ئاسته‌نگیه‌کانی به‌شه‌رعیبوونی ده‌وڵه‌ت ..به‌شی یه‌که‌م
ئاسته‌نگیه‌کانی به‌شه‌رعیبوونی ده‌وڵه‌ت
{ به‌شی یه‌که‌م }
ئا : رزگار سهعیدکاتێک باس له پارتێکی سیاسی کوردی ده‌که‌ین یان خوێندنه‌وه‌یه‌کی جیاوازی بۆ ده‌که‌ین به‌جیاواز له‌و خوێندنهوهباوانهی به‌رده‌وام له‌سه‌ر لاپه‌ڕه‌ی رۆژنامه‌کاندا ده‌بینرێت، مه‌به‌ستمان له په‌یوه‌ندیه پتهوهکانیهتی به رژێمه سیاسیه مۆدێرنه‌کانی سه‌ر گۆڕه‌پانی سیاسی لۆکا‌ڵی تا ده‌گاته جیهانی ، ئیدی له‌وێوه هه‌وڵ ده‌ده‌ین بونیات و پێگه سیاسیه‌که‌ی ده‌ستنیشان بکه‌ین ، ئه‌م په‌یوه‌ندیانه گرنگیه‌کی به‌رچاویان هه‌یه بۆخوێندنه‌وه‌و به‌راوردکردن له‌گه‌ڵ رژێمه سیاسیه‌کانی جیهان چ له‌ڕوی پێشکه‌وتن یاخود له‌ڕوی بهئامانجگهیاندن و پێشکه‌وتنی کۆمه‌ڵگه و به‌شه‌رعیبوونی هه‌ر بۆیه جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌که‌ین له‌چه‌ند روویه‌که‌وه .
به‌پێی هه‌ندێک سهرچاوهولێکۆڵینهوهی تایبه‌ت ده‌رکه‌وتوه زیاتر له500 بۆ 600پارتی سیاسی له‌جیهاندا بوونی هه‌یه ، زۆربه‌ی ئه‌م پارتانه له‌ڕوی ناوگه‌لێکی جیاوازه‌وه سهربهجیهانی سێهه‌من و کاری خۆیان ده‌که‌ن {جگه‌له پارتی ئیسلامی سیاسی که‌ئه‌مانیش به‌پێی ناوچه چه‌ندین جۆر ناوی جیاجیایان له‌خۆگرتووه گه‌ر ئه‌م پارتانه‌شی له‌گه‌ڵدا بێت بێگومان ئاماره‌که زیاتر ده‌بێت له‌و ژماره‌یه‌ی ئاماژه‌مان پێدا} ،به‌شێوه‌یه‌کی گشتی پارته سیاسیه‌کان به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان هه‌وڵی چه‌سپاندن و بهئهندامیکردنی هاووڵاتیان ده‌ده‌ن تا ڕایانبکێشنه ناو پارته‌کانیان . جگه‌له‌وه‌ی پارته‌کان ناوبه‌ناو بانگه‌شه‌ی پێشکه‌شکردنی پرۆگرامی نوێ ده‌ده‌ن به‌گوێی جه‌ماوه‌ردا. لێرهداگرنگترین هه‌نگاو بۆ نوێکردنه‌وه‌و ژیان به‌به‌رداکردن { کاری ڕیفۆرم } ه، ڕیفۆرم له‌ناو پارتی سیاسی‌دا هه‌روه‌ک نوێکردنه‌وه‌و بوژاندنه‌وه‌ی هه‌نگاوه ئابوریه‌کانی حکومه‌ته ،چۆن به‌پێی رۆژ پرۆژه‌ی نوێ دێنێته ناوه‌وه تا باری ئابوری هاوڵاتی وسه‌رمایه‌ی ده‌وڵه‌ت بهرهوئاستێکی باشتر بچێت، به‌هه‌مان شێوه‌ش پێویسته پارتی سیاسی له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامدابێت بۆچاره‌سه‌رکردنی ئاسته‌نگی و کێشه هه‌نوکه‌ییه‌کانی کۆمه‌ڵگه و چه‌سپاندنی پێگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی خۆی نه‌ک هێنانه ناوه‌وه‌ی پرۆژه‌و به‌رنامه‌ی نامۆ ، زۆرجار ئه‌م پرۆژه نامۆ‌و خه‌یاڵیانه وه‌ک که‌ره‌سته‌یه‌کی بازرگانی به‌ناوی کاری ریفۆرمه‌وه دهیانهێننته ناو به‌رنامه‌ی کاره‌وه و کۆمه‌ڵگه‌ی پێ سه‌رقاڵ ده‌که‌ن.
