گۆڕان له‌ده‌سه‌ڵاته توندڕه‌وه‌کانه‌وه بۆ ….!
گۆڕان له‌ده‌سه‌ڵاته توندڕه‌وه‌کانه‌وه بۆ ده‌سه‌ڵاته میان ڕه‌وه‌کان!
کێشمه‌کێشه بێکۆتاکانی نێو نیزامی چینایه‌تی سیستمی سه‌رمایه‌داری تا دێت ڕوو له ته‌نگ بوونی زیاتری مانای مانه‌وه‌ی ئه‌و سیستمه ده‌گه‌یه‌نێت، بۆ بره‌ودان به مانه‌وه‌ی خۆی. لێره‌دا خودی ئه‌م سیستمه بۆ هه‌رساته و ناجۆریهکهی خۆی دووپات ده‌کاته‌وه تا چ ئه‌ندازه‌یه‌ک ناته‌بایه بۆ گونجانی له نێو ژیانێکی هێمن و دوور له قاتوقڕی و شه‌ڕوکوشتار، چونکی ئه‌سڵی مانه‌وه‌ی ئه‌م سیستمه چینایه‌تیه په‌یوه‌سته به ئاستی ئه‌و ده‌ره‌جه‌یه له وه‌حشیگه‌ری دژی سه‌رجه‌م چینێک که ده‌یچه‌وسێنێته‌وه. لێره‌دایه بۆ هه‌رساته و هه‌ر کاتێک سه‌رجه‌م هه‌واڵه‌کانی ناو دنیای میدیای ده‌سه‌ڵاته‌کانیش ناتوانن خۆیان له‌و باره واقعییه بشارنه‌وه، که ئه‌و دنیایه‌ی ئه‌وان به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن دنیایه‌که ته‌واو نایه‌کسانی خوازانه‌یه. ئه‌و داهێنانه‌ی ئێستا زۆرێک له‌ده‌سه‌ڵاته‌کانی گرتۆته‌وه و به جۆرێکی دیکه خوازیاری مانه‌وه‌ی ئه‌م سیستمه ته‌واو ناعهدالهتیهن(گۆڕانه).
ئه‌م شیعاره له‌لایه‌ن (باراک ئۆباماوه) به‌رز کرایه‌وه و توانی ئاستی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌ی هه‌یه له نێو خه‌ڵکی ئه‌مریکادا بۆلای خۆی کێش بکات و ده‌نگدانه‌که به قازانجی خۆی و حیزبه‌که‌ی ته‌واو بکات. به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه ئایا ئه‌م شیعاره توانی شتێک له مه‌ینه‌تیه‌کانی ژیانی چینی کرێکاری ئه‌مریکا که‌م بکاته‌وه؟ یان به پێچه‌وانه‌وه ئه‌و بارودۆخه ئابوریه- قه‌یراناویه‌ی ئێستا ئه‌مریکاو سه‌رجه‌م وڵاتانی جیهانی تێکه‌وتوه، ژیانی ملیارده‌ها مرۆڤی به‌ره‌و قورسترین بارودۆخ په‌لکێش کردوه؟ ئه‌مه خودی ئه‌و هاوکێشه بێچارهسهرهی خودی ئه‌م سیستمه‌یه که هه‌رجاره و به شێوازێک لهفرتوفێڵی ئه‌و هه‌نگاوه‌دایه چۆن عومری خۆی پێدرێژ بکاته‌وه. بێگومان ئه‌م فرتوفێڵهش تا کۆتا ههروانابێت و ئاستی بارودۆخێک که ڕۆژانه خراپ بوونی ژیانی ملێۆنان مرۆڤ ده‌خاته به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی بێ‌کاری و که‌م کردنه‌وه‌ی خزمه‌ت گوزاریه پێویستیه‌کانی ژیان، نه‌تیجه و به ناچاری ملی ئه‌و چینه په‌لکێش ده‌کات بۆ ڕوو به ڕوو بوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا.ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یبینین قسه کردنه له‌سه‌ر گۆڕانی ده‌سه‌ڵاته‌کان یان چاک سازی له‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌دا، هه‌روه‌ک ئه‌و بارودۆخه‌ی له کوردستاندا ده‌یبینین، ئاستی ناڕه‌زایه‌تیه‌کی زۆر ده‌بینرێت له نێو خه‌ڵکیدا به‌رانبه‌ر چۆنیه‌تی ئه‌و ژیان گوزه‌رانه‌ی هه‌یه، به‌رانبه‌ر سه‌رجه‌م ئه‌و ناهه‌قیانه‌ی ده‌کرێت به خه‌ڵکی. ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه بۆخۆی په‌رش و بڵاوه و له شێوازی بۆڵهبۆڵدایه.، چونکی خاوه‌ن په‌یکه‌ره‌یه‌کی دیار نیه به چ شێوازێک ناڕازیه له‌و ده‌سه‌ڵاته، به‌ڵام له باری واقعیدا خودی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به‌رهه‌م هێنه‌ری ئه‌و ناڕه‌زایه‌تیه‌یه، بۆیه خه‌ڵکیش ئه‌و ده‌سه‌ڵاته به‌هی خۆی نازانێت. لێره‌دا مادام بزوتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری پێشکه‌وتن خواز بوونی نیه به شێوه‌یه‌کی عه‌مه‌لی له نێو خه‌بات کردن بۆ کۆکردنه‌وه‌ی ئه‌و ده‌نگه ناڕازیانه، یان بڵێین خودی ئه‌م بزوتنه‌وه ئازادی خوازیه هه‌ر- له‌سه‌ره‌وه- له ده‌ورانێکی وادایه که هه‌لومه‌رجه بابه‌تیه‌کان هێشتا به‌قازانجی نه‌شکاوه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌و باڵانه‌ی دیکه‌ی ناو خودی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ئێستا هه‌یه، ناڕازین له‌و جۆری ده‌سه‌ڵاته و دێن ئه‌م ناڕه‌زایه‌تیانه‌ی خه‌ڵک کۆده‌که‌نه‌وه و له ژێر ناوی گۆڕان و چه‌ند داخوازیه‌ک که ڕه‌نگه خه‌ڵک پێی گه‌ش بین بێت، پێده‌چێت ئه‌و ده‌نگه ناڕازیانه به قازانجی ئه‌م حه‌ره‌که‌ته بکه‌وێته‌وه که ئێستا له ژێر ناوی گۆڕاندا له جوڵه‌دایه.
ئه‌م جۆره بزوتنه‌وه‌یه بۆ خۆی به‌شوێن ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه‌وه‌یه، ده‌خوازێت به شێوازێکی دوور له جه‌نگ و کوشتار کورسیه‌کانی په‌رله‌مان و دواتر ده‌سه‌ڵاتیش به‌ده‌سته‌وه بگرێت، ئه‌گه‌ر کارێکی ئاوا به‌بێ شه‌ڕ و ماڵوێرانی هه‌زارانی دیکه جێبه‌جێ بکرێت، ئه‌مه بۆخۆی نیشانه‌ی ههنگاونانێکه بۆ پێشه‌وه، به‌ڵام ئاخۆ فه‌رهه‌نگی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته توند ڕه‌وانه ئاماده‌یه مل که‌چ بکات بۆ ئه‌و ویسته‌ی لایه‌نی به‌رهه‌ڵستکار؟ ئه‌م پرسیاره ڕه‌نگه ئاینده بتوانێت وه‌ڵامی بداته‌وه.
ئه‌و ده‌سه‌ڵاتانه‌ی تائێستا بونیان هه‌یه سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاتێکن له‌سه‌ر مه‌نهه‌جیه‌تی خۆسه‌پاندن و دیکتاتۆریه‌ت په‌روه‌رده کراون، ئه‌م جۆره‌ش له ده‌سه‌ڵات دیسان په‌یوه‌ندی به ئه‌و ئاسته له وشیاریه‌وه هه‌یه له نێو پێگه‌ی به‌ره‌وپێش چونی کۆمه‌ڵگاو خودی ئه‌و بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیانه‌ی بوونیان هه‌یه، ئه‌گه‌ر وا نه‌بوایه پێده‌چوو سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاتێک و سیستمێک بوونی هه‌یه له وڵاتانی پێگه‌یشتووی جیهاندا، هه‌ر به‌و جۆره‌ی سیستمه دیکتاتۆره‌کانی دنیای ڕۆژهه‌ڵات و وڵاتانی ئاسیا بوایه‌ن، به‌ڵام ئه‌وه ئاستی وشیاری بزوتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانه که ڕێگره له‌به‌رده‌م ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی ناتوانێت ڕاسته‌وخۆ دیکتاتۆر بوونی خۆی ڕابگه‌یه‌نێت.
