
هه‌ڵبژاردن وچاره‌نووسی دیموكراتی له‌كوردستان
هه‌ڵبژاردن وچاره‌نووسی دیموكراتی له‌كوردستان
ستیڤان شه‌مزینانی
Shamzini79@hotmail.com
كوردستان به‌بارودۆخێكی تایبه‌تیی وناجێگیردا ده‌ڕوات، ئه‌مه‌ش سروشتی راسته‌قینه‌ی هه‌موو ئه‌و گه‌ل ونیشتمانانهیه كه‌هێنده نییه له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتێكی دیكتاتۆریی ومیلتاریستیی هاتوونه‌ته ده‌رێ وده‌خوازن له‌قۆناغێكی دیاریكراوه‌وه بۆ قۆناغێكی گه‌شه‌كردووتر بپهڕننهوه، كه‌وابوو هه‌موو تێگه‌یشتنمان هه‌یه سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردستان "له‌باشوور"، یه‌كێكه له‌كۆمه‌ڵه پهرهئهستێنهكان وله‌قۆناغی په‌ڕینه‌وه‌دایه بۆ وێستگه‌یه‌كی نوێی سیاسیی وئیداریی، جارێ رۆشنیش نییه ئاخۆ له‌م ههنگاونانهدا به‌سه‌ركه‌وتوویی دێته ده‌ره‌وه یاخود ده‌گلێت وئیدی هه‌ر هه‌ڵناستێته‌وه! وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره نه لای من ده‌ستكه‌وێت ونه‌هیچ كه‌سی تریش ده‌توانێت حكومی له‌سه‌ر بدات، چوونكه هه‌ر بڕیار له‌سه‌ردانێكی پێشوه‌خت ده‌بێته قاوه‌گرتنه‌وه‌و رمڵیدان نه‌ك لێكۆڵینه‌وه‌و پێشبینی سیاسیی. ئه‌مڕۆكه له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵبژاردنێكی نوێی په‌رله‌مان وسه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم چاوه‌ڕێی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات، بێگومان ئه‌وی له‌تابلۆ سیاسییه‌كه‌دا ده‌یبنین ته‌فسیری ئه‌وه‌مان بۆ ده‌كات ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له‌زۆر رهههندو گۆشه‌وه له‌هه‌ڵبژاردنه‌كانی پێشووتر جیاوازه، یه‌كێك له‌جیاوازییه‌كان قووڵبوونه‌وه‌ی ململانێ وكێبڕكێی قه‌واره‌و هێزه رامیارییهكانه بۆ به‌ده‌ستهێنانی زۆرترین پشكی ده‌سه‌ڵات، لۆژیكی دیموكراتیش ئاوایه هه‌تا ململانێی سه‌خت ودژوار هه‌بێت دیموكراسیی زیاتر قووڵ ده‌بێته‌وه وزۆرتر له‌هه‌ناوی واقیعدا خۆی ده‌چه‌سپێنێت. ئه‌گه‌رچی "فرێد هالیدای" وته‌نی "پێناسه‌كردنی دیموكراتی كارێكی دژواره، چوونكه به‌مانایه‌ك له‌ماناكان له‌به‌خته‌وه‌ریی ده‌چێت"، به‌ڵام ناكۆكیی له‌سه‌ر ئه‌م رسته‌یه دروست نابێت: ئه‌گه‌ر بڵێین هه‌ڵبژاردن جومگه‌و بنه‌مایه‌كی هه‌ره گرنگی دیموكراسییه، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌مانای وشه هه‌ڵبژاردن بێت ولهرهوشێكی سیاسیی وكۆمه‌ڵایه‌تی ئازاد‌و دوور لهزهبروزهنگدا ئه‌نجام بدرێت، لێره حه‌قیقه‌تێك ده‌رده‌كه‌وێت: ئه‌گه‌ر هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره‌ی كوردستان به‌پێی ستاندارده‌كانی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد‌و دوور له‌زه‌بروزه‌نگ ئه‌نجام بدرێت وهه‌موو لایه‌ك سه‌ری ره‌زامه‌ندیی بۆ ئیستحقاقاتی هه‌ڵبژاردن نه‌وی بكه‌ن، ئه‌وه حوكمێكی كوێرانه نییه ئه‌گه‌ر بڵێین: باشووری كوردستان ده‌یان فرسه‌خ خۆی له‌دیموكراتی نزیك ونزیكتر خستۆته‌وه، چوونكه هه‌موو بانگه‌شه‌یه‌كی دیموكراتی به‌بێ ده‌ستاوده‌ستكردنی ده‌سه‌ڵات وقبووڵكردنی دۆڕانی سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان جگه لهدروشمبازیی شتێكی تر نییه‌و نابێت.
