‌وه، ئه‌مێستا هیچ جۆره داهێنانێكی دیمه‌نێكی هونه‌ری تایبه‌تمه‌ند نا‌بینیت، ئه‌وه‌ی كه هه‌یه ته‌نها بۆشایی پڕكردنه‌وه‌یه، كهڵهكهكردنو كۆكردنه‌وه‌یه‌كی قه‌به‌ی شته ڕوكهشهكانه كه پێشوه‌خت بۆ بازاڕ دانراون‌و دروستكراون. ئه‌مێستا هه‌موو شتێك بووه به هونه‌رو به‌و دیویشدا هونه‌ر خۆی نه‌ماوه. ئه‌و هونه‌ره‌ی كه ئیدی به‌ته‌نها خۆی لهههڵاوێرددا نابینێته‌وه‌و بهرجهستهناكات، له‌هه‌مان كاتدا بووه به‌مه‌سه‌له‌یه‌كی تایبه‌تی دهوڵهتو ستراتیژێكی سیاسی: مه‌سه‌له‌ی ده‌وڵه‌ت له‌كاتێكدا كه په‌یوه‌ندی به پرۆسه‌ی رۆشنبیركردنی عه‌وام (خه‌ڵكی ئاسایی) ه‌وه هه‌بێت، ئه‌و زۆرینه بێده‌نگه‌ی قه‌واره‌یه‌كی ئاڵۆزی به‌رفراوانی هه‌یه‌و له‌گه‌ڵ یه‌كه‌مین پرۆسه‌كانی ڕاوهرگرتنو ئه‌و كتێبانه‌ی بۆی ته‌رخانكراوه، ده‌رده‌كه‌وێت. وه‌كو ستراتیژێكی سیاسیش، كاتێك مه‌سه‌له‌كه په‌یوه‌ندی به بێهۆشكردنو خه‌واندنی ئه‌و عه‌وامه‌وه هه‌بێت. ئه‌و كات هونه‌ر لای ئه‌و ده‌بێته بیانوی ئه‌و كولتورهی كه رۆڵی پارێزهرو ده‌سته‌به‌ركه‌ری ئارامی ده‌بینێت، هه‌روه‌ها وه‌ك ئامرازێكی شێواندن‌و نێگهتیڤكردنیش.
ـ ئه‌ی ده‌ره‌نجام، داخۆ له‌كۆتاییدا ئه‌م ستراتیژه گه‌مه‌كه‌ی برده‌وه؟
بۆدریار: پێموانیه، من پێشتر ئاماژه‌م به‌وه‌دا كه جه‌ماوه‌ر ئه‌و ستراتیژه‌ی ده‌سه‌ڵاتی تێكشكاندوه، بهئامرازهكانی ڕاگهیاندنو میدیاشه‌وه. ئه‌گه‌رچی ئه‌و جه‌ماوه‌ره ته‌واو لاواز‌و نێگهتیڤكراوهو كه‌وتۆته ژێر كاریگه‌ری‌و ده‌سه‌ڵاتی میدیا‌و سیاسیه‌وه، هاوكات جۆرێك له‌هاوكێشه له‌گوتاری سیاسی‌و رۆشنبیری‌دا ده‌سه‌پێنێت، تا ئه‌ندازه‌ی بێلایه‌نبوونی كاریگه‌رییه‌كانی. هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی به‌سه‌ر جه‌ماوه‌ردا سه‌پێنراون… ماته‌ریاڵی به‌رخۆریی ـ كولتوریی، به‌شێوه‌ك له‌شێوه‌كان هه‌موویان ده‌كه‌ونه ناو كونێكی ڕه‌شی گه‌وره‌وه، كه ئه‌ویش كونی ئاڵۆسكانو تهلیسمو ئاڵۆزییه. بۆ روبه‌روبوونه‌وه‌ی ئه‌و جه‌ماوه‌ره ئیدی ناشێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ گوتاری سیاسی، چونكه له‌بنه‌ڕه‌تدا نوێنه‌رایه‌تی سیاسی خۆی نه‌ماوه، هه‌ر هیچ نه‌ماوه… وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌ی كه خۆی له‌خۆیدا بووه به‌شتێك، بیه‌وێت تۆڵه له‌جیهانی شته‌كان بكاته‌وه.
