Skip to Content

Sunday, November 3rd, 2024
توڕه‌بون وتوندوتیژی…..ئه‌نوه‌ر.س. مه‌سیفی

توڕه‌بون وتوندوتیژی…..ئه‌نوه‌ر.س. مه‌سیفی

Closed
by June 13, 2009 گشتی

 

توڕه‌بون یان توره‌یی هه‌مومان توشی بوین و توشی ده‌بین به‌لام خۆشبه‌ختانه‌ هه‌موجارێك توره‌بون نابێته‌ هۆی توندو تیژی,زۆر كه‌س ده‌توانێت زۆر به‌ ئاسانی به‌ سه‌ر توڕه‌بونه‌كه‌ی زاڵ ببێت و نه‌هێڵێت ببێته‌ هۆی  توندو تیژی و گیروگرفت به‌پێچه‌وانه‌ش كه‌سانێك ته‌نها به‌قسه‌یه‌ك یان هه‌لسوكه‌وتێكی زۆر ساده‌ و ئاسایی توڕه‌ده‌بن و له‌ وانه‌یه‌ گیرو گرفت بۆ خۆیان وخه‌ڵكی تریش دروست بكه‌ن.
زۆرجار ئه‌وكه‌سانه‌ی توره‌ ده‌بن زۆر  به‌ئاسانی پێیانه‌وه‌ دیاره‌ به‌ ده‌نگێكی گه‌وره‌ قسه‌ ده‌كه‌ن و هات وهه‌واریش ده‌كه‌ن وزۆر جاریش جه‌سته‌ به‌كاده‌هێنن, بۆ نموونه‌ هه‌ندێ كه‌س له‌كاتی توره‌بون به‌مست له‌ مێز ده‌ده‌ن یان له‌دیوار ده‌ده‌ن جا وه‌ك باسمكرد ئه‌وكه‌سانه‌ی توره‌بن به‌ئاسانی پیێانه‌ وه‌ دیاره‌ جا به‌ هه‌لسوكه‌وت بێت یان به‌ ده‌موجاویان بێت.
كه‌سانێك هه‌ن كه‌ تووڕه‌ ده‌بن بۆ ماوه‌یه‌ك ئاگایان له‌خۆیان نامێنێت و نازانن چی ده‌كه‌ن و چی ده‌لێن و چاویان هیچ شتێك نابینێت و وه‌ك كوێریان لێدێت وكۆنترۆل له‌ ده‌ست ده‌ده‌ن , له‌وانه‌یه‌ كه‌ سانێك هه‌بن له‌كاتی توڕه‌ بونیان شتێكی به‌نرخ بشكێنن و پاشانیش په‌شیمان ببنه‌وه‌ یان له‌ له‌كاتی توره‌ بونیان شه‌قێك له‌ هاوسه‌ره‌كه‌یان بده‌ن زۆرجاریش به‌تایبه‌تی له‌ كوردستان گوێمان لێ ده‌بێت كه‌سانێك  هاوسه‌ره‌كه‌ی  خۆیان ته‌لاق داوه‌ به‌بێ هۆیه‌كی ئه‌وتۆ ته‌نها توره‌ بون نه‌بێت.
نمونه‌ی توره‌ بون و توندو تیژی گه‌لێك زۆرن له‌ كوردستان ئه‌گه‌ر هه‌ركه‌سێك له‌ئێمه‌ به‌ ئۆتومۆبێل به‌شه‌قامه‌كانی كوردستاندا گوزه‌ر بكات و ئه‌گه‌ر خۆی نه‌پارێزێت توشی شه‌رو ده‌مه‌قاڵی دێت , كه‌سانێك هه‌ن ئه‌گه‌ر په‌له‌یان بێت ڕیز بۆكه‌س دانانێن وا ده‌زانن ته‌نها هه‌ر خۆیان له‌ و شه‌قامانه‌ ده‌ڕۆن و ئه‌گه‌ر بێت و ته‌نها ڕێگای پێنه‌درێت خێراوبه‌په‌له‌ بڕوات ده‌ست به‌هۆڕن لێدان ده‌كات و به‌ده‌ست ئیشاره‌ت ده‌دات كه‌ وا توڕه‌یه‌ زۆرجار قسه‌ی ناشیرنیش ده‌كه‌ن و جنێو ده‌ده‌ن, له‌وانه‌یه‌ زۆرجار گوێمان لێبوبێت له‌سه‌ر ئه‌مجۆره‌هه‌ڵسوكه‌وتانه‌ چه‌ندین گیروگرفت وكاره‌ساتیش رویاندابوبێت .
ئه‌گه‌ر بێت وله‌هۆكاره‌كانی توڕه‌بون بكۆلینه‌وه‌ ده‌بینین پاڵه‌ په‌ ستۆ ده‌رونیه‌كان ونه‌خوشیه‌ ده‌رونیه‌كان و پاڵه‌په‌ستۆكانی ڕۆژانه‌ی ژیان و ترسان هۆكاری سه‌ره‌كی توڕه‌ بونن.
ئه‌گه‌ر كه‌سێك توشی نه‌خوشیه‌كی ده‌رونی هاتبێت زۆربه‌ زه‌قی پێیه‌ وه‌ دیاره‌  پرسیاری بێ ماناو نابه‌جێ ده‌كات ئه‌گه‌ر وه‌ڵامه‌كه‌ی به‌ دڵ نه‌بێت توڕه‌ ده‌بێت ده‌ست به‌هاتو هاوار و جوێندان ده‌كات و هه‌ندێكیشیان هێزیش به‌كار ده‌هێنن.
