
كانیه‌كه‌ی چوار پیاوه‌كه!!
دیمه‌ن كانیه‌ك بوو به‌ردیان تێ فڕێ ئه‌دا،ڤیدیۆییه‌كه ئه‌وه‌نده كوالیتیه‌كه‌ی نزم بوو هه‌ر له دیمه‌نی ئامۆژگاری به‌رنامه‌ی منداڵانی تیڤیه لۆكاڵیه كان ئه‌چوو له خۆمم پرسی تۆ بڵیت من كاتم لێ تێك چوبێت؟! یان هه‌ربه‌ڕاستی به‌م یازده‌ی شه‌وه كاتی به‌رنامه‌ی منداڵانه؟ئه‌ی ئه‌گه‌ر وانی یه ئه‌م به‌رد و كانیه چی یه؟!و بۆچی؟!
به قودره‌تی قادر پاش كه‌مێك چه‌ند ده‌ستێكی ڕه‌نگ كرا‌و یه‌ك به دوای یه‌ك هاتن و به‌رده‌كانیان لهكانیهكه ده‌ر ئه‌هێنایه‌وه كه ڕه‌نگه كانیان كت ومت هه‌ر له و ڕه‌نگانه یان ئه‌كرد كه له كۆندا نه‌نكم قه‌ل و قاز و مراوی و مریشكه‌كانی پێ ڕه‌نگ ده‌كردن تاله‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی دراوسێكانی جیابكرێته‌وه،به‌ڕاستی واقم وڕما بوو لێتان ناشارمه‌وه دیمه‌نێكی ترسناك بوو،چونكه كاته‌كه‌ش هه‌رله‌كاتی په‌خشی فلیمی شه‌و دا بوو ڕاستیه‌كی من بهینم له‌گه‌ڵ ته‌ماشاكردنی فلیمی ترسناك دا نی یه،به‌ڵام تینم دابه خۆم و له خویشمم پرسی:
منداڵ و یازده‌ی شه‌و ئه‌م دیمه‌نه ترسناكه بۆ؟
ده‌بێت ئه‌م نهێنیه چی بێت؟
كات زۆرشت ده‌گۆڕێت منیش هیچم له چاوه‌ڕوانی به‌و لاوه به ده‌سته‌وه نه‌بوو تا چاوه‌ڕی بكه‌م و شتێك هه‌ڵ كڕێنم، هه‌رواش ده‌ر چوو زۆری نه‌برد له‌وه‌تێ گه یشتم
كه‌ئه‌مه بۆمنداڵ نی یه و بۆ گه‌وره‌یه بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنی لیستیكه بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان به‌ڵام هه‌مان ئه‌و بۆ چونه له پشتیه وه بوو كه‌كاری كاركردن بوو له‌سه‌ر منداڵ له‌ته‌مه‌نێكی زوو دا ئاخنینی مێشكیان له ژێر فشارێكی گه‌وره تا وێنه‌ی بیر‌و ڕاكانیان كۆپی بكه‌ن و تا ئالی ئاسا ڕه‌فتاریان پێ بكه‌ن وه سه‌ر قاڵكردنیان به كۆمه‌ڵێك بابه‌ت كه بۆ گه‌وره‌كانیش ئاسان نی یه، به‌هه‌رحاڵ ئه‌م هه‌ویره ئاو زۆر ده‌كێشی تائه‌مه نه‌بێته ته‌وه‌ری قسه‌كردنم.
ده‌چمه‌وه سه‌ر پرسیاره‌كانی خۆم تاشتێكم ده‌ستگیربێت،
تۆبڵێت هه‌ربه‌ڕاستی كه‌سێك هه‌بێت نه‌زانێت كێن ئه‌و ده‌ستانه‌ی كه به‌رد فڕێ ئه‌ده‌نه كانیهكهوه؟ئه‌ی ئه‌وه هه‌ر هه‌مان ئه‌و ده‌ستانه نین كه دواتر به ڕه‌نگ كراوه‌ی و په‌رده پۆش كراوه‌ی كانیه‌كه پاك ده‌كه‌نه‌وه؟تۆبلێی نه‌زانن تكانی ئه‌و ره‌نگه‌ی كه له ده‌سته‌كانه‌وه‌یه وه‌ك تكانی حه‌یاو و سه‌رچاوه‌ی پیس كردن و ژه‌هراوی كردنی كانیهكهیه؟
خوینه‌ری به‌ریز برواتان هه‌بێ به‌بێ هیچ لایه‌نگیری كردنێك ته‌نها سه‌یركردنی دیمه‌نی ئه‌و ده‌ستانه به‌س بوو تا تێبگه‌ی له‌وه‌ی كه ئه‌مانه زیاتر له‌و ده‌ستانه ده‌چن كه چاك ده‌كه‌ن له پێناوی تێكدان نه‌ك چاك كردن له‌پێناو چاكسازی.
من نازانم ئه‌وان ده‌یانه‌وێ چیمان پێ بلێن؟؟به برق و باق هه‌ڵمان ئه‌خه‌ڵه‌تێنن؟یان له جیاتی تۆز بۆیاخ ئه‌كه‌نه چاومانه‌وه؟؟ به‌ڵام بۆمن ئه‌و ده‌ست و كانیه ئه‌و په‌نده‌یان بیرخستمه‌وه كه ده‌لێت (ئه‌گه‌ر له كانیه‌ك ئاوت خوارده‌وه به‌ردی تێ فڕێ مه‌ده) به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه كێن ئه‌وانه‌ی ئاوی كانی ده‌خۆنه‌وه‌و به‌ردیشی تێ فرێ ئه‌ده‌ن؟!