دیارده‌ی زۆربوونی پارتی سیاسیش له‌هه‌ر ووڵاتێکدا ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆرهخساندنی پێگه‌ی سیاسی مێژوویی و جوگرافی ئه‌و ووڵاته و کاروفرمانه‌کانی حکومه‌ت ،وه‌ک ده‌بینرێت له‌ڕوی مێژوییه‌وه چه‌مکی پارتی سیاسی سێ شێوه له‌خۆده‌گرێت و کاره‌کانیان به‌م جۆره‌ی خواره‌وه‌یه :
1- جیاوازیکردن:
پێویسته پارتی سیاسی جیاوازی هه‌بێت له‌لق یان له که‌رت (Factions ) گه‌ر جیاوازی به‌دی نه‌کرێت له‌نێوان ئه‌م به‌شانه‌دا ئه‌وه پارت نیه ، پارت هه‌میشه پێویسته پێشکه‌وتوتربێت له‌به‌شه‌کانی تری چونکه به‌شداری هه‌ڵبژاردن و په‌رله‌مان ده‌کات .
2- کۆکردنه‌وه‌ی به‌شه‌کان:
پارت پێکهاتووه له‌کۆکراوه‌ی به‌شه‌کانی تر وه‌ک له‌ناوه‌که‌یدا هاتووه Party چه‌مکێکه به‌ستراوه‌ته‌وه به Part واته لق یان که‌رت هه‌رچه‌نده پارت نمایشی به‌شێک له‌تێکڕای بهشهکاندهکات به‌ڵام پێویسته میتۆدێکی به‌ش به‌شی نه‌بێت به‌رانبه‌ر به‌هه‌موو به‌شه‌کان ، به‌واتایه‌ک ده‌بێت نمایشی به‌شێک بکات که‌گرێدراوی ههمووبهشهکانه.
3- که‌ناڵی گوزارشتکردن:
پارت که‌ناڵی گوزارشتکردنه ،واته که‌ره‌سته‌یه‌که له‌که‌ره‌سته‌کانی نمایشکردن و ده‌توانێت نمایشی هه‌ندێک له‌داواکاریه‌کانی ناوکۆمه‌ڵگه بکات .
ئه‌م سیفه‌تانه بنه‌مان بۆ پێناسه‌کردنی پارت هه‌رچه‌نده جیاوازه لهپێناسهکانی ( لاسویل و کابلان ) که‌ده‌ڵێن : پارتی سیاسی له‌کۆمه‌ڵێک که‌سایه‌تی پێکهاتووهوئهوکهسایهتیانهش هه‌ڵده‌ستن به‌پێشکه‌شکردنی روداوه جۆراوجۆره‌کان و ئه‌ندام ده‌ستنیشان ده‌که‌ن بۆ هه‌ڵبژاردن ، ئه‌م پێناسه‌یه پارت به‌وه جیاده‌کاته‌وه له‌که‌رته ناچالاک وگروپه نانیزامیهکان( غیر منظمة) له‌ڕای گشتی ، هه‌رچه‌نده لێکۆڵه‌ره‌وه کۆن و نوێیه‌کان نه‌یانتوانیوه پێناسه‌یه‌کی ته‌واوی دیارده‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی پارتی سیاسی بکه‌ن وبهچهندین جۆری جیاواز قسه‌یان له‌سه‌ر کردووه . له‌سه‌رده‌می شۆڕشی عه‌قڵی ئه‌له‌کترۆنیدا پیناسه‌یه‌کی ته‌واو و بڕنده‌ی بۆ نادۆزرێته‌وه‌و کارێکی مه‌حاڵه بۆ یه‌ک پێناسهییکردن ،به‌ڵام ده‌کرێت باکگراونده مێژووییه‌که ببێته پێناسه‌یه‌ک بۆ خویندنه‌وه‌و پێناسه‌ی پارتێکی تایبه‌تی دیاریکراو.
