Skip to Content

Wednesday, September 18th, 2024
له‌و دیو دیواره‌وه‌  ……له‌تیف ئۆمه‌ر

له‌و دیو دیواره‌وه‌ ……له‌تیف ئۆمه‌ر

Closed
by June 21, 2009 گشتی

      له‌و دیو دیواره‌وه‌ 

  له‌نێوانی ئه‌ مدیو و  ئه‌ ودیوا چۆن سێکس ئه‌ بینین؟
ئه‌گه‌ر ئه‌قڵ بریتیه‌ له‌ کۆکردنه‌وه‌ی ته‌رکیز له‌ که‌لتوور
سه‌قافه‌،فکر.فه‌لسه‌فه‌ ئه‌وه‌  له‌و باره‌یه‌وه‌ چی بڵێین؟

له‌ناو کۆمه‌لگاکانی ئێمه‌ومانان به‌ جۆرێک راده‌ی  بیرکردنه‌وه‌ که‌ وتۆته‌ناوکۆمه‌ڵه‌وه‌ له‌بری ئه‌وه‌ی که‌ هه‌وڵی هۆشیاربونه‌وه‌ی تیا به‌دی بکه‌ین وهه‌ست به‌ ئاگابونه‌وه‌ بکه‌ین به‌ پێچه‌ونه‌وه‌ چه‌واشه‌کردنو  باری ئاڵۆزی ده‌رونی  مرۆڤه‌کان  زۆر  قووڵ ئه‌کرێته‌وه‌ ،به‌تایبه‌ت که‌  جۆن گه‌نجه‌کانمان گیرۆده‌ی نه‌بوونی یسه‌ربه‌ خۆی بوون، نه‌ک  له‌ڕووی بیرکرنه‌وه‌ی  فکریبه‌لکو له‌رۆئ نه‌بونی ئازادی ته‌نانه‌ت با جه‌سه‌تی خۆشی  ،له‌وانیش تایبه‌تر  ئه‌وه‌ با  ژنان و کچانمان له‌ولاوه‌ بوه‌ستن  که‌  ته‌واو  خراونه‌ته‌ بازنه‌ی گشت سالارییه‌کان هه‌ر له‌خودی خێزانو نێر سالاریو  ته‌وژمی ئاینو مه‌زهه‌ب سالاری.
 بۆمان هه‌یه‌ که‌سێکمان  خۆشبوێت  به‌ هه‌لبژاردنی  ڕۆح زاڵمێک نه‌ك به‌ ویستی  نیازو رازی  خۆمان،هه‌روه‌ك  چۆن پێمان ئه‌ڵێن ئه‌توانی  سێکس بکه‌یت به‌ڵام  سیکسی ئێرۆتیک نا  به‌ڵكوو   ته‌نها  سوواربوونو دابه‌زین چونکه‌ له‌وه‌ زیاتر حه‌رامه‌و گوناهه‌.
 ئه‌مه‌ش زیاتر  خوا له‌ێیان ڕازی بێت ته‌نها له‌ دوای دروستکردنی  هاوسه‌ری واته‌ لێره‌  تێمان ئه‌گه‌یه‌نن که‌ ئێمه‌  ئه‌بینه‌  هاوسه‌ری گانو به‌س دوورله‌ دنییای یه‌ک ناسینی مرۆڤ و مرۆڤایه‌تی هه‌ر ئه‌مه‌شه‌ له‌بری  وه‌رگرتنی له‌زه‌ت یا  خۆش به‌خشی   توشی ته‌واوی بێزاری ئه‌بیت له‌سێکسو هه‌م له‌  جه‌سه‌تی خۆت یا فێری ئه‌وه‌مان ئه‌که‌ن که‌ جۆن ژنه‌  کاڵایه‌ک  بکڕین  بۆ  ئه‌وه‌ی سێکسه‌ حه‌ڵاڵکه‌ی له‌گه‌ڵ بکه‌ین که‌ باسم کردله‌سه‌ره‌تاوه‌ نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی که‌ تێبگه‌ین که‌ سێکسو کرداری سێکس  پێویستی به‌وه‌ نیه‌ که‌ ته‌نها له‌ رووی به‌ جووت بوون خۆی بناسی  ،به‌ڵكوو  سێکس جگه‌ له‌وه‌ی نییازێکی ڕۆحه‌  له‌ نێو ئه‌و نییازانه‌وه‌ جه‌ندین حه‌ز هه‌یه‌  که‌ نیازی سێکس  جوان ئه‌کات  شیرین ئه‌کات  خۆش ئه‌کات وه‌کووکردنه‌وه‌ی  ده‌روازه‌ی مرۆڤایه‌تی  تا خۆی  تییا بنسێ و نزیک بێته‌وه‌له‌ خودی مانای مرۆڤ له‌ داواکانی نییازه‌کانی به‌شه‌ریه‌ت که‌ سێکس به‌ جوانترین غه‌ریزه‌ خۆی ئه‌ناسێنی که‌ ئه‌م غه‌ریزه‌یه‌ تێکه‌ڵه‌ له‌مانای مۆزیک،ره‌نگه‌کان، ده‌نگ که‌ به‌شێکی