دیمانه له‌گه‌ڵ مه‌لا خدر – ئه‌ندامی ده‌سته‌ی راگه‌یه‌نه‌ری ره‌گ
مه‌لا خدر – ئه‌ندامی ده‌سته‌ی راگه‌یه‌نه‌ری ره‌گ:
ده‌سه‌ڵاتدارانی ناو یه‌كێتی شه‌رعییه‌تیان نییه
دیمانه: ستیڤان ئه‌حمه‌د "شه‌مزینانی"مه‌لا خدر ئه‌ندامی ده‌سته‌ی راگه‌یه‌نه‌ری ره‌وتی گۆڕینی دیموكراسیی "ره‌گ" له‌رێی ئه‌م دیمانه‌یه‌وه ئاماژه ده‌دا به‌وه‌ی بڕیاری ده‌ركردنیان له‌یه‌كێتی ناشه‌رعییه‌و پاشان سه‌ركردایه‌تی ئێستای یه‌كێتی به‌ناشه‌رعیی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات وله‌سه‌ر پرسی هه‌ڵبژاردن، ده‌ڵێت ره‌گ لیستی نابێت به‌ڵام ده‌نگ ده‌ده‌ن به‌لیستێك ده‌ده‌ن گۆڕان بكات، دواتر ده‌ڵێ مه‌رجمان بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تی ئێستای یه‌كێتی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بڕیاری ده‌ركردنمان وهێنانه‌دی ئه‌و داواكارییانه‌یه له‌راگه‌یاندنی ره‌گدا بڵاومانكردۆته‌وه.
ستیڤان:بارودۆخی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان رۆژ به‌رۆژ ئاڵۆزیی زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، تا ئه‌و ئاسته‌ی فه‌رید ئه‌سه‌سه‌رد رایده‌گه‌یه‌نێت چاوه‌ڕوانی دوو یه‌كێتی بن، بێگومان مه‌به‌ستی یه‌كێتییه‌كه به‌سه‌رۆكایه‌تی مام جه‌لال ویه‌كێتییه‌كی تر به‌سه‌ركردایه‌تی كاك نه‌وشیروان. به‌بۆچوونی ئێوه ئایا یه‌كێتی به‌ره‌و پارچه پارچه بوون ده‌ڕوات یاخود به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌موو گروپه‌كان به‌رژه‌وه‌ندیی یه‌كێتی ده‌خه‌نه سه‌رو هه‌موو شتێكه‌وه به‌وه‌ی سه‌رباری هه‌ر ناكۆكیی وبۆچوونێكیان یه‌كگرتووی ریزه‌كانی یه‌كێتی ده‌خه‌نه پێش هه‌ر شتێكه‌وه؟.
مه‌لا خدر:ئه‌و وه‌زعه‌ی یه‌كێتی تێكه‌وتووه هه‌موو له‌ئه‌نجامی هه‌ڵه‌ی ته‌وه‌ری ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتییه‌وه‌یه. چه‌ندین جا چ به‌تاك وچ به‌كۆمه‌ڵ ده‌ستپێشخه‌ریی باشكراوه بۆ باشكردنی وه‌زعی یه‌كێتی. بۆ چاره‌سه‌ركردنی گیروگرفته‌كان پڕۆژه‌ی باش پێشنیار كراوه به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانی ناو یه‌كێتی بۆ به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌ت وبنه‌ماڵه‌یی خۆیان هه‌موو ئه‌و هه‌وڵه دڵسۆزانه‌یان پشتگوێخستووه‌و ئاوڕیان لێنه‌داوه‌ته‌وه‌و بگژه دژیشی وه‌ستاونه‌ته‌وه. تا وایلێهات چ له‌ناوه‌وه چ له‌ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی به‌زه‌قیی ناكۆكی وئاڵۆزیی وگیروگرفته‌كان به‌روونی ده‌بینن. ئێمه‌ش وه‌ك ره‌گ هه‌وڵی ئه‌وه‌ماندا یه‌كێتی بخه‌ینه‌وه شاڕێی خه‌باتی خۆی. گۆڕینی وه‌زعی یه‌كێتی چ به‌باشی چ به‌ره‌و خراپتریی به‌نده به‌و سیاسه‌ته‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ناو یه‌كێتی په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن، له‌به‌رئه‌وه هیچ گره‌نتییه‌ك نییه یه‌كێتی تاسه‌ر به‌یه‌كپارچه‌یی بمێنێته‌وه، چونكه به‌لای دڵسۆزانی گه‌له‌وه، كورد وبه‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌سه‌رووی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی یه‌كێتی به‌تایبه‌تی وگشت حیزبه كوردستانییه‌كانه. چونكه حیزب ئامڕازی هێنانه‌دی ئامانجه‌كانه. جاله‌به‌رئه‌وه ئه‌وه هه‌موو سیناریۆكان كراوه‌ن، به‌ڵام له‌دواشیكردنه‌وه‌دا په‌یوه‌ندیی به‌و سیاسه‌ته‌وه هه‌یه ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتی په‌یڕه‌وی ده‌كه‌ن.