هه‌تاوه‌كوو ئێستا خه‌ڵكی كوردستان له‌سایه‌ی حوكمێكی دیموكراسیی ژیانی نه‌بردۆته سه‌ر، یان لانیكه‌م هه‌لومه‌رجی بۆ نه‌ڕه‌خساوه له‌رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌وه چاره‌نووسی سیاسیی خۆی دیاری بكات، به‌پێچه‌وانه‌وه به‌درێژایی چه‌ند ده‌یه له‌سایه‌ی حكومه‌تی عێراقی وهه‌ژده ساڵی حكومه‌تی كوردییدا له‌سایه‌ی ده‌وڵه‌تێكی پارتریاكییدا ژیاوه، ده‌وڵه‌تی پارتریاكیش له‌یه‌كێك لهوێستگهكاندا هاووڵاتیان ده‌خه‌سێنێت وبڕشتیان له‌به‌ر ده‌بڕێت تائه‌وه‌ی وه‌ك زه‌رنه‌قووته ده‌م بۆ حكومه‌ت ومهڕحهمهتی سه‌رۆكه‌كان ده‌كه‌نه‌وه، چوون خۆیان توانای هیچیان نییه. فه‌یله‌سووفی ئه‌ڵمانی "كانت" له‌یه‌كێك لهنووسینهكانیدا زۆرتر ورۆشنتر په‌نجه ده‌خاته سه‌ر خاسێت وئهدگارهكانی ده‌وڵه‌تی پارتریاركی وده‌نووسێت "حكومه‌تی پارتریارك واته حكومه‌تێك كه وه‌ك فه‌رمانڕه‌وایی باوك به‌سه‌ر منداڵه‌كانیدا له‌سه‌ر بنه‌مای خێرخوازیی سه‌باره‌ت به‌خه‌ڵك وه‌ستاوه، له‌گه‌ڵ خه‌ڵك وه‌ك ئه‌و ناپێگه‌یشتووانه ره‌فتارده‌كات كه ناتوانن چاكه‌و خراپه‌ی خۆیان لێك جیابكه‌نه‌وه. له‌م حكومهتهشدا خه‌ڵك ناچارده‌كه‌ن ده‌ست وپێ سپی بمێنێته‌وه‌و چاویان له‌حكومه‌ت بێت رێگه‌ی به‌خته‌وه‌رییان پێ نیشانبدات هه‌روه‌ها هیچ چاوهڕاونییهكیشیان له‌حكومه‌ت نه‌بێت جگه له‌وه‌ی حكومه‌ت خۆی پێیان ده‌به‌خشێت. ئاوا حكومه‌تێك خراپترین جۆری سه‌ره‌ڕۆییه كه ده‌شێت وێنا بكرێت". ئه‌م هه‌ڵبژاردنه‌و به‌شداریی جیددی خه‌ڵك وململانێی هێزه‌كان ده‌توانێت بكرێته سه‌ره‌تایه‌ك بۆئه‌وه‌ی ئه‌م مۆدیله له‌حكومه‌تی باوكایه‌تی بخرێته تابووتی مه‌رگه‌وه‌و له‌جێگه‌یدا حكومه‌تێكی خزمه‌تگوزارو دیموكراتی بهێنرێته ئاراوه. كاتێك ده‌ڵێین ئه‌م مۆدیله بخرێته تابووته‌وه مه‌به‌ستمان له‌وه نییه حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بخرێته تابووتی مه‌رگه‌وه، به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی مه‌به‌ستمان له‌وه‌یه ئه‌و مۆدیل وسیستمهی تائێستا حكومه‌ت كاری پێكردووه ئیكسپایه‌ر بووه‌و ناتوانێت وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی داخوازییه‌كانی ئه‌م پێڤاژۆیه‌ش بێت،. به‌ڵام پرسیارێك به‌ناچاریی لێره‌دا دێته پێشه‌وه: ئایا به‌راستیی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه ده‌توانێت مێژوو دووله‌ت بكات، به‌وه‌ی ئێمه ئیدی شاهیدی دوو مێژووی سیاسیی بین، واته مێژووی پێش هه‌ڵبژاردن ومێژووی دوای هه‌ڵبژاردن؟ ئایا بۆ ئه‌م هه‌ڵبژاردنه، به‌ستێنی رامیاریی هێنده ساز‌و ئاماده‌یه تا گره‌وێكی وا سه‌ختی له‌سه‌ر بكرێت؟ ئایا هێزه سیاسییه‌كان به‌هه‌موو رهنگهكانیانهوه ته‌نیا كار له‌سه‌ر دروشم ده‌كه‌ن یان به‌جیددی هاتوونه‌ته پای به‌دیهێنانی كه‌شێكی دیموكراسییه‌وه له‌كوردستان؟. ئه‌گه‌رچی وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره زۆر سادانه، گه‌لێك قورس وگرانن، به‌ڵام راستیی له‌وه‌دایه زه‌مینه‌ی سیاسیی زۆر ده‌مێكه خه‌مڵیوه‌و پێویستی وداخوازیی خه‌ڵك زۆر له‌مێژه داوای گۆڕانێكی ریشه‌یی ده‌كات به‌ئاقاری دیموكراتی وچه‌سپاندنی بنه‌ماكانی ئه‌و سیستمه رامیارییه له‌م به‌شه‌ی كوردستاندا، بۆئه‌وه‌شی تاچه‌ند هێزه‌كان ئاماده‌ن، وه‌ڵامه‌كه‌ی له‌دوای رۆژی بیست وپێنجی تهمووز وه‌رده‌گرینه‌وه، ئه‌گه‌ر هێزه‌كان هه‌موو تێكڕا بهدهرهنجامهكان رازی بن ودۆڕاو پیرۆزبایی لهبراوه بكات! ئه‌وه ئیدی ده‌توانین رایبگه‌یه‌نین چاره‌نووسی ئه‌م هه‌رێمه به‌ره‌و دیموكراتی وتهبهنیكردنی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ملی رێگه‌ی گرتۆته به‌ر ئه‌گه‌رنا ئه‌و هه‌ر له‌گۆمی لیخنی دیكتاتۆریی وحوكمی میلیشیایی وخێڵدا مه‌له ده‌كه‌ین.