ـ كه‌واته لێره‌وه‌یه كه هه‌وڵده‌دات ئاڕاستهنهكرێت و نه‌بێته مایه‌ی گاڵته‌جاڕیی.
بۆدریار: رهتاندنو قۆرخكردن… من ده‌مه‌وێت خۆم له‌و چهمكو زاراوانه لابده‌م كه پێویستیان به نیازێكی بونیادنه‌رو ڕێكخهرێكی گه‌وره‌و سه‌نته‌رێكی كاركردنه، له‌ڕاستیدا ئه‌م شتانه بوونیان نیه. ئێمه ده‌مانه‌وێت له‌ناو ئه‌و سیستمه‌ی كه تێیدا ده‌ژین، ئه‌و سیستمه سه‌رمایه‌دارییه به‌ناوبانگه، سه‌روه‌رو سه‌ردارێك، مامۆستایه‌ك هه‌بێت به‌ڕێوه‌یببات. له‌ڕاستیدا لۆژیكی ناوه‌كی سیستمی خۆرئاوایی ـ سیستمی ڕێزگر لهههمووانو زاڵ به‌سه‌ر هه‌موواندا ـ ئێمه ده‌بات به‌ڕێوه. با نمونه‌ی بازاڕی هونه‌ر بهێنینه‌وه: باشترین لێكدانه‌وه بۆ روكهشییو ساده‌یی كاره هونه‌رییه هاوچهرخهكانمان بریتیه لهلۆژیكه ئابوورییه پهتیهكهیان كه به‌پاڵپشتی ریكلامی ڕاگه‌یاندن كارده‌كات.
له‌كۆتاییدا، ته‌نها شتێك كه خۆی ڕادهگرێتو ده‌مێنێته‌وه ئایدیای ناواقیعییه. هونه‌رمه‌ند ده‌توانێت له‌زه‌برو چه‌پۆكی ئه‌و واقیعه دڕنده‌یه ده‌ربازیبێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی خاوه‌ن تایبه‌تمه‌ندێتییه‌كی زۆر تایبه‌تی بێت: ئه‌مه‌ش ئه‌و ناكۆكیه‌یه كه زاده‌و ده‌ره‌نجامی واقیعێكی دروستكراوو وێنه‌ییه له‌م سه‌رده‌می جیهانگیرییه‌دا.ـ به‌ڕای ئێوه جیهانگیریی دوا قۆناغی كۆمه‌ڵگه‌ی به‌رخۆرییه؟
بۆدریار: ئه‌مڕۆ كه‌س ناتوانێت ئه‌وه ره‌تبكاته‌وه كه چه‌مكی به‌ها به‌شێوه‌یه‌ك بڵاوبۆته‌وه كه هه‌موو جیهانی گرتۆته‌وه، ئه‌م دیارده‌یه‌ش به‌هۆی بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌رخۆریی كۆگهلییو كۆنترۆڵی ئامرازه‌كانی ڕاگه‌یاندن به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگه‌و گشتاندنی به‌كارهێنانی ته‌كنه‌لۆژیای ژماره‌ییه‌وه كراوه. دیاره هیچ چالاكیه‌كی مرۆیی ـ جا تاكه‌كه‌سی بێت یان كۆگهلیی ـ نه‌یتوانیوه له‌م دیارده‌یه رزگاری بێت. ئێمه له‌به‌رده‌م واقیعێكی سه‌راپاگیرو تۆتالیتێرداین، جۆرێك له‌واقیعی كامڵ‌و ته‌واو كه خۆی وه‌ك بونیادێكی گه‌ردوونی ده‌سه‌پێنێت. ئه‌رێ به‌ڕاست، با ئه‌وه‌شمان بیرنه‌چێته‌وه كه لێكنزیكییه‌كی درۆزن‌و فێڵبازانهش له‌نێوان جیهانیبوونو گهردوونیبووندا هه‌یه، گه‌ردونیبوون لایه‌نگیری مافه‌كانی مرۆڤ‌و دیموكراسی ده‌كات، به‌ڵام جیهانگیری سه‌ر بهفایلێكی ته‌واو جیاوازتره، كه بریتیه له‌فایلی زانیاری‌و ته‌كنیك‌و بازاڕ. لێره‌وه بۆماندهردهكهوێت كه جیهانگیریی خاوه‌نی یه‌ك ڕه‌هه‌ند بێت، كه توانای