كه تۆله بلوو بویت خۆزگه منیش له‌وێ ئه‌بووم!!
وه‌ك پیاوه‌كۆنه‌كان ئه‌ڵێن عه‌رزو حاڵیك بۆ كاك نێچیره‌ڤان.
ئه‌مه‌ی سه‌ره‌وه به‌ته‌نها خۆزگه‌ی منی هه‌ناسه سارد نه‌بوو به‌ڵكو ئاواتی مه‌زنی زۆریك له‌و هه‌ناسه ساردانه بوو كه ته‌مه‌نێكیان له كوردایه‌تی و ماڵ ویرانی دا خه‌رج كردووه ئه‌مرۆش ده‌ست به‌تاڵن بگره ئه‌وه‌نده‌ش له‌دواوه‌ن به هۆی ئاواره بون و شه‌ڕ كانی ناو خۆ وه وه‌ك هاوڵاتی پله دوویان لێ هاتووه و له ناو سیسته‌می كوردستاندا هیچ ناونیشانێكیان وهیچ(محه‌لێكیان له ئیعرابدا)نی یه، جگه له وتاره سیاسیه‌كان و بۆ نه‌كاندا نه‌بێت.
ئه‌مه ته‌نها خۆزگه و ئاواتی ئه‌وانه بوو كه قه‌درو نرخی ده‌سكه‌وته‌كان ده‌زانن ،نه‌ك ئه‌وانه‌ی بازرگانی گه‌وره‌ی وڵاتن.
چاك له بیرمه كاتی خۆی كه په‌ناهنده‌بووین له ئێران رابه‌ری كۆماری ئیسلامی ئێران كه‌به‌رزترین ده‌سه‌ڵاتداری ولاته سالانه چه‌ند رۆژیكی ته‌رخان ئه‌كرد كه له‌یه‌كیك له مزگه‌وته‌كاندا راسته‌و خۆ به‌بێ هیچ په‌رده‌یه و سكرتیریك گۆێ ی له سكاڵای هاوڵاتیان ده‌گرت و كیشه‌كانی بۆ چاره‌سه‌رده‌كردن كه ببووه جۆرێك له نه‌ریت و به‌ردوام رابه‌ر پێوه‌ی پابه‌ند ئه‌بوو، به‌مه‌ش متمانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی خه‌ڵكی به ده‌ست هێنا و هه‌ر ئه‌و متمانه و پاڵپشتیه‌ی خه‌ڵك بوو كه توانی به‌رگه‌ی هه‌موو شه‌ڕو ململانیه‌كان بگرێت و به‌جۆرێك له جۆره‌كان به‌سه‌ركه‌و تووی لێ ی ده‌ر بچێت و له‌وه‌ش گرنگتر توانی په‌یامی شۆرش ته‌وابكه‌ن و بیگه‌یه‌ننه هه‌موو كوچه و گۆێ ی هه‌موو كه‌سیك و به شێكیش بێت له پیرۆزی یه‌كانی خه‌ڵك ئێستاشی له گه‌ڵ دابێت سه‌ره‌ڕای ئه‌و ململانیه تونده‌ی كه‌له ئێران‌دا له‌پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان و دوای هه‌ڵبژرادنه‌كان دروست بوو كه سێك نابینی قسه له به زاندی هیڵه سه‌ره كیه كانی شۆڕش بكات.
هاوڕیه‌كم پێ ی وتم كه ترۆمبیله‌كانی كاك نێچیره‌ڤانی له سه‌نته‌ری بلون له‌وانه‌یه خۆی له‌وێ بێت،له خۆوه هه‌ستم به دڵ خۆشی كرد‌و وتم خۆزگه منیش له‌وێ ئه بووم دیاره ئه‌مه سه‌ره‌تایه‌ك ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ئیتر راِسته‌و خۆ بێته ناو خه‌ڵكه‌وه‌و ده‌رك به ناخۆشیه‌كانیان بكات.
به‌ڵام هه‌رزو هاوكێشه‌كه سفر یه كه به ده‌سته وه ده‌ر چوو.چونكه به جه‌ماعه‌تی وتبو كاتتان له‌به‌رده‌ستایه تا وێنه‌م له‌گه‌ڵ بگرن!!
