نه‌ریتی نان بڕین و تۆرانی گه‌نج له‌نیشتمان ….شوان سدیق
ماف خواردن و نان بڕین و هه‌ره‌شه‌كردن له‌وه‌ی كه ده‌یبڕین یان بریویانه پێڕه‌وكردنی هه‌ریه‌كه له‌م چه‌مك و قسه و كردارانه یه‌ك مانای هه‌یه و گوزارشتێكی بهرجهستكراوی تاڵ نیشانده‌دات، له‌ژیانی رۆژانه‌ی میلله‌تێك كه ده‌یان ساڵ به‌ده‌ستی چه‌ند كاره‌كته‌رێكی بێ مهسولییهتهوه، له‌ده‌سه‌ڵاتدا چه‌وسێنراونه‌ته‌وه یان بێبه‌شكراون لهبههاو ره‌ها جوانه‌كانی ژینی سه‌رده‌م، ئه‌وه‌ی كه رۆژانه گوێبیستی ده‌بین كه‌نان برین كه‌سانێكی حیزبی لێژنه‌ی له‌سه‌ر گیراوه یاخود هه‌ره‌مه‌كی و بێئاگاییانه خه‌ڵك ده‌رده‌كرێت، بليَين ئه‌م دیارده تازه نییه كه ئێستا باس ده‌كرێت له‌م به‌ره‌به‌ره‌ی هه‌ڵبژاردن و به‌حساب نوێبوونه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات كه ئه‌مه‌ش جێ باوه‌ر نییه‌و گریمانه لێی دژاوه، بێگومان مێژوییه‌كی چڕاوچری له‌نێو كۆمه‌ڵگه‌و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی هه‌ردوو حیزبی ناسیۆنالیستی كوردی هه‌یه، له‌گشت كایه سیاسی و ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ده‌مێكه هه‌ستمان به‌وه كردووه، كه نان بڕیین ئێستای نییه، به‌ڵكو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قۆناغه‌كانی رابردووی ژیانی كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان.
نان بڕین و ئاگاداركردنه‌وه‌ی له‌وه‌ی كه ئه‌گه‌ر یان ئاگاداربه له‌هێڵی خۆت و له‌و چوارچێوه‌یه‌ی بۆت دیاریكراوه لانه‌ده‌ی، ئه‌مه فه‌لسه‌فه‌یه‌كی پێرهوكراوی هه‌ردوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتداربووه، كه ئه‌وه‌ی ئاره‌زوویان لێ بووه، هه‌ر كه‌سێك جیاواز هه‌نگاوی نابێت و ئه‌وان به‌دڵیان نه‌بووبێت، نان بڕیان كردووه، جا كه‌سی نان بڕ و ماف خوراو چ مله‌و هه‌ورازێك سه‌خته بیگرێته‌به‌ر!!
مێژوو 17 ساڵ به‌رێوه‌بردن، لهدهسهڵاتدارییهتی ئه‌م دووحیزبه ده‌رئه‌نجام و به‌رهه‌م و ئینتاجهكهیان بۆخه‌ڵكی به‌ش مه‌ینه‌ت و ره‌وش روتی كوردستان، جیاكردنه‌وه‌ی چینی مرۆڤه‌كان و هێنانه‌كایه‌ی به‌سه‌رمایه بوونی خۆیان و به‌فیرۆدانی سامانی نیشتمان بوو.
بوونی حكومڕانییه‌كی له‌و شێوه‌یه ده‌كرێت بلێن ئه‌مه ئاماژه‌یه‌كه به‌وه‌ی كه له‌م وڵاته و نیشتمانه‌دا مافی هاوڵاتی بوون پێشێلكراوه‌و سه‌د پله له‌خوار به‌رپرس و كار به‌ده‌ست و سهرمادارێكهوهیه. ئه‌گه‌ر تێروانینێكمان هه‌بێت، بۆ ژیانی رۆژانه هه‌ر له‌خۆمانه‌وه بگره، تا ئه‌و جێگایه‌ی كه تاكه‌كان ناچاركراون له‌ئه‌نجامی ژیانێكی ناداد په‌روه‌ریدا هه‌موو شتێك قبووڵكهن. دونیایه‌ك گلله‌ی و گازانده‌یان به‌رانبه‌ر كاره‌كه‌یان هه‌یه كێ و چی ده‌زگاو دامه‌زراوه‌یه‌كی حكومی یان ماڵی هه‌یه هانای بۆ به‌رن ئه‌مه راستییه‌كه‌و نا‌بێـت نكۆڵی لێ بكه‌ین، هه‌ر له كرێكارانی كۆمپانیا بیانییه‌كانی بیناسازی و رێگا‌و بان و تا ئه‌وانه‌ی كهشۆستهو شه‌قامه پیسكراوهكان به‌ئۆتۆمبێلی به‌رپرسان و سه‌رمایه‌داره‌كانه‌وه بگه‌ره. به‌ته‌نها ئه‌مانه‌ش وانین به‌ڵكو پێشمه‌رگه‌ش به‌هه‌مان شێوه بۆ ده‌بێت ئه‌وان له‌بیر بكه‌ین كه موچه‌یه‌كی 45 رۆژی له‌مانگێكدا وه‌رده‌گرن و 15 رۆژ ده‌وام و دونیایه‌ك پرته‌و بۆڵه ئه‌مانه هه‌مووی نان برٍینه به‌ڵام ئێمه هه‌ستی پێناكه‌ین، نان برین خۆ شاخی ده‌رنه‌كردووه، تۆ كاتێك مووچه‌كه‌ت دواكه‌وت و له‌رووی سۆسیۆلۆژییه‌وه گاڵته به‌عه‌قڵ و ژیان و ئایدندهت كرا له‌رێگای كه‌سانێكی كاڵ فام و نه‌خۆش نابه‌رپرسه‌وه ئیدی خۆی له‌خۆیدا ئه‌مه نان برین و ژین فه‌وتانه نییه؟.
