سیناریۆی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان, له نێوان حه‌قیقه‌ت و خۆشخه‌یاڵیدا!
سیناریۆی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان, له نێوان حه‌قیقه‌ت و خۆشخه‌یاڵیدا!
به‌شی دووهمتاهـیـر حـه‌سـه‌ن
tahirhassan1@yahoo.comسیسته‌می په‌رله‌مانی غه‌ربی و په‌رله‌مانه‌كانی ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات
ئه‌وه‌ی كه چه‌مكی دیموكراسی و سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداره‌تی په‌رله‌مانی له‌لای ملیۆنه‌ها ئینسانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كردووه‌ته چه‌مكێكی شیرین و ده‌سه‌ڵاتێكی ئاواته‌خواز, ناوه‌ڕۆكی ئینسانی و سازگاربوونی دیموكراسی و سیسته‌می په‌رله‌مانی له‌گه‌ڵ پێداویستیه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی ئینسانی ئه‌مڕۆدا نیه. به‌ڵكو ئه‌وه نیشانه‌ی بێبه‌شی و بێمافی موتڵه‌قی ژیانی ئه‌سه‌فباری ئه‌و خه‌ڵكه‌یه له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاته ڕهشهقهومی و دینیه‌كانی ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتدا. به‌هه‌ق چه‌مكی دیموكراسی و په‌رله‌مانتاریزم قه‌رزاری سه‌ركوتگه‌ری بێ په‌رده‌ی ده‌سه‌ڵاته تاكڕه‌وه قه‌ومی و دینیه بۆرژواییهكانی ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاته. شتێكی سه‌یر نیه, ملیۆن ملیۆن ئینسان ته‌مه‌نێكی دوور‌و درێژیان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی مه‌لاكانی ئێران وشهقاوهكانی به‌عس و مه‌مالیكه تهوهزهلهكاندا به‌سه‌ر بردبێت و له‌سه‌ر پارچه كاغه‌زێكی ده‌ستنووس, ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر خواردن وخواردنه‌وه‌و پۆشاك, ئیعدام و سه‌نگسار و زیندانی بێبڕانه‌وه‌یان چه‌شتبێ , بهعهزرهتی دیموكراسی وهاتنهكایهی نیزامێكی په‌رله‌مانیه‌وه نه‌بن . هه‌لومه‌رجی سه‌ختی ژیان وسه‌ركوت و زیندان و هه‌ڵاواردنی جنسی وقه‌ومی و بێبه‌شكردنی ملیۆنه‌ها ئینسانی ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات له سه‌ره‌تایترین مافی ئینسانی و فه‌ردی, دیموكراسی و په‌رله‌مانتاریزمی وه‌ك ئه‌نتی تێزی دیكتاتۆری وده‌سه‌ڵاتی نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراوی خه‌ڵك له ژیانی واقعی خه‌ڵكدا مانای پێدراوه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر ته‌نیا بۆ له‌حزه‌یه‌ك سه‌ر له‌ژێر كابووسی ده‌سه‌ڵاته سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕۆژهه‌ڵات ده‌ربهێنیت وبڕێك دوورتر ته‌ماشای دیموكراسی وسیسته‌می په‌رله‌مانی ووڵاتانی غه‌رب بكه‌یت. ده‌بینیت ئه‌و په‌رله‌مان ودیموكراسیهی كه ده‌یان نووسه‌ری ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات مۆدێرنبوونی خۆیانی پێ ده‌پێون, هه‌موو ڕۆژێك له‌به‌رده‌م ناڕه‌زایه‌تی فراوانی كرێكاران و خه‌ڵكی ئه‌وروپا وئهمریكادایه!. له دیموكراتیترین ووڵاتانی دنیای غه‌ربدا, به‌شداری فراوانی خه‌ڵك له به‌ڕێوه‌بردنی به‌كرده‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه و ده‌سه‌ڵات و دیاریكردنی سیاسه‌ت وقانووندا , كراوه‌ته گێڕانی سیناریۆیه‌كی كڵێشه‌یی هه‌ر چوار یان پێنج ساڵ جارێكی هه‌ڵبژاردن. ته‌واوی به‌شداری خه‌ڵك له به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگه‌و ده‌سه‌ڵاتدا هه‌ر چوار ساڵ جارێك ته‌نیا پێنج ده‌قیقه‌یه !. ئه‌مه نه‌ك هه‌ر به‌شداریكردنی خه‌ڵك له ده‌سه‌ڵات وبه‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگه‌دا نیه , بهڵكودهستبهدهستكردنی ده‌سه‌ڵاته له هێزو تاقمێكی بۆرژواوه به په‌نجه‌مۆری كڵێشه‌یی خه‌ڵك بۆ تاقمێكی تر. خه‌ڵك ته‌نیا له نێوان چه‌ند ده‌موچاوێكی بۆرژوادا مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه یه‌كێكیان بۆ چوار ساڵی ئاینده هه‌ڵبژێرێ. به‌م حاڵه‌شه‌وه گومان له‌وه‌دا نیه هێشتا ئه‌م ده‌سه‌ڵاتانه باشتره له ده‌سه‌ڵاته سه‌ركوتگه‌ره قه‌ومی ودینیهكانی ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات . به‌ڵام پێناسه‌كردنی دیموكراسی وسیسته‌می په‌رله‌مانی غه‌ربی به بوارێك بۆ ده‌خاڵه‌تی به‌كرده‌وه‌ی خه‌ڵك له سیاسه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و به‌ڕێوه‌بردنی كۆمه‌ڵگه‌و نوێنه‌رایه‌تیكردنی خه‌ڵكدا ,فریوكارانه‌یه . به پێچه‌وانه‌ی لێكدانه‌وه‌كه‌ی ( ڕێبین هه‌ردی) ه‌وه ,به‌شداری نه‌كردنی زیاتر له‌نیوه‌ی خه‌ڵكی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا له ههڵبژاردنهكاند ا, به‌ڵگه‌ی بێكه‌ڵكی تهجرهبهكراوی ئه‌و سیسته‌مه‌یه له‌لای خه‌ڵك و نیشانه‌ی له‌كه‌ناری ده‌سه‌ڵاتدا ڕاگرتنی خه‌ڵك و بێبایه‌خ كردنی سیاسه‌ته له ووڵاتدا, نه‌ك دڵنیایی خه‌ڵك له‌وه‌ی كه ووڵات له‌سه‌ر جێگای خۆیه‌تی و پایه‌كانی دیموكراسی له مه‌ترسیدا نیه .
له سه‌رده‌می قه‌یرانی ئابووری سه‌رمایه‌دا, پووچی ئه‌و پێوه‌دانگه‌ی كه په‌رله‌مان نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌ڵك وه‌ك یه‌ك ده‌كات له هه‌موو كاتێك زیاتر ده‌رده‌كه‌وێت. به‌پێی ئامار زیاتر له 70% ی خه‌ڵكی ئه‌مریكا به‌هه‌ڵگیرساندنی جه‌نگ له دژی خه‌ڵكی عێراق ناڕازی بوون, به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتی حاكم به‌سه‌ر ئیراده‌ی ئه‌و خه‌ڵكه‌دا بازیداو ئه‌وكاره‌ساته‌ی خوڵقاند كه هه‌موو ده‌یزانین. كۆمپانیای جه‌نه‌راڵ مۆتۆرز ئیفلاس ده‌كات و ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مان ملیاره‌ها دۆلار ته‌رخان ده‌كات بۆڕزگاركردنی, له‌كاتێكدا به‌به‌هانه‌ی ته‌نگژه‌ی مالی قوتابخانه‌كانی ناوه‌ندی و دواناوه‌ندی