پاڵه‌په‌ستۆ  ده‌رونیه‌كان وپاڵه‌په‌ستۆكانی رۆژانه‌ی ژیانیش زۆرجار ده‌بنه‌ هۆی توڕه‌ بون وتوندو تیژی و بێزاركردنی خه‌ڵك بۆ نمونه‌ كه‌سێك توانای ئه‌نجامدانی كارێكی نابێت یاخود بۆی ده‌سته‌ به‌ر ناكرێت یه‌كسه‌ر توڕه‌ ده‌بێت ئه‌وه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ماله‌وه‌بێت گیروگرفت بۆماڵ و منداڵه‌كانی دروست ده‌كات وخۆ ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر كاریش بێت ئه‌وه‌ گیروگرفت بۆ هاوكارانی دروست ده‌كات.
له‌ م رۆژگاره‌ی ئه‌م رۆی كوردستان مرۆڤ  زۆر زوو توشی پاڵه‌په‌ستۆ  ده‌رونیه‌كان و توره‌ بون ده‌بێت له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌مو ناعه‌داله‌تیه‌ی ده‌كرێت و ئه‌و  هه‌مو گه‌نده‌لیانه‌ی بێ لێپێچنه‌وه‌ گوزه‌ر ده‌كه‌ن له‌ سه‌ ر حسابی خه‌ڵكی ماندو , شۆرشگێر.
له‌وانه‌یه‌ زۆربه‌مان له‌كاتی توڕه‌بون بریارێكمان دابێت وپاشان كه‌ سارد بوینه‌ ته‌وه‌و توڕه‌یه‌كه‌مان نه‌ ماوه‌ وله‌ سه‌ر خۆ بیرمان لێكردۆته‌وه‌ زۆر په‌شیمان بوینه‌ته‌وه‌, كه‌سانێك هه‌وڵ ده‌ده‌ن له‌بڕیاره‌كه‌ یان په‌شیمان ببنه‌وه‌ و ئه‌گه‌ر هه‌ستی كه‌سێكیان بریندار كردبێت ئه‌وه‌ داوای لێبوردن ده‌كه‌ن هه‌وڵیش ده‌ده‌ن گیروگرفته‌كه‌ چاره‌سه‌ربكه‌ن, به‌ پێچه‌وانه‌ش كه‌سانێكی تر هه‌ن هه‌ر له‌سه‌ر توڕه‌بونه‌كه‌یان به‌رده‌وام ده‌بن و گیروگرفته‌كان گه‌وره‌تر ده‌كه‌ن له‌ وانه‌یه‌ به‌رێزیشت كاتی خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌ چه‌ندین كه‌ست به‌ خه‌یاڵ دابێت له‌ سه‌ ر شتێكی زۆر ساده‌ توڕه‌ بونه‌و به‌ مانگ و ساڵ قسه‌یان له‌گه‌ڵ یه‌كتر نه‌كردوه‌و یه‌كتریان نه‌دواندوه‌.
ئایا ده‌توانین خۆمان له‌توڕه‌بونوتوندوتیژی بپارێزین؟
به‌لێ زۆركه‌س هه‌ن هه‌ربه‌سروشتی خۆیان  له‌سه‌رخۆ ن وده‌توانن خۆیان له‌ توڕه‌ی به‌رامنبه‌ره‌كه‌یان بپارێزن و هێمن وله‌ سه‌رخۆ هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن نه‌ێلێت گیروگرفت دروستبێت,كه‌واته‌ ده‌تو ا ندرێًت به‌لاسای كردنه‌وی ئه‌م جۆره‌كه‌سانه‌ به‌هێمنی و له‌سه‌ر وبه‌بێ هه‌ڵچون خۆمان له‌هه‌ڵچون و توڕه‌بونی كه‌سانی تربپارێزین و رێگانه‌ده‌ین گیروگرفت دروست بێت له‌وانه‌یه‌ بۆزۆركه‌س زۆر ئاسان نه‌بێت بتوانن له‌كاتی توڕه‌بونی به‌رامبه‌ر به‌م جۆره‌ی سه‌ره‌وه‌ هه‌ڵس وكه‌وت بكه‌ن به‌لام ده‌بێت هه‌وڵی بۆ بده‌ین و خۆشمان له‌ گیروگرفت بپارێزین و زۆر جاریش وه‌ڵام نه‌دانه‌ وه‌ باشتره‌ له‌وه‌ڵام دانه‌وه‌, بۆ نمونه‌ یه‌كێك له‌ كاتی لێخورینی ئۆتۆمۆبیًَل زۆر گور وگف ده‌كات خۆیی زۆر توره‌ نیشان ده‌دات ئه‌گه‌ر هاتو یه‌كێك وه‌ڵامی دایه‌وه‌و له‌گه‌لی كه‌وته‌ قسه‌كردن ئه‌وا بزانه‌ توشی كێشه‌و گیروگرفت ده‌بێتو ئه‌گه‌ر وڵامیشی نه‌دایه‌وه‌ ئه‌وه‌ خۆی پاراست و كه‌سه‌كه‌ی تریشی پاراست.
هیوادارم خۆمان له‌توڕیی وتوندوتیژی بپارێزین وكۆمه‌لگاكه‌شمان دوربكه‌ینه‌وه‌ له‌ گیروكرفت.

masifi_77@yahoo.com

 

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.