![میلشیا شیعه‌كان به سمخی ئێرانی هۆمۆكانی عێراق ته‌مبێ ده‌كه‌ن … میلشیا شیعه‌كان به سمخی ئێرانی هۆمۆكانی عێراق ته‌مبێ ده‌كه‌ن …](https://dengekan.ca/wp-content/uploads/gcMigration/rezgarKocher2_701319532.jpg)
میلشیا شیعه‌كان به سمخی ئێرانی هۆمۆكانی عێراق ته‌مبێ ده‌كه‌ن …
میلشیا شیعه‌كان به سمخی ئێرانی هۆمۆكانی عێراق ته‌مبێ ده‌كه‌ن …
ئاماده‌كردنی رزگاركۆچه‌ر
به هۆی ئالۆزی بارودۆخی سیاسی له عێراق و بوونی كۆمه‌ڵێك ره‌وتی ئیسلامی مه‌زه‌بی له زۆربه‌ی زۆری ناوچه‌كانی عێراق رۆژ له دوای رۆژ كێشه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان روو له ته‌شه‌نه ده‌كات , دیارده‌ی هاوجنس بازی ئێستا له نێو گه‌نجانی به غداو خواری عێراق به شێوه‌یه‌كی ئێ‌كجار زۆر ته‌شه‌نه‌ی كردووه و بلاو بۆته‌وه , بۆیه له‌م دوایه له ناوچه‌ی سه‌در زۆر له‌م گه‌نجانه‌ی ئه‌م كاره ده‌كه‌ن كه‌وتنه به‌ر ههلمَهتی میلشیا چه‌كداره‌كان و زۆر له‌م گه‌نجانه‌ش به‌شێوه‌یه‌كی درندانه كوژران , چالاك ڤانێكی مافه‌كانی مرۆڤ له عێراق له راپۆرتێكی بۆ عربیه نێت ؛ ده‌ڵێت له ماوه‌ی رابردوو ته‌رمی 7 گه‌نج له نزیك نه‌خۆشخانه‌یه‌ك له شاری سه‌در له به‌غدا فرێدرابوو وێرای بوونی ئازاری جه‌سته‌ی به لاشه‌ی ته‌رمه‌كان زۆر له ته‌رمه‌كانیش كۆمیان داخرابوو , ئینجا ئه‌م چالاك ڤانه‌ی مافه‌كانی مرۆڤ كه خۆی به یه‌نار محه‌مه‌د ده‌ناسێنێت ده‌ڵێت ئێستا میلشیا چه‌كداره‌كان له عێراق به تایبه‌تی میلشیا شیعه‌كان جۆرێكی تری ئازاردانی مرۆڤ فێربوونه ئه‌م جۆره ئازاردانهش بریتیه له قه‌پات كردنی كۆمی واتا پشته‌وه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئه‌م كاره ده‌كه‌ن پاشان وایان لێده‌كه‌ن به هۆی خواردنه‌وه‌ی ماده‌یه‌ك توشی ئیسهالی بن تا نه‌توانن پاشماوه‌كانیان به هیچ شێوه‌یه‌ك فرێده‌ن , هه‌ر له هه‌مان راپۆرت هاتووه كه كۆمه‌ڵێكی چه‌كداری له ناوچه‌ی سه‌در له به‌غدا خۆیان به‌ناوی اهل الحق ناسانده‌وه له‌م ماوه‌یه لێستێكیان له‌م گه‌ركه هه‌ژار نشینه‌ی به‌غدا بڵاو كردۆته‌وه و تێیدا ئاماژه‌یان به‌ناوی كۆمه‌ڵێك گه‌نجی ئه‌م گه‌ركه كردووه داوایان لێكردوون واز له‌م كاره‌یان بینن ئه‌گه‌ر نا داركاری ده‌كرێن هه‌ر له راپۆرتكه ده‌ڵێت ئه‌م گروپه له‌ماوی رابردوو به به‌كار هێنانی سمخی ئێرانی كۆمی زۆر له‌م گه‌نجانه‌ی قه‌پات كردووه ته‌نات ههندێكشیانی به شێوه‌یه‌كی زۆر درندانه كوشتووه پاشانیش به شێوه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی ته‌واوی كۆم داخستن و كوشتنی ئه‌و گه‌نجانه‌یان له رێگای بلوتۆزی مۆبایله‌كان له ناوچه جیاجیكانی عێراق بڵاو كردۆته‌وه , هه‌ندێ له سه‌رچاوه نارسمیهكان مه‌زنده ده‌كه‌ن له سه‌دا ده‌ی گه‌نجانی عێراق ئێستا كاری هاوجنسی بكه‌ن و هۆكاره‌كه‌شی بۆ زۆر بوونی ره‌وته ئیسلامیه‌كان ده‌گه‌رێننه‌وه و هه‌ندێك له ئه‌وان پێیان وایه زۆر له‌م ناوچانه‌ی كه ئه‌م دیارده كۆمه‌ڵایه‌تیه تێدا ده‌بینرێت شه‌قام و بازاره‌كانیان خالی بووه له ئافره‌تان ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكارێك بۆ هاوجنسهكان تا په‌نا ببنه به‌ر یه‌كتر , هادی حسین دراجی ماف په‌روه‌ر پێ وایه بێجگه له بوونی كۆمه‌ڵێك گرفته كۆمه‌ڵایه‌تی له ناوچه هه‌ژاره‌كان زۆر جار میلشیاكانیش رۆڵی لادانی ئه‌و گه‌نجانه ده‌بیینن ئه‌و ماف په‌روه‌ر ده‌ڵێت هه‌ندێ له‌م گه‌نجانه‌ی كه ئه‌م كاره ده‌كه‌ن خۆیان ئه‌ندامی میلشیا چهكدارانن به زۆری زۆر داریش ئه‌و گه‌نج وههرزهكارنه مل كه‌چ ده‌كه‌ن تا مل بۆ داخوازیه‌كانیان دابنێن ئینجا ده‌ڵێت زۆر له ئه‌وان له نێو حوسێنهیهكان ئه‌م كاریان كردووه پاشان ده‌ڵێت ئێستا به ندیخانهكانی عێراق ئه‌گه‌ر پربوبێت له تیرۆرستان ئه‌وا به‌شێكیشی پر بووه له‌و مرۆڤانه‌ی كه هاوجنسن له پاشا ده‌ڵێت هه‌ر گه‌نجان ئه‌م كاره ناكه‌ن به‌ڵكوو زۆر له پیاوه به‌ته‌مه‌نه‌كانیش له به‌غدا و ناوچه‌كانی تر په‌نا ده‌به‌ن بۆ ئه‌م ره‌فتاره دزێوه له كۆتایش هادی ده‌ڵێت له به‌ندیخانه‌كان دۆسییه‌ی زۆر پیاوی به‌ته‌مه‌نم لا بووه كه پێمی گوتووه له منداڵیه‌وه ئه‌م كاره ده‌كه‌م , قسهكهرێك به‌ناوی حه‌سه‌ن له رێكخراوی هاوجنسانی عێراق كه ئێستا په‌نای بۆ بریتانیا بردووه ده‌ڵێت له ترسی كوشتنم رام كردووه ئێمه رێكخراوێكی قهدهغهكراوین له عێراق به ده‌ست خۆشمان نیه په‌نا ده‌به‌ینه ئه‌م كاره چونكه له مندلیهوه را هاتووین له‌سه‌ری دوایش ده‌ڵێت بۆیه له عێراق رام كردووه چونكه چه‌ند جارێك میلشیا چه‌كداره‌كان هه‌ره‌شه‌یان لێكردووم له پاشا ده‌ڵێت له ماوه‌ی رابردوو نزیكه‌ی 63 له‌وانه‌ی هاوجنسی ده‌كه‌ن له ناوچه جیاجیكانی به‌غدا به سمخی ئێرانی كۆمیان داخرا زۆر له ئه‌وان گیانیان له ده‌ست دا هه‌ندێكیشیان پاش نه‌شته‌رگه‌ری بۆیان له عێراق رایان كرد و ئێستا له رێگای رێكخراوه‌كه‌ی ئێمه داوای مافی په‌نابه‌ری ده‌كه‌ن , ئینجا ده‌رباره‌ی رێكخراوه‌كه‌یان ده‌ڵێت هه‌ر ته‌نها عێراق دیارده‌ی نێر بازی یان هاوجنسی تێدا نیه به‌ڵكوو ئه‌م دیارده‌یه له زۆربه‌ی وڵاتان هه‌یه پاشان ده‌ڵێت