سیان و چوار ده‌كه‌ن به‌یه‌ك. په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانی زیاتر له حه‌وت ملیارد یۆرۆی بۆ ڕزگاركردنی كۆمپانیای (ئۆپڵ) له شكست ته‌رخان كرد, له‌كاتێكدا كه‌سێكی بێكار له ئه‌ڵمانیا ده‌بێ مانگانه به 345 یۆرۆ ژیانی بچه‌رخێنێ!. ئه‌گه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه بین كه په‌رله‌مانی ووڵاتانی غه‌رب نوێنه‌رایه‌تی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی خه‌ڵك ده‌كات, ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ش بین, كه خه‌ڵكی ئه‌وروپا وئه‌مریكا خۆی به ده‌ستی خۆی جه‌نگه‌كان ده‌خوڵقێنێ و منداڵه‌كانیان ده‌نێرن بۆ جه‌نگی عێراق و ئه‌فغانستان!. ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه بین كه خه‌ڵك خۆی كرێی خۆی كه‌م ده‌كاته‌وه‌و ملیاره‌ها یۆرۆش ده‌كات به گه‌رووی بانكه قهیرانگرتووهكان و كۆمپانیا نیوهغهرقبووهكاندا!. ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه بین كه خه‌ڵك خۆی به ده‌ستی خۆی خۆی بێكار ده‌كات, بیمه كۆمه‌ڵایه‌تی و پزیشكیه‌كانی خۆی كه‌م ده‌كاته‌وه!. به‌ڵام ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی خه‌ڵك له دژی بێكاری و گرانی و كه‌می كرێ و زۆری سه‌عاتی كار, له دژی جه‌نگ و سیاسه‌تی جه‌نگی, پێچه‌وانه‌ی ئه‌و فریوكاریه ده‌سه‌لمێنێ. قه‌یرانی قووڵ و سه‌رتاپاگیری ئابووری نیزامی سه‌رمایه‌داری جیهانی ئه‌مڕۆ, به‌بێ هیچ تهحلیلێكی ئاڵۆز ئه‌و ڕاستیه‌ی چه‌ند باره سه‌لمانده‌وه, كه ده‌سه‌ڵات و په‌رله‌مانه‌كانی ووڵاتانی غه‌رب, ده‌سه‌ڵاتی چینی بۆرژوان ونوێنه‌رایه‌تی قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانی ئه‌وان ده‌كه‌ن, ده‌سه‌ڵات و حكومه‌ت و په‌رله‌مانی خاوه‌ن بانكه‌كان و خاوه‌ن كۆمپانیا زهبهلاحهكانن, پارێزه‌رانی چه‌وسانه‌وه‌ی كاری به‌كرێ و كه‌ڵه‌كه‌ی سه‌رمایه‌و به‌هره‌كێشی هێزی كاری چینی كرێكارن. ئه‌گه‌ر ڕوخسارێكی ئینسانی له قانوونه‌كانی ئه‌و ووڵاتانه‌دا به‌رچاو بكه‌وێت, یان به‌رهه‌می خه‌باتێكی له مێژینه‌ی كرێكاران و زه‌حمه‌تكێشانی ئه‌و ووڵاتانه‌یه و به‌زۆر به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌دا سه‌پێنراوه, یان به‌رهه‌می ڕیفۆرمێكی سیاسی _ئابووری بۆرژوازیه, كه له قۆناغێكی دیاریكراوی مێژوویدا و به‌مه‌به‌ستی لابردنی كۆسپه‌كانی به‌رده‌م گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌و به‌هره‌كێشی هێزی كاری كرێكاراندا كردوونی و له ده‌ورانی قه‌یرانی ئابووریدا تێده‌كۆشی وه‌ریان بگرێته‌وه.
به‌م حاڵه‌وه كه دیموكراسی غه‌ربی ونیزامی په‌رله‌مانی بۆرژوایی له غه‌ربدا هه‌یه‌تی, كه ده‌گه‌یت به ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات, له‌گه‌ڵ مه‌سخه‌ره‌ی مێژوو به‌ره‌و ڕوو ده‌بیت.
