
ده‌نگه ده‌نگ بۆ ده‌نگ…..عومه‌رمحمه‌د
ده‌نگه ده‌نگ بۆ ده‌نگ
عومه‌رمحمه‌د
ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی به‌درێژایی وه‌رزه‌كان تا نزیكبوونه‌وه‌ی خولێكی تری هه‌ڵبژاردن، بهچنگو نینۆك خه‌ریكه خه‌ڵك بێده‌نگ ده‌كات، كه‌چی ته‌ماحی به‌ده‌ستهێنانی (ده‌نگ) ناچاری ده‌كاته‌وه په‌نا بۆ ده‌نگی خه‌ڵك به‌رێت، داواده‌كات هه‌موو خه‌ڵك بهدهنگبێنو ده‌نگیان هه‌بێ، به‌و مه‌رجه‌ی ده‌نگه‌كان بۆ ئه‌وبن.
ئه‌و به‌رپرسانه‌ی كورسیان له‌نیشتمان خۆشتر ده‌وێ تا كۆتایی هه‌ڵبژاردن ئارامیان لێدهبڕیو له‌كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه ( ڕادیو، ته‌له‌فزیون، ڕۆژنامه‌و ماڵپه‌ره‌كان) له‌كۆڕو كۆبوونه‌وه‌كاندا لهشاروگهڕهكانی، له‌قه‌زاو ناحێیو گونده‌كانی لهپرسهوشایی، له‌شه‌ڕو ئاشتیدا) له‌هه‌موو شوێنێك ئاماده‌و میوانن، به‌زۆریش خۆسه‌پێنن، هه‌راو ده‌نگه ده‌نگیان له‌هه‌موو شوێنێك ئاماده‌یه، ئه‌و په‌نده كوردیه‌ی سه‌رله‌به‌ری هه‌ڵه‌یه، به‌لۆژیكی ئه‌وان بێ عهیبو بێ غهلو غه‌شه. (هه‌موو شت به‌خوێ خوێش به‌مانا) به‌ڵام له سه‌روه‌ختی هه‌ڵبژاردندا هیچ شتێك مانای نامێنێ، به‌ده‌ستهێنانی (ده‌نگ) نه‌بێ، جا به‌خۆشی بێت یان به‌خوایشت، به‌كڕین بێ یان به‌هه‌ڕه‌شه‌ی نان بڕین.
ئه‌رێ " چای شیرین‌و دیشله‌مه، خورماو رۆن، شعریهو محه‌له‌بی" چ پێویستیان به‌خوێ هه‌یه..؟ ده‌مانچه‌و (وه‌نه‌وشه) ( )، تاپڕو ساچمهزن له سیستمێكی نیمچه دیموكراسیشدا چۆن ده‌بن به‌كه‌ره‌سه‌ی پروپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژاردن…؟!
له رۆژانی هه‌ڵبژاردندا درۆ سنوری ئاسایی ده‌به‌زێنێ، ئه‌وانه‌ی تا دوا چركه‌ساته‌كانی ده‌نگدانیش ده‌یانه‌وێت خه‌ڵك بێده‌نگ بێ‌و به‌ملكه‌چی ده‌نگبدات، ده‌بنه فریشته‌ی دیموكراسی ..ئه‌وانه‌ی له‌ڕۆژانی نزیكبوونه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، خه‌و له‌چاوانیان دهتۆرێو پشوو له‌خۆیان حه‌رام ده‌كه‌ن،كه‌چی پاش هه‌ڵبژاردن كاندیده‌كانیان له‌ناوهۆڵی پهرلهمانداپرخهی خهویاندێ، ئه‌و (مدیرعام)انه‌ی سڵاوكردن له‌فه‌رمانبه‌ر به‌عه‌یب ده‌زانن، تا هه‌ڵبژاردن ته‌واو ده‌بێ له‌هه‌موو كه‌س سڵاویان گهرمو دهمولهفزیان شیرنتره، ئه‌و به‌رپرسانه‌ی به‌درێژایی وه‌رگرتنی