شه‌قه‌كانی باوكم و فه‌ڵته‌كه‌ی ڕشید تاهیر…چۆمان هیوا
هه‌ریه‌كێك له‌ئێمه كاتێك گوێبیستی ناوی زیندانێكی سیاسی بێت ڕاسته‌وخۆ له هزریدا سیناریۆیه‌ك دروست ده‌بێت كه‌پره له‌وێنه‌ی تراژیدیاودڵته‌زێن,چونكه به‌وكه‌سانه ده‌وترێت زیندانی سیاسی كه له‌سه‌ر نیشتیمان وخۆشه‌ویستی بۆخاك توشی گیران ولێدان وئه‌وپه‌ڕی سوكایه‌تی پێكردنی جه‌سته‌ی ویوژدانی بونه‌ته‌وه,پێوست ناكات له‌وه‌زیاتر وه‌سفیان بكه‌م, چونكه تۆی خوێنه‌ر له‌من باشتر له‌میژوو ئازاره‌كانی ئه‌م توێژه ئاشنایت هه‌یه بۆیه حه‌زده‌كه‌م لێره‌وه بچمه كرۆكی بابه‌ته‌كه‌وه و مانشێتی ئه‌م وتاره ڕوون بكه‌مه‌وه.
له‌دانیشتنی ڕۆژی پێنچ شه‌مه كه تایبه‌ت بوو به تاوتوێكردنی بودجه پڕ له‌پێچ و په‌ناكه‌ی هه‌رێمی كوردستان ،باس وخواست وخه‌مه‌كانی زیندانیانی سیاسی له یه‌كێك له ڕاپۆرته‌كانی لیژنه‌كانی په‌رله‌مان ڕه‌نگی دابۆوه و له‌لایه‌كی تر قسه‌له‌سه‌رئه‌و جیاوازیانه كرا كه له‌نێوان ئه‌وانه‌ی عێراق و هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه،دواكرا كه‌هاوتای یه‌كتر بن له هاوكاری كردن .
ره‌شیدتاهیری بریكاری وه‌زیری دارای وێڕای ئه‌وه‌ی كه‌هیچ وه‌ڵامێكی نه‌بوو بۆ كه‌مته‌رخه‌میه‌كانیان وه سوكایه‌تیه‌كی وای به‌زیندانه سیاسیه‌كان كرد كه هیچ جیاوازیه‌كی نه‌بووله‌گه‌ل ئه‌و ئازاردانه ده‌رونیانه‌ی كه له گرتوخانه‌كانی ڕژێم چه‌شتبویان, ره‌شید تاهیر له‌ناو په‌رله‌مانی كوردستان و له‌به‌رده‌می ده‌یان ئه‌ندام په‌رله‌مانی خه‌واڵ وبێ ئاگا گوتی " ئه‌وه‌ی كه‌شه‌قێكی لێدراوه‌و توشی سوكایه‌تی پێكردن بوه‌ته‌وه به‌ده‌ستی ڕژێمی روخاو ده‌بێت موچه‌ی هه‌بێت ئیستا!؟ من نازانم ئه‌م مرۆڤه تاكه‌ی بیر له‌و فه‌ڵتانه ناكاته‌وه كه هه‌مووجارێ و به‌چه‌شنێك خه‌ڵكی كوردستانی پێ ئسستیفزاز ده‌كات،یاخود بۆ رێزیكی بۆئه‌وه دانه‌نا كه‌زیندانه‌سیاسیه‌كان له ژووره تاریكه‌كانی دوینێ ڕۆژگاره پر به‌خته‌وه‌ریه‌كانتی بۆ دروست كرد ،من ئه‌و رۆژه‌م زۆر چاك له بیره كه باوكم له‌ژێر پۆستاڵه ڕه‌شه‌كانی ئه‌منه‌كانی به‌عس بوو له‌سه‌ر كوردایه‌تی و ئازادی خوازی به‌بیرم دێت كه چاوه‌كانی شه‌رمیان لێ ده‌بارێ كه له‌به‌ر چاوی مناڵه‌كانی شه‌قی تێ هه‌ڵده‌درێت له‌هه‌مان كاتیش‌دا شانازی و سه‌ربه‌ست بوو كه‌خاوه‌ن ئیراده‌یه‌كی به‌هێزه و هه‌ڵوێستی نیشتمانیانه‌ی له‌كاتێكی گونجاو‌دا په‌ره ده‌سێنێت .
ڕه‌شید تۆ بریكاری وه‌زاره‌تی دارایت ئه‌گه‌ر چی باوكی من وه‌كو تۆ پاره و بانك و سه‌یاره‌ی مۆدێل به‌رزی نیه , به‌ڵام باكگڕاوندێكی جوانی هه‌یه. تۆ ئێستاكه له‌ناو ناز و نیعمه‌تێكی كه به‌بێ كۆشش به‌ده‌ستت هێناوه به‌ڵام نابێت ئه‌وڕۆژگارانه‌ت له‌بیر بچێت كه بزن و مه‌ڕت به‌خێو ده‌كردو له كوله مه‌رگیدا ده‌ژیایت وئێستاكه‌ش پاره‌ی ئه‌و وڵاته به‌هه‌ده‌ر ده‌ده‌یت.
هه‌له‌كه‌ی ڕه‌شید تاهیر له‌په‌رله‌مانی كوردستان هه‌ق نیه چاوپۆشی لێ بكرێت ده‌بێت به‌فه‌رمی داوای به‌خشین له‌زیندانیانی سیاسی بكات , له‌وپه‌رله‌مانه‌ی كه پیاو داگیری كردووه ئافره‌تێك به‌رامبه‌ر به فه‌ڵته‌كه‌ی به‌رپه‌رچدانه‌وه هه‌بوو , ئافه‌رین سۆزان توانیت كه‌مێك ئاگاداری بكه‌یته‌وه له قسه هه‌ڵیت و په‌ڵیته‌كانی. له‌كۆتاییدا ده‌ڵێم زیندانیه سیاسیه‌كان ڕه‌شید و جوامێرن !! به‌ڵام نازانم ڕه‌شید تاهیرتۆ !.؟ ئه‌و هه‌ڵه‌ییه‌ت بۆ كرد .
Chomanhiwa@yahoo.com