له‌ووڵاتی ئه‌رده‌ن, له زۆربه‌ی شوێنه گشتیه‌كان ونهخۆشخانهكان و فه‌رمانگه ده‌وڵه‌تیه‌كان به خه‌تی گه‌وره نووسراوه ( الله, الملك, الشعب), واته له پێشدا خودا, پاشان شا, ئینجا گه‌ل) !!. بیگۆمان ئه‌وه‌ی یه‌كه‌م و دووه‌میان یه‌كێكه, چونكه شا خودای سه‌رزه‌مینی ئهردهنهو ئه‌گه‌ر خواستێكیان بوو,ده‌بێ له دنیای دوای مه‌رگدا داوای بكه‌ن. به‌ر له هاتنی مه‌لیك عه‌بدووڵای پاشای ئێستا, به‌رزترین دراوی پاره‌ی ئه‌رده‌نی 20دیناری بوو, كه ڕه‌سمی مه‌لیك (حسێن)ی باوكی مه‌لیك عه‌بدووڵای ئێستای له‌سه‌ر بوو, كه مه‌لیك عه‌بدووڵا هات, دراوی 50 دیناری چاپكرد و ڕه‌سمی خۆی خسته سه‌ر. به‌م شێوه‌یه ته‌ماشای دراوی ئه‌و ووڵاته بكه له 50 دیناری ئێستاوه تا ده‌گه‌یت به ڕوبع و نیو دیناری هه‌مووی وێنه‌ی باوك و باپیر و باپیره گه‌وره‌ی پشتاوپشتی مه‌لیكه!. له سووریا كه‌م شوێن هه‌یه لێی نه‌نوسرابێت ( اسد انت قائدنا للابد), یانی كه‌س به نیازی هیچ نه‌بێت و هه‌تا ئه‌به‌د ئه‌وان ڕابه‌رایه‌تی كۆمه‌ڵگه‌ی سوری ده‌كه‌ن!. له عه‌ره‌بستانی سعودیه نیوه‌ی دانیشتوانی كۆمه‌ڵگه كه ژنانن مافی ده‌نگدانیان نیه, ئه‌و نیوهیهشی كه پیاوانن , ته‌نیا مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه نیوه‌ی كورسیه‌كانی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێرن, نیوه‌كه‌ی تری جه‌نابی مه‌لیك خۆی به میزاجی خۆی دایده‌نێت!. له ئێران, ده‌سه‌ڵاتی (ویلایه‌تی فه‌قیه) و( هه‌یئه‌تی ته‌شخیسی مه‌سڵه‌حه‌تی نیزام) , كه ڕاسته‌وخۆ له‌ژێر فه‌رمانی (عه‌لی خامه‌نه‌ئی) دان, مافی ڤیتۆیان به‌سه‌ر ته‌واوی ئۆرگانه حكومی وتهشریعی و قهزاییهكاندا هه‌یه‌و هه‌رچی بڕیارێك ده‌ربچێت ئه‌وان ده‌توانن هه‌ڵیبوه‌شێننه‌وه . ڕه‌نگه پێویست نه‌كات هیچ شتێك له‌سه‌ر كارتۆنی بوونی (مه‌جلیسی وه‌ته‌نی عێراق) ی پێشووی ڕژێمی به‌عس ومه‌جلیس وه‌ته‌نی ئێستای تایه‌فه‌و قه‌ومه‌كان بووترێت. له ته‌واوی ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا, ڕه‌نگه باشترین نموونه كه تۆزێك له په‌رله‌مان بچێت, په‌رله‌مانی توركیا و ئیسرائیل بێت. ئه‌وانیش هه‌ر له‌حزه‌یه‌ك و له‌سه‌ر بناغه‌ی هه‌ر پێداویستیه‌كی چینی ده‌سه‌ڵاتدار, سووپا و ئۆرگانهنهێنیه ههڵنهبژێردراوهكانی پشتی په‌رده , ده‌توانن له چه‌ند سه‌عاتێكدا ههڵیبوهشێننهوهودهرگای په‌رله‌مان دابخه‌ن و ئه‌ندامه‌كانی بنێرنه‌وه بۆ ماڵه‌وه .
