له ئاش دواکه‌وتوون ده‌یانه‌وێت له ڕێ ئاش حه‌قی بکه‌نه‌وه
هه‌ردوو زلحیزبه‌که‌ی کوردستان ، وه‌کو ته‌وقیتی خۆیان به‌یه‌که‌وه ، که‌وتنه‌هێرش کردن بۆ سه‌ر لیسته سه‌ربه‌خۆکان به‌گشتی و، به‌تایبه‌تیش بۆ سه‌رلیستی نه‌وشیروان مسته‌فا ، که‌به‌ناوی لیستی( گۆڕان) تۆمارکراوه له داخڵ بوون بۆ کارنامه‌ی هه‌ڵبژاردنی هه‌رێم ، ناوی لیسته‌ک له‌وه ده‌چیت ئیلهام به‌خشی له دوای هه‌ڵبژاردنی ئه‌مریکاکه (ئۆباما) تیا به‌ره‌نده بوو به ناوی (گۆڕان) ه‌وه توانی کارنامه‌کانی خۆی کۆبکاته‌وه، هه‌ر له‌وێشه‌وه ، ئه‌و ووشه‌یه بووه سه‌رناوی هه‌ڵبژاردن بۆ هه‌ندی هه‌ڵبژاردنی ووڵاتانی تر به‌دوای ئه‌و پیرۆ بوونه‌ی (ئوباما) داله‌وانه‌له‌هه‌ڵبژاردنی ئیسرائیل که (نتنیاهو) بوو تیایداسه‌رکه‌وتنی به‌رچاوی به‌ده‌ست هێناو به‌ره‌نده‌ی ده‌سه‌لاته له‌و ووڵاته‌دا. ئه‌و ناوه‌ش بۆهه‌ڵبژاردنی هه‌رێم جۆریک له ڕژدی ولیزانینی تیایه. به‌ڵام خۆهێشتا کاتی ره‌ه‌می هه‌ڵبژاردن ده‌ست پێنه‌کراوه‌و بڕوبیانووگیڕه‌گێڕیش له ئاراداماوه با بزانین ئه‌م مه‌نجه‌ڵه سه‌ر ئاگر نه‌نراوه چی تیا ده‌کوڵیت .
قسه‌یه‌ک هه‌یه له‌وه‌یه کورد گوتبێتی ئه‌ویش ده‌ڵیت : ( عه‌یبی ئازه‌ری ئه‌وه‌یه ،یه‌ک نه‌زمی هه‌ڵپه‌ڕکی ده‌زانێ ، ئه‌ویش سێ پێی یه)، له‌ڕاستیدا ئه‌و ه حاڵی حیزبی کوردیه یه‌ک شت له ململانێ ده‌زانێت، ئه‌ویش شه‌ڕه ده‌نوک وپیاهه‌ڵپژان. بۆ ئه‌مجاره شیان ، دیاره هه‌ر له سه‌رئه‌و خو وپیشه کۆنه ن ، لایان نه‌داوه ، با سه‌رده‌مه‌که‌ش زۆر گۆڕابێت ، ئه‌گینا بێ به‌ڵابن!!!! که‌ی ئه‌و مۆدێله کۆنه به‌که‌ڵک ماوه ، واهه‌ر له‌سه‌ری ده‌ڕۆن ، خۆ که‌ی ئه‌و دوانه( مه‌به‌ستم دوحیزبی هاوپه‌یمانه) ئه‌وه‌نده هه‌ماهه‌نگ بوون له یه‌ک کات بویه‌ک بابه‌تی وا هاوئاواز بن ، ئه‌گه‌ر ته‌گبیرێک نه‌بێت بۆده‌ستپێکی شه‌ڕه که‌ڵه‌شێر له‌ئێستا که‌دا ، به‌ڵام ئه‌وه باران ته‌واو ته‌ڕی کردوون، ئه م جا له هه‌تاوو سایه‌قه ی دواباران‌دا که‌پنه‌ک ئه‌ده‌ن به‌سه‌رخۆیاندا، ده‌بوایه له هه‌ڵبژاردنی پێشوو تره‌وه مشوری ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌تان بخواردایه‌و باره‌گاتان نه‌سوتاندایه‌و ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی لیستی سه‌ربه‌خۆی ئه‌و دواکه‌وتوو کۆنه‌په‌رست وسه‌له‌فیانه‌تان ترۆر نه‌کردایه، که له مێژووی دیموکراتیدا کردتانن به‌یه که‌م شه‌هید و یه‌که‌م ده‌ستپێشکه‌ری کاروانی لیستی سه‌ربه‌خۆ .