وه‌ك بڵێ ی وێنه‌ی به‌رێزیمان نه‌دی بێت و قه تیش له شاشه ده‌ر نه‌كه‌وتبێت یا ئه‌وه‌نده له‌گه‌ڵمان بووه بیری ئه‌و مان نه بووه كه هه‌ر بۆ یادگاریش بێت وێنه یه‌كی له‌گه‌ڵ بگرین!!
له‌وه‌ش خۆشتر وتیان كه بۆ هه‌ركه‌سێك كه له‌وێ بوو پازده وه‌ره‌قه‌ی سه‌رف كردوه به‌ڵام خوا پێم نه‌گرێ وابزانم ته‌نانه‌ت پاره‌ی ئه‌و شتانه‌یشیان نه‌دابوو كه له‌وێ خواردبویان.
به‌ڕیزم كاك نێچیره‌ڤان چی ده بوو كاتێكی ئاوه‌هات بۆ به رنامه‌یه‌كی ڕاسته‌و خۆی ته‌له فزیونی ئازاد ته‌رخان بكردایه تا بتزانیبا فیت باكی خه‌ڵك چی یه و كاره‌كانت تا چه‌ند جێگای ڕه‌زامه‌ندی خه‌ڵكن؟
وه‌یان بت زانیبا ئه‌وانه‌ی هه‌تا دۆێنی به‌دڵ دو عایان ئه‌كرد كه ته‌مه‌نیان بچێته سه‌ر ته‌نی تۆ و هه‌رچی نه خۆ شی و ناڕه حه‌تیه‌ك بۆ تۆ بیت بۆ ئه‌وان بێت، ئه‌مرۆ چیت پێ ده‌ڵێن؟
چی ده بوو ئه‌و كاته‌ته‌ت دابه‌ش كردایه بۆ سه‌ردانی چه‌ند ماڵه شه‌هیدێك كه هه‌ر له سه‌ر ڕیگای جه‌نابتان بون؟هه‌ر هیچ نه‌بێت بت زانیایه كه مادام شه‌هید هه‌ر شه‌هیده ئه‌ی جیاوازی كردنیان بۆ چی؟نازانم ڕه‌نگه كه ژاوه‌كه‌ت ئه وه‌نده خێرا بو بێت هه‌رگه‌ره‌كه‌كه‌شت نه‌بینی بێت چ جای بگات به‌وه‌ی بزانی كه شه هیدیكی هه لێری له وگه‌ڕه‌كه جگه له خانوه‌كه زوه‌یه‌كی باشیان پیدراوه به‌ڵام شه هیده سلیمانی و كه رك‌و كیه‌كان ته‌نها خانووه‌كه‌یه و پارچه زوه‌یه‌كه ی ئه‌وان دو خانووی ئه‌مانی پێ ده‌كڕی.بوجیاوازی چاكی و خراپی خانوه‌كانیش هه‌ر مه‌پرسه.
چی ده بوو سه‌ردانی یه‌كێك له باره‌گاكانی پێشمه‌رگه‌ت بكردایه كه چه‌ند سه‌د مه‌ترێك له بلوه دوربوو تا گۆێت له ئاه نزوله‌یان بگرتایه به و موو چه جوانه و به وخزمه‌ت و رێزه‌ی لێیان گیراوه؟وه‌یان هه‌ر هیچ نه‌بێت بت زانیبا كه ئه‌فسه‌رو پێشمه‌رگه‌یه‌ك له هێزه‌كه‌ی كاك ڕه‌وان چه‌ند جیاوازی هه‌یه له گه‌ڵیان؟
به‌هه‌رحاڵ نامه‌وێت پێم بڵین زۆر بلێ یه چونكه پرسیاری چی ده بوو؟ به‌ئاسانی ته‌واو نابێت،ئه‌گه‌ر جه‌نابیشتان مه‌به‌ستان بێت ئه‌وه‌نده(چی ده‌بوو؟) به‌سه و كورد وته‌نی: ( مشتێك نمونه‌ی خه‌روارێكه) وه‌یان ده‌ڵێن (ئه‌و كه‌سه كه‌سه ئه‌لفێكی به‌سه).هیوادارم جه‌نابتان نه‌گاته ئه‌لف و هه‌ر به ئیشاره‌تێك تێ بگه یت و بزانی ئه‌ركی سه‌ر شانتان زۆر له‌وه گرانتره كه لێ ی تێ گه یشتووی چونكه كاروانی پێشكه‌وتن له سه‌ر كه‌س ڕاناوه‌ستێ و میژووش ڕه‌حم به كه‌س ناكات.