ڕۆژنامه‌نووسی موخابه‌راتی و سه‌رۆکی حکومه‌ت
ڕۆژنامه‌نووسی موخابه‌راتی و سه‌رۆکی حکومه‌ت
نێچرڤان بارزانی
فه‌ره‌یدون حه‌مه‌ڕه‌شید سویسرا
faraidun_73@hotmail.com
05.06 2009
ساڵی 2008 نێچیرڤان بارزانی له‌دیمانه‌یه‌کی شه‌رق ئه‌وسه‌ت دا گووتی جارجار له‌کچانه‌وه مه‌سیجی عه‌شق و خۆشه‌ویسیم پێده‌گات، یه‌ک زه‌ڕه که‌س دڵی گه‌رد نه‌یگرت و وه‌ک سه‌رۆک وه‌زیرێکی گه‌نج و ڕێک پۆش ووتم مافی شه‌خسی وتاکه‌که‌سی خۆیه‌تی چه‌نده مه‌سیجی کچانی ووڵاته‌که‌می به‌ده‌ست بگات یانا؛؛
به‌ڵام کاتێک سه‌رۆک وه‌زیرانی حکومه‌ت له‌ژماره 11137 ڕۆژی 26 مه‌ی 2009 ی رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌وسه‌ت چاپی له‌نده‌ن، ڕۆژنامه‌نووس ورۆژنامه‌ی ئه‌هلی کوردستانه‌که‌م بخاته به‌رده‌م شاڵاوی تێوه‌گلان و دارده‌ستی ده‌زگای سیخوڕی وموخابه‌راتی ووڵاتانی ئیقلیمی مافی هه‌مووخه‌ڵکی کوردستان به‌گشتی وڕۆشبیران وڕۆژنامه‌نووسانه به‌تایبه‌تی که لێپچینه‌وه له‌ومه‌ترسییه بکات. لێ ئێمه ناڵیین لێپچینه‌وه‌و گه‌ووره‌کردنی ئه‌م هه‌رایه به‌مه‌به‌ستی که‌مکردنه‌وه‌ی شکۆی نێچیرڤان بارزانی ،به‌ڵکو ده‌خوازین که ڕۆژنامه‌نووسان و خه‌ڵکی کوردستان بزانن که مۆرانه‌ی موخابه‌راتی ناو میدیای کوردی له‌کوێدا خۆی حه‌شارداوه ،له‌کوێ پاره‌و ئیمکانیات وه‌رده‌گرێت .به‌فیت وحه‌زی کام ووڵاتی ناوچه‌یی ده‌جوڵێته‌وه، بۆیه ڕووی ده‌می خه‌ڵکی کوردستان له سه‌رۆکی حکومه‌ت وکه‌سی دووه‌می پارتی دیموکراتی کوردستانه ،که‌ئه‌م مه‌له‌فه مه‌ترسیداره‌ی ئه‌ودرکاندوویه‌تی بابخرێته به‌رده‌م زوومی کامێرای ڕاگه‌یاندنه‌کان وبه‌رده‌می دادگا،تا تۆڵه‌و جه‌زا له‌وکه‌س وده‌زگای ڕاگه‌یاندنه بسه‌نرێت ، که‌خاوه‌نی ئه‌و فایله ڕه‌شه‌یه که‌نێچیرڤان بارزانی له‌شه‌رق ئه‌وسه‌تدا به‌دنیای عه‌ره‌بی گووت. ئه‌گه‌ریش قسه‌کان ته‌نها هه‌ربه‌شێکه له‌ناشیرنکردنی ڕاگه‌یاندنی ئازاد وڕۆژنامه‌گه‌ری کوردی ،ده‌کرێت به‌ڕێزسه‌رۆکی حکومه‌ت ڕاشکاوانه له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزێۆنه‌کانه‌وه داوی لێبووردن له‌مێژووی ڕۆژانامه‌گه‌ری کوردی بکات،ئێ من وه‌ک تاکێکی کورد .که ڕۆژانه ڕۆژنامه‌کوردیه‌کان بۆمن بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی هه‌واڵ ونوسین ،چۆن مافی ئه‌وه‌م نیه به‌سه‌رۆک حکومه‌تی ئه‌م هه‌رێمه بڵێم که ئه‌وڕاستییه‌م به‌به‌ڵگه‌وه بخاته به‌رچاو تا خۆم له‌داو وپیلانه‌کانی ده‌زگاسیخوڕییه‌کانی ئیقلیمی بپارێزم؛؛
