کات ژمێر نۆ….کویستان عومه‌رزاده
Closed
کات ژمێر نۆ
کاتی فڕینم دره‌نک بوو
شپرزه‌یی باڵی شێعری
هه‌ڵوه‌راندم
بێ مروه‌تی
تک تک ڕژا به‌سه‌ر
شنه بای پهنجهکانمامن ئیتر
له‌ژوره‌که‌مدا خۆم نیم
ڕوحی پڕ غروری عیشقی تۆیه
ڕوتم ده‌کاته‌وه
هه‌موو ئیواره‌یه بۆنی
هه‌ناسه‌ی ئه‌و پیاوه
مه‌ستم ده‌کا
به‌شوێن هه‌ستی پێکانیا
ده‌ڕۆم ، چاو شارکێ له‌گه‌ڵ
کوڕه عه‌یاره کانی گه‌ره‌ک ده‌که‌م
له نێویاندا به‌ته‌نها
تۆ راده‌موسم
من ئیتر
بۆنی روحی تۆ هه‌ڵده‌مژم
تۆ که شێتت کردم
به‌دیار باڵه‌کانی
هه‌تاوه‌وه
خۆم شه‌ڵاڵ ده‌که‌م
له نه‌رمی په‌نجه‌کانت
بۆنی خۆشه‌ویستیت
ده‌چێنم به‌سه‌ر
کیڵگه‌ی دڵما
کات ژمێر نۆ
چاوه‌رێم بهکویستان عومه‌رزاده