کوردستانییان چه‌مکێکی کوێرانه‌ی پانکوردیزم!
" کوردستانییان" چه‌مکێکی کوێرانه‌ی پانکوردیزم!
کامیار سابیر
2-2
من یه‌که‌م کوردی خائین ده‌بم هه‌رگیز ده‌نگ به کوردستانی مه‌زن ناده‌م، به‌ڵکوو ده‌نگ به سه‌ربه‌خۆیی دانه دانه‌ی کوردستانه‌کان ده‌ده‌م.به‌شی دووه‌م و کۆتایی:
ئه‌م نووسینه جه‌خت له‌وه ده‌کاته‌وه که کوردستانییبوون وه‌ک پرۆژه‌یه‌کی سیاسیی ناسیۆنالیستییانه نه‌ک هه‌ر قێزه‌ونه و ره‌گه‌زپه‌رستیی کوردبوونی تێدا ده‌دره‌وشێته‌وه. به‌ڵکوو پرۆژه‌یه‌که سه‌ری هه‌موو ئه‌و خه‌بات و قوربانییدانانه ده‌خوات که کورد تا هه‌نووکه داویه‌تی. به‌ڵام پرۆژه‌ی کوردستانییبوون وه‌ک پرۆژه‌یه‌کی جیۆگرافیی نه‌ک سیاسیی ئه‌مه‌یان بوونێکی سروشتییه و ناوچه سروشتییه‌کانی که کورد له‌مێژه نیشته‌جێیه لێیان ئارگیومێنت هه‌ڵناگرێ. به‌دیوێکی تردا، کوردستانییبوون وه‌ک پرۆژه‌یه‌کی نیشتمانیی به‌جیا له‌هه‌ر پارچه‌یه‌کی کوردستاندا و به‌هاوبه‌شیی له‌گه‌ڵ ئه‌و نه‌ته‌وه‌و که‌مایه‌تییه مه‌زهه‌بیی و ئێسنیکییانهی له‌گه‌ڵ کورددا ده‌ژین، پرۆژه‌یه‌که شایانی ئه‌وه‌یه که مرۆڤ قوربانیی بۆ بدات و خه‌باتی هه‌مه‌جۆری بۆ بکات. به‌ڵام مه‌رج نییه ده‌ستگرتن به ناوی کورد و کوردستان و کوردستانییه‌وه تاکه زامنی ده‌ستبه‌رکردنی مافه نیشتمانیی و نهتهوایهتییهکانی ئه‌و نه‌ته‌وانه بن که له‌هه‌رێمی سه‌ربه‌خۆی کوردستاندا ده‌ژین. به‌ڵكوو هیچ عه‌ره‌ب و تورکمان و کهلدۆئاشوورییهک حه‌ز ناکات له وڵاتێک‌دا بژی که بۆنی ناسیۆنالیزمی کورد و پاوانخوازی پانکوردیزمیی لێ بێت. لێره‌دا ئه‌گه‌ر حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ( به‌که‌رکوکه‌وه ) سه‌ربه‌خۆیی به‌ده‌ست هێنا، دنیا وێران نابێت ناوی کوردستان له‌و حکومه‌ته بکرێته‌وه‌و حکومه‌تێکی نیشتمانیی و مۆدێرن ، ناوی ده‌سه‌ڵاته سیاسییه‌که بێت. به‌هه‌مان شێوه‌ش ئاڵای ئه‌و ده‌وڵه‌ته‌ش بگۆڕدرێ، نیشانه‌ی به‌رزڕاگرتنی هه‌ستی نیشتمانییه به‌سه‌ر هه‌ستی ناسیۆنالیستییدا.