گه‌ڕانه‌وه‌و پاشه‌كشێی نیه، به‌ڵكو ڕه‌وتێكی دڕنده‌و وێرانكه‌ره كه هه‌موو كولتوره‌كانی دیكه ده‌كوژێت‌و به‌زۆر ده‌یلكێنێت به ڕه‌وته گشتییه‌كه‌ی خۆیه‌وه. له‌وه‌ش زیاتر، ئێمه ئه‌مڕۆ ده‌توانین هه‌ست به‌و زه‌نگی مه‌ترسییه بكه‌ین، ئه‌ویش به لێكهه‌ڵوه‌شانی گهردوونیو توانه‌وه‌ی له‌ناو جیهانیدا، هه‌روه‌ها به‌كارهێنانی مافه‌كانی مرۆڤ به‌شێوه‌یه‌كی زۆر بێویژدانانه له پرۆسه‌ی ههراجو ههرزانفرۆشیه سیاسییه‌كاندا. ئا لێره‌وه من پێموایه گرنگترین شتێك كه له‌مڕۆدا بكرێت هه‌وڵدانه بۆ ده‌ستنیشانكردنی ئه‌و شته‌ی كه ناكرێت لهجیهانگیرییدا كورتبكرێته‌وه، ئه‌و شته‌ی كه له‌م جه‌نگه جیهانیه نوێیه‌دا رۆڵێكی ئه‌وتۆ نابینێ‌و هێشتا شوناس‌و ناوی خۆی ڕانه‌گه‌یاندوه.
ـ ئه‌وه‌تا باسی جه‌نگی جیهانی چواره‌م ده‌كه‌یت؟
بۆدریار: به‌ڵێ، به‌دڵنیاییه‌وه. جه‌نگی یهكهمو دووه‌م سنوریان بۆ ئه‌وروپای كۆلۆنیالیو نازیزم دانا، سێهه‌میشیان كه به جۆرێك لهدهمپاراستنهوه ناونرا "جه‌نگی سارد"، له‌كاتێكدا جه‌نگێكی ڕاسته‌قینه‌و واقیعی بوو، جه‌نگی كۆتاییهێنان بوو به چاره‌نوسی كۆمۆنیزم. ئه‌گه‌ر دیقه‌ت بده‌یت ده‌بینیت كه ئێمه هه‌ر جاره‌و به‌ره‌و سیستمێكی جیهانی تۆتالیتێرتر چووین، تایبهتمهندێتیو تاكوتهرایی ئه‌م ڕه‌وش له‌وه‌دایه كه گه‌یشتۆته كۆتاییه حهتمیهكهی. ئالێره‌وه ئه‌و بۆچوونه باو‌و بڵاوه دێت كه گوایه ئێمه ئه‌مڕۆ قۆناغی سیستمێكی یه‌كگرتوو، واقیعێكی ته‌واوو كۆتا ده‌ژین، قۆناغێك كه دوژمن له‌هه‌موو شوێنێكدایهو له‌هیچ شوێنێكیشدا نیه. ئه‌مه ئه‌و شته‌یه كه‌من له‌كاتی قسه‌كردندا له‌سه‌ر جه‌نگی جیهانی چواره‌م ئاماژه‌ی پێده‌ده‌م: جه‌نگێك كه جیهانگیریی دژ به خۆی به‌رپای ده‌كات. له‌سیستمی بهجیهانییبوودا ڕوبهڕوبوونهوهیهكی ڕو به ڕو بوونی نیه، هه‌روه‌ها دوژمنێكی ئاشكرا‌و ناسراو بوونی نیه، وه‌كچۆن ڕوبه‌ری دیاریكراو بۆ داگیركردن بوونی نیه. سیستمه‌كه ته‌واو دوور ڕۆیشتوه، به‌شێوه‌یه‌ك كه گه‌یشتۆته دۆخی داخوران‌و خۆكرماندن له‌ناوه‌وه، به‌وه‌ش جۆرێك لهلێكترازانو گه‌نده‌ڵی ناوه‌كی ده‌رهاویشتوه ـ گه‌نده‌ڵی به‌مانا مۆراڵییهكهی نا. به‌ڵام ئه‌مه جۆرێكه لهخۆوێرانكردن، دواجار تیرۆریزمیش توند‌وتیژترین ده‌ڕبڕینی ئه‌و پهشۆكانهیه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ڕۆڵی ئه‌و ڤایرۆسه ببینێت كه دواجار به‌ر خه‌یاڵدانی كۆ ده‌كه‌وێت، ئه‌مه سه‌رباری زیادكردنی ڕه‌گه‌زێكی نوێی په‌شۆكان كه سیمبولی‌و گریمانه‌ییه.