ستیڤان:دیتنێك پێیوایه ره‌وتی گۆڕینی دیموكراسیی "ره‌گ" رووه‌كی تری باڵی ریفۆرمه كه‌نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رپه‌رشتیی ده‌كات، ئایا تاچه‌ند ئه‌و بۆچوونه نزیكه له‌راستییه‌وه ره‌گ كارتێكی تری گووشاری باڵی ریفۆرمه به‌سه‌ر باڵی خه‌تی گشتییه‌وه؟. ئایا په‌یوه‌ندیی ره‌گ به‌باڵی ریفۆرم وخودی نه‌وشیروان مسته‌فاوه چییه؟.
مه‌لا خدر:ئێمه وه‌ك ره‌گ خۆمان راگه‌یاندووه به‌مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی باشكردنی وه‌زعی یه‌كێتی وله‌و رێگه‌یه‌شدا چاكسازیی له‌سیستمی حوكمڕانیی كوردستاندا، له‌به‌رئه‌وه زۆر ئاساییه خاڵی هاوبه‌ش له‌نێوان ئێمه‌و كاك نه‌وشیروان وئه‌و براده‌رانه‌ی باڵی ریفۆرمیشدا هه‌بێت. ئێمه په‌یامی خۆمان هه‌یه‌و په‌یامه‌كه‌شمان به‌ئاشكرایی راگه‌یاندووه‌و ده‌مانه‌وێ گۆڕانی بنه‌ڕه‌تی له‌سیاسه‌ت وپه‌یام وپێكهاته‌ی یه‌كێتی ئه‌نجام بده‌ین، به‌و ئاقاره‌دا كه له‌خزمه‌ت وبه‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵكی كوردستان بێت. گومانی تێدا نییه خاڵی هاوبه‌ش له‌نێوان ئێمه‌و خه‌ڵكانی تریشدا ده‌بینرێت، به‌گوێره‌ی گۆڕان وهه‌لومه‌رجه‌كانیش جۆری په‌یوه‌ندیی وشێوازی كاركردنمان هاوته‌ریب ده‌بێت.
ستیڤان:تێبینی ده‌كرێت ره‌گ زۆرتر له‌ناو رێكخستنه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی یه‌كێتیدا به‌هێزه، به‌پێچه‌وانه‌وه له‌ناوخۆی كوردستان ره‌گ ده‌نگێكی زۆركزه، پێتوایه ره‌گ له‌و دوورییه‌وه قورساییه‌كی وه‌ك ئه‌وه‌ی باڵی ریفۆرم دابنێت له‌سه‌ر سیاسه‌تی گشتیی یه‌كێتی؟ ئایا ره‌گ پلانی چییه بۆئه‌وه‌ی له‌ناوخۆی وڵات به‌هێزبێت به‌تایبه‌ت له‌م سه‌روه‌خته پڕ كێشمه‌كێشه‌ی یه‌كێتی نیشتمانییدا؟.
