دو ڕوداو . یه‌ک په‌یام؟….د.هه‌ژار مه‌عروف
(هاوڵاتی) له ژماره 517 ی خۆیدا دیدارێکی کردوه له گه‌ڵ مامۆستای زانستی مێژو له زانکۆی سله‌یمانی (د.عه بدولموسهوهر بارزانی) که ئامۆزای سه‌رۆک مه‌سعود بارزانی یه و سه‌رۆکی لیستی (بزوتنه‌وه‌ی چاکسازی کوردوستان) ه بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردوستان. د.عه بدولموسهوهر له و دیداره‌دا ده‌ڵێت مه‌سعود بارزانی له‌سه‌ره‌تادا ڕازی بوه به دروستکردنی لیسته‌که‌ی، به‌ڵام دوای گه‌شته سیاسیه‌که‌ی بۆ ده‌نگ کۆکردنه‌وه بۆ لیسته‌که‌ی له ده‌ڤه‌ری بارزان و دهۆک ، کاتێک ــ به پێچه‌وانه‌ی چاوه‌ڕوانی و مه‌زه‌نه‌ی سه‌رۆک بارزانیه‌وه ــ خه‌ڵکی ده‌ڤه‌ره‌که پێشوازیه‌کی گه‌رمیان لێکردوه و کاردانه‌وه‌یان باش و ئه‌رێنی بوه، مه‌سعود بارزانی له ڕێی که‌سانی تره‌وه په‌یامێکی هه‌ڕه‌شه‌ی زاره‌کیی بۆناردوه که ده‌بێت ناوچه‌کانی نفوزی پارتی جێبێڵێت، ده‌نا هه‌رچیه‌کی به‌سه‌رهات ئه‌و(سه‌رۆک بارزانی) به رپرسیار نیه.
له (مـاڵپه‌ڕی سبه‌ی) رۆژی 22 ی 4 2009ی هاتوه که رۆژی 19 ی 4 ی 2009 له شاری سله‌یمانی سه‌یاره‌یه‌کی بێژماره ڕێگه ده‌گرێت به ئهندانمێکی لیستی (پێشکه‌وتن) بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردوستان، که له لایه‌ن (هه‌ڵۆ برایم ئه‌حمه‌د)ه وه سه‌رکردایه‌تی ده‌کرێت، پاشان ئه‌و فۆرم و به‌ڵگه‌نامانه‌شی لێده‌سه‌نرێت که په‌یوه‌ندیان به هه‌ڵبژاردنه‌وه هه‌یه. ئه‌م دو ڕوداوه له کاتێکدا ڕوده‌ده‌ن خه‌ڵکی کوردوستان له ناوه‌ڕاستی ڕه‌وشیک دایه که جه‌مسه‌رێکی هیوا و گه‌شبینیه بۆ ڕیفۆرم و گۆڕینی ئاشتیانه و بنه‌ڕه‌تی له سهراتاپای سیستمی حوکمڕانیی کوردی ،و جه‌مسه‌ره‌که‌ی تریشی ترس و غه‌م و په‌ژاره‌ی ئه‌وه‌ی که ئه‌گه‌ری شه‌ڕ و پێکادان و توندوتیژی هه‌یه له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردوستان.ئه‌م دو ده‌ستدرێژیه ناڕاسته وخۆیه لهدوکه س کراون که له لوتکه‌ی قوچه‌ک(هه‌ره‌م) ی هه‌ردو بنه‌ماڵه‌ی فه‌رمانڕه‌وا و پڕدهسهڵاتی بارزانی و تاڵه‌بانیه‌وه نزیکن و به‌شێکن له‌و دو بنه‌ماڵه‌یه.ئه‌م دو ڕوداوه ده‌ریده‌خه‌ن :
ده‌سه‌ڵاتی پارتی و یه‌کێتی ڕه‌وایه‌تی له‌ده‌ست داوه و له بناغه و بنچینه‌وه درزی جیددی تێکه‌وتوه . نائارام و شڵه‌ژاوه، ترس و له‌رزی لێهاتوه که هه‌ڵبژاردن بدۆڕێنێ، ده‌نا له جاده و مه‌یدانی سیاسیی ڕۆژ ئاخر هه‌لۆی برایم ئه‌حمه‌د و عه بدولموسهوهر بارزانی که هێشتا مێژویه‌کی سیاسیان نیه مرۆڤ باسی بکات، بۆچی کاردانه‌وه‌یه‌کی ئاوا توندوتیژ به‌رانبه‌ریان بکرێت؟ له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاتێکه‌وه که سه‌دان ده‌سگای ڕاگه‌یاندنی نوسین و بیستن و بینین و ئینته‌رنێتی هه‌یه، وه ده‌توانێ له‌ڕێیانه‌وه به‌ئارامی و به زمانی به‌ڵگه‌و فاکت و ژماره وه‌ڵام و به‌په‌رچی ڕه‌خنه و ڕاوبۆچونه‌کانی ئه‌و دو لیسته بداته‌وه، یان وادیاره فاکت و ژماره و ڕاستیه مه‌یدانیه‌کان هه‌مویان دژی ئه‌زمونی 17 ساڵه‌ی حوکمیان هاوارده‌که‌ن!
