
ژنه بێژه‌رێكی ئه‌ڵمانی ده‌یگێرێته‌وه چۆن ئیسلام ژیانی گۆڕی ؟
یه‌كێك له‌و كتێبه نوێیانه‌ی له ئه‌ڵمانیا له‌سه‌ر ئیسلام به‌م نزیكانه بڵاوبووه‌وه كتێبێكه به نێوی (له كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی mtv بۆ مه‌ككه-چۆن ئیسلام ژیانمی گۆڕی) له لایه‌ن ژنه بێژه‌ری ئه‌ڵمانی به‌نێوبانگ (كریستیان به‌یكه‌ر) ه‌وه نووسراوه,ئه‌م نووسه‌ره تا
هه‌نووكه‌ش یه‌كێكه له بهنێوبانگترینی بیّژهرهكانی ته‌له‌فزیۆنی ئه‌ڵمانیا له زۆربه‌ی كه‌ناڵه ته‌له‌فزیۆنییه‌كان كاری كردووه‌و وه ئه‌زموونی زۆر فراوانی هه‌یه له كاری راگه‌یاندن ,وه‌هه‌روه‌ها ته‌مه‌نی 43 ساڵه ئێستا,وه به‌زمانێكی ئه‌ده‌بی په‌راو ده‌نووسێت به‌هۆی كاركردنی ئه‌و چه‌ند ساڵه‌ی ئاوێته بووه به هونه‌ر و هونه‌رمه‌ندان له ئه‌نجامی پێشكه‌شكردنی پرۆگرامی مۆزیكی له كه‌ناڵی (MTV ) به‌نێو بانگ‌و رازی به‌های ئه‌م كتێبه هه‌ڵگری ماناگه‌لێك و شرۆڤه‌كارییه‌كی ژیانی مرۆیه له گۆرینی له ئایینێكه‌وه بۆ ئاینێك ,وه دیدگای كام قوڵ و دووره له‌م ژیانه ئه‌م نووسه‌ره به‌دوایدا گه‌ڕاوه له ئاینی ئیسلامدا.
ئه‌م كتێبه كتێبێكی ئایینی نییه به‌هه‌ر دۆخێك به‌شێوه‌ی بایۆگرافیای خۆیه‌تی و وه‌ڵامی چه‌ند پرسێكی داوه‌ته‌وه له‌و پرسانه‌ی كه ئه‌وروپییه‌كان هه‌یانبووه له‌سه‌ر ئیسلام به‌رێگای گێڕانه‌وه و ئه‌زموونی كه‌سایه‌تی نووسه‌ره‌كه زۆرێك له راستگۆی به‌خشیوه.
له‌م كتێبه‌دا نووسه‌ر ده‌نووسێت ,بۆ گۆڕام بۆ ئایینی ئیسلام ؟چ هۆكارگه‌لێك بوون؟ چۆن ئیسلام ده‌بینم؟ده‌ڵێت سه‌ره‌ڕای ئه‌ستێره‌یی و ناسراویم كه چیّژم لێ وه‌رگرت و هه‌ڵی دیمانه‌م له‌ته‌ك كه‌سایه‌تییه به‌نێو بانگه‌كانی ئیسلام و دیالۆگم له‌ته‌ك كه‌سایه‌تییه هونه‌رییه به‌نێو بانگه‌كان وه‌ك (Rolling Stones" و"Lenny Kravitz) وه‌ده‌یان دیمانه‌ی دیكه.وه زۆربه‌ی هۆتێله گه‌وره‌كان تێیدا ماومه‌ته‌وه و وه گه‌شتی ساڵانی نهوهدهكانم له نێوان له‌نده‌ن و نیویۆرك و میونخ ,و له هه‌ندێ ئاهه‌نگ و ڤێستیڤاڵ ئاماده‌بوونی زێتر له 75000 هه‌زار كه‌س ته‌ماشایان كردووم …..وه ئێستا هه‌ست به شتێكی كه‌م ده‌كه‌م و من نیگه‌رانم,وه هه‌روه‌ها ئه‌م خانمه ویستویه‌تی بیرۆكه‌یه‌ك بداته خوێنه‌ر له‌سه‌ر چۆنییه‌تی ژیانی كه ژیاوه كه خۆی گواستۆته‌وه پاش ئه‌و هه‌سته بۆ هه‌ستێكی د ی و جیاواز وه ده‌لێت ئه‌و هه‌موو ئاهه‌نگ و ژاوه ژاوی رۆژانه‌و له چێژی هه‌ستی.ده‌نوسێت (گه ده‌رۆم بۆ ژووره‌كه‌م به‌ته‌نیا و له‌ناومدا په‌شیمانیه‌كی توند هه‌یه,ئه‌م هه‌موو ئه‌ستێره ناسراوانه و هاورێیانه كه‌له ده‌ورم بوونه نه‌یان توانیوه ئه‌و بۆشاییه پربكهنهوهكه له‌ناومدا هه‌یه.
