![دونیای نووسین و شه‌ڕه جنێو..!!! دونیای نووسین و شه‌ڕه جنێو..!!!](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/hamaMantek_469295903.jpg)
دونیای نووسین و شه‌ڕه جنێو..!!!
دونیای نووسین، دونیایه‌كی فراوانه و به‌راستی زۆر زه‌حمه‌ته.كاتێك مرۆڤ خۆی ته‌رخان ده‌كات بۆ ئه‌م مه‌به‌سته یان به‌مانایه‌كی تر ده‌یه‌وێ ببێ به‌نووسه‌ر ده‌بێ ئامانجێكی هه‌بێت.ئه‌م دونیایه‌ش دیاره جوانی خۆی هه‌یه‌و چێژی خۆی هه‌یه، واته هه‌ر كه‌سێ ده‌ستی دایه قه‌ڵه‌م نابێته نووسه‌ر چونكه نووسین خۆی له‌خۆیدا ده‌بێت ڕاستگۆیی تێدا بێت و جورئه‌تێكی باشی ده‌وێت. له‌خوا به‌زیاد بێت له‌دوای ڕاپه‌رینه‌وه ئه‌وه‌نده نووسه‌رمان هه‌یه كه‌له ئه‌ژماركردن نایه‌ن كه ده‌توانین پۆلینیان بكه‌ین بۆ چه‌ند به‌شێك به‌راستی هه‌ندێكیان ته‌نها بۆ پیاهه‌ڵدانی مه‌سئول و حیزب وماستاو ساردكردنه‌وه ده‌نووسن، هه‌ندێكی تریان هه‌یه بۆ بژێوی ژیانیان ستوون و نووسین ده‌نێرن بۆ ڕۆژنامه و هه‌فته‌نامه‌كان.به‌شێكی تریان كه به‌راستی نووسه‌ری ته‌واون بۆ ئه‌وه ده‌نووسن كه كۆمه‌ڵگا به‌ره‌و هۆشیاری و ئاسۆیه‌كی ڕووناك ببه‌ن ئامانجیان به‌ره‌و پێشبردنی ژیانه، جوانكردنی ژیانه.
ڕه‌خنه‌گرتنیش هۆیه‌كی به‌رچاوی به‌ره‌و پێش بردنی كۆمهڵگاو ژیانه، چونكه ڕه‌خنه‌گر هه‌ڵده‌ستێ به شیكردنه‌وه‌و بنیاتنانی دونیایه‌كی فراوان و جوانترلهسهر تێكستێك.كاتێك ڕه‌خنه‌گر ڕه‌خنه ده‌گرێ بۆ ئه‌وه‌یه لایه‌نه شاراوه‌كانی ئه‌و تێكسته ئاشكرا بكات ئه‌گه‌ر كه‌م و كوڕیه‌كی هه‌بوو ئه‌وا راستی بكاته‌وه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی بنیاتنه‌رانه.
بۆیه نووسین هێزێكی وایه كه نووسه‌ران و ڕۆشنفكران ده‌توانن به هۆیه‌وه كوده‌تا له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌كانی ژیان بكه‌ن واته ئه‌و كاریگه‌ریه‌ی به‌هۆی نووسه‌ران و ڕۆشنفكران له‌سه‌ر ژیان وكۆمه‌ڵگا دروست ده‌كرێت به هۆی هیچ چینێكی تری ناو كۆمه‌ڵگا دروست ناكرێت. هه‌روه‌ك به‌ختیار عه‌لی ده‌ڵێت"كرانه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگا له ڕێگای ئه‌و په‌یوه‌ندییه بازرگانیه ناخوێندرێته‌وه كه بازرگانه‌كانی ووڵاتێك له‌گه‌ڵ بازرگانه‌كانی ده‌ره‌وه ده‌یكه‌ن، له‌رێگای ئه‌و ته‌وقه‌و ماچ و سڵاوانهوه تهماشاناكرێت كه سیاسی و دیپلۆماته‌كانی میلله‌تێك له‌گه‌ڵ سیاسی و دیپلۆماته‌كانی ده‌ره‌وه‌دا ده‌یكه‌ن. كرانه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی كۆمه‌ڵگا به‌كرانه‌وه‌ی خوێنه‌ران و ڕۆشنفكرهكانی ئه‌و قۆناغه ده‌پێورێت به‌سه‌ر مێتۆدێكدا بتوانن له‌ڕێگایه‌وه ئه‌وه‌ی به‌رهه‌مدێت له فكر سهرفیبكهن،به‌وه ده‌خوێندرێته‌وه چه‌ند ئه‌و سه‌رده‌مه هێزی تاقیكردنه‌وه‌ی ڕسته‌كان و تێكسته‌كانی تێدایه، ئیراده‌ی ئیشكردنی له‌سه‌ر تێكسته‌كان تێدایه"
واته لێره خوێندنه‌وه‌ی تێكسته‌كان بۆ ئه‌وه نییه تاكو له‌ناو ئه‌و تێكسته تێكستێكی تر به‌رهه‌م بهێنێت كه‌م و كوڕیه‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌كادیمی و بنیات نه‌رانه به‌دیار بخات. كه‌به‌ڕاستی ئه‌م قۆناغه‌ی سه‌رده‌می ئێمه ڕۆژنامه‌كان و هه‌فته‌نامه‌كان تێكست و نووسینی وای تێدایه كه شایانی خوێندنه‌وه نین.
