به‌تاڵبوونه‌وه
به‌تاڵبوونه‌وه
ئیدریس عه‌لی
ده‌سته سارده‌كانت.. له گیرفانه‌كانما
نیگاكانت.. له‌چاوانما
ده‌نگت.. له‌گوێما
هه‌ناسه‌ی خۆت له‌سینه‌ما به‌تاڵكه‌ره‌وه،
هیچ شتێك له‌م شیعره‌دا شك نابه‌م
په‌نهان بێت،
چونكه ناوی تۆ
وه‌ك ماڵی خۆمان
وه‌ك كردنه‌وه‌ی ده‌رگا.. وه‌ك ته‌ماشا كردنی گوڵ
وه‌ك جگه‌ره.. وه‌ك ناسینه‌وه‌ی عه‌تر له تاریكی‌دا
وه‌ك دوو كه‌ره‌تی دوو.. وه‌ك تامی ترێ
وه‌ك شكانی دڵ به‌قسه‌یه‌ك،شاره‌زام.
له‌خه‌ونێكما به‌تاڵبه‌ره‌وه
له ئێواره‌یه‌كدا كه خۆر
نایپه‌رژێ سه‌ری باخچه بخورێنێ،
وه‌ك هه‌نار ده‌نك ده‌نك له‌باخی ئه‌م شیعره‌دا بتره‌كێ
چونكه وام له‌رێگادا‌و خۆم له شوێنپێ به‌تاڵ ده‌كه‌مه‌وه.
روون‌و ره‌وان له نوكه‌وه به‌تاڵبه‌ره‌وه
وه‌ك چۆن ده‌نگی گریان ورد ورد به‌تاڵم ده‌كاته‌وه،
وه‌ك چۆن ئێواره‌یه‌ك
له‌ناو باخێكی خۆلاویدا
له‌به‌رده‌م قا قای هه‌رمێیه‌كدا
به‌شه‌رمه‌وه به‌تاڵ ده‌بمه‌وه..
له قولایی برینێكدا
له ئه‌ستێره‌یه‌كی شینتردا
له‌سه‌ر زه‌مینێكی خڕ تردا
وه‌ك چۆن تكه تكه ئاوی ره‌وان
روون روون به‌سه‌ر كاشیه‌كاندا به‌تاڵ ده‌بێته‌وه،
به‌تاڵبه‌ره‌وه
له‌ناو هێڵه راست‌و چه‌وته‌كاندا
له‌به‌ر تاڤگه‌ی ته‌نیاییمدا.. به‌سه‌ر غه‌ریبیما به‌تاڵبه‌ره‌وه.
له كاتێكدا به‌تاڵبه‌ره‌وه
كه من گاز له روومه‌تی سێوێك ده‌گرم
تۆ خه‌ریكی بۆیه كردنی نینۆكی قه‌له‌قیت..
كه شاعیرێك ئابڵوقه دراوه به نیگه‌رانی
تۆ سه‌رقاڵیت به ژماردنی دڵۆپه‌كانی باران،
له‌كاتێكدا به‌تاڵمكه‌ره‌وه
كه خه‌ریكی جیاكردنه‌وه‌ی دوو كه‌ڵه‌شێری شه‌رانیم
یان سه‌رقاڵم به گواستنه‌وه‌ی
ماڵی مێرووله بۆ گه‌ڕه‌كێكی شیرین‌تر.
چونكه خونچه‌یه‌ك له‌به‌رده‌م زریان‌دا به‌تاڵده‌بێته‌وه له پشكوتن
چونكه وژه‌ی بایه‌ك ده‌توانێت
مۆمێك به‌تاڵكاته‌وه له گڕ
چونكه ته‌شتێك ره‌نگ
تابلۆیه‌ك به‌تاڵ ده‌كاته‌وه له بوون
چونكه شێتێك ده‌توانێت به‌تاڵبێته‌وه له مانا.
به‌تاڵمكه‌ره‌وه
له‌و (زۆربا) یه‌ی رۆحمی داگیرساندووه بۆ سه‌ما
له‌و بایه‌ی دڵمی خستۆته سه‌ر نه‌غمه‌ی سه‌فه‌ر
له‌و جریوه‌ی خه‌یاڵمی ته‌فره‌داوه بۆ خه‌ونبینین
له‌و مۆسیقایه‌ی هانم ده‌دات بۆ بینینی تاریكی،
به‌خاتری.. ده‌ستدان له كراسی سپی مانگ
به‌خاتری.. بۆنكردنی رێحانه‌ی مه‌رگ
به‌خاتری.. هێز به‌خشین بۆ نووسینی نامه‌یه‌ك
به‌خاتری.. نه‌دركاندنی نهێنیه‌كانی ناو هێلانه‌یه‌ك،
به‌تاڵمكه‌ره‌وه له‌سه‌ر پێخه‌فی سه‌وزی ئه‌م شیعره
وه‌ك چۆن چه‌قۆی جه‌لادێك
له‌خوێنی قوربانیه‌كه‌یدا به‌تاڵ ده‌بێته‌وه له‌رق
به‌تاڵمكه‌ره‌وه..له‌ناو به‌تاڵبوونه‌وه‌ی خۆتدا،
كردنه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌یه‌ك ده‌توانێت به‌تاڵمكاته‌وه
به‌بۆنی نانی گه‌رمی سه‌ر ساجێك
له‌ژێر شه‌قه‌ی ده‌ستی ژنێكدا به‌تاڵ ده‌بمه‌وه،
به ده‌نگی جوینی گیا له ده‌می كاریله‌یه‌كدا
به خرمه خرمی داكرماندنی نوقڵ
به‌كلیك كردنێك له‌سه‌ر دڵی كۆتر
به جیڕه‌ی ده‌رگایه‌كی ئه‌ڵقه‌ڕێز
به‌شنه‌یه‌كی فێنكی عه‌سران
به خوێندنه‌وه‌ی كتێبێكی دڵساف
به بێگه‌ردی گۆرانییه‌كی فارسی
به موجامه‌له‌ی دوای پێكێك عه‌ره‌ق
به داوه‌تكردنی ماچێك بۆ سه‌ر مێزی ئه‌ڤین
به داگیرساندنی مۆمێك بۆ سیسركه‌كان
به ناسینه‌وه‌ی شه‌هیدێك له‌سه‌رده‌مێكی تردا
به‌تاڵده‌بمه‌وه.. له‌ناو به‌تاڵبوونه‌وه‌ی تۆدا.