ـ به‌ڵام ڕاڤه‌ی تۆش بۆ تیرۆریزم ـ كه پێموانیه ره‌فتارێكی بهدئاكارانه بێت ـ تا ڕاده‌یه‌ك توندوتیژو وێرانكاره؟
بۆدریار: یان ئه‌وه‌تا تیرۆریزم وه‌ك هێرشێكی شه‌ڕانگێز ڕاڤه بكه‌ین كه له‌دووره‌وه دێت، له‌ناو جه‌رگه‌ی قوڵاییه‌كانی ئیسلامه‌وه بۆنمونه، یان ئه‌وه‌تا دوورتر له‌مه‌سه‌له‌ی خێر‌و شه‌ڕ لێیبڕوانین، لێره‌شدا ته‌واوی شیكارهكان له‌به‌رده‌م حوكمه ههڵسهنگێنهرهكاندا نامێنن‌و له‌ناوده‌چن. ئا به‌و شێوه‌یه ده‌بینین كه تیرۆریزم كاردانه‌وه‌یه بۆ سه‌ر شه‌ڕانگیزیی بهشهڕانگێزیی، شتێك كه سیستمی ههژموونو باڵاده‌ستی وه‌ك سێبه‌ر له‌گه‌ڵ خۆێدا هه‌ڵیگرتوه، ئه‌و سیستمه‌ی كه به‌ناوی دیموكراتی‌و گهردوونیبوونێكی ته‌واو پێچه‌وانه‌و دژی كرده‌وه‌كانیه‌وه به‌سه‌ر هه‌موواندا زاڵبووه. مه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ به بیانوی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆریزمه‌وه نیه كه ده‌وڵه‌ته خۆرئاواییه‌كان شێوه‌یه‌ك له‌شێوه‌كانی تۆقاندنی ئاسایشیان سه‌پاندوه؟ ئه‌مه واملێده‌كات بڵێم: به‌وه‌دا كه تیرۆریزم هێزێكی دزهكهرو تواوه‌یه، ده‌شێت جه‌نگه‌كه بباته‌وه.
