
په‌یوه‌ندی کوردی دژی جینۆساید هه‌وڵده‌دات ڕۆژی 14-4 ……
په‌یوه‌ندی کوردی دژی جینۆساید هه‌وڵده‌دات ڕۆژی 14-4
وه‌ک ڕۆژی جینۆسایدی کورد بناسێنێ
ئێواره‌ی 10-Jun له ژووری کۆمیته‌ی 2ی ته‌لاری په‌رله‌مانی هه‌رێمی ئۆنتاریۆی وڵاتی که‌نه‌دا، کۆبونه‌وه‌ی ساڵانه‌ی رێکخراوی(کهنهدایهکان بۆ ڕۆشنبیری جینۆساید(Canadians For Genocide Education ) ئه‌نجام درا.
(C.G.E)فدراسیۆنی 47 ڕێکخراوی که‌ڵچه‌ری و ئه‌تنیکی که‌نه‌داییه که هه‌وڵده‌دات تێگه‌شتنێکی گشتی و یه‌کسان بۆ هه‌موو کرده جینۆسایدیهکان بهێنێته ئاراوه.
له‌م دووایانه‌دا له نێوه‌ندی سیاسی و داکۆکیکارانی مافی مرۆڤدا قسه‌و باسێکی زۆر له‌سه‌ر کردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌ی مافی مرۆڤ له‌سه‌رتاسه‌ری که‌نه‌دادا له ئارادایه.
له‌و باره‌وه (C.G.E) خوازیاری ئه‌وه‌یه‌که ناوی مۆزه‌خانه‌که ناوێکی گشتی بێت و هیچ ئاماژه‌یه‌کی تایبه‌ت به هیچ کرده‌یه‌کی جینۆساید نه‌کات،هیچ کرده‌یه‌کی جینۆساید له‌وانی تر له به‌ر تر‌و گرنگتر نه‌زانێت،پێشی وایه که ده‌بێت کارمه‌ندان و به‌رێوه‌به‌رانی مۆزه‌خانه‌که ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌مه‌چه‌شنه‌ی دیمۆگرافی کهنهدابێت و باربووی لێکۆڵینه‌وه‌و به دووادا گه‌ڕان زۆرتر بۆ ئه‌و کرده جینۆسایدیانه ته‌رخان بکرێت که که‌مترین شانسی ناساندن و به دۆکیمهمێنتکردنیان هه‌بووه.
هه‌روه‌ها (C.G.E) هه‌وڵده‌دات ڕۆژی تایبه‌ت بۆ هه‌ر کرده‌یه‌کی جینۆسایدی له کاڵندهری یادکردنه‌وه‌ی کرده دژ به مرۆڤایهتیکاندا جێبخات.
په‌یوه‌ندی کوردی دژی جینۆساید ئه‌ندامی (C.G.E) هو له کۆبونه‌وه‌ی ئه‌مساڵدا به‌رێزان جه‌مال مه‌حمود و دارای محامی نوێنهرانهرایهتی( په‌یوه‌ندی کوردی دژی جینۆساید)یان کرد، که له کاتژمێر 19:30 تا 21:30 به‌رده‌وام بوو.
په‌یوه‌ندی کوردی دژی جینۆساید پێشنیاری رۆژی 14-4 وه‌ک رۆژی جینۆسایدی کوردی کرد.
ده‌رباره‌ی کردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه‌ی مافی مرۆڤیش هه‌وڵده‌دات له به‌شێکی گرنگیدا ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌و کاره‌سات و مه‌ینه‌تیانه بێت که به‌سه‌ر گه‌لی کوردا هاتووه.
په‌یوه‌ندی کوردی دژی جینۆساید بانگێشتی هه‌موو که‌سێکی ئازادیخواز و داکۆکیکار له مافی مرۆڤ ده‌کات که پشتگیری هه‌وڵه‌کانی په‌یوه‌ندی بکه‌ن بۆ ناساندنی جینۆسایدی گه‌لی کورد و جێکه‌وته کردنی کاره‌ساته‌کانی له کاڵندهری یادکردنه‌وه‌ی کرده دژ به مرۆڤایه‌تیه‌کاندا.په‌یوه‌ندی کوردی دژی جینۆساید
Jun 12, 2009
Canada