
ئاسته‌نگیه‌کانی به‌شه‌رعیبوونی ده‌وڵه‌ت 3
ئاسته‌نگیه‌کانی به‌شه‌رعیبوونی ده‌وڵه‌ت
[ به‌شی سێیه‌م و کۆتایی }
ئا : رزگار سه‌عید
ته‌وه‌ری سێیه‌م : ده‌وڵه‌ت له‌نێوان حه‌ق و توندوتیژیدا .کاتێک باس له ده‌وڵه‌ت ده‌که‌ین له نێوان حه‌ق و توندوتیژیدا پێویسته ده‌ستنیشانی ئه‌و ئیشکالاتیه‌ی نێوان ده‌وڵه‌ت وه‌ک ئامێرێک و ده‌وڵه‌ت وه‌ک ده‌زگه‌یه‌کی موئه‌ساساتی ڕێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵگه بکه‌ین ،باس له‌و که‌سانه بکه‌ین ملکه‌چی یاساکانین . گه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندیه له‌سه‌ر بنه‌مای ڕێزی پره‌نسیپه ئه‌خلاقیه‌کان دامه‌زرابێت ده‌کرێت بڵێین موماره‌سه‌کردنی ده‌وڵه‌ت موماره‌سه‌یه‌کی مه‌شروعه‌و ده‌کرێت پێی بوترێت ده‌وڵه‌تی حه‌ق ،به‌ڵام گه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندیه له‌سه‌ر بنه‌مای دوور له پره‌نسیپی ئه‌خلاقی و یاسایی دامه‌زرابێت ،واته له‌سه‌ر بنه‌مای هێز و توندووتیژی پێشێلکردنی ماف و سه‌ربه‌ستیه‌کانی تاک و کۆ دامه‌زرابێت ناکرێت به ده‌وڵه‌تی حه‌ق ناوزه‌د بکرێت .
مه‌به‌ست له چه‌مکی حه‌ق و توندوتیژی چیه ؟ .
له قاموسی فه‌لسه‌فیی ئه‌ندری لالانددا حه‌ق به‌و واتایه لێکداوه‌ته‌وه که { حه‌ق هیچ ئاست و هیچ بنه‌مایه‌کی ئه‌خلاقی نیه ، به‌ڵکو پرۆژه‌یه‌کی یاساییه له‌به‌رانبه‌ر هه‌موو کارێکی ته‌واو و واقیعیدا } هه‌روه‌ها کانتیش حه‌ق ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ { کۆمه‌ڵگه‌لێک مه‌رج ڕێگه به سه‌ربه‌ستی هه‌موو تاکێک ده‌دات له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌ستیه‌کانی که‌سانی تردا یه‌کبگرێته‌وه } .
به‌ڵام توندوتیژیی ده‌توانرێت پێی بوترێت { به‌چۆکدادانی تاکی کۆمه‌ڵگه له‌ڕێی هێزه‌وه به‌بێ ئیراده‌ی خۆی ، ئه‌مه‌ش بۆخۆی موماره‌سه‌کردنی هێزه دژی یاسا‌و حه‌ق } * .
به‌م جۆره ده‌بینین حه‌ق ناکۆکه له‌گه‌ڵ توندوتیژیدا ؛ وه‌لێ ده‌کرێت بگه‌ڕێین به‌دووی مه‌شروعیه‌تدا له‌موماره‌سه‌کردنی توندوتیژی له‌ده‌وڵه‌تدا دژی تاک یان کۆ ؟.
ئایا توندوتیژی پێویسته بۆ ده‌وڵه‌ت تا موماره‌سه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌که‌ی پێ‌بکات ؟ .
ئایا ئه‌و توندوتیژیه دژی حه‌ق و یاسا نابێته‌وه ؟ .
بۆچاره‌سه‌رکردنی ئه‌م تێروانینه دوو بۆچونی جیاوازی ماکس فایبه‌رو جاکلین روس به‌نموونه ده‌هێنینه‌وه .1- هه‌ڵوێستی ماکس فایبه‌ر : ده‌وڵه‌ت به‌ته‌نها مافی هه‌یه له موماره‌سه‌کردنی توندوتیژی مادیدا .
له‌دیدی ماکس فایبه‌ردا ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بنه‌مای توندوتیژی داده‌مه‌زرێت . هه‌رکاتێکیش گروپ گروپ په‌یدابوون ئه‌وه ده‌وڵه‌ت هیچ وجودی نامێنێت{ لێره‌دا مه‌به‌ست له ده‌وڵه‌ت ئه‌و ئامێره‌ده‌بێت که نه‌توانێت ده‌سه‌ڵات به‌سه‌ر ئه‌و گروپه سیاسیانه‌دا بچه‌سپێنێت } بۆیه وونبوون و نه‌بوونی توندوتیژی سه‌رئه‌نجام دروستبوونی فه‌وزاو تێکشکانی پێکهاته‌ی بونیاتی کۆمه‌ڵایه‌تی لێده‌که‌وێته‌وه وهه‌وڵه‌کانیشی شکستخواردوو ده‌بێت له سڕینه‌وه‌ی ئه‌و فه‌وزایه ، توندوتیژی ڕێگه‌چاره‌یه‌کی باشه بۆ ده‌وڵه‌ت ، نه‌ک بۆ تاکێک یان کۆمه‌ڵێک یان گروپێک تا‌هه‌ڵسن به کاری توندوتیژی بۆ مه‌به‌ستی تایبه‌تی خۆیان یان چه‌سپاندنی ده‌سه‌ڵاتێکی کاتیی .
