
ئه‌و……….شیعری : جابر محمد جابر
بۆ/ هاوسه‌ره‌كه‌م
شیعری : جابر محمد جابر
وه‌رگێڕانی له عه‌ره‌بیه‌وه: سه‌لاح جلال
خه‌وه‌كانی ده‌سته‌مۆ كرد
جێی هێشتم به پێوه ده‌ڕۆیشتم
به‌سه‌ر كه‌ناری گۆنای ئازارمه‌وه
ئه‌و..
شیری خه‌مم دامێ
خوێنمی پڕكرد له چرا
پێم ده‌ڵێ:
كۆتر پهنجهرهكانتی ئاگردا
سپێده‌ت به تهپو تۆزه‌وه هه‌ڵواسراوه
یاری بهتهڕو بڕی بۆشاییه‌وه مه‌كه
ده‌سكاری نه‌عره‌ته‌ی گوڵ مه‌كه
تۆ.. ئه‌و تۆیت؟
گه‌مه‌ی ئه‌ڤینی ئه‌ستێره‌كان به چراكان ده‌ده‌یت
وه پانتایی نێوان په‌نجه‌كانت
ئاوی تیادا ئه‌سوتێت
بۆچی له قه‌راغ ده‌ریاچه‌كه خه‌وه‌كانت جێهێشت؟
تا ماسیه‌كان گه‌مه‌ی ئه‌ڤین بكه‌ن
بۆچی پێكهكهت ته‌نها كرد له ئێواره یه‌ك ؟
كه پڕ به دارستانی فرمێسكه
یاخود پتر ..
ده‌نوكی كات جێده‌هێڵم بۆ وه‌رزه‌كان
هه‌ڵه‌كانت به‌بیرچونه‌وه تاقیده‌كه‌مه‌وه
به‌ڵكو جه‌سته‌ت كۆبكه‌یته‌وه‌و بڕۆیت..
بۆ***
ئه‌و .. ئه‌و
هه‌میشه فرمێسكه‌كانم ده‌دزێت
له‌به‌ره‌به‌یاندا
به‌گومان یاری به ختوكه ئه‌كرد
من سكاڵای كه‌شه‌كانی ناكه‌م
په‌نجه‌ره‌كانم نه‌بون به گۆڕستانێك بۆ نه‌وڕه‌سه‌كان
سپێده‌م بۆنی ته‌پ وتۆزی گرتوه
كاتێك هاوڕهگهزیهك له‌نێوان شته‌كان..شته‌كاندا ئه‌نجام ده‌ده‌م
گوڵ ئاسا نه‌عره‌ته‌ی ده‌كێشێت
ئازاره‌كانی ده‌سوتێنێت
له ئێواره‌یه‌كدا..
بوارم دا یاری به زه‌مه‌ن بكات
له‌گه‌ڵ په‌یڤه‌كان بجه‌نگێت
(له‌خۆشیه‌كانی نزیك نه‌بومه‌وه)
كاتێك ئالوده‌ی بووم
گریانم ئاشكرای كردم
له‌به‌ر ئه‌وه ..
ڕۆحم لا جێهێشت و
پاشماوه‌ی جه‌سته‌م كۆكرده‌وه
به‌ره و ئه‌و كۆچم كرد .سه‌رچاوه: )أحلام مبلله( شعری )جابر محمد جابر( چاپی یه‌كه‌م بغداد 2007
له ژماره (40)ی گۆڤاری هه‌نار له 6/2009 دا بڵاو بۆته‌وه .