پۆسته‌كانیان به‌ته‌مه‌ڵ ناسراون، له‌سه‌روه‌ختی وه‌ختی هه‌ڵبژاردنه‌كاندا گورج‌و گۆڵ، له‌چاویاندا كیسه‌ڵه.. ئاو ڕاوه‌ستێ ئه‌وان ڕاناوه‌ستن، ئه‌وحزبانه‌ی شێت‌و هاری ده‌سه‌ڵاتن، بهلهشكرێك پیاوی تۆمهتبارو تۆتالیتاری سه‌رده‌می به‌عسه‌وه بانگه‌شه‌ی دیموكراسیه‌ت دهكهنو وه‌كو دیموكراسی ترین ده‌سه‌ڵاتی ئاینده خۆیان نمایش ده‌كه‌ن، قهڵهمو جاش قه‌ڵه‌میان، زوڕناو زوڕنا ژه‌نیان، شایه‌رو دههۆڵكوتیان، چهكو پاره‌یان هه‌موو پێكه‌وه له‌گه‌ڕدان.پێكه‌وه پێمان ده‌ڵێن هه‌موو بچن بۆ ده‌نگدان.. بێ ئه‌وه‌ی بزانن به‌م " ده‌نگه ده‌نگه " ئابڕوی ده‌نگدانیش ده‌به‌ن، مه‌گه‌ر نازانن به‌پاره به‌خشینه‌وه هیچ ناچننه‌وه جگه‌له خستنه‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌كی كاسهلێسو چاوچنۆكوچاولهدهست..؟ له‌م گه‌مه‌یه‌دا ساویلهكهیی ده‌نگده‌ر كوشنده‌ترین ره‌گه‌زی نه‌خۆشییه‌كه‌یه، هه‌ژاری دهنگفرۆشو ته‌ڵه‌كه‌بازی ده‌نگ كڕ، سه‌رله‌نوێ كه‌لتوری خۆفرۆشی دێنێته‌وه گۆڕی، مه‌گه‌ر ده‌نگ فرۆشتن خۆ فرۆشی نیه..؟! هه‌رچه‌نده ده‌نگ فرۆشتن‌و ده‌نگكڕین، سه‌نگی مه‌حه‌ك نیه به‌ڵكو ته‌زویرێكی ئاشكرا‌و چه‌واشه‌كردنی مه‌حه‌كه، ئه‌م ره‌فتارانه هیچ واتایه‌ك بۆ دهنگدانو هه‌ڵبژاردنی ته‌ندروست ناهێڵێنه‌وه، خزمه‌تگوزاری بۆ كه‌مینه‌یه‌كی (هه‌لپه‌رست- دهنگفرۆش) له‌هه‌ڵبژاردندا جگه‌له خیانه‌تی نیشتمانی‌و بازرگانی كردن بهئینسانو چارهنوسیهوه هیچ واتایه‌كی تری نیه. له‌گه‌مه‌ی وه‌ها هه‌ڵبژاردنێكدا ئه‌وه‌ی ده‌یباته‌وه ده‌نگ كڕنیه، به‌ڵكو دوژمنانی دیموكراسی‌و دوژمانی كۆمه‌ڵگه‌ن، ئه‌وه‌ی دهیدۆرێنێ به‌ته‌نها ده‌نگ فرۆش نیه، به‌ڵكو به‌های مرۆڤ‌و مافی گشتی كۆمه‌ڵگایه.. چونكه ئه‌م ره‌فتارانه تاك به چۆكدادانو ملكه‌چی رادههێنێتهوه، ئه‌گه‌ر بهوراستیه قایل بین ئه‌وانه‌ی ده‌نگی خۆیان ده‌فرۆشن خۆفرۆشن، بازاڕ گه‌رمی كڕین‌و فرۆشتنی (ده‌نگ)، سه‌رئه‌نجام كۆمه‌ڵگایه‌كی خۆفرۆش به‌رهه‌مدێنێ، ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌ك مێگه‌ل ئاسا ئاماده‌ی بێده‌نگی بێ، تاكه‌كانی ده‌نگی خۆیان به‌هه‌ند نهگرنو نه‌زانن ده‌نگ بۆچی‌و بۆكێ ده‌ده‌ن، ده‌نگی خۆیان هه‌رزان بفرۆش بكه‌ن..لهئایندهداجگه له‌مه‌ینه‌تی چی ده‌چنێته‌وه..؟!