دیموكراسی وسیسته‌می ده‌سه‌ڵاتداره‌تی په‌رله‌مانی له بناغه‌دا به‌رهه‌می ڕه‌وتی گه‌شه‌ی نیزامی سه‌رمایه‌داریه. به‌ڵام ئه‌م ڕه‌وتی گه‌شه‌كردنه له ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات به‌سه‌رئه‌نجامی پڕاوپڕی خۆی نه‌گه‌یشت و له‌نیوه‌ی ڕێگادا په‌كی كه‌وت .
له‌دوای كۆتایی هاتنی جه‌نگی جیهانی دووه‌م , سیاسه‌تی په‌ره‌سه‌ندنی پیشه‌سازی و گواستنه‌وه‌ی ته‌كنۆلۆژیا , كه‌پێویستی گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌داری ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات بوو, له‌لایه‌ن غه‌ربه‌وه گیرایه‌به‌ر. ئه‌م دهستبردنهی غه‌رب زه‌مینه‌ی بۆشكڵگرتنی بزووتنه‌وه‌ی سكۆلار- ناسیونالیزم, كه ئه‌ركی به‌سه‌رئه‌نجام گه‌یاندنی مۆدێرنیزه‌كردنی ئیداری و ئابووری و فه‌رهه‌نگی له‌م ووڵاتانه‌دا له‌ئه‌ستۆ بوو, ڕه‌خساند . به‌ڵام قووتبوونه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیسرائیل و ده‌ستپێكردنی كێشه‌ی عه‌ره‌ب – ئیسرائیل له‌لایه‌ك و به‌لای بلۆكی ڕۆژهه‌ڵاتدا وه‌رگه‌ڕانی به‌شی زۆری ووڵاتی ڕۆژهه‌ڵات له جه‌نگی سارددا له‌لایه‌كی تره‌وه , ده‌ستی غه‌ربی له به‌سه‌رئه‌نجام گه‌یاندنی پرۆسه‌كه كێشایه‌وه. به‌مجۆره پرۆسه‌كه له كۆتایی ده‌یه‌ی شه‌سته‌كان و سه‌ره‌تای حه‌فتاكاندا له‌نیوه‌ی ڕێگادا شكستی خوارد . ئه‌م وه‌زعیه‌ته هاوكات بوو له‌گه‌ڵ په‌ره‌گرتنی بزووتنه‌وه‌یه‌كی فراوانی كۆمه‌ڵایه‌تی چه‌پ و كۆمۆنیزمی بۆرژوایی, كه به‌شی زۆری ووڵاتانی ناوچه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ زنجیره‌یه‌ك قه‌یرانی حكومه‌تی به‌ره‌وڕوو كرد. بۆیه به پشتیوانی غه‌رب, ئیسلامی سیاسی له‌نێو ئه‌م قڵشتهدا وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی سه‌ری ده‌رهێناو وه‌ك ئه‌ڵته‌رناتیڤێك خۆی خزانده نێه هاوكێشه سیاسیه‌كانه‌وه . به‌م شێوه‌یه شكڵگرتنی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بۆرژوایی له‌م ووڵاتانه‌دا , بووه قوربانی جه‌نگی سارد‌و ناكام مایه‌وه و ده‌سه‌ڵاته مهلهكیه سه‌ركوتگه‌ره ڕه‌هاكان , له‌ئاستی سه‌ره‌وه‌یاندا گۆڕان به ده‌سه‌ڵاتی سه‌ركوتگه‌ر و كۆنه‌په‌رستانه‌ی قه‌ومی , و ئیسلام بووه پایه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌دارانه‌یان.