ـ ئه‌ی وڵاته یه‌كگرتوه‌كانی ئه‌مریكا، ئایا ئه‌و دۆڕاوه‌كه ده‌بێت؟
بۆدریار: بڕوانه، هه‌تا ئه‌و هێزه جیهانییه گه‌وره‌یه له‌جێگه‌ی خۆیدا بمێنێته‌وه‌و به‌وپه‌ڕی شادییه‌وه پاڵی لێبداته‌وه، هه‌روه‌ها پشت له‌و به‌ها گهردوونیانهش بكات كه خۆی رۆژێك له‌رۆژان بانگه‌شه‌ی بۆ كردوون‌و تائێستاش هه‌ر بانگه‌شه‌یان بۆ ده‌كات، دڵنیابه هێزێكه كه ته‌واوی ڕه‌وایه‌تی خۆی له‌ده‌ستداوه، له‌به‌رئه‌وه‌شی كه له‌مڕۆدا هیچ دوژمنێكی دیاریكراویش بوونی نه‌ماوه، ئه‌وا هه‌ر خه‌ریكی خوڵقاندنی دوژمنهكانو گریمانهكردنیان ده‌بێت: ئه‌فگانستان، عێراق. بهڵدنیاییهوه تیرۆریزمیش چه‌مكێكی ئاڵۆزه، به‌رفراوانه، نا‌توانیت به‌ئاسانی ده‌ستی تێوه بدهیتو سنوره‌كانی دهستنیشانبكهیت، به‌ڵام به‌و دیویشدا زۆر گونجاوه، چونكه ده‌توانین هێزی شه‌ڕو شه‌ڕانگێزی تێدا ببینین. كێشه‌كه له‌مڕۆدا ئه‌وه‌یه كه شه‌ڕو شه‌ڕانگێزیی له‌به‌شێكی زۆری‌دا گریمانه‌ییه، ئه‌وه شتێكه كه به‌ته‌واوه‌تی له‌عێراقدا ده‌یبینین، ده‌بینین كه چه‌كی كۆمه‌ڵكوژیی هه‌ر بوونی نیه. له‌هه‌موو ئه‌وانه‌ش خراپتر، كاتێك بانگه‌شه‌ی جه‌نگ دژی شه‌ڕانگێزی ده‌كه‌ین، هاوڵاتی درم له‌هه‌موو شوێنێكدا ده‌یخوڵقێنن: ئه‌فگانستان، عێراق، ئهندۆنوسیاو توركیا… وه‌ك ئه‌وه‌ی سیستمه‌كه خۆی ڕاكردنی خۆی به‌ره‌و پێشه‌وه سازبكات‌و بخوڵقێنێت.
ـ هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ده‌پرسم، ئایا پێتوایه ڕوداوه‌كانی 11ی سێپته‌مبه‌ر شتێكی پێشبینیكراوو چاوه‌ڕوانكراو بێت؟
بۆدریار: نا، چاوه‌ڕواننه‌كراو بوو، ڕوداوێكی له‌و جۆره له‌سیستمێكی وردی خاوه‌ن هه‌ماهه‌نگییو سهرپهرشتكاریدا شتێكی چاوه‌ڕواننه‌كراوه، به‌ڵام ڕودانیشی شیاوه.. له‌ڕه‌وتی جیهانگیری ئێستادا، مێژووی سیاسی لهدووبارهبوونهوهو بێتامیدا نقومده‌بێت، كارایی نوێنه‌رایه‌تی سیاسی تێكده‌شكێت، وه‌كچۆن درز‌و كه‌لێنه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانیش ڕوو له‌زیادبوون ده‌كه‌ن، ساتهناساتێكیش ته‌قینه‌وه‌یه‌ك، ڕوداوێكی درامی، یان وه‌ك پۆل ڤینیلیۆی هاوڕێم ده‌ڵێت ڕوداوێكی دڵته‌زێن ڕوده‌دات، ئه‌و به‌ڕاستی باس لهڕوداوێك ده‌كات كه‌به‌ره‌و كۆتایی جیهانمان ده‌بات.
