
له مۆنۆپۆلی ده‌ستوره‌وه بۆ مۆنۆپۆلی ده‌سه‌ڵات
دوای ئه‌وه‌ی له ڕۆژی چوار شه‌مه پارله‌مانتارانی پارله‌مانی واده به سه‌ر چووی هه‌رێمی کوردستان به زۆرینه‌ی ده‌نگ ده‌ستوریان په‌سه‌ند کرد و ڕۆژی ڕاپرسیشیان دیاری کرد له گه‌ڵ واده‌ی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا، ئه‌مه جگه له‌وه‌ی پیشانیاندا هیچ کام له‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه نوێنه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی گه‌ل نین و گوزارشتکاری داخوازییه‌کانی جه‌ماوه‌ره‌کانیشیان نه‌بوون، هه‌روه‌ها بۆ جارێکی تر ئه‌وه‌شیان ده‌رخست جوڵه‌یان پێش ئه‌وه‌ی له نێو ئیراده‌ی ئه‌زمون و جه‌ماوه‌ره‌وه بێت له نێو کۆنترۆڵی ده‌ستی حیزبه‌وه‌یه.
من پێم خۆشه لێره‌وه ئه‌م کێشه‌یه بخه‌مه نێو سیسته‌مێکی بهراوردگهری سیاسی و ئه‌رکگه‌راییه‌وه به به‌راورد به‌و کۆمه‌ڵگا دیموکراتانه‌ی که سیسته‌می په‌رله‌مانی به‌ڕێوه‌یان ده‌بات که په‌رله‌مان چ ڕۆڵێکی کارا ده‌بینێت له به‌رامبه‌ر به‌رژه‌وه‌ندییه گشتییه‌کاندا، له‌وانه‌ش وه‌ک به‌ریتانی، ئێرله‌ندا، ئیسرایل هتدا.. ئه‌گه‌ر بێت و سیسته‌می په‌رله‌مانی به‌ریتانیا به نمونه وه‌ربگرین ده‌بینین له هه‌ر شارێکدا هه‌ر لیستێک ده‌نگی زیاتری به ده‌ست هێنا ئه‌ندامی په‌رله‌مانی ئه‌و شاره له‌و لیسته دیاری ده‌کرێت و دواجار ده‌بێته زمانحاڵی جه‌ماوه‌ری ئه‌و شاره‌و هه‌ر درێغی و که‌مو کورتییه‌ک له لایه‌ن حکومه‌ته‌وه ده‌رهه‌ق به هاوڵاتییانی ئه‌و شاره‌و ڕاده‌ی خزمه‌ت گوزارییه‌کان هه‌بێت، ئیتر ئه‌وه هه‌ستیاری په‌رله‌مانتاره له جێ ی هه‌ستیاری خه‌ڵکی شار ده‌بێت به به‌رپرسیار له نێو هۆڵی پهرلهمانداو یه‌قه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی حکومه‌ت ڕاده‌وه‌شێنێت له پێناو مافی هاوشارییه‌کانی، ئه‌گه‌رچی حکومه‌تیش پێکهاته‌یه‌ک بێت له حیزب و لیسته‌که‌ی خۆی ئه‌و بێ ترس و دوودڵی ڕه‌خنه‌ی خۆی ئاراسته ده‌کات. لێره‌دا هه‌ست ده‌که‌یت ئه‌ندام په‌رله‌مان ئه‌وه‌نده‌ی به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتییانی شاره‌که‌ی لا مه‌به‌سته هی حیزبه‌که‌ی مه‌به‌ست نییه که ڕه‌نگه هه‌ر ڕه‌خنه‌و گازهندهیهکیش که ڕووبه‌ڕووی حکومه‌تی ده‌کاته‌وه هه‌ر بۆ نمونه له لایه‌ن که‌مته‌رخه‌می سیسته‌می په‌روه‌رده‌یی، باری خراپی هه‌ڵسوکه‌وتی مێرد منداڵان (ئه‌نتی سۆشیال بیههیڤی)، نه‌بونی یانه‌ی