قفڵدان له مه‌سه‌له‌ی خۆساغكردنه‌وه
قفڵدان له مه‌سه‌له‌ی خۆساغكردنه‌وه
محه‌ممه‌د گه‌ڵاڵه‌یی
ریفۆرمیسته‌كانی دوێنیی ناو یه‌كێتیی ده‌ڵێن: مه‌سه‌له‌ی خۆساغكردنه‌وه، له كورتترین مانادا نانبڕینه، پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم‌و پارله‌مان هه‌ڵوێستیان هه‌بێت، ئه‌گه‌ر ته‌ماشای ئێمه‌و ئه‌وانیش بكه‌ین، نابێت چیتر حزب‌و حكومه‌ت له یه‌ك ماڵدابن‌و ده‌ستوه‌ربده‌نه كاره‌كانیان، ئه‌مه‌ش ناكۆكی دروست ده‌كات له‌نێوان ئێمه‌و ئه‌وانی كوردی سه‌ده‌ی بیست‌و یه‌كه‌م، ئه‌گه‌ر حزبیش ئه‌ندامه‌كانی خۆی سزا بدات یان سڕ بكات له‌سه‌ر پابه‌ند نه‌بوون به ده‌ستووری خۆیی، چۆن حكومه‌ت‌و پارله‌مان بۆیان ده‌كرێت بڵێین: هه‌ڤاڵانی حزبی دێرین، ئه‌م كاره مه‌كه‌ن‌و خه‌ڵك نانبڕایی مه‌كه‌ن، كه ئه‌مه‌ش ڕوویدا كۆی پرۆسه‌كه كه ده‌ڵێن له به‌ره‌و گۆڕاندایه، ئه‌وا هه‌ڵیده‌گێڕنه‌وه بۆ خاڵی سفری جارانی جاران، له‌لایه‌كی تریشه‌وه سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی بانگه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات كه كه‌سی نان‌بڕاو نه‌كردووه، به‌ڵكو خۆیان ریزه‌كانی یه‌كێتییان به‌جێهَشتووه، به‌رنامه‌ی لیستی ئێمه‌یان هه‌ڵنه‌بژاردووه‌و كار بۆ كارنامه‌ی یه‌كێتیی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 25/7 ناكه‌ن، كێشه‌كه تا ئێره له گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان به جۆرێك نائاساییه‌و هه‌ندێكیش ده‌ڵێن كاری حزبایه‌تیه‌و په‌یڕه‌وی ناوخۆیی حزبه‌كه جێبه‌جێ ده‌كرێت، ئه‌گه‌ر پێشتر ئه‌م خاڵه‌ی پابه‌ند به مه‌سه‌له‌ی رێكخستنی حزبایه‌تی‌و پابه‌ندبوونی ئه‌ندامانی به په‌یڕه‌وپرۆگرامه‌وه جێبه‌جێ نه‌ده‌كرا ئه‌وا ئه‌مرۆ بۆ چاره‌نووسی یه‌كلایكه‌ره‌وه‌ی حزبه‌كه‌و ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی له هه‌نگاونانی بۆ دیموكراسییه‌كی جێگیر سه‌ركردایه‌تی ده‌كات، جێبه‌جێیان ده‌كات، به‌ڵام به‌لای لایه‌نی یه‌كه‌مه‌وه(ریفۆرمیسته‌كانی دوێنێ) زۆر قورسه ئه‌و ئیجرائاتانه هه‌رسی بكه‌ن‌و خه‌ڵكێكی زۆریان به ملداهاتووه، نازانن چۆن ڕێكیان بخه‌ن له پێدانی مووچه‌یان‌و داهاتوو و ژیانی ئه‌و كه‌سانه‌ی له‌سه‌ر لیستی(ڕه‌وتی)گۆڕان حیسبان، به‌لای لایه‌نی دووه‌میشه‌وه(سه‌ركردایه‌تی شه‌رعی یه‌كێتیی) ده‌ربازبوونه له‌و رێكخستنه‌ی دووه‌می ناو رێكخستنه‌كانی، كه له كاروباری حزبایه‌تی‌و