
بڕیاردان له‌سه‌ر ده‌ستوری هه‌رێم خنكاندنی مافه‌كانی ژنانه
له‌م خوله‌ی ئێستای په‌رله‌ماندا‌و له‌دانیشتنی داهاتویاندا كه به‌نیازن بڕیار له‌سه‌ر ره‌شنوسی ده‌ستور بده‌ن‌و به‌نده‌كانی په‌سند بكه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی بخرێته راپرسی خه‌ڵكه‌وه‌و له‌پێناو ئه‌وه‌ی نه‌خرێته خولی په‌رله‌مانی داهاتوه‌و بڕگه‌و ماده‌كانی به‌كاوه‌خۆ گفتۆگۆی له‌سه‌ر نه‌كرێت‌و له‌كۆڵ خۆیانی بكه‌نه‌وه به‌رای من پیلانێكه بۆ هێشتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی‌و و ژن به‌تاییه‌تی له‌چاخه كۆنه‌كاندا‌و سه‌رگرتنی بڕیار‌و شه‌رعیه‌ته كۆنه‌په‌رست‌و سواوه‌كانی ده‌سه‌ڵات‌و لایه‌ن‌و حیزبه كلاسیك‌و كۆنه‌خوازه‌كان.
په‌سندكردنی ده‌ستوری هه‌رێم له‌م خوله‌دا بێجگه له‌وه‌ی له‌لایه‌نی نه‌ته‌وه‌یی‌و دۆزی گه‌لێكه‌وه زیانی زۆرتره، له‌هه‌مان كاتدا له‌دۆزه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و كه‌لتوری‌و به‌تاییه‌تیش بۆ ماف‌و پرسه‌كانی ژنان گه‌وره‌ترین زیانی هه‌یه‌و نابه‌جێیه.
په‌سندكردنی ره‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێم له‌م خوله‌دا كه‌ماوه‌یه‌كی زۆر كه‌میان له‌به‌رده‌مدا ماوه‌و هه‌رچی بڕیار‌و یاسایه‌ك له‌م خوله‌ی ئێستای په‌رله‌ماندا ده‌ربچێت مۆركی به‌په‌له‌و بێ پلانی پێوه دیاره له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا زیانی زۆرتره له‌سوودی.
له‌م ره‌شنوسه‌دا ددان به‌سنوری كوردستاندا نه‌نراوه‌و باس له‌ناوچه دابڕاوه‌كانی كه‌ركوك هه‌تا چیای حه‌مرین نه‌كراوه كه‌سنوری سه‌ره‌كی كوردستانی باشورن‌و ئه‌مه‌ش ده‌رفه‌تێكی باشه بۆ حكومه‌تی ئێراق‌و هه‌تا توركیا‌و داگیركه‌رانی تر كه‌سنوری كوردستان دیار نه‌بێت‌و به‌ئاسانی كاری خۆیانی تێدا بكه‌ن‌و كه‌ركوك هه‌مان ململانێی به‌قورستر له‌سه‌ر بێت‌و هیچ ماده‌یه‌كی ده‌ستوری كوردستانی نه‌بێت داكۆكی لێ بكات، واته كورد تا ساڵانێكی زۆرتر ده‌بێت دیسانه‌وه به‌ده‌ست بێ ستراتیژیه‌تی‌و بێ سنوری كوردستانه‌وه بناڵێنێت‌و كێشه‌ی داهات‌و بودجه‌و هێزی پێشمه‌رگه‌و روبه‌رێكی زۆری كوردستان هه‌ر ده‌بێت گرفت بێت‌و دوژمنان هه‌میشه وه‌ك خاڵێكی هه‌ڕه‌شه لێمان به‌كاری بهێنن.
له‌لایه‌كی تره‌وه قوڵكردنه‌وه‌ی نه‌هامه‌تیه‌كی تره له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای كوردی چونكه له‌م ره‌شنوسه‌دا ئایینی ئیسلام سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كی وڵاته، واته هه‌مان ئه‌و كێشانه‌ی له‌سه‌رده‌می هاتنه سه‌ر حوكمی ئیسلام‌و خه‌لافه‌ته‌كانی به‌سه‌ر كوردا سه‌پێنراوه‌و ژنی پێ چه‌وسێنراوه‌ته‌وه به‌رده‌وام ده‌بن‌و باس كردن له‌ماف‌و دۆزی ژنان ته‌نها تیۆری ده‌بێت‌و هیچ یاسا‌و به‌ندێكی ده‌ستوری نابێت بۆی بگه‌ڕێینه‌وه‌و به‌رگركاری مافه‌كانی ژنان بێت.
30/10/2008دا یاسای باری كه‌سێتی به‌مه‌رجه‌وه په‌سند كرا‌و فره‌ژنی وه‌ك خۆی هێڵرایه‌وه‌و هیچ یاسایه‌كی داكۆكیكار له‌مافی ژن نه‌بوو پشتی پێ ببه‌سترێت بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌م یاسا شوومه، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه‌ی كه‌رێگه‌ی دا یاساكه وه‌ك خۆی بمێنێته‌وه یاساكانی هه‌ڵهێنجراوی ئایینی ئیسلام‌و كاركردنی ئاسایی شه‌ریعه‌تی ئیسلام بون، واته ئه‌م كێشه‌یه هه‌ر به‌كۆڵمانه‌وه ده‌بێـت‌و هه‌مواركردنیشی مه‌حاڵ ده‌بێت‌و پاشان خۆ ئێمه هه‌ر فره‌ژنی نیه، گه‌واهی دانی ژن له‌دادگا كه‌دوو ژن به‌رامبه‌ر به‌پیاوێكه‌و ده‌ركردنی یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی خه‌ته‌نه‌كردنی مێینه‌و میرات كه‌به‌شی ژن نیوه‌یه‌و كۆمه‌ڵێك یاسای ئاینی‌و گرفتی ترمان هه‌یه كه له‌كۆمه‌ڵدا ره‌واییان هه‌یه‌و ژنی پێ كراوه به‌پله دوو، پێی ده‌چه‌وسێنرێته‌وه بۆیه ده‌نگ دان به‌ده‌ستور‌و په‌سندكردن‌و له‌كۆڵ خۆكردنه‌وه‌ی په‌رله‌مان له‌م خوله‌دا كارێكی نایاسایی‌و گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ سه‌ده‌یه‌ك پێش ئێستا كه‌پێویسته ئێمه‌ی ژنان‌و داكۆكیكاران‌و یاساناسان‌و شاره‌زا‌و مرۆڤ په‌روه‌ران‌و كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی‌و رۆشنیران‌و رۆژنامه‌نوسان رازی نه‌بین ره‌شنوسی ده‌ستوری هه‌رێم له‌م خوله‌دا په‌سند بكرێت، با به‌ده‌ردی ده‌ستوری عێراق نه‌چێت بێ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك ناوه‌ڕۆكی ده‌ستوره‌كه‌ی زانیبێت‌و به‌ماده‌كانی ئاشنا بێت‌و بێ ئه‌وه‌ی كه‌س خوێندبێتیه‌وه به‌په‌له به‌ناوی گه‌لی كورده‌وه ده‌سه‌ڵات ده‌نگی پێدا‌و په‌سند كرا‌و دوایش كار به‌هیچ ماده‌یه‌كی بۆ كورد پێناكرێت.
Stare_arif@hotmail.comئه‌م وتاره‌م له‌رۆژی 9/6دا له‌رۆژنامه‌ی رۆژنامه‌دا دا به‌زاندوه.