
به‌ر نه‌فره‌ت که‌ون ئه‌گه‌ر بتانه‌وێت حیزبی شیوعی له‌که‌دار بکه‌ن
ماوه‌یه‌که له‌ملاو له‌ولا له هه‌ندێک ڕۆژنامه‌و ڕاگه‌یاندن و سایته‌کاندا هه‌ندێک نانوسهری به ناو نوسه‌ر و ناڕۆشنبیری به‌ناو ڕۆشنبیر له م ئان و ساتی هه‌ڵبژاردنه‌دا وه‌ک بۆمبی تهوقیتکراوو پێشتر ئاماده‌کراو شه‌لم کوێرم ناپارێزم که‌وتونه‌ته دژایه‌تی کردن و له‌که‌دارکردنی حیزبی شیوعی کوردستان چونکه له خه‌یاڵیاندا به‌م شێوازی دژایه‌تی کردنه‌ی ئه‌م و ئه‌و له‌وانه‌یه له داهاتودا چه‌ند پله‌و پایه‌یه‌کی که‌م که‌وا ئێستا لێ ی بێبه‌شن پاش هه‌ڵبژاردنه‌کان ده‌ستیان که‌وێت، به‌داخه‌وه نازانن له‌م ڕێگه‌ی ژه‌هر ڕشتنه‌وه جگه له بێویژدانی هیچ شتێک پێشکه‌ش به گه‌له‌که‌مان ناکه‌ن و ده رئهنجام ده‌ستیان له‌بنی هه‌مانه‌که‌وه ده‌رده‌چێت ، ئه‌م جۆره لهکهدارکردنهش جگه له شه‌ق یاخود چه‌کوش له بۆشایی و تف له ڕوخساری خۆیان هیچ شتێکی تریان بۆ نامێنێته‌وه. ده‌یانه‌وێت بۆمبی ئه‌م جاره‌یان که‌وا له بوغز‌و ڕق و کینه‌ی کۆن و تازه پێکهاتوه به‌ر حیزبی شیوعی و جه‌ماوه‌ره‌که‌ی بکه‌وێت و کاریگه‌ریان له سه‌ر ده‌نگده‌ران هه‌بێت و له هه‌ڵبژاردنی داهاتودا جه‌ماوه‌ر ده‌نگ بۆ ئه‌م حیزبه نه‌ده‌ن .
حیزبی شیوعی کوردستان وه‌ک حیزبێکی خاوه‌ن ئه‌زمون و به ته‌جره‌به ئه‌م جۆره هه‌وڵه فهنتهڵۆسیانه به تازه نازانێت و له‌م ئان‌و و ساته‌دا چاوه‌ڕوانی ده کرد و دڵنیاشم له کۆتاییدا ئه‌م جۆره که‌سانه ته‌نها گیزیان بۆ ده‌مێنێته‌وه،هه‌روه‌ها لای حیزبی شیوعی زۆر ڕون و ئاشکرایه کۆنترۆڵی ئه‌م بۆمبه به‌تاڵه به ده‌ست چ که‌س و لایه‌نێکه‌وه‌یه و ئاکامه‌که‌شی به کێدا ده‌ته‌قێته‌وه ، چونکه جه‌ماوه‌ری حیزبی شیوعی و گه‌له‌که‌مان زۆر له‌وه وشیارترو چاوکراوه‌تره که‌وا که‌سانێکی وا بوده‌ڵه‌و درۆزن فریویان بدات، زۆر باشیش ده‌زانێت بۆچی له‌م ئان و ساته‌دا که‌وتونه‌ته بانگه‌شه‌و دژایه‌تی کردنی حیزبێک که‌وا هه‌میشه خۆی به دڵسۆزی ڕاسته‌قینه‌ی گه‌له‌که‌مان زانیوه‌و ده‌زانێت و هه‌میشه قوتابخانه‌ی نوسه‌ران و شاعیران و هونه‌رمه‌ندان بوه‌و