من هیوادارم که ده‌سه‌ڵاتدارانی پارتی و یه‌کێتی مه‌به‌ستیان ئه‌وه نه بوبێت له ڕێی ئه‌و دو ڕوداوه وه ناڕاسته‌وخۆ به خه‌ڵکی کوردوستان و هه‌مو لیسته‌کانی به‌رگری و به‌ره‌نگاریی ده‌ره‌وه‌ی خۆیان بڵێن: ئێمه ئاماده‌نین واز له کورسیی ده‌سه‌ڵات بێنین و بۆ مانه‌وه له‌سه‌ری سڵناکه‌ینه‌وه له به‌کارهێنانی توندوتیژیش به‌رانبه‌رتان. پارتی و یه‌کێتی له ڕابوردو و ئێستاشدا بۆ پاراستنی ده‌سه‌ڵات و نفوزی خۆیان له هیچ ڕهفتاریك هه‌تا شه‌ڕی چه‌ند ساڵه‌ی براکوژی و هاوار و هانا بردن بۆ سه‌دام حوسین و تورکیا و ئێران! پۆ و سڵیان نه‌کردۆته‌وه. دوا شاکاری قێزه‌ونی پارتی له‌م مه‌یدانه‌دا له‌تکردن و تێکدانی حیزبی زه‌حمه‌تکێشان و لاوازکردنی قادر عه‌زیزی سه‌رۆکه‌که‌ی بو. به‌داخه‌وه من هیوایه‌کی هێند گه‌وره‌م به هیواکه‌ی خۆم نیه که پارتی و یه‌کێتی نیازیان پاک بێت و له هه‌ڵه و تاوانه زۆره‌کانی ئێستا و ڕابوردویان په‌ند و عیبره‌تیان وه‌رگرتبێت و بهێڵن هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردوستان به پاکی و دیموکراتی و ئاشتیخوازانه به‌ڕێوه بچێت.بۆیه بۆ سه‌رکه‌وتنی ئاشتیخوازانه ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردوستان که هه‌مو نه‌ته‌وه‌ی کورد و دونیا به دۆست و نه‌یار و دوژمنه‌وه به په‌رۆشه‌وه چاودێریی ده‌که‌ن، لێپرسراوێتی و ئه‌رکی گه‌وره ده‌که‌ویته سه‌ر شانی لیسته‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی و یه‌کێتی، من بۆ ئه‌م لیستانه ئه‌م پێشنیازانه‌ی خواره‌وه پێشکه‌شده‌که‌م به هیوای ئه‌وه‌ی به‌هه‌ند وه‌ریبگرن:
1. ئه‌گه‌ری دۆڕانی لیستی هاوپه‌یمانیی پارتی و یه‌کێتی له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌دا گه‌لێک به‌هێزه.بۆیه پێویسته لیسته سه‌ره‌کی و به‌هێزه‌کانی ده‌روه‌ی پارتی ویه‌کێتی هه‌رچی زوتره و پێش هه‌ڵبژاردن، له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌کی کۆنکرێتی بۆ دروستکردنی حوکومه‌ت ڕێکبکه‌ون و به‌رنامه‌ی حوکومه‌تی ئایندهی جێگری پارتی و یه‌کێتی به خه‌ڵکی کوردوستان ڕابگه‌یه‌نن و بۆی ڕونبکه‌نه‌وه .