مه‌لا خدر:هێزو توانای ره‌گ له‌كوردستان هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه زۆرباش بوو، خه‌ڵكێكی زۆر له‌پله جیاجیاكانی یه‌كێتی وده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی له‌گه‌ڵ ره‌گ بوون، هه‌ندێك له‌وانه‌ش قه‌ت له‌ناو هیچ حیزبێك كاریان نه‌كردووه. له‌و رۆژه‌وه‌ش راگه‌یاندنه‌كه‌مان راگه‌یاندووه، سه‌دان ئه‌ندام وكادێری یه‌كێتی تر به‌ته‌له‌فۆن وئیمێل په‌یوه‌ندییان پێوه كردووین وپشتیوانی خۆیان بۆ ئامانجه‌كانی ره‌گ ده‌ربڕیوه. خه‌ڵكێكی زۆر ته‌نانه‌ت ئاماده‌ن به‌ئاشكرا وه‌ك ئه‌وانه‌ی ئه‌وروپاو ئه‌مه‌ریكاو ئوسترالیا، پشتیوانی خۆیان بۆ ره‌گ ده‌ربڕن، به‌ڵام ئێمه پێمان باشنه‌بوو ئه‌وه بكرێت. چونكه نامانه‌وێ ته‌وه‌ری ده‌سه‌ڵاتداری ناو یه‌كێتی هه‌مان ئه‌و رق ونه‌فه‌سكورتییه‌ی به‌رامبه‌ر ئێمه به‌كاریانهێنا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وانیشدا بیكه‌ن وببێته مایه‌ی نانبڕانی خه‌ڵك وتووشی گیروگرفت وژیان تاڵكردن بن. هه‌ر بۆیه نه‌مانویستووه له‌ناوه‌وه شێوازی كاركردنمان وه‌ك ده‌ره‌وه‌ی وڵات بێت.
ستیڤان:هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان به‌ڕێوه‌یه، هه‌رچه‌نده ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه ئه‌و هه‌ڵبژاردنه له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجام نادرێت به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵبژاردنه له‌ئه‌مساڵ تێپه‌ڕناكات، ره‌گ چۆن خۆی بۆ ئه‌و هه‌ڵبژاردنه ئاماده ده‌كات؟. ئایا به‌لیستی تایبه‌تی خۆی به‌شداریی ده‌كات یان ده‌چێته هاوپه‌یمانێتییه‌وه له‌گه‌ڵ لیسته‌كانی تری وه‌ك لیستی ریفۆرم یان لیستی هه‌ڵۆی ئیبراهیم ئه‌حمه‌د؟.
مه‌لا خدر:ئێمه لیستی تایبه‌تی خۆمان نابێت وتائێستاش لیسته ئینتخابییه‌كان ئاشكرا نه‌كراون، دواتر هه‌ڵوێستی ره‌سمی خۆمان له‌كاتی خۆیدا راده‌گه‌یه‌نین. خه‌ڵكی كوردستان ئه‌زموونێكی تاڵیان له‌سه‌ر حكومڕانی 18 ساڵی رابردوودا هه‌یه، چ به‌دوو ئیداره‌یی وچ به‌هاوبه‌شیش "یه‌كێتی وپارتی" كه‌ده‌سه‌ڵاتیان قۆرخكردووه. ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان له‌و ماوه‌یه‌ی حوكمڕانیدا له‌دابینكردنی ساده‌ترین خزمه‌تگوزاریی بۆ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان شكستیان هێناوه، له‌گێڕانه‌وه‌ی كه‌ركووك وهه‌موو ناوچه دابڕاوه‌كان شكستیان هێناوه، له‌ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی گونده‌كان شكستیان هێناوه، خه‌ڵكی كوردستانیان له‌كۆمه‌ڵێكی به‌رهه‌مهێنه‌ره‌وه كردووه به‌كۆمه‌ڵێكی به‌رخۆر. له‌چاره‌سه‌ركردنی باروگوزه‌رانی گه‌نجان وژنان شكستیان هێناوه، له‌په‌یڕه‌وی سیستمێكی ئیداریی، سیاسیی، دارایی، شكستیان هێناوه، له‌به‌ده‌زگاكردنی داموده‌زگاكانی هه‌رێم شكستیان هێناوه، له‌ده‌سه‌ڵاتدا شه‌فاف نه‌بوونه له‌رووی ئیداریی وماڵیی، بڕیاردان له‌پشت په‌رده‌وه