( واده‌زانن ئه‌مه‌هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی 1992)ه که هه‌ر له ده‌ست پێکردنیه‌وه، کادری به‌رزو لێزانی زلحیزب هه‌بوو به عه‌یاری ولجک بازیه‌وه ده‌یان گوت 🙁 ئه‌مه ئه‌وه‌ڵ وئه‌خیر هه‌ڵبژاردن ده‌بێت ) به‌لالێوێکیش زه‌رده‌ده‌یگرتن ،که ڕۆشنبیروعه‌لمانی عه‌یاره 24 بوون، نه‌ک وه‌کو به‌ره‌ی ئینقازی جه‌زائیر بن . براله گیان، ئه‌و ئه‌رزه ته‌ڕه‌ی ئه‌و رۆژه له‌سه‌ری دانیشتن توشی مایه‌سیری وڕوماتیزمی ئیمڕۆیان کردون، سبحه‌ینێ ودواتریش له‌وه کوشنده‌ترو مه‌رگبارترتان ده‌کات..باله‌وه‌بگه‌ڕێین سه‌یری ئه‌و به‌ستنه‌وه‌یه بکه‌ین که عه‌لمانیه‌کی وه‌ک نه‌وشیروان وسه‌له‌فیه‌کی وه‌ک مه‌لاکرێکارو ئه‌هوه‌ن تره‌کانی تری ئه‌و ڕه‌وته به‌ته‌زبیح وملوانه‌که‌ی خۆیان ده‌هۆننه‌وه ، بابزانین ئه‌م سه‌رچۆپی گرانه‌ی میدیای ئه‌م دوو پارته حو‌کمداره سه‌ری هه‌ڵپه‌ڕکێوچۆپیه‌که به‌ره‌و چی ته‌به‌کێکی نان ده‌به‌ن ، خۆ ڕه‌نگ بێت دوای به‌ده‌ست هێنانی نه‌تیجه‌ی هه‌ڵبژاردن ، وارد بێت له گه‌ڵ هه‌ر لایه‌ک دا پێک هاتنی سیاسی بۆ حو‌کم یان ئۆپۆزیسیۆنی بکرێت و هه‌ر وه‌ک چۆن پاش باره‌گا سوتاند ن و ئه‌ندام کوشتنیش ، هه‌ردوو پارتی گه‌وره کردیان له‌گه‌ڵ لیستی جیای ئه‌واندا و تائێستایش له کابینه‌ودان چی له‌به‌غداو چی له هه‌رێم ، به‌ڵام هه‌موو که‌سێک که که‌مترین ئاگای سیاسی هه‌بێت ده‌زانێت چه‌نده ده‌نگده‌رو هه‌واداری نه‌وشیروانی عه‌لمانی و ئیسلام نه‌زمه‌کانی مه‌لا عه‌لی و سه‌لاحه‌دین به‌هادین چه‌نده جیا‌و لێک هه‌ڵبوێرراون . ،به‌ڵام به‌ئیسلامیاوی کرنی نه‌وشیروان بۆ دودڵ کردنی ده‌نگده‌رو جه‌ماوه‌ره عه‌لمانیه‌که‌یه‌تی و هه‌روه‌ها به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه به‌سێکۆلاریاوی کردن مه‌لاعه‌لی و هاوبیره‌کانی بۆ کرمێ کردنی ده‌نگده‌رو هه‌واداره ئیسلامیه‌کانیانه،ئای چی ڕاوه‌ماسیه‌که له‌و گۆمه مه‌نگه‌دا ، چی شه‌طاره‌تێک و چی ته‌نضیرێکی ئیعلامی ئه‌م