نامه‌یه‌ك بۆ به‌رپرسی ئیداره‌ی گه‌رمیان كاك مه‌لا سه‌عید
كاتێك مرۆڤ بڕیارێك ده‌دات ده‌بێت بیر له ئه‌نجامه‌كه‌ی بكاته‌وه، راست تر بڵێم كارێك بكات له بازنه‌ی واقع نه‌چێته ده‌ره‌وه،بۆ نمونه له‌م رۆژانه‌دا ئیدارهكهتانبڕیارێك ده‌رده‌كات كه‌له بڕیاره‌كه‌دا هاتووه كه نابێت ئه‌و كه‌سانه‌ی كه فۆرمی خۆراكیان گوێزراوه‌ته‌وه بۆ كه‌ركوك (تئید سهكهنیان) بۆ بكرێت و ده‌بێت بچن له كه‌ركوك (ته‌ئید سكن) بكه‌ن، بۆیه من ده‌پرسم ئایا (تئید سكن) مانای چییه؟ وه‌ك من بزانم مانای به‌ڵگه‌نامه‌ی شوێنی نیشته‌جێبونه، نه‌ك شوێنی فۆرمی خۆراك،نازانم له چی یاسایه‌كدا هاتووه كه‌سێك بچێت له شارێكی تر(تئید سكن) بكات من نازانم ئه‌بێ كام ئه‌نجومه‌ن له‌شاری كه‌ركوك غیره‌تی قه‌بوڵ بكات كه كه‌فاله‌تی مرۆڤێك بكات كه نیشته‌جێی كه‌ركوكه،مرۆڤێك تائێستاش له كفری ژیان به‌سه‌ر ده‌بات ئیتر چۆن (ته‌ئید سكن)ی كه‌ركوكی بۆ ده‌كرێت.
ئێمه چاك ده‌زانین كه به‌رپرسان ته‌ماحیان خسته به‌ر پێی خه‌ڵك كه فۆرمه‌كانیان بگوێزنه‌وه چونكه خه‌ڵكی ئێمه خه‌ڵكی ره‌ش و روته و پێویستی به‌و بڕه پاره‌یه هه‌بووه چونكه خه‌ڵك وه‌ك ته‌واوی به‌رپرسانی تر فول نه‌بون و به‌ڕۆژ و دوو رۆژ نه‌بونه خاوه‌ن ماڵ و حاڵی خۆیان و تا ئێستاش خه‌ڵكی وا هه‌یه ئیش به منداڵه 14 ساڵه‌كه‌ی ده‌كات بۆ په‌یداكردنی بژێوی رۆژانه‌ی به‌پێچه‌وانه‌ی ماڵ و منداڵی به‌رپرسانه‌وه، و له‌بیر تان نه‌چێت ئه‌و كورسییه‌ی كه به‌رێزتان له سه‌ری دانیشتون و له‌سایه‌ی خوێنی شه‌هیدانی كفری و ده‌وروبه‌ری هاتووه‌ته به‌رهه‌م،دواتر ئه‌مه بڕیاری یه‌كه‌م نییه كه به‌و جۆره به ناحه‌ق ده‌درێت چونكه بڕیاری یه‌كه‌م دابه‌ش كردنی زه‌وییه‌كانی 12 ئیمام بووله نه‌وه‌ته‌كاندا له‌سه‌ر ده‌ستی به‌ڕێزتان كه ئه‌و كات قایمقامی كفری بون ئه‌و بڕیاره‌ش تاوه‌كوو ئێستاش هه‌ر كێشه‌كه‌ی به‌رده‌وامه،بۆیه وا چاكتره ئه‌م بڕیاره‌ش نه‌چێته لای ئه‌و بڕیاره‌ی تر، و من دڵنیات ده‌كه‌مه‌وه كه ئێمه هه‌موو رێگه‌یه‌ك ده‌گرینه به‌ر بۆ گوڕینی ئه‌و بڕیاره ئێستاش هیوادارم به‌رێزتان چاو به‌و بڕیاره‌دا بخشێننه‌وه‌و ئه‌م خه‌ڵكه رزگار بكه‌ن، چونكه ئه‌م خه‌ڵكه زور له به‌رپرسان زۆرتر خه‌ڵكی له‌ده‌ست داوه‌و خه‌ڵكی ئه‌نفال و دهربهدهرتر بووه، خه‌ڵكی سنگی دایه به‌ر گوله بۆئه‌وه‌ی به‌خۆش گوزه‌رانی بژێت نه‌ك بچه‌وسێنرێته‌وه،و له‌كۆتاییدا ده‌ڵێم باوباپیرانی خه‌ڵكی كفری چه‌ند ساڵ شه‌ڕی به‌عسیان كرد ئێستا ئێمه‌ش ئاماده‌ین به‌شێوه‌یه‌كی تر سه‌د ئه‌وه‌نده شه‌ڕی تر بكه‌ین،چونكه حكومه‌ت موڵكی كه‌س نییه موڵكی خه‌ڵكه‌و له پێناوی خه‌ڵكدا دروست بووه.شه‌ماڵ ره‌ئووف حه‌مید / كفری
shamalshano@yahoo.com