بووه. ئه‌م هه‌موو سیاسه‌ته چه‌وتانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم خه‌ڵكی كوردستانیان بێ‌ئومێد كردووه‌و متمانه‌یان به‌ده‌سه‌ڵات نه‌ماوه بۆیه خه‌ڵك تینووی گۆڕانن. ئێمه به‌دڵنیاییه‌وه پشتگیریی خۆمان ده‌رده‌بڕین بۆ لیستێك له‌گه‌ڵ په‌یامی ئێمه نزیك بێت، لیستێك بێت هه‌وڵبدات یاسا سه‌روه‌ر بێت، دادوه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تی بێنێته‌جێ، ده‌سه‌ڵاته‌كان لێك جیابكاته‌وه، كاندیده‌كانی بتوانێت داكۆكی له‌مافه‌كانی خه‌ڵك بكات، كۆمه‌ڵێكی شارستانی دابمه‌زرێنێت و شه‌فافییه‌ت له‌هه‌موو بواره‌كان بێنێته‌دی. لیستێك بێ هه‌وڵدا به‌به‌رنامه چاره‌سه‌ری كێشه نه‌ته‌وایه‌تییه‌كان بكات له‌سه‌رو هه‌موویانه‌وه كه‌ركووك وناوچه دابڕاوه‌كان، نوێنه‌رو دابینكه‌ری داخوازییه‌كانی هه‌موو چین وتوێژه‌كانی كۆمه‌ڵگای كوردستان بێت. به‌رنامه‌یه‌كی به‌رفراوان ودیاری بۆ هه‌موو بواره‌كانی ژیان هه‌بێت. ئێمه به‌دڵنیاییه‌وه پشتگیریی له‌لیستێكی ئه‌وها ده‌كه‌ین. هه‌ر بۆیه ئێمه به‌وردیی وله‌نزیكه‌وه به‌رنامه‌ی هه‌موو ئه‌و حزب وكیان ورێكخراوانه تاووتوێ ده‌كه‌ین وئنجا بڕیاری خۆمانی لێده‌ده‌ین.
ستیڤان:ده‌سته‌ی راگه‌یه‌نه‌ری ره‌گ "خۆت یه‌كێك بوویت له‌وانه" به‌فه‌رمیی له‌ریزه‌كانی یه‌كێتی ده‌ركران، میدیای فه‌رمیی یه‌كێتی وخودی وته‌بێژی مه‌كته‌بی سیاسیی هێرشی زۆریان كرده سه‌ر ره‌گ وهه‌ڵسوڕێنه‌رو دامه‌زرێنه‌رانی. پێتوایه له‌وكاته‌ی یه‌كێتی ئێوه ره‌تده‌كاته‌وه بتوانن كاریگه‌ریی جیدیتان له‌سه‌ر ئه‌و حیزبه هه‌بێ به‌ئاقاری ریفۆرم ونوێكردنه‌وه؟ ئایا خۆتان گه‌شبینن كه‌ده‌توانن كاریگه‌ریی ئیجابیی له‌سه‌ر یه‌كێتی دابنێنن؟.
مه‌لا خدر:یه‌كێتی ئێمه ره‌تده‌كاته‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانی ناو یه‌كێتی خۆیان شه‌رعییه‌تیان نییه، ئه‌وان ئێمه ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه. له‌به‌رئه‌وه ئێمه قورسایی وكاریگه‌رییمان له‌سه‌ر خه‌ڵكی ناو یه‌كێتی، ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ناو یه‌كێتیش هه‌یه. ئێمه كه‌په‌نجه ده‌خه‌ینه سه‌ر برینه‌كان وشێوازی چاره‌سه‌ركردنیان ئه‌وان زۆر به‌ته‌نگه نه‌فه‌سییه‌وه وه‌ڵامی نابه‌جێ ده‌ده‌نه‌وه. ئه‌و بڕیاره‌ی بۆ ده‌ركردنی ئێمه دایان له‌لای خۆمان به‌هیچمان وه‌رگرتووه چونكه ئێمه خۆمان به‌خاوه‌نی یه‌كێتی ده‌زانین نه‌ك ئه‌وان.
ستیڤان:ده‌نگۆی ئه‌وه هه‌یه ره‌گ له‌داهاتوویه‌كی نزیكدا وه‌ك پارتێكی سیاسیی نوێ ده‌ستده‌كات به‌هه‌ڵسوڕان و كاركردن، ئایا ئێوه بڕیارێكی له‌و شێوه‌یه‌تان داوه بۆئه‌وه‌ی ببنه پارتێكی سیاسیی سه‌ربه‌خۆ؟. ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕیاره‌تان نه‌داوه كه‌واته جێیگه‌ی خۆیه‌تی بپرسین ئێوه ده‌توانن چی بكه‌ن له‌داهاتوودا یان به‌مانایه‌كی تر ده‌تانه‌وێت بۆ قۆناغێكی داهاتوو چۆن و به‌كام شێوه كار بكه‌ن؟.