گه‌وره‌ له‌ ئه‌حساس به‌خۆشی له‌ش له‌ بوونی سێکسا ئه‌به‌خشی،به‌ دوای هه‌موو ئه‌وانه‌وه‌ ئه‌گه‌ینه‌ ئه‌وه‌ی چۆن به‌یه‌ك گه‌یشتن دروست ئه‌بێت هه‌ر له‌وێوه‌ چۆن ڕۆح ئاشنا ئه‌که‌یت  به‌ مانای ئنسانیه‌ت وه‌ چۆن له‌زه‌تی رۆحی له‌ گیان وه‌ر ئه‌گریت  یا له‌زه‌ت چۆن ئه‌به‌خشی که‌واته‌ ئه‌گه‌ر سێکس وه‌ك خواردن پێویست بێت بۆ مرۆڤ ئه‌بێت ئه‌وه‌نده‌ سه‌ربه‌خۆبین کاتێك برسی ئه‌بین ئه‌گه‌ر خۆراکمان وه‌ ده‌ست که‌وت  نابێتپ پشتی  لێبکه‌ین ئه‌گه‌ر له‌حه‌زه‌وه‌ بۆت لووا نه‌ک خۆت بخه‌یته‌ به‌ر شه‌پۆلی
شه‌رمو ترس چونکه‌ ئه‌و کاته‌ ڕۆح برسی ئه‌بێت له‌نیازی سێکس، لێره‌به‌ تایبه‌ت لاوان د وچاری ڕێگایترئه‌بن بۆ پڕ کردنه‌وه‌ی ئه‌و حاڵه‌ته‌ ،له‌به‌ر نه‌بوونی ئازدیه‌ك له‌ ده‌ربڕینی ویستو ئاره‌زوه‌کان به‌شێوه‌یه‌کی زانستی .لێره‌ش جارێکی تر په‌نا ئه‌به‌نه‌ به‌ر شوێنی
نهێنی بۆ ئه‌وه‌ی که‌ بتوانایت له‌ ڕێگای ده‌ست په‌ره‌وه‌ بۆ ئه‌و کاته‌ی پێویستێتی گوزه‌رێکی خۆش بۆ خۆی له‌که‌شێکی خۆشا درووست بکات و خۆی تیا ئارام کا له‌ ریگای ده‌ستییه‌وه‌ بێت یا هه‌ر شتێکی تر که‌ بتوانێ به‌ خۆشی بگه‌یه‌نێت چی له‌ خه‌یاڵێکابێت که‌ خۆی بۆ خۆی ئه‌ ڕه‌خسێنێ ئه‌م حاله‌تانه‌ش زیاتر  هۆکاره‌کانی ئه‌گه‌ڕێته‌وه‌ بۆچه‌ند هۆکارێك وه‌کوو چاودێری کردن له‌ ڕێگای تێگه‌یاندنی  مرۆڤ  با قێزه‌وێنکردنی سێکسی ئێرۆتیک به‌ هه‌ڕه‌شه‌کردنی سێکسی ناشه‌رعی که‌ له‌ راستیا ئه‌وانه‌ خۆیان ناشه‌رعینهۆکارێکی تر که‌ پێویسته‌له‌باسێکی ترا به‌ قوڵی باسی لێ بکه‌ین  وه‌ك ئابووری و  خه‌رجی لای  تاکی کۆمه‌ڵ نه‌بوونی فێربوون له‌سه‌ر تێگه‌شتنی زانیارییه‌کانی سێکس باشێوه‌ زاستیه‌که‌ی به‌تایبه‌ت لای ئه‌و  رێکخراوانه‌ی که‌ کاری  کۆمه‌ڵ ناسی ئه‌که‌ن له‌ سه‌روو هه‌موانه‌وه‌ فێربوون له‌ ڕێگای په‌روه‌رده‌وه‌ به‌ پێی قۆناغه‌کانی خوێندن دواکه‌وتن له‌سه‌ر  هه‌ر یه‌کێك له‌و خاڵانه‌ بامانای  لاواز بوون له‌ مانای مرۆڤایه‌تی لاواز بوون له‌ هه‌ستو نه‌ست که‌مبونه‌وه‌ی هه‌ستی سۆزله‌جوانی خۆشه‌ویستی له‌مانای ڕۆحو مرۆڤایه‌تی که‌واته‌  بۆ پاراستن و  تیگه‌شتن له‌  سێکش  ده‌بێت  هه‌میشه‌ هه‌وڵ به‌ین که‌ روو به‌ڕووی ئه و هه‌ڕه‌شانه‌بین که‌ ڕوو به‌ ڕووی  سێکس ئه‌بنه‌وه‌ به‌    شێوه‌یه‌کی دڕندانه‌و ترسناك له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو له‌زه‌ته‌کانی مرۆڤ به‌کاری دڕندانه‌ چوونکه‌ بمانه‌وێو نه‌مانه‌وێ سێکسیزم به‌رنامه‌ی  خۆراکی رۆحه‌ له‌ ژیانا.

    له‌تیف ئۆمه‌ر
هۆڵندا  27  ،10  2008

Previous
Next
This site is registered on wpml.org as a development site.