ـ ئه‌ی تۆ باوه‌ڕت به‌شتێكی له‌و جۆره هه‌یه؟
بۆدریار: نا، من وا نیم… پێموانیه جیهان به‌و شێوه‌یه ته‌واو بێت، ئه‌گه‌رچی ئێمه هیچ شتێكیش له‌و باره‌یه‌وه نازانین. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێموایه كه ئێمه ناچینه ناو سوڕێكی باوی قه‌یرانه كۆمه‌ڵایه‌تی ـ كولتورییه باوه‌كانه‌وه، چونكه دواجار قه‌یرانیش خۆی به‌شێكه لهگهشهكردنو پێشكه‌وتن. به‌ڵام ئێستا ئێمه له‌جۆره هه‌بوونێكی كارهساتاوییداین، ئه‌گه‌رچی سیستمه‌كه ـ وه‌ك پێشتریش باسمكرد ـ هه‌ر خه‌ریكی ڕاكردنیهتی به‌ره‌و پێشه‌وه، ئه‌وه‌ش شتێكه كه ده‌كرێت له‌هه‌موو كایه‌و مه‌یدانه‌كاندا بیبینین. بۆ نمونه له‌بواری ڕاگه‌یاندندا گرفته‌كه ته‌واو ئاشكرایه، وێنه‌كان، ریكلام‌و ریتۆریكهكان هه‌ر لهنهشونماو زیادبووندان به‌شێوه‌یه‌ك كه كه پاككردنه‌وه‌یان سه‌خته‌و دواجاریش دهگۆڕێنو ده‌بنه به‌ربه‌ستێكی زل‌و قه‌به له‌به‌رده‌م هه‌ر جۆره ئاڵوگۆڕێكدا… ئه‌گه‌ر له‌و چاره‌سه‌رانه بڕوانین كه بۆ ده‌رچوون له‌و ته‌ڵه‌زگه پهیڕهویانلێدهكرێت ده‌بینین جگه له‌زیادكردنی وێنه‌و ریكلامێكی دیكه، هیچی دیكه ناكهنو بارودۆخه‌كه‌ش به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وامده‌بێت. به‌ڕاستی ئێمه له‌ڕه‌وتێكی كارهساتئامێزداین. ماوه‌ته‌وه بڵێم كه شتێك هه‌یه دڵنیاكه‌ره‌وه له‌دیمه‌نی گشتیی‌دا كه ئه‌ویش گه‌یشتوه به داخورانی له‌ناو خۆیداو ده‌سته‌پاچه‌و بێده‌سه‌ڵاته له‌وه‌ی لهلۆژیكه تایبه‌تیه‌كه‌ی خۆی ڕابكاتو هه‌ڵبێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی قاچه‌كانی بخاته نێو ئه‌و ته‌ڵه‌یه‌وه كه خۆی ناویه‌تیه‌وه.
ـ ئه‌ی تاكه‌كه‌س، ئایا پێتوایه له‌و جیهانه لهبهریهكههڵوهشاوهدا توانای هیچ شتێكی هه‌بێت؟
بۆدریار: پێموایه له‌لای هه‌موو مرۆڤێك جۆرێك لهزیندوێتیو چالاكبوون بوونی هه‌یه، شتێك هه‌یه كارده‌كات، تایبهتمهندێتیهكی میتافیزیكیه كه ته‌نانه‌ت پابهندگیریی سیاسیش تێده‌په‌ڕێنێت، پابهندگیرییهك كه هێشتا به‌ته‌واوه‌تی لهناونهچوهو هه‌ر ماوه. كه‌واته ده‌بێت له‌لایه‌ن ئه‌م تایبهتمهندێتیهوه به‌دوای ئه‌و ده‌رزییه‌دا بگه‌ڕێین كه لهجیهانگیریی بیپارێزێت… باڕاستت پێ‌بڵێم، ئه‌گه‌ر باوه‌ڕم به‌وه نه‌بووایه كه لای مرۆڤ شتێك هه‌یه بهرگهدهگرێتو تێدهكۆشێتو بهرگریدهكات، ئه‌وا زۆر به‌ئاسانی وازم له‌نوسین ده‌هێنا، چونكه ئه‌وه به جۆرێك له لێدانی ئاشهههواكان داده‌نرێت. من له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌م كه ئه‌و شته‌ی له‌مرۆڤدا په‌نهانه، نهكورتدهكرێتهوهو نهجیهانییدهكرێتو نه به‌هیچ شتێكی دیكه‌ش ده‌گۆڕدرێته‌وه.
ـ ئایا ئه‌مه مانای وایه كه ڕۆژێك له‌ڕۆژان مرۆڤ به‌و شته كرده‌یه‌كی پۆزه‌تیڤ ئه‌نجامده‌دات؟
بۆدریار: … لێره‌دا ناتوانم هیچ بڵێم، یارییه‌كه هێشتا له‌سه‌ره‌تایدایه، دیاره نهێنی گه‌شبینیی منیش له‌وه‌دایه.
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
سه‌رچاوه: ماڵپه‌ڕی alawan.com. تێكسته‌كه خۆی به‌فه‌ره‌نسی به‌ناونیشانی ژان بۆدریارو كۆتایی جیهان، له‌ژماره 18ی نیسانی 2008 دا له‌گۆڤاری (philosophie) دا بڵاوكراوه‌ته‌وه.