
له‌كوردستان،بازاری هه‌ڵبژاردن گه‌رمه‌و له‌هه‌نده‌رانیش بێده‌نگی!
له‌كوردستان،بازاری هه‌ڵبژاردن گه‌رمه‌و
له‌هه‌نده‌رانیش بێده‌نگی!
سامان عه‌لا : سویدئهمجارهیان بهدهرلهساڵانی رابردووكوردانی هه‌نده‌ران بێبه‌ش كران له‌پرۆسه‌ی ده‌نگدان، ئه‌م بێبه‌شكردنه،بێده‌نگیه‌كی زۆری لهنَێوجالیهی كوردی له‌هه‌نده‌ران دروست كردووه،بێدهنگیهك كه‌تاكی كوردی لێره فرێدایه ده‌ره‌وه‌ی نیشتمان وكوردستا نی بو نه‌وه، ئه‌م بهراوێزخستنهی كوردانی هه‌نده‌ران لهههڵبزاردنی ئه‌م جاره‌ی به‌رله‌مانی كوردستاندا،خه‌ڵكی توشی شوك ونیگهرانیهكی زۆركرد، نیگهرانیهك كه ناكرێ بهئاسا نی گوزارشتی لێ بكرێ،…
ئه‌و به‌هانه‌یه‌ی كه كوردی هه‌نده‌رانی فرێ دایهدهرهوهی بازنه‌ی هه‌ڵبژاردن به‌راستی هیج مانه‌یه‌كی نه‌بوو،سه‌دان هه‌زار كوردی هه‌نده‌ران و وڵاتانی ده‌ره‌وه بهجاوێكی پڕله ئومێده‌وه ده‌یانڕوانیه هه‌ڵبژاردنی ئه‌مجاره،به‌ڵام بێ بهشبونیان بویه هۆكاری بێ دهنگیوبێ هیواییان له‌ئاینده‌ی ههڵبژاردنهكانوئایندهی بهدیموكراسیبونی راسته‌قینه‌ی كوردستان،كه‌س تا ئێستا به‌باشی لێره نازانیت بۆفریدرایه ده‌ره‌وه‌ی پرۆسه‌ی ده‌نگدانه‌وه!پرسیاری سه‌ره‌كیش لێره ئه‌وه‌یه‌ئایا سبه‌ی بۆ په‌رله‌مانی عێراقیش،ده‌سه‌ڵاتی كوردی پێویستی به‌ده‌نگی كوردانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان نابێت،؟گه‌ر هۆكارێكی ته‌كنیكی یاخود هه‌ر شتێََكی دیكهبوبێتههۆكاری بێبه‌شكردنی كوردانی هه‌نده‌ران،ئایا له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عێراقیشدا هه‌روا ده‌بێت؟ یاخود له‌وه‌یاندا،بهكۆلێك مننهتوپیاههڵدانوبهرزكردنهوهی كێرفی كوردایه‌تی،دههۆلهكهدهكوترێتهوه؟
ده‌سه‌ڵاتی كوردی جگه له‌وه‌ی غه‌درێكی گه‌وره‌یان له‌كوردانی هه‌نده‌ران كرد،رۆحیه‌تی كوردایهتیوئینتمابونی تاكی كوردیان بهخاكونیشتمانهوه له هه‌نده‌ران لاواز كرد،ده‌سه‌ڵاتی كوردی له‌بری ئه‌وه‌ی سود له‌ئه‌زمونی ههندهرانوئهجێندهی كوردی وه‌رگرێت له هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستاندا،په‌راویزیان ده‌خات،ده‌سه‌لاتی كوردی له‌بری ئه‌وه‌ی نه‌هێلیت كوردی په‌رته‌وازه‌ی وڵاتان،نه‌بنه ئاردی نێو درك‌و ون ببن،خۆی رێگا خۆشده‌كات بۆفهرامۆشبونولهبیرچونهوهی خۆیان!
ئه‌مه یه‌كیكه له‌هه‌ره گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی كوردی ،كه‌دیسان له‌م قۆناغه‌ی ژیانی سیاسی خۆی دا كردی،چونكه بنیادنانی ده‌سه‌ڵاتێكی دێموكراتیودور له‌سیستمێكی تۆتالیتاری له‌كوردستان،بێگومان هه‌ڵگری به‌شێكی گرنگی له ئه‌ستۆی كوردانی ده‌ره‌وه‌ی كوردستان ده‌بێت،سبهییوپاشهرۆژیش،ههركهسولایهنیك بچێته‌سه‌ر ته‌ختی ده‌سه‌ڵات،هه‌رده‌بێت منه‌تباری كوردانی ههندهرانووڵاتانی دنیابێت،