پێویسته لێره‌دا قسه‌یه‌ک له‌سه‌ر بۆچوونه‌کانی جه‌لال تاڵه‌بانیی ، سه‌رۆک کۆماری عێراق و سێکرێتێری (سکرتێر) گشتیی یه‌کێتیی نیشتمانیی کوردستان بکرێ، کاتێ له‌گه‌ڵ عه‌بدوڵا گویلی سه‌رۆک کۆماری تورکیا له پرێس کۆنفراسێک‌دا ده‌ڵێ کوردستانی سه‌ربه‌خۆ خه‌ونی شاعیرانه! به‌بڕوای ئه‌م نووسینه به‌مشێوه‌یه شرۆڤه‌کردنی دروسته. پێش هه‌موو شتێ، سه‌رکرده‌یه‌کی سیاسیی نابووایه له‌به‌رده‌م هاوتاکه‌یدا خۆی بهێنایه‌ته ئه‌و ئاسته‌ی ئاوات و ئومێدی سیاسیی گه‌لێکی خێرله‌خۆنه‌دیوی وه‌ک کوردی ئاوا بهێنایه‌ته خواره‌وه. به‌بڕوای ئه‌م نووسینه ئه‌و پیاوه ماندوو بووه‌و که‌ڵکی سیاسه‌تکردنی نه‌ماوه‌و پێویسته واز له‌سیاسه‌ت بهێنی و رۆڵی راوێژکارێکی دنیادیو یان وه‌ک شوێنکه‌وتووانی ده‌ڵێن " مه‌رجه‌ع" ببینێ. به‌ڵام له‌ڕاستییدا ئه‌و بۆچوونه‌ی تاڵه‌بانیی، ریالیزمێکی سیاسیی زۆری تێدایه و هاوکات هه‌ڵه‌یشی تێدایه. بۆ نموونه سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی گه‌وره مه‌گه‌ر له فانته‌سیی و بیرکردنه‌وه‌ی ته‌نهاییدا مرۆڤی ژیر بتوانێ بیری لێبکاته‌وه. ئیسرائیلییه‌کان ده‌ستبه‌رداری ئیسرائیلی مه‌زن بوون، که‌چیی کورد تازه‌به‌تازه خۆی لێههڵکێشاوهو جۆماڵی جۆگه‌یه‌ک ده‌کات که به هیچ ره‌ز وباغ و کێڵگه‌یه‌ک ناگات.
به‌ڵام سه‌ربه‌خۆیی کوردستانی عێراق ئه‌وه‌نده نزیکه ته‌نها ئیراده‌ی سیاسیی و کاری جدیی و خه‌باتی نێو کۆڕوکۆمه‌ڵه نێوده‌وڵه‌تییه‌کانی ده‌وێ. که‌سیش نازانێ کوردستانی ئێران و تورکیا و سووریا، که‌ی به‌سه‌ربه‌خۆیی ده‌گه‌ن یاخود هه‌ر پێی ناگه‌ن! به‌ڵام لای که‌م خه‌باتێک له‌ئارادایه، جا ئه‌گه‌ر میتۆدی خه‌باته‌که چه‌وت بێ یان راست بێ. به‌ڵام کوردستانه‌کان ئه‌گه‌ر ئازادیش بن، ئه‌سته‌مه کوردستانی گه‌وره دروست ببێ. باشتریشه چه‌ند پارچه کوردستانێک هه‌بێ نه‌ک یه‌ک کوردستان و بکه‌وێته ژێر ده‌ستی دیکتاتۆرێکی حیزبییه‌وه. که پێناچێت تا ئه‌وساش مێنتا‌ڵیتی حیزبی کوردیی و سه‌رکرده‌ی ره‌های کوردیی واز له لۆژیکی بنه‌ماڵه‌یی و شێخایه‌تیی ئیماره‌ته کوردییه‌کان بهێنن. من یه‌که‌م کوردی خائین ده‌بم هه‌رگیز ده‌نگ به کوردستانی مه‌زن ناده‌م، به‌ڵکوو ده‌نگ به سه‌ربه‌خۆیی دانه دانه‌ی کوردستانه‌کان ده‌ده‌م.