2. ئه‌م لیستانه به‌پێی قورسایی و ته‌ئسیر و به‌رنامه‌کانیان هه‌رچی زوتر چه‌ند کۆمیته‌یه‌ک له خه‌ڵکانێکی کارا و زانا و دڵسۆز و ناڕاڕا و دوور دوور له ته‌ئسیری پارتی و یه‌کێتی! دروستبکه‌ن بۆ وتووێژی چڕ و پڕ و خوله‌کی(هه‌فتانه)و کۆنکرێتی له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تیه‌کانی به‌رپرسیاری دۆسیه ی هه‌رێمی کوردوستان :هی ئه‌مریکا، یه‌کێتیی ئه‌روپا، نه‌ته‌وه یه‌کگرتوه‌کان، به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی ئه‌م 3 لایه‌نه گرنگه چالاک و ئه‌کتیڤ بکرێن بۆ بنچاوکردن و پشتگیریی مه‌یدانیی له پرۆسه‌ی هه ڵبژاردن له هه‌ر 3 پارێزگاکه .
3.ئه‌م کۆمیتانه بکه‌ونه هه‌رچی زوتر چالاککردن و کاراکردنی هه‌مو لایه‌ن و کۆڕ و کۆمه‌ڵ و که‌سایه‌تیه ناوداره‌کان له سه‌ر ئاستی ههموکوردوستان و دونیا، کورد و بێیانی، که دۆست و هاوڕێی کوردن، بۆ به‌شداریکردنی مه‌یدانی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن وه‌ک چاو‌دێر،هه‌ر بۆ نمونه: عه‌بدوڵا په‌شێو،حه‌مه‌ی مه‌لا که‌ریم،شێرکۆ بێکه‌س،که‌مال میراوده‌لی،جه‌مال نه‌به‌ز،عه‌زیز محه‌مه‌د،عیزه‌دین موسته‌فا ڕه‌سوڵ، ئیسماعیل خه‌یات، به‌همه‌نی قوبادی،کامکاره‌کان،ئه‌ندامانی کوردی په‌رله‌مانی تورکیا فراکسوێنی پارتی کۆمه‌ڵی دیموکراتی، شڤان،(خاتو فه‌له‌کناس ئۆجه ــ ئه‌ندامی کوردی په‌رله‌مانی ئه‌وروپی ، خاتو ئامینه کاکه باوه ــ ئه‌ندامی کوردی په‌رله‌مانی سویدی)، سه‌لیم به‌ره‌کات،ئیسماعیل بێشکچی، د.کازم حه‌بیب و…،که‌سایه‌تیه ناوداره ئه‌وروپی و ئه‌مریکیه‌کانی دۆستی کورد و ڕێکخراوه ناده‌وڵه‌تیه‌کانی وه‌ک amnesty international,human right watch ……
4.خۆیان و چالاکوانان و هاوکارانی لیسته‌کانیان، له‌کاتی چالاکیه‌کانیان بۆ هه‌ڵبژاردن ببنه نمونه‌ی( tolerance)و ئارامی و ژیری و ناتوندوتیژی ، بۆ نمونه که ئاماده‌ی کۆڕ و کۆبونه‌وه‌یه‌کی ده‌سه‌ڵاتدارانی پارتی و یه‌کیتی ده‌بن به هیچ جۆرێ به فیکه‌لێدان و قیڕه و هاوار و ڕه‌فتاری له‌م بابه‌ته کۆڕه‌که تێکنه‌ده‌ن، له‌بری ئه‌مانه بۆ نمونه به ئارامی هۆڵ و شوێنی کۆبونه‌وه‌که جێبێڵن، یان پرسیاری گرنگ و ڕه‌خنه به زمانی گوڵ له قسه‌که‌ر بگرن.به‌تایبه‌تی لیستی(گۆڕان) به سه‌رۆکایه‌تی (نه‌وشیروان مسته‌فا) گۆمی لیخن و پهنگخوارد و وه‌ستاوی سیاسه‌تی کوردیی له عێراق شڵه‌قاند. بناغه‌ی دیواری ته‌لیسم و سیحرئاسای به‌رزانی و تاڵه‌بانیی له‌رزان و هه‌ژاند. توانی هیوا و ئومێد بخاته دڵی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردوستان که ده‌شێ و ده‌کرێت و ده‌بێت حوکومه‌تی شکستخواردو و دواکه‌وتو و پڕلهگهندهڵیی پارتی و یه‌کێتی له هه‌ڵبژاردنێکی پاک و دیموکرات و ئازاد دا توڕههڵدرێ، بێئه‌وه‌ی هه‌رێمی کوردوستان بکه‌وێته ژێر هیچ مه‌ترسیه‌کی ناوه‌کی و ده‌ره‌کیه‌وه.