لێره باس وخواستی قسه‌مان له‌سه‌رپانۆرامای مێژووی هاتنی ساواکی دوێنێ ومیتی ئه‌مڕۆ نیه که‌به‌ده‌عه‌وت وداخوازی حیزبه‌کان و هه‌ڵه‌مێژوویه‌کانی ڕابردوو له‌کوردستان گه‌رای مۆرانه‌و تۆڕی جاڵجاڵۆکه‌ره‌ی خۆیان له‌ناوجه‌سته نه‌خۆشه‌کانی کۆمه‌ڵگای کوردی پیتاندووه و سیاسییه‌باڵاکانیش به‌رپرس وموسه‌بیبی ئه‌م مێژووه قێزه‌وه‌نه‌ن.؛؛
جه‌نابی سه‌رۆکی حکومه‌ت تۆ له‌مانگی نۆڤه‌مبه‌ری 2008 دا له‌مه‌راسیمی کردنه‌وه‌ی ده‌زگای هه‌واڵی ئاکانیوز،له‌هه‌ولێر چیت به‌ڕۆژنامه‌نووسه‌ئه‌ڵمانه‌کان ( یورگن هوپه و هاوه‌ڵه‌کانی ) گووت؟؟ .په‌یمانی ئه‌وه‌ت به‌ڕۆژنامه‌نووسه‌ئه‌ڵمانه‌کان دا که ببیته پاڵپشت بۆ میدیای ئازاد و ڕۆژنامه‌نووسان؛؛ وه‌لێ به‌پێچه‌وانه‌وه هاتیت ئه‌وڕۆژنامه‌نووسانه ی له‌کوردستان کاری ستایش ومامه‌حه‌مه‌یی ناکه‌ن،ئه‌وڕۆژنامه‌نووسانه‌ی دڵسۆزترله‌سیاسییه‌کی ڕاستگۆ،دڵسۆزترله‌کادیرێکی حیزبه‌که‌ت؛ ناعه‌داله‌تییه‌کانی کۆمه‌ڵگات بۆ ده‌خه‌نه‌سه‌رکاغه‌ز و پێت ده‌ڵین فڵان به‌رپرس بووه‌به‌بازرگانی حیزب،فڵان به‌رپرس چوارژنی هێناوه به‌چاوباشقه‌ڵی نه‌بێت کارێک بۆ خوشکی شه‌هیدێک ڕاناپه‌ڕێنێت. پێت ده‌ڵێن خه‌ڵک بێزاره‌و به‌په‌یمانی درۆ چیتر جه‌ماوه‌رو خه‌ڵک له‌نه‌بوونی شه‌فافیه‌ت و حه‌په‌لووشکردنی بودجه ڕازی نابێت.ئه‌م رۆژنامه‌نووس وڕاگه‌یاندنه‌ی ئه‌م ڕاستییانه‌ی به‌گوێی جه‌نابت چرپاند کردنته تۆڕی جاسووسی و موخابه‌راتی ئقلیمی؛؛
ڕاگه‌یاندنی ئازاد وڕۆژنامه‌نووسی سه‌ربه‌خۆ ئه‌مه‌ی ووتووه به‌وئاراسته‌کاری کردووه نه‌ک وه‌ک ئه‌و ئه‌رزوحاڵ نووسانه‌ی که‌هه‌میشه داوا‌و ڕه‌خنه‌کانی هاوڵاتیانتان وا بۆده‌گێڕنه‌وه و وابۆتان ده‌خه‌نه سه‌رکاغه‌ز که‌شار و ووڵات ته‌مه‌ناوشه‌فاعه‌ت بۆ به‌ڕێزت وچل وشه‌ش وه‌زیره‌که‌ت ده‌که‌ن. ئه‌وه‌ی که‌جه‌نابت به‌شه‌رق ئه‌وسه‌تت گووت. پێمان خۆشه به‌دیکۆمێنت و داتا بۆڕای گشتی وگه‌ل ئاشکرابکرێت،هه‌مووانیش له‌گه‌ڵتاده‌بین ڕۆژنامه‌و نووسینه‌کانیان نه‌خوێنینه‌وه و بیشخرێنه ناوهۆڵه‌کانی دادگا ولێێچینه‌وه . به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه گه‌ر به‌داتاو دیکۆمێنتاسێۆن بۆت نه‌سه‌لماندین پێویسته له‌ڕاگه‌یاندراوێکی دێرێکت ولایڤ دا ،داوای لێبوردن له‌مێژووی ڕۆژنامه‌نووسی کوردی وڕۆژنامه‌نووسان و میدیای ئازاد له‌کوردستان بکه‌ن.؛
له نه‌بوونی به‌ڵگه‌وداتای باوه‌ڕپێکراو بۆ باوه‌ڕهێنان به‌خه‌ڵکی کوردستان له‌تێوه‌گلانی ڕۆژنامه‌نووسان به‌کاری موخابه‌راتی. لێبوردن کردن له‌خه‌ڵکی کوردستان وڕۆژنامه‌نووسان نیشانه‌ی گه‌وره‌ی مرۆڤه نه‌ک بچووک بوونه‌وه‌ی جه‌نابی سه‌رۆک وه‌زیر؛؛؛؛
تێبینی. ئه‌م بابه‌ته له‌ژماره 532 هاوڵاتی رۆژی 10،6،2009 بڵاوکراوه‌ته‌وه