كاتێك نووسه‌رێك ڕه‌خنه له نووسینی نووسه‌رێكی تر ده‌گرێت نووسه‌ری دووه‌م هه‌ڵده‌ستێ به‌وه‌ڵام دانه‌وه‌ی ئه‌و نووسه‌ره‌ی كه ڕه‌خنه‌ی لێگرتووه، ئیتر ئه‌مه چه‌ندین جار دووباره ده‌بێته‌وه كار ده‌گاته ئه‌وه‌ی قسه‌ی ناشرین به‌یه‌كتر بڵێن.ئه‌م وه‌ڵامدانه‌وه‌ی یه‌كتره ئه‌بێ سوودی هه‌بێ نه‌وه‌ك یه‌كتری بڕوخێنن، ئێمه ئهگهربگهرێینهوه سالانی سه‌ره‌تای هه‌فتاكان كاتێك بانگه‌وازی (ڕوانگه) ده‌رچوو گفت و گۆیه‌كی گه‌رمی له‌سه‌ر ڕووپه‌ڕی ڕۆژنامه‌كان هێنایه كایه‌وه به‌تایبه‌تی له ( هاوكاری)، به‌ڵام ئه‌وكات خوێنه‌ر هه‌ستی به‌تام و چێژێكی زۆر دهكردو سودێكی وه‌رده‌گرت ئه‌وكات شه‌ڕێكی ئه‌ده‌بی بوو له‌نێوان دوو به‌ره‌دا ئه‌مه‌ش بووه هۆی جولانه‌وه‌ی ڕخنه‌ی ئه‌ده‌بی كوردی به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئه‌و نووسه‌رانه ڕه‌خنه‌یه‌كی بونیاتنه‌رانه‌یان له یه‌كتر ده‌گرت جا سه‌ر به‌كام به‌ره‌و ئایدیۆلۆژیا بوایه.
ئه‌وه‌ی زۆر جار ئێمه لهڕووپهری ڕۆژنامه و هه‌فته‌نامه‌كان به‌رچاومان ده‌كه‌وێت و ده‌یخوێنینه‌وه به‌راستی له شه‌ڕه جنێو زیاتر هیچی تر نییه.به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناچێته قالبی ڕه‌خنه گرتن، چونكه ئه‌و نووسینانه هیچ سودێكیان نییه ته‌نانه‌ت خوێنه‌ر پێی شه‌رمه بیانخوێنێته‌وه .بۆ نموونه له ژماره‌كانی(277،275،265،261،256)ی هه‌فته‌نامه‌ی ( هاووڵاتی) ئازیز شه‌ڕێكی گه‌رم و گوڕی نێوان دوو نووسه‌ری ناسراوی میلله‌ته‌كه‌مان كه ته‌نانه‌ت مرۆڤی ئه‌كادیمین به‌رچاو ده‌كه‌وێت، سه‌یر له‌وه‌دایه كاتێك خوێنه‌ر وتاره‌كانیان ده‌خوێنێته‌وه نازانێ له‌سه‌ر چی و به‌چ ئامانجێك ئه‌مه ده‌كه‌ن؟ ئه‌ویش شه‌ڕی نێوان(پ.د.وریا عمر امین) وخوالێخۆشبوو (د. ئه‌وره‌حمانی حاجی مارف)ه.