ئه‌وانه نین كه له كانی ده‌سه‌ڵات ده‌خۆن و به‌ردیشی تێ فرێ ئه‌ده‌ن ؟!
یان ئه‌وانه‌ی كه هه‌ر خۆیان به‌رد فرێ ئه‌ده‌نه كانیه‌وه كه‌وه دوایش پێمان ئه‌لێن ئه‌وه ئه‌وانن به‌رد فڕێ ئه‌ده‌ن و ئاوی خاوێن پیس ده‌كه‌ن به‌ڵام ئێمه به ده‌ستی پر خێر و به‌ره‌كه‌تمان خاوێنی ده‌كه‌ینه‌وه؟!!!
به‌هه‌رحاڵ به‌ڕاستی كاكه (ئاسۆ علی فرج) جوانی ناو ناوبوو (لیستی چوار پیاوه‌كه)
كورد وته‌نی (كاڵا به‌قه‌د باڵایه) لیستی چوار پیاوه‌كه نه‌ك چوار حیزبه‌كه , له‌وه‌ته‌ی پارته‌كانیان هه‌ن ئه‌وانیش حاكمینی ئه‌وه‌نده‌ش له كه‌ناڵ و میدكانیان ده‌ركه‌وتوون ده‌توانین بڵین چوار پیاوه‌كه، دوو جامانه بهسهرهكه و دوو سه‌ر ڕوتهكه و دوو قات له‌به‌ره‌كه و دوو جل كوردییه‌كه و دوو بێ ڕیشه‌كه و دوو ڕیش داره‌كه.هه‌رچی زه‌رب و تقسیمم كرد هیچم بۆدهرنهچوو و
هه‌رچی سه‌ریشم هیناو برد ئه‌مانه له‌مه‌نجه‌ڵی بوخاریش به‌یه‌كه‌وه ناكوڵێن . چ جای سه‌ركردایه‌تی به‌كۆمه‌ڵ!!و چاكسازی و خزمه‌ت گوزاری!!
ڕه‌نگه به‌ڕواڵه‌ت وانیشان بده‌ن به‌ڵام واقیع ئه‌وه‌یه كه ئه‌وه لیستی چوار پیاوی ده‌سه‌ڵات خواز‌و كورسی په‌رسته
ئه‌گه‌ر وانیه ئه‌ی كوا بنه‌ما فیكری و دیسپلینهكانتان ؟؟
ئه‌ی كوا نه‌ته‌وه په‌رستی و پارتی نیشتمانی؟؟
ئه‌ی كوا خه‌لافه‌ت و جێنشینی؟؟
ئه‌ی كوا علمانی بوون جیاكرنه‌وه‌ی دین له ده‌سه‌ڵات و عقڵانی بونتان؟؟
ئه‌ی كوا به‌ره‌ی موللحید و كافران؟؟
ئه‌ی كوا سه‌گی ڕه‌ش و سپی؟؟
ئه‌وا زانیمان دوو ریش داره‌كه برای موسڵمانن ئه‌ی دوو بی ڕیشه‌كه برای چین؟؟
ئه‌گێڕنه‌وه و ئه‌لێن جارێك هاوڕێ عزیز سكرتێری پێشوی حیزبی شیوعی كوردستان سه‌ردانی هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هیدی كردبوو و خه‌ڵكێك له ئه‌ندامانی و لایه‌نگرانی چونه بوونه پێشوازی له‌ناو ئه‌وانه‌دا مه‌لا كوێره هه‌بوو كه قورئان خوێن بووه‌و هه‌موو قورئانیشی له‌به‌ربووه و به‌رده‌وام له بۆنه ئاینی یه‌كاندا ده‌ركه‌وتووه و به ده‌نگه خۆشه‌كه‌ی قورئانی ئهخوێندووه.
ئه‌و پیاوه‌یان به هاوڕێ عزیز ناساند‌و پێیان وت ئه‌م پیاوه هاوڕێ یه‌كی دڵسۆز‌و قورئان خوێنێكی باشیشه.
له‌وه‌ڵامدا هاوڕێ عزیز بزه‌یه‌ك گرتی و ووتی: ئه‌م پیاوه نه له ئێمه تێگه‌شتوه نه له قورئانه‌كه‌ش.
هیوادارم ئه‌وان نه‌گاته ئه‌وی كه‌ئه‌مه له‌تێ نه‌گه‌یشتنیان بێت و پێمان بڵین ئه‌مه سیاسه‌ته به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پێوه‌یسته بزانن كه‌سیاسه‌ت به پیاوی سیاسی و بهكهرستهی سیاسی ده‌كرێت.نه‌ك به بانگه‌شه‌ی سروش و حه‌قیقه‌تی ڕه‌هاو شه‌رعیه‌تی ئیلاهی و درۆكردن له‌گه‌ڵ پرنسیپه‌كانی دیمكراتی و لادان له هزری چه‌پ و ماركسیزمی.
ataqajri@yahoo.com