به هه‌زاره‌ها سیاسهتمهدارو ڕوناکبیرو شۆڕشگێڕیش له‌م قوتابخانه‌یه‌وه فێری خه‌بات و تێکۆشان و ته‌نانه‌ت ئهلف و بێی سیاسه‌ت بون و ئیستا له‌نێو دام و ده‌زگاکاندا کار ده‌که‌ن وڵاتیش به‌ڕێوه ده‌به‌ن، زۆر حه‌یفه له به‌ر ده‌ستکه‌وتێکی که‌می خه‌یاڵی که‌وتونه‌ته دژایه‌تی کردنی حیزبێک که‌وا ڕوباریک خوێنی له شه‌هیدان داوه‌و له ژیانی سیاسی خۆشی‌دا جگه له گرتن و کوشتن و ناخۆشی له‌پێناو گه‌له‌که‌یدا چاوه‌ڕوانی هیچ ده‌ستکه‌وتێک نه‌بوه‌و تا سه‌ر ئێسقان دژی چه‌وساندنه‌وه و تۆزقاڵێک له‌به‌ره‌ی گه‌ل لای نه‌داوه، هیچ کاتێکیش به درێژایی مێژوو بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆی سازش واته مساوه‌مه‌ی به مه‌سه‌له نیشتیمانیه‌کان وچارهنوسازهکانی گه‌له‌که‌مانه‌وه نه‌کردوه‌و هه‌میشه دژی که‌سانی گه‌نده‌ڵ و گه‌نده‌ڵی بوه، من به‌و نانوسهره بێویژدانانه ده‌ڵێم که‌وا ئه‌مڕۆ بێ هیچ بنه‌مایه‌ک کهوتونهتهدژایهتی کردنی حیزبی شیوعی پێیان ده‌ڵێم چ ڕۆژێک شیوعیه‌کان به‌رژه‌وه‌ندی باڵای کورد‌و کوردستانیان له سه‌رو به‌رژه‌وه‌ندی خۆیانه‌وه دانه‌ناوه و خۆیان به دڵسۆزی ڕاسته‌قینه ی گه له‌که‌یان نه‌زانیوه،هه‌روه‌ها چ ڕۆژێک له ڕۆژان شیوعیه‌کان په‌یوه‌ندی خراپ و شاراوه‌یان له گه‌ڵ ده‌وڵه‌تانی ده‌ورو دراوسێ هه‌بوه که‌وا ئێستا بۆ زۆر لایه‌نی سیاسی حه‌ڵاڵه و نا‌توانیت پێ ی بڵێیت به‌ری چاوت کلی پێوه‌یه، یان چ ڕۆژێک شیوعیه‌کان ده‌ستپاک و ڕاستگۆ‌و وڵات پارێز نه‌بونه و له سه‌ر کورسی و سه‌روه‌ت و سامانی وڵاته‌که‌یان شه‌ڕیان کردوه‌و ، ئه‌گه‌ر گه‌نده‌ڵ بونایه‌و وه‌ک مشه‌خۆر له‌سه‌ر گه‌له‌که‌یان بژیانایهو به‌ردوه‌ام سازشیان بۆ ئه‌م و ئه‌و بکردایه‌و له هه‌رکوێ با هه‌بوایه شیوعهکان شه‌نیان بکردایه ئیستا کادیرو پێشمه‌رگه‌و که‌س و کاری شه‌هیدانیان های لایڤ ده‌ژیان و ئه‌و ئه‌ندام و کادیرو لایه‌نگرانه‌یان که‌وا دوێنێ به نانه‌سکی خه‌بات و تێکۆشانیان ده‌کرد و به‌رگه‌ی ئه‌و زروفهیان نه‌گرت سه‌نگه‌ریان له پێناو موچه‌و پارویه‌ک نان و پارچه زه‌ویه‌ک نه‌ده‌گواسته‌وه.