لهوپێناسانهی به‌رده‌وامه وقسه‌و باس زۆر هه‌ڵده‌گرێت پێناسه‌که‌ی { سیگموند نیومان } ه ده‌ڵێت : پارتی سیاسی جۆرهڕێکخستنێکه کۆمه‌ڵێک که‌سی چالاکی ناو کۆمه‌ڵگه مونافه‌سه‌ی یه‌کتری تێداده‌که‌ن ، له‌و مونافهسهیهدا که‌سه چالاکه‌کان هه‌وڵده‌ده‌ن پشتگیری گه‌ل به‌ده‌ست بهێنن، ئه‌مه‌ش له‌وه‌وه ده‌هێنێته‌وه چۆن پارت له پێکهاته‌و جه‌وهه‌ری ماناکه‌یدا به‌شداریکردنی به‌شی تر‌و ڕێکخستنی کار‌و جیابوونه‌وه له‌که‌سانی ئاساییه به‌پێی به‌رنامه‌یه‌کی دیاریکراو .دیاره ئه‌م پێناسه‌یه ئه‌وپارتانه ده‌گرێته‌وه که که‌شێکی دیموکراسیان بۆ ره‌خسابێت ئه‌گینا پێناسه‌که گوزارشتێک ده‌بێت بۆ دیکتاتۆریی چونکه ئه‌و کاته ته‌نها پارتێک ده‌سه‌ڵات و حوکم ده‌کات و بڕیاره‌کانیش ته‌نها له‌وێوه سه‌رچاوه ده‌گرێت.
دیارده‌ی شه‌پۆلی پارتی یه‌که‌م{ حزب الواحد} له‌سه‌رده‌می نوێ‌دا له‌ساڵانی 1920 بۆ 1940 ده‌رکه‌وت و هاته کایه‌وه{سۆڤێت، ئه‌ڵمانیای نازی، ئیتاڵیای فاشی } ناوداره‌کانیان بوو،هه‌رکاتێک پارتی یه‌که‌م ده‌سه‌ڵاتی که‌وته ده‌ست و بوه فه‌رمانڕه‌وا و حاکمی بڕیارده‌ر بوو هه‌وڵی له‌ناوبردنی پارته‌کانی ترده‌دات تا هیچ پارتێک نه‌مێنێت ببێته ئه‌لته‌رناتیفی.
لهئێراقیشدا { وه‌ک دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی ئێراقیی} مێژووی حوکمی دیکتاتۆری مێژوویه‌کی نوێتره له‌و مێژووه‌ی ئه‌وروپا ،پارته سیاسیه‌کانیش له‌م سه‌ری چه‌په‌وه بۆ ئه‌وپه‌ڕی ڕاست ،به‌شێکیان له‌و سیسته‌مه پیاده‌کردووه ، وه‌لێ له‌کاتێ نه‌بونی ده‌سه‌ڵاته‌وه تا گه‌یشتن به‌ده‌سه‌ڵات . شه‌ڕی خۆ کوژیی {کورد به‌کورد کوشتن + عه‌ره‌ب به‌عه‌ره‌ب کوشتن + کوردوعه‌ره‌ب کوشتن+تورک و کورد … هتد…} تێکڕای پارته‌کان وه‌ک پره‌نسیپێک باوه‌ڕیان پێی نیه‌و نه‌هی و نه‌فره‌تی لێده‌که‌ن که‌چی هه‌موویان پیاده‌یان کردووه و به‌یه‌قین و زه‌روریان زانیوه ، گه‌ر ئه‌مه به‌شێک بوبێت له‌و ههژمونگهریهی له‌بونیاتی دامه‌زراندنیاندا باوه‌ڕیان پێی بوبێت بێگومان له‌ئاینده‌شدا بووه‌ته که‌لتورێکی دیکتاتۆریی وسودیان له‌و بنه‌مایه مێژووه وه‌رگرتوه‌و به‌هیچ جۆرێک خوێندنه‌وه بۆ بچوک نه‌کراوه‌و ناکرێت {وه‌ک ده‌بینرێت پارته بچوکه‌کانی کوردستان رۆژ به‌رۆژ به‌ره‌و بچوک بوونه‌وه چوون ، چونکه ئه‌وانیش به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان هه‌ڵگری هه‌مان په‌یام بوون و هه‌نوکه‌ش ناتوانن ببنه به‌رهه‌ڵستکارێکی به‌هێز چونکه سه‌رچاوه‌ی دارایی و ژیانی به‌ڕێوه‌بردنی ژیانیان له‌پارته گه‌وره‌کانه‌وه دابینده‌کرێت }.