كه هه‌ر یه‌كه‌یان نكۆڵی ناكرێت خزمه‌تێكی به‌رچاویان به زمان و ڕێزمانی كوردی كردووه ، به‌ڵام به‌راستی جێی داخه به‌و ته‌مه‌نه‌و ئه‌و ئاسته كه هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌نی چه‌ندین كتێب و لێكۆلینه‌وه‌ن خاوه‌ن بڕوانامه‌ی به‌رزن شه‌ڕێكی وا له نێوانیان ڕووبدات كه تیایدا ده‌یان قسه‌ی ناشرین و نابه‌جێ به‌یه‌كتری بڵێن. كه به‌راستی خۆشیان نازانن بۆ واده‌كه‌ن ، ئێمه ئه‌گه‌ر بڕوانینه زمانه‌كه‌مان ده‌بینین ده‌یان كێشه‌و كه‌لێنی تێدایه ئه‌و دوو مامۆستا به‌رێزه نایه‌ن خۆیان به كێشه‌و گرفته‌كانی زمانی كوردییه‌وه خه‌ریك بكه‌ن و لێكی بده‌نه‌وه و هاوكاری یه‌كتری بكه‌ن زمانه‌كه‌مان له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه له دوژمنان بپارێزن كه‌چی كه‌وتوونه‌ته گیانی یه‌كتری.ئه‌م نه‌خۆشیه‌ش هه‌ر ئه‌وانی نه‌گرتۆته‌وه به‌لكو پێشتر سیاسیهكانیشمانی گرتبوویه‌وه، به‌لام وتمان سیاسی و سه‌ركرده‌كانمان له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و كورسی وایان ده‌كرد ئه‌بێ ئه‌م دوو مامۆستایه له‌سه‌ر چی وایان كردبێ؟ به‌ڕاستی زیان به‌خۆیان ده‌گات و خزمه‌تێكی گه‌وره‌ش به دوژمنانی زمانه‌كه‌مان ده‌كه‌ن.
هه‌ر یه‌كه‌یان ئه‌ویتر تاوانبار ده‌كات و به پیاوی ڕژێمی به‌عسی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات. باشه من پرسیارێك ده‌كه‌م كێ هه‌یه تا ئێستاش ترسی به‌عسی له ناخ نه‌بێت؟ به‌ختیار عه‌لی ده‌ڵێت"هه‌موو كوردێك ده‌یان سه‌دامی له‌ناخ دایه" مرۆڤ له‌سه‌رده‌می ڕژێم یا ده‌بوایه واژووی بۆیان بكردایه یا ده‌بوایه بچێته شاخ كه بنه‌ماڵه‌كه‌شی تووشی ده‌یان كێشه ده‌بوون، به‌ڵام سه‌یره ئه‌وانه بۆ یه‌كتری تاوانبار ده‌كه‌ن خۆ ده‌یان مه‌سئولی زل زل هه‌یه ئێستاش وا له‌سه‌ر كورسیه كاتی ڕژێمیش یان سیخور بووه یا پیاوی ڕژێم و ڕێ نیشانده‌ری هێرشه‌كانی ڕژێم بوونه بۆ سه‌ر گونده‌كانی كوردستان وبهرهكانی پێشمه‌رگه كه‌چی ئێستاش باسی كوردایه‌تی و نیشتمان په‌روه‌ریمان بۆ ده‌كه‌ن . یاخود ئه‌و نووسه‌رانه‌ی كه له‌شه‌ڕی ناوه‌خۆ به‌قه‌ڵه‌مه ژه‌هراوییه‌كانیان ئاگریان خۆش ده‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی پله‌یه‌ك وه‌رگرن یا گیرفانیان پێ پڕكه‌ن یا هه‌رنا ئافهریمێك وه‌رگرن.