به‌ڵام ئایا موماره‌سه‌کردنی ئه‌و توندوتیژیه ده‌بێت چۆن بێت کاتێک ده‌وڵه‌ت بیه‌وێت موماره‌سه‌ی بکات له‌ده‌وڵه‌تی حه‌قدا ؟ .2- هه‌ڵوێستی جاکلین روس : ده‌وڵه‌تی حه‌ق که‌رامه‌تی تاک ده‌پارێزێت له‌دژی هه‌موو جۆره‌کانی ترس و تۆقاندن .
جاکلین روس ده‌وڵه‌تی حه‌ق به‌وه‌داده‌نێت که موماره‌سه‌ی ژیرانه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌ت ده‌کات ، له رێزگرتنی یاسا‌و پاراستنی که‌رامه‌تی مرۆڤه‌کان . واته تاک له‌ده‌وڵه‌تی حه‌قدا به‌های به‌رزه و یاساکان له‌به‌رژه‌وه‌ندی تاکدایه تا دوور بێت له‌چه‌وساندنه‌وه‌و هه‌موو جۆره‌کانی توندوتیژیی.
ئه‌وه‌ی لێره‌دا سه‌رنجمان راده‌کێشێت مه‌به‌سته‌که بۆ تاکه نه‌ک ده‌وڵه‌ت ؛ ئه‌وانه‌ی دوایش ته‌نها هۆکارێکن بۆ خزمه‌تکردنی تاک، له مه‌به‌سته سه‌ره‌کیه‌کانی هه‌موو یاسادانانێکیشدا پره‌نسیپه‌کانی زاڵ بوون بۆ په‌یڕه‌وکردنی یاساکان کارێکی پێویسته له‌سه‌ر بنه‌ماکانی ڕێز و جێبه‌جێکردنی یاسادا که‌پاشان ده‌بێته هۆکارێک بۆ که‌مکردنه‌وه‌ی توندوتیژی و جۆرێک له‌که‌مکردنه‌وه‌و نه‌مانی تیرۆر .حه‌ق و عه‌داله‌ت :
عه‌داله‌ت به‌مانا گشتیه‌که‌ی خوێندنه‌وه‌و ڕێزگرتنی ماف و پارێزگاریکردنه له‌تاکی کۆمه‌ڵگه، گوزارشتێکیشه بۆ په‌یڕه‌وکردن و ملکه‌چکردن له ئاست یاسادا.
عه‌داله‌ت له قاموسی لالانددا به‌واتای یه‌کسانی دێت ، ئه‌م زاراوه‌یه له‌کاتی گفتوگۆدا به ئینساف { Equité) } یان به شه‌رعیه‌ت { légalité) } یش به‌کارده‌هێنرێت ،له‌ڕوی فه‌لسه‌فیشه‌وه باوه‌ڕکردنه به‌خۆ و ڕه‌تکردنه‌وه‌ی هه‌موو ره‌زیلکردنێکه .
به‌م جۆره باس له‌دوو جۆر ئاستی عه‌داله‌ت ده‌که‌ین :
• ئاستێک که ده‌به‌ستێته‌وه به موئه‌سه‌ساته یاسایی و قه‌زاییه‌کان تا په‌یوه‌ندیه‌کانی نێوان خه‌ڵکی تێدا رێکبخرێت.
• ئاستێک که‌ده‌به‌سترێته‌وه به‌عه‌داله‌ته‌وه وه‌ک ده‌لاله‌تێکی ئه‌خلاقی .
•
سه‌باره‌ت به چه‌مکی حه‌قیش به‌هه‌مان شێوه دوو ده‌لاله‌تی سه‌ره‌کی هه‌یه وه‌ك :• ده‌لاله‌تێک له‌بواری پراکتیک و لۆژیک ؛ به‌واتای یه‌قین و ڕاستی دێت .
• ده‌لاله‌تێک له‌بواری زانستیدا ؛ به‌واتای به‌هایه‌ک دێت له‌دامه‌زراندنی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا .
ئه‌وه‌ی دیاره چه‌مکی حه‌ق و عه‌داله‌ت ره‌هه‌ندی زۆرتری له‌خۆگرتووه ؛ به‌زۆرێک له چه‌مکه‌کانی تره‌وه گرێ دراوه چونکه سروشتی ئه‌خلاقی و یاسایی و سیاسی ده‌گرێته‌وه ، هه‌ر بۆیه کۆمه‌ڵگه‌لێک بۆچون و ته‌وه‌ری جیاوازتر له‌خۆده‌گرێت و ده‌هێنێته سه‌ر خوانی گفتوگۆ و ئه‌وه‌ش باسێکی دورو درێژتر له‌خۆده‌گرێت .تێبینی : بۆ ئاماده‌کردنی ئه‌م بابه‌ته سود وه‌رگیراوه له :
1- الدولة / ذ محمد الشبة .
2- الاحزاب السیاسیة في العالم الثالث / د. اسامة الغزالي
3- ویکیبیدیا الموسوعة الحرة .
4- المعجم الشامل لمصطلحات الفلسفة،د.عبد المنعم الحفني، مكتبة مدبولي، الطبعة الثالثة،2000