بۆڕونکردنهوهو باشتر تێگه‌یشتنی خوێنه‌ر سه‌باره‌ت به‌م چه‌مکه لێره‌دا خشته‌ی { سارتوری } به‌نمونه ده‌هێنینه‌وه که هێڵکاریه‌کی ته‌واوی بۆ ئه‌و مه‌به‌سته کردوه‌و جیاکاری کردووه له‌نێوان ووڵاته پێشکهتوهکان و ووڵاتانی جیهانی سێیه‌م که کوردستانیش ده‌که‌وێته ناو خشته‌که‌وه به‌پێی دروستبوون و گه‌وره‌بوون و ده‌سه‌ڵاتی بڵاوی سیاسی له پێکهاته‌و بونیاتی دروستبوونی پارته‌کان تا ده‌سه‌ڵات ، چونکه زۆرجار پارته جه‌ماوه‌ریه‌کان توشی شکست یان له‌ناوچون یان قۆرخکردن هاتوون و پاش وه‌رگه‌ڕانێک که‌مه‌رجه مێژووییه‌کان یارمه‌تیده‌ربوون دیسانه‌وه هاتوونه‌ته‌وه مه‌یدان ،هه‌ر بۆیه سارتوری کاتێک باس له پارتی تاک ده‌کات زۆر به‌شێوه‌یه‌کی قێوهزنانه لێی ده‌دوێت .
کاتێکیش باس له‌پارتێکی نوێ ده‌کات له‌ناوچه‌یه‌کی دیاریکراودا به‌تایبه‌ت ووڵاته نوێیه‌کان { ئه‌وانه‌ی سه‌ربه‌خۆییان وه‌رگرتووه } پارته‌کان به‌پارتی جه‌ماوه‌ری ناوده‌برێن ،پێی وایه ئه‌م پارتهجهماوهریانه به‌شێوه‌یه‌کی سه‌ره‌تاییانه ناونراون و هیچ بنه‌مایه‌کیان نیه ، ته‌نها کراوه‌ن بۆ گشت و هه‌وڵی کۆکردنه‌وه‌ی زیاترین ژماره‌ی که‌س ده‌ده‌ن تا نفوزیان زیادبکه‌ن ، ئه‌م چه‌مکه له‌ڕوی تیۆریه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆپهیوهستبوون به هه‌ست و ئیدراکی که‌سێتیه‌وه به‌رانبه‌ر به پارته‌کان به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌کی گشتی پارتی نوێ کاتێک دروست ده‌بێت که شیرازه‌و سیسته‌می به‌ڕێوه‌بردن گه‌نده‌ڵ بووبێت و ئه‌و پارته نوێیه چیدی هه‌وڵی ڕیفۆرم نادات به‌ڵکو ته‌نهاو ته‌نها هوڵی گۆڕان ده‌دات . جیاوازی له نێوان ریفۆرم و گۆڕان جیاوازیه‌کی گه‌وره‌یه ،ریفۆرم باوه‌ڕی به سیسته‌می بهڕێوهبردنهو هه‌وڵی هه‌ندێک چاکسازی ده‌دات بۆ بوژانه‌وه‌و به‌رده‌وامی زیاتر به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه گۆڕان تێکشکانی هه‌موو ئه‌و سیسته‌مه گه‌نده‌ڵانه‌یه که له‌سه‌ر بنه‌مایه‌کی تاک لایه‌نه و تاکڕه‌ویی بونیاتنراون .سارتوری دوو پێودانگ داده‌نێت بۆ خوێندنه‌وه‌ی پارته‌کان ؛
1- پارت هه‌رچه‌نده زۆربچوکیش بێت توانای به‌شداریکردنی هه‌یه له‌حوکم و ده‌سه‌ڵاتدا چونکه به‌شێک له‌زۆرینه‌ی له‌گه‌ڵدایه‌و باوه‌ڕیان پێیه‌تی.
2- بوونی پارت بۆرکابهرایهتی و پێشبرکێی پارتایه‌تی کاریگه‌ریی به‌تینی هه‌یه ، به‌تایبه‌ت له‌کاتێکدا هه‌وڵی گۆڕینی ئه‌و ڕکابه‌رایه‌تیه بدات له حوکمدا.تکایه ماویه‌تی…