پێوییست بۆ ڕاهێنان و کات به سه‌ر بردن(ئهیتهتێنمێنت)، خراپی خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستی، زیاد بوونی ڕێژه‌ی تاوان و دابین نه‌کردنی هێزی پێویست وه‌ک پۆلیس بۆ ده‌سته‌به‌رکردنی ئاسایشێکی زیاتر و ئه‌مانه‌و چه‌ندان پرسیاری وا که ببنه هۆی دروست کردنی خاڵێکی ڕه‌ش له مێژوی حوکمڕانی حیزبه‌که‌یدا، ئه‌و پێش ئه‌وه‌ی ئه‌ندامی حیزب بێت نوێنه‌ری شاره‌که‌یه‌تی، به‌رپرسیاره له هه‌رچی ئه‌و که‌مو کورتییانه‌ی که ته‌نانه‌ت گه‌ر تاکه که‌سێک پێیه‌وه گیرۆده بێت، ئه‌و له هه‌ر کاتێکدا ده‌یه‌وێت ئامرازێک بێت به کار‌و به‌رپرسیاری خۆی هه‌ستێت، ئامرازێک بێت سه‌رجه‌م که‌مته‌رخه‌مییه‌کان له هۆڵی په‌رله‌ماندا بهێنێته زمان، چالاکانه له ڕێگه‌چاره‌یه‌ک بگه‌ڕێت تا وه‌ڵامی وویژدانی و ئه‌خلاقی و به‌رپرسیاری خۆی پێ بداته‌وه، بۆیه هه‌ر ئه‌م چالاکییانهشیان وای کردووه هه‌ندێک له‌و ئه‌ندام په‌رله‌مانانه له چه‌ندان سووڕی هه‌ڵبژاردندا دووباره له جێگای خۆیان بمێننه‌وه.
هۆڵی په‌رله‌مانی به‌ریتانیا هه‌موو هه‌فته‌یه‌ک جارێک سه‌رۆک وه‌زیرانی ووڵاته‌که‌یان ده‌خه‌نه به‌رده‌م پرسیاره‌کانیانه‌وه، ته‌نانه‌ت هه‌ندێک جار ده‌یخه‌نه به‌رده‌م پرسیارگه‌لێکه‌وه، که ڕه‌نگه سه‌باره‌ت به ئێمه زۆر ساده بن وه‌ک بۆ نمونه خراپی مامه‌ڵه(ئهبیوس)ی دایکێک یان باوکێک به‌رامبه‌ر منداڵێکیان، یان هه‌ر مامه‌ڵه‌یه‌کی خراپ له هه‌مبه‌ر هه‌ر تاکێک ده‌بینین له نێو چوارچێوه‌ی ئه‌رک و به‌رپرسیارێتی حکومه‌تدایه. به‌م شێوه‌یه که‌لتوری سیاسه‌تێکی وایان خوڵقاندووه که حکومه‌ت ده‌خاته پێش ته‌واوی وه‌زیفه‌و ئه‌رکه ناوخۆی و ده‌ره‌کییه‌کانیه‌وه که وا له که‌سی سیاسه‌تکار ده‌کات خۆی له به‌رده‌م وه‌زیفه‌یه‌کی زۆر قورس و جدیدا ببینێته‌وه، لێره‌دا مافی تاکو سنوردار کردنی ده‌سه‌ڵات وای کردووه ڕۆژ به ڕۆژ ئه‌رکی سیاسه‌تکار قورس تر بکات ئه‌مه سه‌ره‌ڕای ده‌ستکه‌وتێکی که‌می داهات به به‌راورد له گه‌ڵ سیاسه‌تکارانی ڕۆژهه‌ڵات که هه‌نێک جار ڕه‌نگه داهاتی ساڵێکیان بکاته داهاتی یه‌ک ڕۆژ، ئه‌مه له کاتێکدا به‌رده‌وام چاوی کامێرا‌و میدیاکانیان له دوایه که هێنده‌ی تر سیاسه‌تکارانی گورجوگۆڵ تر کردووه‌ته‌وه به پێچه‌وانه‌ی زۆر ناوچه‌ی ڕۆژهاڵات که سیاسییه‌کانی میدیای تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه که به‌رده‌وام له ماکیاج و جوانکاری ئاکاری سهرۆکهکانیاندان.