ریكَخراوهكهی ئێَمه له عیرَاق رێكخراوێكی قه‌ده‌غه كراوه چونكه داكۆكی له‌م دیارده‌ییه ده‌كه‌ین به‌ڵام له بریتانیا و سوید رێگامان پێدراوه به ئاشكرا چالاكیه‌كانمان بكه‌ین وه هه‌میشه‌ش داكۆكی له‌و عێراقیانه ده‌كه‌ین كه كاری هاوجنسیان كردووه و له ترسی كوشتن په‌نایان بۆ وڵاتێكی تر بردووه , حه‌سه‌ن ژماره‌ی ئه‌ندامانی رێكخراوهكهشان بۆ ژماره‌یه‌كی زۆر ده‌بات و ده‌ڵێت وه‌ك ده‌زانین له نێو هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك له دونیا نزیكه‌ی سه‌دا ده‌ی كاری هاوجنسی ده‌كه‌ن بۆیه ناتوانین ژماره‌یه‌كی راست ودروست ده‌رباره‌ی ئه‌ندامانمان بده‌ین به‌ڵام دڵنیاین كه ژماره‌یه‌كی زۆری مرۆڤ له عێراق كاری هاوجنسی ده‌كه‌ن , پاشان ئه‌و كوره ده‌ڵێت ئێستا دیارده‌ی هاووجنس بازی له زۆربه‌ی زۆری ناوچه ههژدار نشینه‌كانی عێراق به شێوه‌یه‌كی په‌رت و بڵاو هه‌ستی پێوه ده‌كرێت و بڵاو ده‌بێته‌وه حه‌سه‌ن پێی وایه ئه‌گه‌ر میلشیا چه‌كداره‌كان ئێستا هۆكارێك بن بۆ ترساندن و تۆقاندنی ئه‌و گه‌نجانه ئه‌وا هه‌ر ئه‌و میلشیانهش هۆكارێكن بۆ بڵاو بوونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده‌یه چونكه له رابردوو به هۆی كۆمه‌ڵێك فه‌توای جۆراو جۆر ئه‌م دیارده‌یه رووی له ته‌شه‌نه وزێده بوون كردووه , پاش بڵاو بوونه‌وه‌ی لیسته‌كه‌ی اهل الحق له ناوچه‌كانی سه‌در و شعله و سه‌دریه له به‌غد زۆر له سه‌رۆك هۆزه عهربهكانی ئه‌م ناوچانه له خوێنی گه‌نجان وكورهكانی خۆیان خۆش بوون و كور و گه‌نجه‌كانی خۆیان كه ئه‌م كاره ده‌كه‌ن به سه‌گ و مشك له قه‌ڵم دا دا‌واشیان له گروپه چه‌كداره‌كان كرد به زووترین كات ته‌مبێیان بكه‌ن , دكتۆری یه‌كێ له نه‌خۆشخانه‌كانی به‌غدا پاش ئه‌وه‌ی چه‌ند ته‌رمێكی ئه‌و گه‌نجانه‌ی پشكنی بوو كه پاش ئازار دان گیانیان ده‌ست دا بوو ده‌ڵێت له زۆربه‌ی زۆری كۆمی ئه‌م گه‌نجانه مادهیهكم بینی بریتی بوو له جۆرێك له سمخ ئه‌م سمخه پێی ده‌گوترێت سمخی ئه‌میری كه ماده‌یه‌كی ئێرانی بۆ داخستن وچاكردنی كه‌لوپه‌له ناوماڵیهكان به‌كار دهێت ئینجا ده‌ڵێت ته‌واوی كۆمی ئه‌و گه‌نجانه به‌م سمخه داخرا بوو تا هیج جۆره بۆشایه‌ك نه‌بێت بۆ ده‌ركدنی پاشماوه‌كانیان , له‌گه‌ل باس كردنی كوشتنی هاوجسهكانی به‌غدا و ناوچه‌كانی خواروی عێراق ره‌وتی سه‌در له‌سه‌ر زاری قسه‌كه‌رێكی به‌ناوی وه‌دیع عه‌ته‌بی به الحیاتی راگه‌یاند كه موقتدهدا سه‌ده‌ر پێی راگه‌یاندوون ده‌بێت ئه‌و گه‌نجانه ئامۆژگاری بكرێن نه‌وه‌ك بكوژرێن تا له رێ لانه‌ده‌ن …