دوو پارته به ئه‌زموونه یه بۆ ئه‌م حاڵه‌ته . خۆ ئیعلامچیه‌کانی لایه‌ک له‌م دوزلحیزبه ، هه‌مووی کۆنه بارگیر سوارو ئێستر سواری حیزبێکی کۆنی پان وپۆڕی ، هه‌مووعێراق بوون که موژده‌ی به‌یانیان بۆ‌گه‌لی دوور‌و نزیکی جیهان ئه بر‌د . له‌وێ بازاڕه‌که‌ی که‌ساده‌و واریاتی نه‌ماوه، هاتوون لای ئه‌م پارتی دایکه‌ی کورد بونه‌ته‌وه به‌سه‌وداکه‌رو مامه‌ڵه‌چی هه‌موو بازاڕی میدیاکه‌یان به‌دایکه‌و به‌چکه‌وه له‌خۆ قۆنته‌رات کردووه. یان به‌ته‌عبیرێکی بازاڕی تر په‌شته‌ماڵیکن به هه‌مووبه‌رو داوێنێکه‌وه ده‌نوسێن ، بۆ به‌مانیشه‌وه هه‌ڵنه‌پێچرێن وتادوێنێی، خۆیان بوون له ناوه‌ندی حه‌فتاکان به‌مپارته‌یان ئه‌وت حیزبی عه‌شیره‌ت وکۆنه‌په‌رست ویه‌مینیه‌کان ،که‌چی ئێسته‌خوێن دائه‌نیشن بۆیان . وا ئێسته‌ش پیشه پرۆفیشنه‌که‌یان بۆده‌خه‌نه گه‌ڕ به‌گه‌رم وگوڕترین باردا . شت زۆره بگوترێت . به‌ڵام من قسه‌یه‌ک بۆ ئه‌وانه ده‌که‌م وه‌ک له هه‌ڵبژارنی پێشودا خه‌م و مشورێکیان بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه نه‌خوارد با ڕه‌حمێک به‌خۆیان بکه‌ن و مشوری هه‌ڵبژاردنی داهاتوتری دوای ئه‌مه‌یان بخۆن چونکه له‌وه‌ی پێشودا ئه‌م به‌ڵای نه‌وشیروانه له‌گه‌ڵ ئه‌واندا بوو، نه‌لیستی هه‌بو نه‌ده‌زگاوبگره ده‌نگیشی بۆ کۆ ده‌کردنه‌وه . خۆ ئه‌گه‌ر وانه‌که‌ن ئه‌وکاته ئه‌م به‌یت وبالۆره‌یه‌ی ئیستاشیان به‌ده‌سته‌وه نامێنێت و کاروانی ناحه‌زانتان زۆر له ئێستا قه‌ره‌باڵغ تر به‌جونبوش تر ده‌بێت ، گوناحه ئه‌و مێژووه دوورودرێژه‌ی خه‌باتی خۆتان به هه‌ده‌ر ده‌ده‌ن بۆ ئه‌م حیز ب و کۆمه‌ڵانه‌ی دوێنێ وئه‌مڕۆی تازه ڵێ هه‌ڵتۆقیو قوته‌وه‌بوو. چی تیایه ئێستا ملێک بده‌ن بۆ ڕاستی و واقیعیک سبه‌ینێتان به‌رفرانترێک ده‌بێت له‌م وه‌زعی بێمه و‌دایی وته‌نگه نه‌فه‌سیه قورتارده‌بن وده‌توانن گه‌نده‌ڵی وله‌وتانه‌کانیشتان جۆره چاره‌سه‌رێک بکه‌ن . دیموکراتی پرۆسه‌یه‌ودوورودرێژو پڕ له مه و‌دای دورو هه‌لی زۆری له‌به‌رده‌مدا سه‌وزده‌بێته‌وه ، ناکرێت به‌سه‌رلوتی خۆدا ڕوانین ، چاوی ئاسۆبینینتان کوێرو موزمه‌عیل بنوێنن. باوه‌ڕم وایه زه‌ره‌ر له نیوه گه‌ڕاندنه‌وه جۆره‌قازانجێکه.4-5-2009
saidaraf@hotmail.com