ژیانی سیاسی‌و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هاوكێشه سیاسییه‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانی كوردستان‌و یه‌كێتییه‌كه كێشه‌یانی بۆ دروست كردبوون، هه‌روه‌كو به به‌ڵگه بینراو و ده‌ركه‌وت كه باڵی ریفۆرمی دوێنیی ناو یه‌كێتیی، به‌یانی ژماره یه‌كی خۆی ده‌ركرد‌و خۆی به شه‌رعیزانی‌و بێئه‌وه‌ی بگه‌ڕێته‌وه بۆ زۆرینه‌ی كۆمیته‌ی سه‌ركردایه‌تی‌و بڕیار‌و ڕاسپارده‌كانی كۆنگری دووه‌می یه‌كێتیی‌و په‌یڕه‌وی ناوخۆیی حزبه‌كه، له‌هه‌مانكاتیشدا لایه‌نگرانی خۆیان بۆ لیستی(ڕه‌وتی)گۆڕان، ئاڕاسته‌كرد. ئه‌مه‌ش سه‌لمێنرا كه به‌ڵێ: رێكخستنێكی نهێنیی‌و هه‌تا ڕاده‌یه‌كیش به ئاشكرا له‌ناو هه‌ناوی رێكخستنی یه‌كێتیی كاریده‌كرد‌و ئه‌مڕۆ هه‌ڵوێست وه‌رده‌گرن‌و ده‌نگ به لیستی گۆڕان ده‌ده‌ن‌و سه‌ركردایه‌تی شه‌رعی خۆیان به‌ناوی (باڵی ریفۆرم) ڕاده‌گه‌ێنن، ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێت، قۆناغی خۆساغكردنه‌وه‌ی ئه‌ندامانی حزب له قۆناغێكی پڕ هه‌ستیار و به‌رپرسیاریه‌تی چووه قۆناغێكی زۆر ئاشكرا‌و ڕوون‌و ئاسانتر كه له كورتترین وه‌ڵام بۆ بارودۆخه ده‌ڵێین:" كه ده‌بوایه زووتر سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتیمانی كوردستان، ڕایگه‌یاندبایه، ئه‌وه‌ی ئه‌وان ناویان ناوه خۆساغكردنه‌وه، نه‌هێشتنی رێكخستنێكی تری ناو رێكخستنه شه‌رعییه‌كانی یه‌كێتییه، كه له‌رێگای هه‌ڵبژاردنه ناوخۆییه‌كانی 2006 هه‌ر له لێپرسراوی پۆلێكه‌وه تاوه‌كو لێپرسراوی مه‌ڵبه‌نده‌كان، ده‌نگیان پێدراوه، هه‌روه‌ها ئه‌و سه‌ركرده‌و به‌رپرسانه‌ی ئه‌گه‌ر پابه‌ندن به په‌یڕه‌و و پرۆگرامی یه‌كێتیی ئه‌مه جێگای شانازییه، ئه‌گه‌ریش نا ئه‌وه ده‌توانن به شێوه‌یه‌كی دیموكراسی پارتی سیاسیی بۆ خۆیان دروست بكه‌ن نه‌ك یه‌ك پارت به‌ڵكو ده پارتی به‌هێزتر له یه‌كێتیی، نه‌ك بۆ ئه‌مرۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان، به‌ڵكو تاوه‌كو ڤێستیڤاڵی دیموكراسی له ناوچه‌كه‌و جیهان به‌رده‌وامه، ململانێیی سیاسی بكه‌ن‌و ده‌نگی خه‌ڵكیش ده‌توانێت بیانخاته سه‌ر كورسی ده‌سه‌ڵات، ئێمه‌ش بكاته ئۆپۆزسیۆنێكی سیاسی". ئه‌كرا له‌مه زیاتر له دیالۆگی ناوه‌خۆ یاخود له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆنه‌كان به‌مشێوه‌ییه‌و به باشتریش مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵا بكرێت، له