
هه‌ڵبژاردن …
هه‌ڵبژاردن …
ئه‌و كاته‌ی نبشتیمان ده‌یدۆڕێنێت!
موحسین ئهدیبههڵبژاردن له‌ساده‌ترین پێناسه‌یدا بریتییه له‌ململانێی كۆمه‌ڵێك هێزی سیاسی بۆبه‌ده‌سهێنانی هه‌رچی زیاتری ده‌نگه‌كان، له‌و پێناوه‌شدا هه‌رچی له‌توانایاندا بێت ده‌یگرنه به‌رو به‌شێوازی جۆراوجۆر هه‌وڵده‌ده‌ن سهربكهونو له‌رێگای ئه‌و ده‌نگانه‌وه خزمه‌تی نیشتیمان بكه‌ن، كۆی گهمهكانیش به‌و جۆره‌ن سهركهوتنو بردنه‌وه‌ی لایه‌ك خۆبه‌خۆ یه‌كسانه بهدۆڕانو شكستی لایه‌كی دی، تائێره مه‌سه‌له‌كه زۆر ئاساییه، هه‌ڵبژاردنیش وه‌ك هه‌ر گه‌مه‌یه‌كی دی دوو چاره‌نوسی حه‌تمی لێده‌كه‌وێته‌وه كه‌بریتین له(بردنه‌وه)و(دۆڕان).
بێگومان دۆڕان ئه‌وكاته ئاساییه كه‌سنوری لیست‌و هێزه سیاسییه‌كان نهبهزێنێتو نه‌گاته تخوبكانی نیشتیمان‌و نه‌ته‌وه، واته كارێك نه‌كرێت، میكانیزمگهلێك نه‌گیرێته‌به‌ر، زه‌مینه‌سازی نه‌كرێت (نیشتیمان) له‌هه‌ڵبژاردندا بیدۆڕێنێت، چونكه ئه‌گه‌ر نیشتیمان دۆڕاندی ئه‌وا به‌ر له(دۆڕاوه‌كان)،(براوه‌كان) دۆڕاون، چونكه هه‌رهێزێك له‌سایه‌ی دۆڕانی نیشتیمان‌دا براوه‌بێت ئه‌وا به‌ڵنیاییه‌وه دۆڕاوی پله یه‌كه.
نیشتیمان چۆن ده‌یدۆڕێنێت؟ نیشتیمان ئه‌و كاته ده‌یدۆڕێنێت، رێگا له‌به‌شداری لیستی جیاواز بگیرێت، زه‌مینه‌ی له‌بارو یه‌كسان بۆ كۆی هێزه‌كان دهسهبهرنهكرێت، هێزه به‌شداره‌كانی هه‌ڵبژاردن میكانیزمی ناشه‌رعی بگرنه به‌ر بۆبه‌ده‌سهێنانی هه‌رچی زیاتری ده‌نگه‌كان، نیشتیمان ئه‌و كاته ده‌یباته‌وه، وزهوتوانای خۆمان لههێرشكردنهسهر یهگتریو ناوزڕاندنی ئه‌ویدیدا به‌خه‌رج نه‌ده‌ین، به‌ڵكو له‌خستنه‌ڕووی به‌رنامه‌ی زانستی‌و میكانیزمی گونجاوو عه‌مه‌لیدا تواناكانمان بخه‌ینه‌گه‌ڕ، كاتێك نیشتیمان ده‌یدۆڕێنێت كهههڕهشهو توندوتیژیو تۆقاندن ئاماده‌گیان هه‌بێت، ئه‌و كاته‌ی نیشتیمان ده‌یدۆڕێنێت ئه‌و كاته‌یه كه‌به‌شێوه‌یه‌كی ناشه‌رعی ده‌نگه‌كان به‌پاره ده‌كڕین، ئه‌و كاته نیشتیمان ده‌یدۆڕێنێت رێك ئه‌و كاته‌یه كهساختهكاری ئه‌نجام ده‌ده‌ین، له‌بری خه‌ڵكی دیكه ده‌نگ ده‌ده‌ین، به‌ئیشاره‌ت لێدانێك هه‌وڵی ئێكسپایهركردنی ده‌نگی لایه‌نه‌كانی دیكه ده‌ده‌ین، ئه‌مانه‌و هه‌ركارێكی دی