به جه‌ماوه‌ری به‌شه‌ره‌ف وخۆشه‌ویستی گه‌له‌که‌مان ده‌ڵێم له‌و کاته‌ی که‌وا ئهندیازیارهکانی شه‌ڕی براکوژی به پاشقول و خه‌نجه‌رو شه‌ڕی ناوخۆوه خه‌ریک بون کێ هه‌رگیز نه‌یده‌ویست دایکێک جگه‌رسوتاوو منداڵیک بێ باوک و خێزانێک شیرازه‌ی تێک بچێت، ته‌نانه‌ت له زۆر شار‌و شارۆچکه‌دا ژیانی ئه‌ندامان و لایه‌نگران و دۆستانی خودی ئه‌و هێزانه‌یان ده‌پاراست که‌وا له‌شه‌ڕه‌که‌دا بوون . جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان ده‌که‌مه شایه‌ت و به به‌ڵگه‌وه قسه ده‌که‌م له‌و کاته‌ی له پێناو کورسی ده‌سه‌ڵات و فڵانه گردو فیساره گرد وه‌ک تۆم و جێری به دوای یهکهوهبون و له شه‌وو ڕۆژێکدا دوو حکومه‌ت ده‌گۆڕا کێ به‌نداوه‌کانی ده ربه‌ندیخان و دوکان و شوێنه گرنگ وحهساسهکان و دام و ده‌زگا حکومی و مه‌ده‌نیه‌کانی وه‌ک خه‌سته‌خانه‌و کاره‌باو ئاو‌و به‌شێک له ژیانی خه‌ڵکی پاراست، خۆ له‌و کاته‌دا دوو ئابڵوقه‌ی ئابوری هه‌بوو له‌سه‌ر کوردستان و خه‌ڵک له وه‌زعێکی نائاساییدا دهژیاو باری ئابوری شیوعیه کانیش له ژێر هێڵی سوره‌وه بوو به‌ڵام ئاماده نه‌بون ده‌ست بۆ هیج شتێک به‌رن و خیانه‌ت له گه‌له‌که‌یان بکه‌ن، ته‌نها خه‌می شیوعیه‌کان پاراستنی ئه‌زمونی کوردستان و جه‌ماوه‌ر و ژیانێكی باشتر بوو بۆ گه‌له‌که‌یان.
من نازانم چۆن ئاره‌قه‌ی شه‌رم ڕێگا له نوسینی ئه‌و جۆره بابه‌تانه ناگرێت و پێیان ده‌ڵێم کێ بوو به سکی برسی بێ موچه و له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی براکوژیدا دوژمنانی تا سنوره‌کان ڕاوهدونا تاوه‌کو به‌نداوی ده‌ربه‌ندیخان و دام و ده‌زگاکان نهتهقێننهوه، کێ بوو نه‌یهێشت ڕه‌نجی چه‌ندین ساڵه‌ی قوتابیان و خوێندکاران به فیڕۆ نه‌ڕوات و بۆ چه‌ند ساڵێک سه‌رپه‌شتی سه‌رجه‌م تاقی کردنه‌وه‌کانی کوردستانی کرد ، کێ بوو بۆ یه‌که‌مین جار پرۆژه‌ی له سه‌ر نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵی و چاکسازی و گۆڕانکاری کۆمه‌ڵایه‌تی خسته به‌رده‌م سه‌رکردایه‌تی سیاسی ئه‌و دوو حیزبه‌و شه‌قامی سیاسیه‌وه ، کێ بوو له سه‌نگه‌ره‌کاندا هه‌زاره‌ها شه‌هیدی دژی داگیرکه‌ران و ڕژێمی به‌عسی به‌خشیه گه‌له‌مان و تا ئێستا به‌رده‌وام داکۆکی له که‌س و کاری شه‌هیدان و ئه‌نفال کراوه‌کان و کرێکاران و جوتیاران و ڕۆشنبیران و ئافره‌تان و سه‌رجه‌م چین و توێژه‌کان ده‌کات و بۆ یه‌که‌مین جار پرۆژه‌ی یاسای باری که‌سێتی و نه‌هێشتنی فره‌ژنی خسته نێو په‌رله‌مان و گۆڕه‌پان و شه‌قامی سیاسیه‌وه، ئێستاش یه‌که‌مین حیزبهکهوا لهلیستهکهیدا یه‌که‌م پاڵێوراوی ئافره‌ته، به‌ڵام به داخه‌وه ئه‌مڕۆ له به‌ر نه‌بونی ڕاگه‌یاندن و داراییه‌کی به‌هێزو جه‌ماوه‌رێکی به‌رفراوان به‌شێک له‌جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان له‌م دهستکهوتانهو ده‌یه‌ها ده‌ستکه‌وتی تر بێ ئاگایه ، من به‌و برا نانوسهره بێویژدانانه ده‌ڵێم که‌وا ئه‌گه‌ر بوار ڕه‌خسا ڕۆژێک له ڕۆژان به نێو بازاڕدا بگه‌ڕێ و پرسیاری ئه‌وه له