هاوپشتی له ئه‌زرا ناوی
ئیسرائیل- فه‌له‌ستین، نامه‌یه‌ك له هاوه‌ڵانمان (نا‌ئومی کلاین، نائوم چامسکی و نێڤی گۆردن)ه‌وه بۆ هاوپشتی له ئه‌زرا ناوی*
به‌ڕێز …، هه‌موو جارێك وایه، که که‌سێكی وا نه‌ترس و به‌هره‌مه‌ند تاك ده‌که‌وێته‌وه، هه‌رگیز نا‌توانیت بۆ خۆت دانیشیت و بێده‌نگ بیت، کاتێك ده‌زانیت که پێویستی به یارمه‌تی تۆ هه‌یه. —- ئێمه ئه‌وڕۆ له‌مه‌ڕ که‌سێكی نایاب بۆت ده‌نووسین. —– ناوی ئه‌زرا ناوی Ezra Nawi یه.
له‌وانه‌یه هه‌رگیز هیچت له باره‌ی ئه‌وه‌وه نه‌بیستبێت، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆی هه‌یه ناوی ئێمه بزانیت، هه‌نووکه نهم هۆیه‌وه ناوی ئه‌ویش ده‌زانیت. —- ئه‌زرا ناوی یه‌کێکه له بێتاوانترین ئیسرائیلیی هه‌ڵسوراوی مافی مرۆڤ و به‌بێ یارمه‌تی تۆ، بۆی هه‌یه له ماوه‌یه‌کی که‌متر له 30 ڕۆژدا بخرێته زیندانه‌وه. —- ئه‌گه‌ر تاوانی هه‌بێت؟ ته‌نیا ئه‌وه‌یه که وی هه‌وڵی داوه له باشووری ناوچه‌ی هیبرۆن بیلدۆزه‌رێکی سه‌ربازی له تێکدانی ئه‌و خانووانه‌ی که فه‌له‌ستینییه‌کان تیایاندا ده‌ژین، بگێڕێته دواوه.
ئه‌و خانووانه و خێزانه‌کان که تیایاندا ده‌ژین، بۆ ماوه‌ی 42 ساڵ له‌ژێر داگیرکاری ئیسرائیل دا بوون.
ئه‌وان هێشتاکه به‌بێ ئه‌له‌کتریك، ئاوی لووله‌که‌شی و خزمه‌تگوزارییه بنچینه‌ییه‌کانی تر ده‌ژین. به به‌رده‌وامی له لایه‌ن نیشته‌جێیانی ئیسرائیلی و سوپاوه هه‌راسان ده‌کرێن.
هاوه‌ڵانی ئه‌زرا ناوی له سه‌رپای دونیادا، ده‌ستیان به که‌مپه‌ینێك بۆ کردنه‌وه‌ی ده‌یان هه‌زار نامه‌ی ئاراسته‌کراو بۆ سه‌فاره‌ته‌کانی ئیسرائیل، کردووه، پێش سزادانی له مانی جولای. ئه‌وان داوای یارمه‌تی تۆیان کردووه.ئێمه به‌رده‌وام ناوی ده‌هێنین، چونکه پێمان وایه، به‌م جۆره مرۆڤه‌کان ده‌یناسن و ناوی ده‌زانن، لێره‌شه‌وه بۆ سوپای ئیسرائیل دژوار ده‌بێت، به‌بێده‌نگییه‌وه ڕه‌وانه‌ی زیندانی بکات.
ئه‌زرا ناوی هه‌موو شتێکه بێجگه له بێده‌نگ.
ئه‌و جوله‌که‌یه‌کی ئیسرائیلی له‌دایکبووی عیراقه و زمانی عه‌ره‌بی زۆر به ڕه‌وانی ده‌ئاخفێت.
ئه‌و پیاوێکی په‌نجا ساڵان و له بهرخورددا خۆش سه‌لیقه‌یه.
وی ژیانی خۆی خستووه‌ته پێناو یارمه‌تیدانی ئه‌وانه‌ی، که له ژیاندا دۆشداماون و له شانی دایکانی ته‌نیا سه‌رپه‌رشتیگه‌ری ئیسرائیلیی، ئه‌وانه‌ی له‌به‌رده‌م کنسێت دا چاردیان هه‌ڵدابوو بۆ موچه‌یه‌کی گونجاو خه‌باتیان ده‌کرد، هه‌روه‌ها ئه‌و فه‌له‌ستینیانه‌ی هه‌ڕه‌شه‌ی ته‌قاندنه‌وه‌ی خانووه‌کانیان له‌سه‌ر بوو، وه‌ستاوه.وی له کن ئه‌وانه‌ی که که‌م ده‌سه‌ڵاتن، خۆشهویته، ئه‌وانه‌ی که ژیانی خۆی له پێناویان‌دا خستووه‌ته مه‌ترسی، له به‌رامبه‌ردا نیشته‌جێیان و سوپا و پۆلیسی ئیسرائیلیی ڕکیان لێی ده‌بێته‌وه.
هه‌نووکه ده‌زانیت ئه‌زرا کێیه، ده‌توانیت شانبه‌شانی ئه‌و، بۆ هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی وی خۆی خسته پێناویان، بوه‌ستیت. به‌تایبه‌ت ئێستاکه، که ئیسرائیل خه‌ریکه دژی مافی مرۆڤ و هه‌ڵسوراوانی لایه‌نگری دێمۆکراسی، هرش ده‌کات.
ئه‌و پێویستی به‌تۆیه. هاوڕێیانی پێویستیان به تۆیه. ئه‌وانه‌ی که وی ڕۆژانه یارمه‌تی ده‌دان، پێیویستیان به تۆیه. به‌م جۆره تکا ده‌که‌ین، نامه‌یه‌ك بۆ کۆنسولاتی ئیسرائیلیی، بۆ میدیاکان، بۆ خێزانه‌که‌ت و بۆ هاوه‌ڵه‌کانت بنێره.
نووسینی نامه‌که‌ت ته‌نیا ساتێك ده‌خایێنێت. هه‌ر ئێستا بینووسه. بینووسه له‌پێناو ئه‌زرا ناوی Ezra Nawi.
Noam Chomsky, Naomi Klein, and Neve Gordon
———————————————————-
* یه‌کێكه له دهسپێشخهران و هاریکار له‌ته‌ك ئه‌نارکیستانی دژه دیواری ئیسرائیلییبۆ به‌شداری له که‌مپه‌ینه‌که‌دا و به‌ده‌ستهێنانی زانیاری زیاتر له‌مه‌ڕ ئه‌زرا ناوی و بزاڤی دژه دیواری ئه‌نارکیستانی ئیسرائیلی، کلیکی ئه‌م لینکه بکه: http://supportezra.net