له بابه‌تێكی دیكه‌دا له‌م كتێبه ئه‌و ده‌بینین كه ئه‌م كچه له نه‌وه‌ده‌كانی رابوردووودا توانیویه‌تی ئه‌ستێره‌ی وه‌رزشی تۆپی پێی پاكستانی بناسێت كه ئه‌ویش (عمران خان)ه كه‌وتۆته داوی خۆشه‌ویستیه‌وه و له‌ته‌كیدا رۆیشتووه بۆ پاكستان و سه‌ر له نوێ ژیانی له گۆڕانێكی سه‌ره‌تاییه‌وه ده‌ست پێ كردووه,وه (عمران خان) پابه‌ند بووه به كاری خێرخوازی و نه‌خۆشخانه‌ی بۆ هه‌ژاره‌كان درووستكردوه وئه‌م ژنه هه‌ڵی ئه‌وه‌ی بۆ ره‌خساوه هه‌ژاره‌كان بدوێنێ, له‌م روانگه‌وه ئه‌م ژنه نووسه‌ره ده‌نووسێت (چاوی هه‌ژاره‌كان به شتێكی نادیار ده‌گه‌شایه‌وه كاتێك ته‌ماشام ده‌كردن,سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هیچ شتێكیان له‌م دونیایه نه‌بوو به‌ڵام ئاماده‌گی ئه‌وه‌یان هه‌بوو به‌و ئه‌زه‌له پاكییه هاوبه‌شی و هاوكاری ئه‌وانی دی بكه‌ن به‌وه‌ی كه‌هه‌یانه., وه‌هه‌روه‌ها چێژیان له‌و ئه‌ده‌بی و یست و ساده‌ییه ده‌بینیی كه ئیسلام سه‌رچاوه‌یان بوو ,وه پتر لێیان نزیك بوومه‌وه وه ئه‌وه‌م بینیوه لێیان كه كرینگی ناده‌ن به روكه‌شی ژیانیی به‌هۆی ئه‌وه‌ی له لایه‌ن ئامانجی ناوێك هه‌بوو ئه‌ویش (الله) بوو ئه‌مه سه‌ره‌تای گۆڕانم بوو.
وه ئه‌م ژنه نووسه‌ره ده‌نوسێت له بابه‌تێكی دیكه‌دا (خۆشه‌ویستی له‌ته‌ك –عمران خان- ئه‌م رێگایه‌ی پێ نیشان داوم هه‌رچه‌نده ئه‌م كڵَپهیه كوژایه‌وه‌و پاش چه‌ند سالێك به‌ڵام گه‌شامه‌وه له‌ته‌ك خودا و ئاینی ئیسلام .
وه باسی ئه‌وه‌ش ده‌كات كه بووه‌ته ئیسلام چ كۆژانێكی تووش بووه له لایه‌ن هاورێكانییه‌وه و كاری ته‌له‌فزیۆنی له هه‌ندێ كه‌ناڵ له‌ده‌ست داوه‌و وه هه‌روه‌ها به بێ ده‌نگی ماوه‌ته‌وه له‌سه‌ر بیروڕا و رۆشنبیری و ئه‌و شته‌ی بۆشاییه‌كه‌ی بۆ پرده‌كاته‌وه كه هه‌ستی پێ ده‌كرد.هه‌وڵی زۆریش داوه نوێژه‌كانی
له ساتی خۆیدا بكات و وهدهنوسێت له ئۆتۆمبێل و ماڵ هه‌ر شوێنێك بووبێت نوێژی كردووه (هه‌ر پێنج فه‌رزه‌كه‌ی مه‌به‌ست بووه) .
وه باسیشی له ئه‌و تێڕوانییانه كردووه كه رۆژئاوا هه‌یبووه بۆ مافی ئافره‌ت له ئیسلامدا ئه‌و بیرۆكه باوه باس ده‌كات كه ده‌لێن ئیسلام ئافره‌ت دهچهوسێنێتهو و به‌ناڕاستی لهپێنوس ده‌دات و ده‌نووسێت به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه پیاوه ئافره‌ت ده‌چه‌وسێنێته‌وه وهباسیش له‌و ده‌كات كه (جیهاد ) ئه‌وه نییه كهئهوروپپیهكان به‌جه‌نگ لێی گه‌ییون.
وه باسیش له‌وه ده‌كات كه 11ی سێپته‌مبه‌ر چ زیانێكی له ئیسلام داوه ده‌لێت ئیسلام ئاینی ئاشتییه,
هه‌روه‌ها له بابه‌تێكی دیكه‌ی ئه‌م كتێبه‌دا ده‌نوسێت له باره‌ی ئاپارتمانی ئیسلامی وه‌ك هونه‌رێك و دواتر بۆ سۆفیگه‌ری و سه‌مای سۆفیگه‌ران و رۆحییه‌تی قه‌شه‌نگ و ده‌ڵێت ئێستا هه‌ست به به‌خته‌وه‌ره‌ی ده‌كه‌م و ده‌نوسێت و دهلێَت له باره‌ی ئیسلامه‌وه پتر له‌وه‌ی هه‌ستی پێده‌كات و كه له‌باره‌ی –مادۆنا و فره په‌یوه‌ندییه‌كانی.Kristiane Backer له كه‌ناڵی MTVكاری كردووه له نێوانی ساڵانی 93-95 دواترخۆی گواستۆته‌وه بۆ كه‌ناڵی گه‌نجانه‌یBravo TV له ساڵی 2006 هاوسه‌ری له‌ته‌ك رۆژنامه‌نوسی ته‌له‌فزیۆنی- ره‌شید جه‌عفه‌ر -كردووه و پاشتر جودابووه‌ته‌وه لێی پاش ماوه‌یه‌كی كه‌م وهئیسَتا كار بۆ ته‌له‌فزیۆنێكی گه‌شتیاری ده‌كات.
e-mail:
paryali90@yahoo.co.ukژێده‌ر /ماڵپه‌ری ئیلاف:
http://www.elaph.com/Web/Culture/2009/6/450931.htm