تاڵه‌بانیی ده‌یتوانی له‌جیاتی ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م سه‌رۆکی وڵاتێک‌دا وابڵی که سته‌م له گه‌لی کوردی کوردستانی تورکیا ده‌کات، ده‌یتوانی له رۆژنامه‌یه‌کی گرنگی جیهانییدا به ستوونێک یان بهچاوپێکهوتنێک ئه‌وه بنووسێ و هه‌ندێ ئارگیومێنتی ورد و دانسقهیشی باسبکردایه. بۆیه ده‌ڵێم جیهانیی، چونکه ئه‌و که‌سێکی ناسراوه‌و رۆژنامه ناوداره‌کانی جیهان کڕه ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نووسینێک یان چاوپێکه‌وتنی سه‌رۆکێک یان سه‌رکرده‌یه‌ک بڵاو بکه‌نه‌وه. ئه‌وسا له‌بری ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌م سه‌رۆکی تورکیادا خۆی به‌و راده‌یه بشڵهژاندایه، ده‌یتوانی زۆر دیپلۆماسییانه بیگوتایه بۆچوونی من له‌سه‌ر کوردستانی سه‌ربه‌خۆ( ده‌بووایه سنووری ئه‌و کوردستانهیشی دهستنیشانبکردایه ) له فڵان رۆژنامه یان گۆڤار و ژۆرناڵدا نووسراوه. له هه‌لومه‌رجێکی وادا، ده‌می ئه‌و هه‌موو پانکوردیستهی لێ نابووه‌وه و خۆیشی وه‌ک سیاسییه‌کی دیپلۆماتکار له‌کێشه‌که ده‌هاته ده‌رو ئه‌ته‌کێتی سیاسیی و دیپلۆماسیی خۆیشی بڵند راده‌گرت.
ئه‌م تێرمه هه‌ڵه‌یه‌ی " کوردستانییان" راسته‌وخۆ پێوه‌ندیی به باکگراوندی ئه‌و شه‌پۆله ناسیۆنالیزمییهوه هه‌یه که به‌جۆرێک له‌جۆره‌کان په‌که‌که له‌پشتیه‌وه وه‌ستاوه. سه‌رکرده‌کانی په‌که‌که، بۆ خۆیان له‌تورکیا به‌حوکمی زاتییه‌که‌ی سه‌رده‌می به‌عس رازین ، که مه‌لا مسته‌فا له کوردستانی عێراق به‌بێ که‌رکوک، ره‌تیده‌کرده‌وه، که‌چیی په‌که‌که له کوردستانی عێراق و ئێران هه‌ندێ حیزبیان دروستکردووه، یاخود ئه‌و سایت و رۆژنامانه‌ی لێکدا لێکدا باشووری کوردستان، رۆژهه‌ڵاتی کوردستان… باکووری کوردستان…. تاد ده‌ڵێن و ده‌یڵێنه‌وه. په‌که‌که، له‌ڕێی ئه‌وانه‌وه پانکوردیزم و وه‌همی کوردستانی گه‌وره ته‌خشان ده‌کات، خۆیشی به‌شوێن ئه‌جێندای ئایدیۆلۆژیی و شه‌خسیی سه‌رکرده‌که‌ی که‌وتووه. کاتێ هه‌ندێ هه‌ورامیی حیزبێکیان بۆ هه‌ورامییه‌کان دروست کرد‌و به‌ئاشکرا ئێسنیکی خۆیان له ئێسنیکی کورد جیاکرده‌وه، په‌که‌که‌و پژاک و پارتی چاره‌سه‌ر کۆمه‌کی ئه‌و پرۆژه‌یه‌یان کرد. ئه‌مه له‌کاتێکدایه دروشمی هه‌ڵه‌ی باکوورر و باشوور‌و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ته‌نها بۆ راکێشانی شه‌قامی کوردییه و بۆ پڕوپاگه‌نده‌ی حیزبییه. ئه‌وه نه‌خوازه کوردستانی سوریا باسێکی لێبکرێ، بۆ ئایدیۆلۆژیای په‌که‌که هه‌روه‌ک تاتهبازی لێهاتووه . ئه‌وه‌تا له چاوپێکه‌وتنی موراد قهرهییڵاندا له‌گه‌ڵ سه‌ته‌لایتی ئه‌لجه‌زیره‌ی ئینگلیزیی له رۆژی 28-04-2009، به کوردستانی عێراق ده‌ڵێ باکووری عێراق، به‌ده‌ق ده‌ڵێ " ئه‌گه‌ر تورکیا په‌که‌که له باکووری عێراق هه‌ڵکه‌نێ به‌واتای ته‌واوبوونی په‌که‌که نییه، چونکه ئێمه له‌ناو خاکی تورکیاداین و به‌هێزین".