جه‌ماوه‌ر بکه که‌وا شیوعیه‌کان به‌چ شتێک ناسراون، دڵنیام له وه‌ڵامدا ته‌نها یه‌ک شتت ده‌ستده‌که‌وێت ئه‌ویش دڵسۆزی بۆ گه‌ل و نیشتیمان و ده‌ست پاکی و زیره‌کی و وڵات پارێزیه، تاکه شتێک که وا شیوعیه‌کان هه‌میشه شانازی پێوه ده‌که‌ن و ڕۆژانه‌ش خه‌باتی بۆ ده‌که‌ن پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لی کورد‌و کوردستانه له سه‌رو به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خۆیانه‌وه ، حیزبی شیوعی هه‌میشه جه‌ماوه‌رو کادیرو دۆست و لایه‌نگره‌کانی به وڵات پارێزی و ده‌ستپاکی و ڕاستگۆیی و داکۆیکهری ڕاسته‌قینه له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌له‌که‌مان به هه‌موو چین و توێژه‌کانیه‌وه په‌روه‌رده کردوه‌و ده‌کات.نازانم ئه‌مانه چ کۆلکه نوسه‌رێکن که‌وا ده‌م و چاوو قه‌ڵه‌می که‌سێکی تری سه‌روی خۆیان هه‌ڵگرتوه که‌وا تا دوێنێ دڕنده و خوێن‌ڕێژ بوه و سه‌رکردایه‌تی براکوژیان کردوه ئێستا له به‌رگی فریشته‌و فریادهوسدا خۆیان نیشان ده‌ده‌ن ، وه‌ک ئه‌وه‌ی گه‌له‌که‌مان له ڕابوردویان ئاگادار نه‌بێت ، نازانم بۆ ئه‌م جۆره نانوسهرانه بۆچی له خۆیان ناپرسن یاخود بیر له‌وه ناکه‌نه‌وه که‌وا بۆ تا دوێنێ وه‌ک نه‌عامه سه‌ریان به ژێر لم دا ده‌کردو بێ ده‌نگیان هه‌ڵده‌بژارد ئه‌مڕۆ که‌وتونه‌ته پڕوپاگه‌نده‌ی بێ بناغه‌و شاخدار دژی شیوعیه‌کان و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌که‌ن که‌وا حیزبی شیوعی وه‌کو یه‌کێتی و پارتی گه‌نده‌ڵه بێ ئه‌وه‌ی بیر لهوهبکهنهوهشیوعیهکان له هیچ پاریزگاوقهزاو شاره‌وانیه‌ک یاخود به‌گشتی قسه‌بکه‌ین له هیچ دام و ده‌زگایه‌کی حکومی‌دا به‌رپرس نین تاوه‌کو گه‌نده‌ڵ بن، خۆ پێناسه‌ی گه‌نده‌ڵیش بریتیه له به‌کارهێنانی پاره‌و پولی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات که‌وا پاره‌و پول و ده‌سه‌ڵاتی خه‌ڵکه بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تایبه‌تی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و تاکه‌که‌س ، ئه‌گه‌ر حیزبی شیوعی به وه‌زیرێک وسێ ئه‌ندام په‌رله‌مان گه‌نده‌ڵ بێت ئه‌وا بێ خوێندنه‌وه‌ی کات و شوێن و ئه‌و قۆناغه غه‌درێکی گه‌وره له حیزبی شیوعی ده‌که‌ن ،ئێستا قۆناغه‌که گۆڕاوه‌و مه‌ترسیه‌کان کهمتربونهتهوه، شیوعیه‌کانیش به هاوکاری هێزه چه‌پ و دیموکراتی و پێشکه‌وتنخوازه‌کان له ده‌ره‌وه‌ی لیستی یه‌کێتی و پارتی و به لیستی جیا به‌شداری هه‌لبژاردنه‌کان ده‌که‌ن.
له کۆتاییدا داوا له‌و کۆلکه نانوسهره بێویژدانانه ده‌که‌م که‌وا ده‌مامکه‌کان فڕێ بده‌ن و واز له و درۆ‌و دهلهسهشاخدارانهبهێنن که‌وا له‌ملاو له‌وێ به‌رامبه‌ر حیزبی شیوعی و هێزهچهپ و دیموکراتی و پێشکه‌وتنخوازه‌کان ده‌یکه‌ن و له به‌ر چه‌ند وه‌عدو وعودێکی خه‌یاڵی هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن و نه‌که‌ونه داوی ئه‌هریمه‌نه‌کان و ئه‌ندازیاره‌کانی شه‌ڕی ناوخۆی دوێنێ و فریشته‌کانی ئه‌مڕۆوه.
حهمهگۆپاڵه/ سوید