به‌ڕێز(ڕێبین هه‌ردی) له بابه‌تێکیدا به ناونیشانی( تێنه‌گه‌یشتن له گۆڕان)، له سایتی سبه‌یدا خوێندمه‌وه، دێت ڕه‌خنه له‌و ڕۆشنبیر و که‌سایه‌تیانه ده‌گرێت که گومانیان هه‌یه له به‌رده‌م سه‌رکه‌وتنه‌کانی ئایندهی باڵی ڕیفۆرمدا، هه‌ر له‌و بابه‌ته‌یدا دیسان هیرش ده‌کاته‌وه سه‌ر ده‌سه‌ڵاته دیکتاتۆره‌کان و بهلشهفیهکانیش هه‌ر له‌و خانه‌یه‌دا ڕیز به‌ند ده‌کات. من پرسیارم له‌م به‌ڕێزه ئه‌وه‌یه ئاخۆ ئێوه‌ی ڕۆشنبیر به شوێن کامه جۆری ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ن؟ ئاخۆ ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی شوڕشی ڕوسیه‌ی تێدا هاته به‌رهه‌م، بۆخۆی له کاتێکی هه‌ره قه‌یراناوی دا نه‌بوو، ئه‌و شۆڕشه‌ی لێهاته ده‌ره‌وه و هه‌ر خودی ئه‌و کۆ ناڕه‌زایه‌تیه نه‌بوو، سه‌رئه‌نجام له حیزبی بهلشهویکدا سه‌رکه‌وتن به‌ده‌ست هات، بۆ له‌نێو بردنی ته‌واوی دنیای سیستمی فیئدالیزمی روسیه. ئاخۆ هه‌ر خودی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته زلهێزانه‌ی هه‌ر ئه‌م سیستمه ناعه‌داله‌تیه نه‌بوو ته‌واوی کاروچالاکی خۆی خستبوه گه‌ڕ ته‌نها بۆ ئه‌وه‌ی ناوی سۆشیالیزم بسردرێته‌وه و ئیتر وه‌ک مێرده‌زمه نه‌بینرێته‌وه به گیانی ئه‌و نیزامه ناعه‌داله‌تیه‌ی سیستمی سه‌رمایه‌داریه‌وه؟ ئاخۆ ئه‌م بزوتنه‌وه‌یه‌ی ناوی ڕیفۆرم و گۆڕانی هه‌ڵگرتوه خاوه‌نی چ به‌رنامه‌یه‌که که هه‌مان به‌رهه‌می ئه‌مانه‌ی ئێستا دوو باره نه‌کاته‌وه؟ ئه‌مه به چ گرهنتیهکهوه به‌نده؟ من ده‌ڵێم هه‌میشه ژیان بێ ئایدۆلۆژیا مانای مایه‌پوچی ده‌گه‌یه‌نێت، به‌ڵام زۆرێک له‌م ڕۆشنبیرانه‌ی ئێستامان زۆر دژی ئایدۆلۆژیا ده‌وه‌ستنه‌وه وه‌ک ئه‌وه‌ی ئه‌و نوسه‌ر و بیریارانه‌ی ئه‌مان دڵیان پێیان خۆشه سه‌ر به مه‌دره‌سه‌یه‌کی ئایدۆلۆژی نه‌بن؟ سه‌رجه‌م ئه‌و جۆره‌ی له دیموکراسیه‌ت و فرهرهنگیهی باسی لێوه ده‌کرێت، بۆخۆی هه‌قێکی ئازادانه‌یه بۆ هه‌رجۆره هه‌ڵسوڕانێکی سیاسی ئه‌گه‌ر هات و له خزمه‌ت به‌ره‌وپێش بردنی کۆمه‌ڵگادا بێت، به‌ڵام ئاخۆ ئێستا له کوردستاندا کامه بزوتنه‌وه‌یه‌کی سیاسی هه‌یه به‌رنامه‌که‌ی له هه‌مان به‌رنامه‌ی ئه‌وی دی نه‌چێت؟ کامه یه‌ک له‌و لایه‌ن و حیزبانه‌ی به شوێن ده‌سه‌ڵاته‌وه‌ن هه‌ڵگری هه‌مان چه‌مکی دنیای کۆنه‌په‌رستی و سیستمی چه‌وساندنه‌وه‌ی چینایه‌تیه‌وه نین؟