قه‌ره‌ییڵان لێره‌دا له‌گه‌ل خۆی و له‌گه‌ڵ که‌ناڵه‌که‌و له‌گه‌ڵ گهلهکهیشیدا راستگۆیه، چونکه به‌حه‌قیقه‌ت ئه‌و به‌شه‌ی له قه‌ندیل ئه‌وانی تێدان خاکی کوردستانی عێراقه‌و به‌داخیشه‌وه پێمان خۆش بێت یان ناخۆش، به‌پێی هه‌موو یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌کان باکوری عێراقیشه. به‌ڵام ئه‌وه ناخۆشه که لایه‌نگرانی په‌که‌که له‌کوردستانی عێراق و ئێران و پانکوردیسته نیشته‌جێکانی ئه‌ورووپا، بۆ چه‌واشه‌کردن و خۆڵکردنه چاوی خه‌ڵکه‌وه زۆر بهشێلگیریی و خۆبادانه‌وه باسی پارچه‌کانی کوردستان و کوردستانی گه‌وره ده‌که‌ن. له‌ولاشه‌وه ئاماده‌ن هه‌موو گه‌لی کورد به‌قوربانی یه‌ک مرۆڤی دیل بکه‌ن. له نووسینی تردا به‌درێژیی باسی ئه‌وه‌م کردووه، که تێرمی کوردستانی عێراق، زۆر دروستره له باشووری کوردستان، ته‌نانه‌ت کوردستانی باشوور وه‌ک قه‌واره‌یه‌کی سیاسیی زۆر دروستتر و سیاسییترو دیپلۆماسییانهتره تا به تێرمی باشووری کوردستان ده‌گات.
ئاخر کاتێ باشووری کوردستان راسته، ئه‌گه‌ر هه‌موو خاکی کوردستان یه‌ک وڵات و یه‌ک قه‌واره‌ی سیاسیی هه‌بێ، ئه‌مه بوونی نییه‌و ناشیاته دی، ئێمه تا هه‌نووکه‌ش، به‌شێک له کوردستانی عێراق بهدووپارچهیی ماوه‌ته‌وه‌و بۆ چه‌ندین ساڵی تریش تارمایی شه‌ڕی خۆکوژیی به‌سه‌ر ئه‌و دابه‌شبوونه کو‌لتووریی و سیاسییه‌وه ده‌مێنێ. ئیتر ئه‌ندێشه‌ی کوردستانی گه‌وره‌ی بێسه‌روبن، که‌لله‌سه‌ری ئه‌م هه‌موو پانکوردیست و نه‌ته‌وه‌یی و کوردپه‌روه‌ر و ئه‌م هه‌موو حیزبه کوردستانیی و ئیسلامیی و چه‌پ و راستانه چۆن جێگه‌یان ده‌بێته‌وه. کورد چوار نووسه‌ری ، چوار ئه‌کادیمیستی، چوار سیاسیی تێدا هه‌ڵناکه‌وێ ساڵێک له‌سه‌ر پرۆژه‌یه‌ک پێکه‌وه به‌رده‌وام بن. ئه‌وه چۆنه کوردستانی گه‌وره بهفانتهسیی سیاسیی و شیعری سیاسیی دروست ده‌بێ؟ و کوردستانییانیش تێیدا ده‌چریکێنن!