چاوپێكه‌وتنی رۆژنامه‌وانی به‌رێز نه‌وشیروان مسته‌فا، سه‌رۆكی لیستی گۆڕان، ده‌ڵێت:"ئێمه‌ی بڕیاری یه‌كلایكه‌ره‌وه‌ی خۆمانداوه وه‌ك ڕه‌وتێكی سیاسی به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كه‌ین، هیچ په‌یوه‌ندیییه‌كمان به حزبه ته‌قلیدییه‌كانی كوردستانه‌وه نییه، رۆژنامه‌ی زه‌مانی له‌نده‌نی 15/6/2009 ژ:3321". ئه‌مه ده‌ریده‌خات كه ئه‌وانه‌ی پاڵپشتیی لیستی گۆڕان ده‌كه‌ن، به‌ره‌و پێكهێنانی ڕه‌وتێكی سیاسی ده‌ڕۆن، ئه‌مجاره بۆیان نییه كه بڵێن گۆڕان ده‌كه‌ین‌و له ناو یه‌كێتین، هه‌ر یه‌كێتیشین، كه ئه‌مه ده‌بێته بانێكه‌و دوو هه‌وا، چیتریش ناتوانن ئه‌وه بقۆزنه‌وه كه ئه‌وه‌ی ریزه‌كانی یه‌كێتییی به‌جێ‌ده‌هیڵێت ئه‌وا له‌سه‌ر بیروڕای جیاوازه‌و نانی بڕاوه، به‌ڵكو له ڕووی كاری حزبایه‌تی ئه‌وان ئینتیما‌و وه‌لائییان بۆ كه‌سێكی تر‌و ئۆرگانێكی تره، كه ئه‌مه‌ش هه‌م كارێكی ئاساییه كه دانی پێدابنێنن‌و هه‌تا ئه‌وكه‌سه‌ش به كاریزما سه‌یر بكه‌ن‌و به به‌دیهێنه‌ری خه‌ونه‌كانیان سه‌یری بكه‌ن، هه‌روه‌ها بۆ یه‌كێتییشه بزانێت كه كێ ئه‌ندامییه‌تی‌و كار بۆ ئه‌ركه‌كانی حزب ده‌كات، كه ئه‌مه به‌هێزبوون‌و مانه‌وه‌ی قورسایی خۆی به‌سه‌ر هاوكێشه سیاسییه‌كان ڕابگرێت، چۆن هه‌موو كه‌سێكیش ده‌یه‌وێت جه‌سته‌یه‌كی ته‌ندروستی هه‌بێت، ئه‌وا یه‌كێتیش ئه‌و مافه‌ی هه‌یه كه جه‌سته‌كه‌ی به به‌هێزی‌و ته‌ندروستیه‌كی باش ڕابگرێت، هه‌تا به‌شێوه‌یه‌كی زانستییانه رووبه‌ڕووی بنه‌بڕكردنی نه‌خۆشییه‌كانی بێته‌وه له ساته چاره‌نووسسازه‌كان‌و هه‌تا به‌ره‌نگارییان بێته‌وه، به‌ڵام به په‌له ناكرێت، چونكه هه‌ر كارێك په‌له‌ی تێكه‌وت، به مسۆگه‌ری هه‌ڵه‌شی تێداده‌كه‌وێت، بۆیه ئه‌و قسانه‌ی سه‌رۆكی لیستی گۆڕان بۆ ئه‌ندامه‌كانی‌و هه‌تا ئه‌وانه‌ی له دواین سات پشتگیری لیستی گۆڕان ده‌كه‌ن، ئه‌وان گۆڕاون بۆ ڕه‌وتێكی سیاسی‌و سه‌ركردایه‌تییه‌كه‌ی ئه‌مان بڕیاری خۆیداوه، تازه ده‌بێت پابه‌ندی ئه‌و بڕیاره‌ی سه‌رووی خۆیان بن، چیتر ناتوانن بڵێن پێیه‌كمان له‌ناو یه‌كێتییه‌و یه‌كێكی تریش له‌ناو گۆڕانه، به‌مشێوه‌یه‌ش هه‌ر گۆڕان ناكرێت، ده‌بێت له ڕووی ده‌روونیشه‌وه خۆیان ته‌واو یه‌كلایبكه‌نه‌وه كه تازه ئه‌وان له یه‌كێتیی نه‌ماون، به‌ڵكو رێكخستن‌و ئه‌ندامێكی ڕه‌وتێكی نوێن به‌ناوی"گۆڕان"و به‌م لێداونه‌ی به‌رێز نه‌وشیروان مسته‌فا، قفڵ له مه‌سه‌له‌ی خۆساغكردنه‌وه‌و نانبڕین درا.