ئاخۆ ئه‌و بارودۆخه‌ی ئێستا ئێرانی پێدا تێده‌په‌ڕێت، بۆخۆی هه‌ر به‌شێک نیه له‌و شه‌پۆله له ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکی ئێران به‌رانبه‌ر به خودی ئه‌و سیستمه توند ڕه‌وه‌ی ئاخونده‌کان، به‌ڵام ئه‌وه باڵی گۆڕان و ڕیفۆرمخوازه ده‌توانێت ئه‌و ناره‌زایه‌تیانه به قازانجی خۆی ته‌واو بکات. ئاخۆ ده‌بێت جیاوازی (مه‌حمود ئه‌حمه‌دی نه‌جاد و میر حسه‌ین موسه‌وی) له چیدا بێت؟ یه‌که‌میان توند ڕه‌وه و سه‌رجه‌م کایه ڕاسیستیهکان زیندوو ده‌کاته‌وه، به‌ڵام دوه‌میان میان ڕه‌وه و ئاشتی سه‌رتاسه‌ری به‌ر قه‌رار ده‌کات؟ پێ ناچێت له هه‌ناوی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته چینایه‌تی و ناعهدالهتیانهوه گوڵبژێرێکی وا له دایک ببێت خه‌مه‌کانی خه‌ڵکی چه‌وساوه‌یان له هه‌گبه‌دا بێت؟ خودی ئه‌م بزوتنه‌وانه‌ی به ناوی گۆڕانه‌وه ئێستا له مه‌یداندان، به تێگه‌یشتنی من ته‌نها بۆ خنکاندنی زیاتری ئه‌و ههناسانهن ئه‌یانه‌وێت بێنه ده‌ره‌وه و سه‌رجه‌م کایه حازره‌کان ڕه‌ت ده‌که‌نه‌وه. خودی ئه‌م جۆره له ده‌سه‌ڵاتدارێتی جێگای ئه‌و ئومێده نیه ملێۆنان ئینسان خوازیاری بن و له مه‌یداندا بۆی تێ‌بکۆشن. ته‌نها به‌رهه‌مێک ببینرێت رهنگێکم ئه‌و وه‌رچه‌رخانه بێت که ئیتر نه باڵی ڕیفۆرم و نه ده‌سه‌ڵاته توند ڕه‌وه‌کان ناتوانن ببن به وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و پێداویستی و داخوازیانه که خه‌ڵکی هه‌یانه بۆ دابین کردنی ژیانێکی ئینسانیانه‌تر. پێده‌چێت سه‌ره‌تای ئه‌م سه‌ده‌ی بیستویه‌که‌مه، سه‌رجه‌م ناکۆکیه ده‌رونیه‌کانی خودی ئه‌م سیستمه ناعه‌داله‌تیه له به‌ر یه‌ک هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه و ئیتر ته‌واوی ئه‌و خه‌ڵه‌تاندن و ده‌ستی ده‌ستیانه ی هه‌ر چوار ساڵ جارێکی ده‌سه‌ڵاته‌کان و په‌رله‌مانه‌کانیان به کۆتا بگه‌یه‌نێت! ته‌واوی ئه‌و ڕاپۆرته هه‌واڵیانه‌ی هه‌یه که له‌لایه‌ن خودی ئه‌و به‌شه به‌ناوی مافی مرۆڤه‌وه، ئه‌و ڕاستینه‌یه دوباره ده‌کاته‌وه که زیاد له ملیاردێک مرۆڤ له ژێر هه‌ڕه‌شه‌ی مردن و برسێتیدان. زیاد له چه‌ند مهللاین مرۆڤ به‌ره‌و توشبوون به نه خۆشیه ترسناکه‌کان ڕه‌وانه ده‌کرێن. سه‌رجه‌م ژینگه له پیس بوندایه. ئه‌م دنیایه به‌ده‌ستی ته‌نها چه‌ند هه‌زار که‌سێکی ملیارد لێره‌وه‌یه؟ ئاخۆ ده‌بێت چ ئومێدێک بخوازرێت له‌و سیستمه‌ی که مانه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی به ئه‌سڵ ده‌زانێت بۆ به‌ڕێوه بردنی سه‌رجه‌م کایه‌کانی ژیان؟ دنیایه‌کی پڕ له دڕندایه‌تی حورمه‌ت دارتره بۆ مرۆڤایه‌تی یان دنیایه‌ک کۆی مرۆڤایه‌تی وه‌ک ئه‌وه‌ی مرۆڤن هه‌قی ژیانیان هه‌بێت؟تایه‌ر حاجی حه‌سه‌ن
هۆڵه‌ندا
20/06/2009