کورد تا هه‌نووکه‌ش وه‌لائی بۆ حیزب و عه‌شیره‌ت و بنه‌ماڵه و ته‌ریقه‌تی دینیی زێتره تا بۆ هه‌ستی نیشتمانیی و پرسی نیشتمانیی ، ئیتر ئه‌م شهقشهقهیهی له‌یه‌کدانی پارچه‌کانی کوردستان له‌کوردستانی گه‌وره‌دا چ ره‌نج بهخهساردانێکه؟ هێرشی کو‌لتووریی پانکوردیسته‌کان ته‌نانه‌ت زیانی ئه‌ده‌بییش به ئه‌ده‌بی کوردیی و زمانی کوردیی ده‌گه‌یه‌نێت. ئه‌م ره‌هه‌نده ئایدیۆلۆژییه به‌ئاره‌زووی خۆیان وشه‌ی سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی داتاشراو ده‌ئاخننه ناو زمانی کوردییه‌وه‌و به ئه‌ته‌کێتی خۆماڵیی و به بیانووی نه‌ته‌وه‌ییبوونه‌وه ده‌یکه‌ن به بارێکی قورس به‌سه‌ر ئه‌ده‌بی نووسراوی کوردییه‌وه. هاوکات به‌کارهێنانی وشه‌ی "کوردستانییان" که به‌هه‌ڵه‌ش به یه‌ک "ی" کوردستانیان ،ده‌نووسن . ئه‌گه‌ر به‌شێکی پێوه‌ندیی به شۆڤینیزمی کوردایه‌تیی و پانکوردیزمهوه هه‌بێت، ئه‌وا به‌ئه‌ندازه‌ی ئه‌وه‌ش پێوه‌ندیی به ئه‌و ره‌وشه کڵۆڵه‌ی زمان و رێنووسی کوردییه‌وه هه‌یه. چونکه پانکوردیسته‌کان پرسی زمانی ستانده‌ردی کوردی‌یان هه‌ڵگرتووه بۆ ئه‌و ساته بهههشتییانهی که کوردستانی گه‌وره‌ی! تێدا رزگار ده‌بێت، هه‌نووکه‌ش له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان، هه‌ر عه‌شیره‌ت و خێڵ و ناوچه‌یه‌ک به زاراوه‌که‌ی خۆیان بخوێنن و بنووسن!
له‌کۆتاییدا بهبهراوردکردنێکی پانعهرهبیزمهکهی سامی شه‌وکه‌ت و ئه‌لحوسریی و میشێل عهفلهقهکانی شۆڕه‌سواری عرووبه‌و قهومچییهتیی دژ به رۆژئاوا‌و ئێران ، چۆن له‌سه‌ر ده‌ستی که‌سانی وه‌ک جه‌مال عه‌بدولناسر و سه‌دام حوسێن، پاشه‌کشه‌یان به بزوتنه‌وه نیشتمانیی و رزگارییخوازهکانی دنیای عه‌ره‌ب دا، به‌هه‌مان مێنتاڵیتییش ئه‌و کاره‌ساتانه‌ی پانکوردیستهکانیش به‌سه‌ر گه‌لی کورددا ده‌یهێنن ئه‌گه‌ر جه‌رگبڕتر نه‌بێ ، باشتر نابێ. ئه‌گه‌ر عرووبه‌و پانعه‌ره‌بیزم له‌رۆژگارێکدا له‌ڕووی فیکریی و ئایدیۆلۆژییه‌وه گه‌شه‌ی کردبێ که سه‌رده‌م سه‌رده‌می گه‌شانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌په‌رستیی و ئێسنیکیی بووبێت، له‌سه‌رده‌مانێکدا که پانتورکیزم، پانئێرانیی، نۆردیسیزم