مه‌لا خدر:له‌م قۆناغه‌دا به‌ته‌مای دامه‌زراندنی حزب نین، به‌ڵام ئێمه به‌دڵنیاییه‌وه ده‌ورمان ده‌بێت له‌هه‌ر پرۆسه‌یه‌كدا له‌به‌رژه‌وه‌ندیی گشتیی گه‌له‌كه‌ماندا بێت وپرۆسه‌ی به‌شارستانیكردنی كۆمه‌ڵگای كوردیی به‌ره‌و پێشه‌وه ببات به‌تایبه‌تی به‌دامه‌زراوكردنی سیستمی حوكمڕانیی له‌كوردستاندا.
ستیڤان:یه‌كێتی وخودی تاڵه‌بانی چه‌ند جارێك دانوستانیان له‌گه‌ڵ كۆمپانیای وشه‌و نه‌وشیروان مسته‌فا، ئه‌نجامداوه به‌مبه‌ستی گێڕانه‌وه‌یان بۆ نێو ریزه‌كانی یه‌كێتی، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان هه‌نووكه مام جه‌لال ده‌یه‌وێت ئه‌و كاره ئه‌نجام بدات تا نه‌وشیروان مسته‌فا بگێڕێته‌وه بۆ ناو حیزبه‌كه‌ی. ئایا تاوه‌كو ئێستا مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتی به‌فه‌رمیی له‌گه‌ڵتان باسی ئه‌وه‌ی نه‌كردووه بگه‌ڕێنه‌وه بۆ نێو ریزه‌كانی یه‌كێتی؟. ئایا له‌كاتی دواكارییه‌كی له‌وجۆره‌دا چ مه‌رجێكتان هه‌یه تاوه‌كو بگه‌ڕێنه‌وه نێو ریزه‌كانی حزبه‌كه‌ی پێشووتان؟.
مه‌لا خدر:تائێستا داواكاریی ئه‌و بابه‌ته نه‌كراوه. په‌یامه‌كه‌ی ئێمه به‌روونی دیاره. ته‌وه‌ری ده‌سه‌ڵاتدار هیچ هه‌نگاوێكی جیددی وعه‌مه‌لییان نه‌ناوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و قه‌یرانه‌ی یه‌كێتی تێكه‌وتووه. هه‌ربۆیه‌ش به‌ره‌سمی داوای ئاوا به‌ئێمه نه‌گه‌یشتووه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی یه‌كێتی بیانه‌وێ قسه له‌گه‌ڵ ئێمه بكه‌ن، ده‌بێ ئه‌و بڕیاری ده‌ركردنانه‌ی له‌دژی هه‌موو ئه‌وانه‌ی پشتگیری‌یان له‌ره‌گ كردووه‌و هه‌ڵسوڕێنه‌رانی ره‌گیش به‌ره‌سمی وبه‌ئاشكرا هه‌ڵبوه‌شێته‌وه، ئاماده‌یی نیشان بده‌ن گفتوگۆ بكه‌ن ده‌رباره‌ی په‌یامه‌كه‌ی ئێمه بۆ گۆڕین وچاكسازیی ناو یه‌كێتی وسیستمی حوكمڕانیی كوردستان.
مه‌لا خدر
عه‌بدولكه‌ریم مامه‌ند"مه‌لا خدر"ساڵی 1958له‌گوندی قه‌ره‌به‌گی سه‌ر به‌كه‌ركووك له‌دایكبووه. ده‌رچووی كۆلێجی كشتوكاڵی زانكۆی موسڵه. ساڵی 1977 په‌یوه‌ندیی كردووه به‌كۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانه‌وه‌و ساڵی 1980 بووه به‌پێشمه‌رگه. تاكاتی ئه‌نفاله‌كان لێپرسراوی كه‌رتی رێكخستنی هه‌ولێر بووه. هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی ماسته‌ره له‌كۆمپیوته‌ر. هه‌روه‌ها ماسته‌ری هێناوه له‌بواری په‌روه‌رده‌و فێركردن. قووتابی دواقۆناغی دكتۆرایه له‌په‌روه‌رده وئای تی. به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی كۆمپیوته‌ره له‌یه‌كێك له‌گه‌وره‌ترین كۆلێجه‌كانی له‌نده‌ن.