ئێستا ئیتر ئاشكرایه شكڵ نه‌گرتنی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی بۆرژوایی له‌ڕه‌وه‌ندی گه‌شه‌ی ئابووری و سیاسی و ئیداری سه‌رمایه‌داری ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتدا , زه‌مینه‌ی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ڕووی په‌یدابوونی ئه‌حزاب و سووننه‌تی لیبراڵی بۆرژوایی له كۆمه‌ڵگاكانی ڕۆژهه‌ڵاتدا داخست . ڕیشه‌ی په‌یدانه‌بوونی ئه‌حزابی لیبراڵ و سۆسیال- دیموكرات له‌ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتدا بۆ ئێره ده‌گه‌ڕێته‌وه .
نیزامی په‌رله‌مانی كه ئه‌لگۆی ئیداری و حكومه‌تی سووننه‌تی لیبراڵی بۆرژواییه , پێویستی به ئه‌حزابی لیبرال و چه‌ندین شه‌خسیاتی ناوداری لیبرال و سۆسیال- دیموكرات هه‌یه , كه ڕیشه‌یان له مێژووی ئابووری سیاسی سه‌رمایه‌داری كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌بێت وله نێو سوخت وسازی به‌ره‌وپێشه‌وه‌چوونی كۆمه‌ڵگه‌دا توانای مانه‌وه‌و خۆبه‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی به وێنه‌ی ڕه‌وتێكی سیاسی_ كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بێت . ئه‌وه‌ی كه به‌زۆر ووشه‌ی لیبراڵ و سۆسیال- دیموكرات ده‌خرێته سه‌ر هه‌ندێك ئه‌حزاب و شه‌خسیاتی سیاسی ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵات , جگه له فریوكاریهكی منداڵانه شتێكی تر نیه . ئه‌وانه هه‌موویان ئه‌حزابی ناسیونالیست و دینین و بچوكترین په‌یوه‌ندی به مه‌وازین وپرهنسیپ و مێژووی دیموكراسی لیبرالیهوه نایان به‌ستێته‌وه .
نیزامی په‌رله‌مانی و دیموكراسی لیبرالی , به‌وێنه‌ی ڕووبینایهكی سیاسی و حكومه‌تی سه‌رمایه‌داری له كۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتدا , توانای مانه‌وه‌و دووباره خۆ به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی نیه . بۆیه ته‌واوی په‌رله‌مانه‌كانی ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست , جگه له كارتۆنێكی هیچ كاره , شتێكی تر نین .
ڕووبینای سیاسی و حكومه‌تی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه له هه‌ر ووڵاتێكدا , ده‌بێ هاوته‌ریب ئاوێزان و وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی ژێربینای ئابووری كه‌ڵه‌كه‌ی سه‌رمایه بێت, ده‌نا توانای به‌پێوه ڕاوه‌ستانی نابێت و ده‌ڕوخێت. دواكه‌وتوویی ئاستی گه‌شه‌ی ته‌كنۆلۆژیای به‌رهه‌مهێنان له ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتدا, گرفتێكه له‌به‌رده‌م كه‌ڵه‌كه و سوودو قازانجی سه‌رمایه‌دا, ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م گرفته له‌به‌رده‌م كه‌ڵه‌كه‌ی سه‌رمایه‌دا لابه‌رێت وبوار بۆ سوودو قازانجی سه‌رمایه بكاته‌وه, ده‌بێ به‌هره‌كێشی هێزی كاری كرێكاران تووند بكاته‌وه, سه‌عاتی كار زیادبكات و ئاستی كرێ بهێنێته‌وه خواره‌وه, ده‌بێ له‌شكری بێكاری