Nordicism یاخود بزوتنه‌وه‌ی نۆردیکه‌کان ( بزوتنه‌وه‌ی نه‌ژادیی قژزرهد و چاوشینه‌کانی ئه‌ورووپا ) و بزوتنه‌وه‌ی کۆمۆنیزم و نازیزم و فاشیزم له دنیادا شه‌پۆلی ده‌دا و پانعهرهبیزمیش په‌لکێشیی به‌دوایاندا ده‌کرد. که‌چیی پانکوردیزم تازه به‌تازه له‌سه‌رده‌می گڵۆباڵیزه‌یشن و پۆستمۆدێرنیزمدا چه‌که‌ره ده‌کات. له‌هه‌لومه‌رجێکی پێچه‌وانه‌ی به‌مشێوه‌یه‌دا باجه سیاسیی و کولتوورییه‌کانی ئه‌م ره‌هه‌نده شۆڤینستییهی پانکوردیسته‌کان به‌ڵای قورس و باجدانی قورسی به‌دواوه ده‌بێ ئه‌گه‌ر تێزه فیکریی وئایدیۆلۆژییهکانیان ههڵنهوهشێنرێنهوهو نه‌درێنه به‌ر ره‌خنه‌ی پراگماتیی و سیاسیی و مێژووییی ورده‌وه، به‌ڵایه‌ک به‌سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی نیشتمانیی رزگارییخوازانه‌ی گه‌لی کورردا ده‌هێنن که ده‌یان ساڵی تر به‌ره‌و دواوه ده‌گه‌ڕێینه‌وه.
هه‌نووکه‌ش هه‌رێمی کوردستانی عێراق" کوردستانی باشوور" که زۆر نزیکه له سه‌ربه‌خۆییه‌وه. تا له‌چوارچێوه‌ی عێراقدا ناوچه دابڕاو و ته‌عریبکراوه‌کانی نه‌گه‌ڕێنێته‌وه، سه‌ربه‌خۆیی ئه‌م به‌شه‌ش له شین و شه‌پۆڕی ناسیۆنالیستییانه به‌ولاوه تێناپه‌ڕێت. له‌ڕووی مێژوویی و دیفاکتۆی سیاسییه‌وه ئه‌وه‌نده به‌ڵگه‌و دۆکیومێنتی زیندوومان له‌به‌رده‌ستدایه، که بۆ کورد باشتره خۆی له خه‌باتی فانهتیکانهی ناسیۆنالیزم nationalism لابدات، خه‌ریکی خه‌باتی هاوچه‌رخی هاووڵاتییبوون و نیشتمانیی patriotism بێت گونجاوتر و مۆدێرنتر و عه‌قڵانییتره. کورد له کوردستانی عێراقدا پێویستی به‌ده‌وڵه‌تی ئێسنیکیی و نه‌ته‌وه‌یی نییه، به‌ڵکوو پێویستی به‌ده‌وڵه‌تی نیشتمانیی هه‌یه. ده‌وڵه‌تێک که عه‌ره‌ب و تورکمان و کهلدۆئاشوورییهکان و تاد له‌گه‌ڵدا ده‌ژین. به‌هه‌مان شێوه‌ش له ساڵانی داهاتوودا ئه‌گه‌ر هه‌ریه‌ک له‌پارچه‌کانی تری کوردستان ئازاد بن، ده‌بێت به‌س قه‌واره‌یه‌کی کوردیی نه‌بێ به‌ڵکو هه‌ندێ له که‌مینه‌کانی تر له‌چه‌شنی فارس و ئازه‌ریی و تورک……………تاد رۆڵی هاونیشتمانیی و هاووڵاتیی ته‌واو یه‌کسان ببینن.
ئه‌م بابه‌ته، له هه‌فته‌نامه‌ی " هاوڵاتی" ژماره 531 رۆژی 7/6/2009 بڵاو بووه‌ته‌وه