بۆیه به‌رپرسیارێتی و ئه‌رکه‌کانی سه‌رشانی ئه‌م لیسته و شانسی ئه‌م لیسته له گۆڕانی ئه‌رێنیی داهاتودا ده‌ورێکی دینه‌مۆ و ناوه‌ندی و سه‌ره‌کی ببینێ له هه‌مو لیسته‌کانی تر قورس‌تر و گه‌وره‌تره.
به دروشمیyes we can(به‌ڵێ ده‌توانین) Barack Obamaچوه هه‌ڵبژاردنه‌وه و بردیه‌وه.خه‌ڵکی کوردوستان دادوبێدادیهتی له ده‌سه‌ت شکست و ناعهدالیهتهکانی حوکومه‌تی هه رێم و داوای گۆڕان ده‌کات.ڕاگه‌یاندن و عه‌وله‌مه و ئینته‌رنێت و کرانه‌وه‌ی کوردوستان به ڕوی هه‌مو دونیادا شانسی ئه‌وه له ده‌سه‌ڵاتدارانی پارتی و یه‌کێتی ده‌سه‌نێت له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکی کوردوستان وه‌ک جاران سوک و سه‌لیم و هۆڤی ڕه‌فتار بکه‌ن. نه‌وه‌یه‌کی نوێ له ڕۆژنامه‌نوسان و وێنه‌گر و میدیاپیشه ی ئازا و ئازاد و هۆشیار و دڵسۆزی کورد دروستبوه که له‌گه‌ڵ گۆڕان و ڕیفۆرمدایه. هێما و سیمبۆله‌کانی ڕابوردو بڕستیان لێبڕاوه و په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ئه‌م سه‌رده‌مه ئاڵۆز و سه‌خته بچڕاوه و ده‌ره‌قه‌تی کێشه زۆر و زه‌وه‌نده‌کانی نایه‌ن. ئیتر بۆچی ئێمه‌ش نه‌ڵێین(به‌ڵێ ده‌توانین)له هه‌ڵبژاردنی ئه‌م جاره‌دا سه‌ربکه‌وین و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له پارتی و یه‌کێتی وه‌ربگرینه‌وه و تا خولێکی تری هه‌ڵبژاردن ئه‌وان بکه‌ینه موعاره‌زه !
له کۆتاییدا ــ که هه‌موشت کۆتاییه‌کی هه‌یه!ــ ئه‌م وته‌یه ی فه‌یله‌سوفی ئینگلیز(برنارد شۆ) ده‌که‌مه په‌یام و به دیاری ده‌ینێرم بۆ سه‌رۆک بارزانی و سه‌رۆک تاڵه‌بانی ، ئه و ده‌ڵێت: مرۆڤ ده‌توانێت بگاته به‌رزترین لوتکه، به‌ڵام ناتوانێت ده‌مێکی درێژ له لوتکه‌دا بمێنێته‌وه.دوکتۆر هه‌ژار مه‌عروف،24.04.2009
Email:hajarmaroof@hotmail.com