به‌هه‌زاره‌ها گه‌نج و لاوی ئه‌م نیشتمانه سه‌ری خۆیان هه‌ڵگرت له‌ئه‌نجامی دروستبوونی ئه‌و نادادپه‌روه‌رییه‌ی كه هه‌یه، جگه له‌وه‌ی به‌شێكیان گه‌یشتن و ئهوبهشهكهی ترییان بوون بهخۆرانی ماسی ده‌ریاو ده‌ریاچه‌كانی وڵاتان، ئه‌مه ده‌رئه‌نجامی ئه‌و سیستمه پاشاگه‌ردانییه كه‌خه‌ڵك و تاكه‌كانی لێی هه‌ڵدێن، هه‌روه‌ها ئه‌م نان بڕین و تۆراندنه‌ی مرۆڤ له ژینه‌ی راسته‌قینه‌كه‌ی له ئه‌نجامی دروستیوونی ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌رماداری و ناسیۆنالیستی و بۆرجوازیدا به‌ته‌نها نه‌هاتووه‌ته به‌رهه‌م، به‌ڵكو ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆ خوودی ئه‌و كولتووره تۆز هه‌ڵگره‌ی هه‌زاران ساڵ پێش ئێستا كه كۆمه‌ڵگه عرووبهكان پێڕهویانكردووه و گواستراوه‌ته‌وه، بۆ ئێمه‌و تاكی كۆپیكراوهی دیكتاتۆر و بهشهخۆری ئینسانی لێ به‌رهه‌م هاتووه وه‌ك ئه‌وه‌ی رۆژانه ده‌یبینین.
بێشك نان برین و تۆران لهژینهی راسته‌قینه ره‌هاكه‌ی مرۆڤ له‌م وڵاته‌ی ئێمه به‌ته‌نها كه‌سی كاركه‌ر و ئیشكه‌ری نه‌گرتۆته‌وه، به‌ڵكو ژنێكیش له‌ده‌رئه‌نجامی ئه‌و پره‌نسیپه كۆنهپارێزهی كۆمه‌ڵگه بێدهنگراوه ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر بچووكتریت خواستی حه‌یاتی رۆژانه‌ی خۆی له‌گه‌ڵ مێرده بێفه‌ڕه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌سته بكات، بێ یه‌ك و دوو به‌بێ لێك گه‌یشتن و راقبووڵ كردنێك ته‌ڵاق ده‌خاته مشتی و به‌مه‌ش ژنه‌ی به‌د به‌خت ناچار نان بڕدهبێت، یان ئه‌گه‌ر ته‌ڵاقیش نه‌درێت له‌مافه سه‌ره‌كییه‌كانی خۆی بێبه‌ش ده‌كرێت، چونكه ئه‌و له‌وڵات و لهنیشتمانێكی دایكدا هاتۆته دونیا هیچ ماف و ئیمتیازاتێكی نییه و ده‌بێت له‌رێگای پیاوه‌كه‌یه‌وه هه‌مووشتێكی بۆبكرێت كه سه‌ره‌تا به‌ناوی ده‌كرێت.
كه‌واته ئه‌وه‌ی ئێستا باسی لێوه ده‌كرێت و رۆژانه لێی ده‌درێته‌وه كه‌سانێك سه‌ربه‌و كیان و باڵ و ئایدۆلۆژیایه‌كن له‌لایه‌ن حیزبی ده‌سه‌ڵاته‌وه نان بردهكرێن، ئه‌مه دیارده‌یه‌كی تازهنییه به‌ڵكو مێژوویه‌كی چڕاوچری ئهمهوو ئه‌و نه‌بوونی نادادپه‌روه‌رییه‌ی كه‌ئێستا ره‌نگی داوه‌ته‌وه گوزارشت له‌وه‌ده‌كات ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتی و پارتی له‌ماوه‌ی دهسهڵاتدارییهتیان بوون به‌هۆی برینی نانی به‌شێكی زۆر لههاونیشتمانیانی ئێمه و تۆرانی سه‌دان گه‌نجی نیشتمان بۆیه پێویسته له‌لایه‌ن خودی تاكه‌كانه‌وه هۆشیارییه‌كی باڵامان هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و سیناریۆ ره‌ش و تاریك و محافیزكارییانهی ده‌سه‌ڵاتی ناسیۆنالیستی به‌رووكه‌ش دیموكراسی و دووباره نه‌بنه‌وه و به‌قسه‌ی سوواو بریقه‌دار قه‌ناعه‌تمان پێبكه‌ن و كه‌چی هیچ لهئهفكار و ئه‌جێندایاندا نه‌بێت".
تێبینی: ئه‌م وتاره له‌رۆژنامه‌ی هاوڵاتی ژماره(534) بڵاو كراهوهتهوه….
shwansdiq@yahoo.com