قه‌یرانی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم…..که‌مال چۆمانی
دوای چوار ساڵ سه‌رۆکایه‌تیکردنی هه‌رێمی کوردستان له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانییه‌وه، جێی خۆیه‌تی پرسیارێکی جیددی بکه‌ین؛ ئایا بارزانی تووانی ئه‌و چوار ساڵه سه‌رۆکی هه‌موو کوردستانیان یان به‌شێکی زۆری کوردستانیان بێت، بێجیاوازیکردن له‌نێوانیان؟
بارزانی، له یه‌ککاتدا دوو پۆستی هه‌ره باڵای هه‌رێمی کوردستانی هه‌بوو و هه‌یه. یه‌که‌میان که هه‌ر له زه‌مه‌نێکی زووه‌وه بۆی ماوه‌ته‌وه و سه‌رۆکایه‌تی پارتیی دیمۆکڕاتیی کوردستانی کردووه، ئه‌وه‌ی تریان، له هه‌ڵبژاردنه‌که‌ی پێشووتر له‌لایه‌ن پارله‌مانه‌وه هه‌ڵبژێردراو بوو به سه‌رۆکی هه‌رێم. سه‌رۆکایه‌تیکردنی پارته‌که‌ی، بۆ ئه‌ندامانیان جێده‌هێڵین که ئایا تا چه‌ند سه‌رۆکایه‌تی هه‌مووانی کردووه و ده‌کات بێجیاوازی ئه‌م و ئه‌و، چونکه ئێمه ئه‌ندامی ئه‌و پارته نین و با خۆیان قسه له‌و مه‌سه‌له‌یه بکه‌ن. به‌ڵام سه‌رۆکایه‌تییه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستانی سه‌رۆک بارزانی، که ئێمه‌ش تاکێکین له‌و هه‌رێمه، مافی قسه‌کردنمان له‌سه‌ری هه‌یه.
ئه‌و، له چوار ساڵی رابردوودا، هه‌میشه وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، له کۆڕ و کۆبوونه‌وه و راگه‌یاندنه ناوخۆییه‌کان و بیانییه‌کان ناوی هێنراوه. ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی، ناوه‌نده میدیاییه‌کانی سه‌ر به (پ.د.ک)، له‌بری ئه‌وه‌ی وه‌ک سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستانی عێڕاق بیناسێنن، وه‌ک "سه‌رۆکی کوردستان" ده‌یانناساند. ئه‌مه خۆی له خۆیدا، ناهه‌قییه‌کی گه‌وره‌یه به‌رامبه‌ر کوردانی رۆژهه‌ڵات، رۆژئاوا و باکور، چونکه ئه‌وان سه‌رۆک بارزانی وه‌ک سه‌رۆکی خۆیان نازانن و خۆشیان به‌ژدارییان له پڕۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکدا نه‌کردووه. بۆیه؛ ناکرێ که‌سێک به‌ژداری هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆکێک نه‌کات، به سه‌رۆکی شه‌رعی خۆی بزانێت. بێگومانیشم، له‌دوای ئه‌م هه‌ڵبژاردنه، ئینتیمای کوردانی دیاسپۆڕا بۆ حکومه‌ت و پارله‌مان و سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم زۆر لاوازده‌بێت، چونکه ئه‌وان له پڕۆسه‌که‌دا به‌ژداری ناکه‌ن تاوه‌کو ئینتیمایان بۆی زیاد بکا و بکه‌ونه به‌رده‌م ئه‌رکێکی مۆڕاڵی و نیشتیمانی.
هه‌رکه‌سێک به‌وردی له‌م چوار ساڵه‌ی سه‌رۆکایه‌تیی بارزانی وردبێته‌وه، بێگومانم ده‌گاته ئه‌و بڕوایه‌ی که بارزانی ته‌نها سه‌رۆکی به‌شه ئیماڕهتهکهی خۆی بووه. له‌ناو ئیماڕهتهکهی خۆشی‌دا، ته‌نها سه‌رۆکی ئه‌ندام و لایه‌نگران و دۆستانی خۆی بووه نه‌ک سه‌رۆکی کۆی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌ی کوردی به‌بێ جیاوازی ره‌نگ، ئایدیا، دین، ئه‌تنی، لایه‌نگریی حزبی، تێڕوانین، ره‌گه‌ز و هتد…
ئێستاش کۆی کوردستانیان نازانن سه‌رۆک بارزانی له‌کوێ داده‌نیشێت؟ له مه‌وقیعێكی نیشتیمانی که سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمه یا مه‌وقیعێکی حزبی که مه‌کته‌ب سه‌رۆکه (مه‌کته‌بی سه‌رۆک هه‌ر هه‌بووه و ئاماژه‌یه‌که بۆ ئه‌و شوێنه‌ی که سه‌رۆکی (پ.د.ک) تێیدا داده‌نیشێت)
به بڕوای من، سه‌رۆک بارزانی نه‌یتووانی وه‌ک سه‌رۆکێک له وێنه‌ی باوکێکدا سه‌رۆکایه‌تیی هه‌مووان بکات. ئه‌و که ده‌بووا سه‌رۆکی هه‌مووان بووا، به‌ڵام هه‌ر سه‌رۆکی پارتییه‌کان و لایه‌نگرانی بوو. به‌کورتی، مه‌سعود بارزانی له مێژووی خۆیدا، سه‌رده‌مێک ژیا که ده‌بووا سه‌رده‌می زێڕینی ئه‌و بووایه، به‌ڵام وا نه‌بوو. ئه‌و واتا بارزانی، ئه‌گه‌ر ده‌ستی له سه‌رۆکایه‌تیی (پ.دک) کێشابایه‌وه، زیاتر شه‌رعییه‌تی به سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێم ده‌دا. ئه‌مه‌ش جه‌وهه‌ری سه‌رکه‌وتنی سه‌رۆکی ئایینده‌یه.
ئه‌گه‌ر بارزانی له هه‌ڵبژاردنی 25-تهمووز ده‌ربچێته‌وه، پێموایه تووشی هه‌مان قه‌یران ده‌بێته‌وه که له‌سه‌ره‌وه باسمان کرد. بۆیه؛ هه‌ر که‌سێک ببێته سه‌رۆکی هه‌رێم، ده‌بێت سه‌رۆکی هه‌مووان بێت و ته‌نها پۆستی سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمیشی هه‌بێت.
ئه‌م وتاره له دوا ژماره‌ی رۆژنامه‌ی ئاوێنه بڵاوکراوه‌ته‌وه.