كه‌بۆنی ساخته‌و ساخته‌كاری لێوه‌بێت یه‌كسانن به‌وه‌ی كه‌جارێكی دی بچینه‌وه لیستی ره‌شی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌وه(ئه‌مه دۆڕانی راسته‌قینه‌ی نیشتیمان)، ده‌بێته هۆكارێكی دی بۆ ناشیرینتربوونی ئه‌زموونی ده‌سه‌ڵاتداری كوردی كه‌هه‌موان پێوه‌ی هیلاك بووین‌و خۆمان به‌خاوه‌نی ده‌زانین، ئه‌گه‌ر وابكه‌ین ئه‌وا هه‌نگاوێكی دی ده‌كه‌وینه دوای ئه‌زموونی عێراقی عهرهبیو دڵی دوژمانانمان خۆشدهكهینو دڵسۆزانمان زویرو بێ هیوا ده‌كه‌ین، ئه‌گه‌ر نیشتیمان بیدۆڕێنێت ئه‌وا هیچ لایه‌نێك براوه نییه (ئه‌گه‌ر كۆی ده‌نگه‌كانیشی بۆخۆی بردبێت)، ئه‌وه چ سه‌ركه‌وتنێكه له‌سایه‌ی دۆڕانی نیشتیمان‌دا به‌نسیبمان بێت؟ پارته‌كان دێن‌و ده‌ڕۆن، لیسته‌كان دروست دهبنو ده‌پوكێنه‌وه، ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه نیشتیمانه، واش گریمانه ده‌كرێت پارتهكانو لیسته‌كان بۆ خزمه‌تی نیشتیمان دروستبووبن بۆیه ئاساییه ئه‌وان نه‌توانن له‌خولێكی هه‌ڵبژاردندا سه‌ربكه‌ون به‌ڵام هه‌رگیز ئاساییه نییه بۆ هه‌تاهه‌تایه نیشتیمان بدۆڕێنین، به‌تایبه‌ت كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به‌هه‌موو پێودانگه‌كان هه‌ڵبژاردنێكی چاره‌نوسسازه‌و ده‌توانین له‌رێگایه‌وه بێینه‌وه مایه‌و ده‌شتوانین خۆمان مایه پووچ بكه‌ین، چونكه بیرمان نه‌چێت له‌ناوخۆدا نیگه‌رانییه‌كی زۆر هه‌یه، له‌زۆر روه‌وه دوای عێراق كه‌وتوین، ئه‌و عێراقه‌ی قه‌رار بوو ئێمه ببینه مۆدێلی دیموكراسی بۆی، له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش ته‌قه‌یه‌كی زۆرمان له‌سه‌ره(به‌تایبه‌ت له‌لایه‌ن میدیای ئه‌مریكییه‌وه)، بۆیه هه‌مووشته‌كان ئه‌وه‌مان لێده‌خوازن كه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه بكه‌ینه وێزگهیهك بۆ هه‌ستانه‌وه: ئه‌مه‌ش به‌وه ده‌بێت به‌لامانه‌وه ئاسایی بێت خۆمان شكستبهێنینو پیرۆزباییش لهسهركهوتوو بكه‌ین، به‌ڵام هه‌رگیز نابێت رێگابدهینو ئه‌وه قه‌بوڵ بكه‌ین كهنیشتیمان شكست بهێنێت، بۆیه ده‌بێت به‌ر له‌هه‌ر لیستێك ریكلام‌و پڕۆپاگه‌نده بۆ نیشتیمان بكه‌ین، بۆئه‌وه‌ی به‌ر له‌هه‌مووان نیشتیمان بیباته‌وه.