نیشتمانی من…..ئیبراهیم گه‌له‌ژێری
نیشتمانی من
ئیبراهیم گه‌له‌ژێری /چۆمان
ئه‌ی نیشتمانه‌كه‌م
خه‌ریكه قێزت لێده‌كه‌مه‌وه ؟
چونكه له هه‌ناوی تۆدا
به‌رپرسه‌كان
خه‌ریكه هه‌نسكه‌كانی هه‌ناسه
ده‌خنكێنن .
خۆیان به ده‌مڕاستی ژیانی ئێمه ده‌زانن
ئه‌یانه‌وێت خۆمان له‌سه‌ر گیانی تۆدا
كۆیله‌ی ئه‌وان بین
ئه‌وان واهه‌ست ده‌كه‌ن تۆنیت !
چونكه ئه‌وان ده‌ڵێًن ئێمه
نیشتمانمان دروست كرده‌وه
به‌رپرسی پاسه‌وانه‌كانیشیان
ده‌ستیان خستۆته بینای قاقای
ژیانی جاده‌كان و
له ئۆتۆمبێله جامه ڕه‌شه‌كانیانه‌وه
له پاڵ به‌ر پرسه‌كانیان
گاڵته به‌عه‌قڵی گه‌نج و
خۆشه‌ویستی تۆ ده‌كه‌ن
هه‌ر له نزیك ماڵه‌كه‌ی ئێمه‌دا
له نێو ڕۆحی نیشتماندا
له‌ژێر خانوه قوڕینه‌كانی ئێمه‌و
ڤێلاكانی به‌رپرسان
له تیڤیه‌كانه‌وه به‌زارێكی خه‌نده‌وه
نه‌وه‌كانی لینین و هه‌ڵگڕانی ئایدیای ماركس
گاڵته به عه‌قڵی چینی پرۆلیتار ده‌كه‌ن
له‌گه‌ڵ درۆزنه‌كانی دامێنی تۆئه‌ی نیشتمان
به‌ده‌م ماڕشێكی هه‌ڵخه‌ڵتێنه‌ر
سه‌ریان نزم ده‌كه‌ن
خۆیان به چاكترین نیشتمان په‌روه‌ر ناوزه‌د ده‌كه‌ن
له‌ولاشه‌وه به‌رپرسه دیموكراسه‌كان
سیسه‌تمی یه‌كسانیان له بیر كردوه و
له ڕێگه‌ی بازاڕی ئازاده‌وه
له پێشانگایه‌كی قه‌راغی شاردا
بازرگانی به نیشتمان ده‌كه‌ن
هاووڵاتیانی خۆشیان وه‌ك كۆیله
بازرگانی پێوه ده‌كه‌ن
له ڕێگه‌ی سنوره‌كانی دراوسێ شه‌وه
به هه‌زاران كه‌ل و په‌لی له كاركه‌وتوو
تێكه‌ڵ به ڕۆحی نیشتمان ده‌كه‌ن و
ڕۆحی مرۆڤه‌كانیش ،به زیندویی ده‌كوژن
بۆ ساڕ‌ێژ كردنه‌وه‌ی برینی ڕۆحیش،
سه‌دان له‌ش فرۆش ،ده‌هێننه بازاڕ‌و
خۆیان ده‌ڵاڵ ، خۆیان كڕیار
هه‌ر له ڕۆحی تۆدا
حزبه بچوكه‌كان، له پێناو پاره
ئیسلامیه‌كان ،هاوپه‌یمانی سیكۆلاریه‌كان
دیموكراسی خوازه‌كان ،له گه‌ڵ دیكتاتۆره‌كان
كلك له یه‌كتری گرێ ده‌ده‌ن
به‌رپرسه‌كان
له‌پێناو مانه‌وه‌یان نیشتمانیان
له خۆشه‌ویستی ئیفلاس كرد
تینویه‌تی خۆیان ،له‌پاش نه‌مانی
ڕژانی خوێنی براكانیان
به برسیه‌تی كردنی گه‌ل خوارده‌وه
ئه‌مانه له‌گه‌ڵ نیشتمان، بێزار بوونه
دار به‌ڕوه‌كانی نیشتمان، له كوێستانه‌كان
قه‌لشینی زه‌ویه‌كان له گه‌رمیان
خه‌ریكی ساز كردنی دادگایه‌كی گه‌لن
تا له جه‌نگڵستانی نیشتمان و
ده‌شته كاكی به‌كاكیه‌كه‌ی گه‌رمیان.
دادگای بكرێن
بۆ ئه‌وه‌ی نیشتمان ،خۆشه‌ویستی خۆی
بگێڕێته‌وه دڵه‌كانی گه‌نج و بێ‌ناز و
دابڕاوه‌كانی
ن ی ش ت م ا ن ، ن ی ش ت م ا ن