وه‌ك هێزێكی ئیحتیا‌ت بۆ هه‌ڕه‌شه‌ی كرێكارانی له‌سه‌ر كار زیاد بكات, ده‌بێ خۆی له بیمهكۆمهڵایهتی و پزیشكیه‌كان بدزێته‌وه, ده‌بێ ڕیزه‌كانی كرێكاران په‌رش و بڵاوبكاته‌وه‌و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تیان خامۆش بكات, ده‌بێ ئازادی ڕێكخراوبوون و خۆپیشاندان و مانگرتن پێشێل بكات. بۆكردنی هه‌موو ئه‌م كارانه و به‌ده‌ست هێنانی كاری هه‌رزانی كرێكاران و كرێكارانێكی بێده‌نگ. هێزی ئاسایش و پۆلیسی پێویسته, قانوون كاری دژی كرێكاری و رێكخراوی زه‌ردی سه‌ربه بۆرژواكانی پێویسته, زیندان و سه‌ركوت و شوێن پێ هه‌ڵگرتنی ڕابه‌رانی كرێكارانی پێویسته, سازدانی ده‌یان ده‌زگای جاسووسی وهه‌واڵگری پێویسته, بره‌ودان به قه‌ومیگه‌رایی و دین وخورافهو ئاپارتایدی جنسی له‌نێو ڕیزه‌كانی كرێكارانی پێویسته. له‌م ووڵاتانه‌دا ده‌سه‌ڵاتێك بۆپاراستنی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه به‌سه‌ر هێزی كاردا, ناتوانێت سهركوتگهرو دژی سه‌ره‌تاییترین مافه‌كانی خه‌ڵك نه‌بێت. هه‌ر بۆیه له‌ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتدا كه‌مترین ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵك بۆ مافێكی سه‌ره‌تایی, به‌خێرایی ده‌بێته مه‌سه‌له‌یه‌كی سیاسی گه‌رم وڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك و ده‌سه‌ڵات و پایه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاری ڕووخاندن. بۆیه ده‌وڵه‌ت به تووندترین وخوێناویترین شێوه سه‌ركوتی ده‌كات. ئه‌گه‌رده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه له‌م ووڵاتانه‌دا ڕیفۆرمی سیاسی و ئابووری ئه‌نجام بده‌ن, ڕه‌وتی ڕووخاندنی ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به ده‌ستی خه‌ڵك ده‌ست پێ ده‌كه‌ن. بۆیه خه‌ون و خه‌یاڵی ڕۆشنبیرانێك به دیموكراسی بۆرژوایی و هاتنه‌كایه‌ی نیزامی په‌رله‌مانی له ووڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتدا, لهپووچ پووچتره.
له‌م ووڵاتانه‌دا دوو نیزامی سیاسی _ ئابووری جیاواز و دژ به‌یه‌ك, زه‌مینه‌ی به پێوه ڕاوه‌ستان و به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێیان هه‌یه. یان ده‌سه‌ڵاتی موتڵه‌قی سه‌رمایه , به ڕه‌شترین شێوازی چه‌وسانه‌وه‌و به‌هره‌كێشی هێزی كاری كرێكاران, تا سوودو قازانجی سه‌رمایه پارێزراو بێت وسه‌رمایه بتوانێت هه‌رچی زیاتر كه‌ڵه‌كه بێت و دووباره به‌رهه‌م بێته‌وه وه‌ك ئه‌وانه‌ی ئێستا هه‌ن. یان نیزامێكی كۆمۆنیستی كه بۆ هه‌میشه هێزی كاری ئینسان له كاڵابوون ڕزگار ده‌كات و پێوانه بۆ به‌رهه‌مهێنانی كۆمه‌ڵایه‌تی تیایدا, وه‌ڵامدانه‌وه‌یه به پێداویستیه‌كانی ژیانی ئینسان و بردنه‌سه‌ری توانای داهێنه‌رانه‌یان, نه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه به پێداویستیه‌كانی بازاڕ‌و سوود و قازانجی سه‌رمایه. جگه له‌م دووانه شتێكی تر ناتوانێت ببێت.
ماوێتی