دیمانه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئوسترالیا
ڕاگه‌یاندنی ڕوژنامه‌وانی ژماره 5
که‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنێکی شه‌فاف له کوردستاندا 2009- ئۆسترالیا
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆسترالیا:
The Hon Stephen Smith MP, Minister for Foreign Affairs
به باڵوێزیخانهمان له به‌غداد ڕاگه‌یاندوه له بیری ناردنی چاودیر بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستان دا بێتله پاش هه‌وڵ و تێکۆشانه‌کانی که‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنێکی شه‌فاف له کوردستاندا 2009- ئۆسترالیا له پێناو ئامانجه ڕاگه‌یندراوه‌کانی به گشتی و ناردنی چاودێری نێوده‌وڵه‌تی و سه‌ربه‌خۆ بۆ کۆردستان به تایبه‌ت، ڕۆژی 18.6.2009 له نامه‌یه‌ک له لایه‌ن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئؤستالیاوه پێیان ڕاگه‌یاندین که ئۆسترالیا له بیری ناردنی چاودێره بۆ هه‌ڵبژاردنه‌کانی کوردستان.
به‌ڕێز Stephen Smith وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئۆسترالیا له به‌شێک له‌م نامه‌دا نووسیویه‌تی: " ده‌وڵه‌تی ئۆسترالیا به هۆی ئه‌و ڕاپۆرتانه‌وه نیگه‌ران بوه که باسی گه‌نده‌ڵی و ژێرپێ خستنی مافی مرۆڤ له حکوومه‌تی کوردستان ده‌کات "، ئه‌و ڕاپۆرتانه‌ی که به‌ڕێز Stephen Smithباسی ده‌کات، به‌شێکن له‌و فایله دؤکیۆمنتیا نه‌ی که نوێنه‌رانی که‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنێکی شه‌فاف له کوردستاندا 2009- ئۆسترالیا له دیداره‌کانی له‌گه‌ل ئه‌ندامانی پارله‌مانی ئؤسترالیا وه‌ک پشت به‌ستی قسه‌کانیان پێشکه‌شیانی کردوه.
به‌ڕێز Stephen Smith گه درێژه‌ی نامه‌که‌یدا ده‌ڵێت: " ئؤسترالیا له ساڵی 20009-2008دا 1.6 ملێۆن دۆلاری ته‌رخان کردوه بۆ به هێزکردنی شه‌فافیه‌ت و ووڵامدانه‌وه له ناو حکوومه‌تی عێراق و بێرۆکراسی و هه‌روه‌ها حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان. وه‌ک به‌شێک له‌م به‌رنامه‌یه‌ی ئۆسترالیا، 3 ده‌وره یان کۆرس سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی مافی مرۆڤ و به‌ڕێوه‌بردنی دارایی بۆ ئه‌ندامانی به‌رزی حکوومه‌تیی له ناو ئه‌وانه‌ش دا ئه‌ندامانی به‌رزی حکوومه‌تی کوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت".
له به‌شێکی تری ئه‌م نامه‌دا به‌ڕێز Stephen Smith ئاماژه به‌وه ده‌کات که له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵدا چاودێرێکیان بۆ چاودێری هه‌ڵبژاردنه‌کانی شاره‌وانی یه‌کانی عێراق دابین کردبوو و ئێسته‌ش خه‌ریکی لێکۆڵینه‌وه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی چاو‌دێر بنێرن بۆ چاودێری کردنی هه‌ڵبژاردنه‌کانی کۆردستان.
له کۆتاییدا به‌ڕێز Stephen Smith سپاسی خؤی ده‌ربڕیوه که ئه‌م مه‌سه‌له‌یه خراوه‌ته به‌رچاوی.
19.6.2009که‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنێکی شه‌فاف له کوردستاندا 2009- ئۆسترالیا
په‌یوه‌ندی: 412022440- 61+ 421170966- 61+ etm.aust2009@gmail.com