هه‌روه‌ها له ژماره‌كانی(311،310،309،306،304) ی هه‌مان هه‌فته‌نامه‌ی(هاووڵاتی) ئازیز دیسان شه‌ڕه جنێوێكی دوور له هه‌موو به‌هایه‌كی نووسین و كاری ڕۆژنامه‌نووسی له نێوان هه‌ردوو برای به‌رێز(هه‌ورامان وریا قانع) و (م.سۆران فوزی نوری)دروست بوو. ئه‌مه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی یه‌كێكیان ڕه‌خنه‌ی له‌كاری ئه‌وی تر گرتووه، به‌لام چ ڕه‌خنه‌یه‌ك ڕه‌خنه‌كان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه رووخێنه‌ر بوونه.من لێره‌دا لایه‌نگیری هیچ كامیان ناكه‌م چونكه جاری وا ده‌بێ ناتوانم وتاره‌كانیان ته‌واو بخوێنمه‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ناچنه بواری ڕه‌خنه گرتن.ڕه‌خنه‌گرتن كارێكی پیرۆزه و ئامانج تیایدا هاندانی نووسه‌ره بۆ ئه‌وه‌ی كاری جوانتر و داهێنه‌رانه‌تر پێشكه‌ش بكات ،به‌لام نووسینه‌كانی ئه‌م دوو به‌رێزه له‌شه‌ڕه جنێو زیاتر هیچیتر نییه. هه‌ندێ جار مرۆڤ له‌ڕووی نایه‌ت بیخوێنێته‌وه ،چونكه هه‌رچه‌ندی به‌دوای تام و چێژی خوێندنه‌وه و سوودێك بگه‌ڕێین تیای نییه.له‌م وتارانه‌دا جگه له‌ڕق و كینه بۆ یه‌كتر هیچیتر نییه. هه‌روه‌ك به‌ختیار عه‌لی له ژماره(313)ی (هاووڵاتی) ئازیز وتارێكی پڕ به‌به‌های له‌سه‌ر تێكست بڵاوكردۆته‌وه كه تیایدا باس له تێكستی كوردی له ئێستا ده‌كات و ده‌ڵێ" نووسین له‌م ساته وه‌خته‌ی مێژووی ئێمه‌دا لهوهكهوتووه درێژكراوه‌ی مێژووی نووسین بێت به‌ڵكو جۆرێك نووسین له گۆرێیه بێ پاشڕهوت و بێ پێشڕه‌وت نووسینێكه له‌ڕووی مه‌عریفیه‌وه ناچێته ناوكۆیی هیچ كایه‌یه‌كی مه‌عریفی"
ئه‌توانین بڵێین له‌م جۆره نووسینانه‌دا نووسین هه‌موو به‌هایه‌كی خۆی له‌ده‌ست داوه ئه‌و په‌یامه‌ی كه هه‌ڵگریه‌تی جگه له‌یه‌كتری شكاندنه‌وه هیچیتر نییه.به‌راستی جێی داخه بۆ ئه‌و نووسه‌رانه كه ئه‌م جۆره ووشانه به‌كار ده‌هێنن چونكه ئه‌بێ به‌شێوه‌یه‌كی وا بنووسن كه نووسینه‌كانیان هه‌موو به‌هایه‌كی ئه‌خلاقی و كۆمه‌ڵایه‌تی و بواری نووسینی تێدا بێت . كه‌س ناڵێ ڕه‌خنه مه‌گرن ڕه‌خنه گرتنیش هۆیه‌كی سه‌ره‌كییه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كه‌م و كوڕییه‌كان و به‌ره‌و پێش بردنی ڕه‌وتی ڕۆشنفكری و كۆمه‌ڵگا له‌ناو هه‌موو میلله‌تێك.
له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌وان هه‌وڵبده‌ن نووسینی داهێنه‌رانه‌و پڕ له‌جوانی و فكر و ئاسته‌كانی ڕه‌خنه پیشانیخهلك بده‌ن كه‌چی به‌م كاره‌یان ده‌رگا به‌سه‌ر ئه‌و ڕێگه پڕ له هه‌ڵه‌ی خۆیان ده‌كه‌نه‌وه كه ڕه‌نگه ده‌یان كه‌سی تر هه‌مان ڕێگه بگرن. من پرسیار له هه‌موو ئه‌و به‌رێزانه ده‌كه‌م ئایا خوێنه‌ر چ سوودێك یا زانیاریه‌كی له‌و شه‌ڕه جنێوانه ده‌ست ده‌كه‌وێت؟ ئایا چ ئامانجێك له پشت ئه‌م نووسینانهتان هه‌یه؟
جا له‌كۆتاییدا من ده‌ست خۆشی له‌هه‌موو كار‌و وشه‌یه‌كی ئێوه ده‌كه‌م كه بۆ خزمه‌تی ئه‌ده‌ب و مێژوو و زمانی كوردیدا كردوتانه هیوادارم له خه‌می ئه‌ده‌ب و زمان و مێژووی میلله‌ته‌كه‌ی خۆمان بن نه‌ك شه‌ڕه جنێو ئیتر با به‌س بێت.