به‌م شێوه‌یه گه‌ر بێین و به‌راوردی په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ین له خراپترین شێوه‌یدا نه‌ک ئاماده نییه ببێته ئامرازێک بۆ گه‌یاندنی داخوازییه‌کانی جه‌ماوه‌ر بۆ نێو هۆڵی په‌رله‌مان، به‌ڵکو ئامرازێکه به ئاراسته‌ی داخوازی حیزب کار ده‌کات، حیزب وه‌کو ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که وێنه‌ی ده‌وڵه‌تێکی تۆتالیتاری بچوکی له ناو خۆیدا کێشاوه (که ئه‌مه بابه‌تێکه له کاتێکی تردا دێمه سه‌ری). به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی که ده‌شێ په‌رله‌مان جڵه‌وی حکومه‌ت بگرێ و ته‌واوی هه‌نگاوه‌کانی سنوردار بکات، هه‌روه‌ها هه‌ر هه‌نگاوێک که‌وا له به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا نییه پێویسته بیخاته ژێر پرسیاره‌وه، ڕێ نه‌دات به ئاره‌زوی خۆی سیاسه‌ت بکات، چونکه هه‌رچی ده‌سه‌ڵاتی دونیا هه‌یه ئه‌گه‌رچی خاوه‌نی پاشخانێکی سیاسی و ئه‌خلاقیش بێت ئه‌گه‌ر جڵه‌وی بۆ شل کرێت ئه‌وا ئاراسته‌ی سیاسه‌ت ده‌گۆڕێته سه‌ر سیاسه‌تێکی لائهخلاقی. ئه‌وه‌ی له ڕۆژی چوار شه‌مه ده‌نگیدا به تێپه‌ڕاندنی ده‌ستور په‌رله‌مانتار نه‌بوو، به‌ڵکو کۆبونه‌وه‌یه‌کی حیزبی بوو له هۆڵی په‌رله‌ماندا له سه‌ر په‌سه‌ند کردنی ده‌ستورێک که سێ له سه‌ر چواری گه‌ل نه‌یاندیوه، ئه‌گه‌ر دیبێتیان ئه‌وا له ده‌ستکاری چه‌ند بڕگه‌یه‌کی ئاگادار نین، که ده‌کرێت هه‌ندێک جار یه‌ک بڕگه‌ی ناته‌ندروستی ببێته هۆی پووچه‌ڵ کردنه‌وه‌ی هه‌رچی ماف و ئازادی بوون هه‌یه که له‌و بڕگه‌کانی تردا چه‌سپاوه.
لێره‌وه ئه‌و پرسیاره سه‌ر هه‌ڵده‌دات، ئایا حیزب بۆ په‌له‌ی کرد له ده‌ستور له کاتێکدا ڕقی په‌نگ خواردوی جه‌ماوه‌ر له به‌رامبه‌ر ئه‌م بڕیاره‌دا ده‌بینین، له کاتێکدا چه‌ندان ساڵه ده‌ستی ده‌ستی پێده‌که‌ن و زه‌مه‌نێکی گونجاوو له‌باریان په‌یدا نه‌کرد بۆ په‌سه‌ند نه‌کردنی. تۆ بێژی له‌و ماوه‌یه‌دا هێنده غه‌رقی گه‌نده‌ڵی و خۆشنوودی بوو بێتن به شێوه‌یه‌کی سه‌رمه‌ست بیریان چوبێت ده‌ستورێکی هه‌ڵپه‌سێراو هه‌یه، یان ترس له چه‌ند بڕگه‌یه‌کی که‌وا بڕێک زیاتر حکومه‌ت و سه‌رۆک و مافی هاوڵاتییه‌کان ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه، یان تو برێیت به کار برا بیت وه‌کو بانگه‌شه‌ی ههربژاردن، یان سه‌ره‌نجام ویستبێتیان له‌و ئانوساته‌دا به لادان و گۆڕینی چه‌ند بڕگه‌یه‌کی دڵی چه‌ند لایه‌نێک ڕازی بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگه‌کانیان به لای خۆیاندا ڕاکێشن؟!
هه‌ر سه‌باره‌ت به ده‌ستوریش جه‌نابی مه‌سعود بارزانی له چاوپێکه‌وتنی له گه‌ڵ هه‌ندێک ڕۆژنامه‌نوساندا ووتی "چ خراپییه‌ک له‌وه‌دایه که ده‌ستورێکی تایبه‌ت به هه‌رێمی کوردستان‌مان هه‌بێت؟" به‌ڵام ئێمه‌ش ده‌پرسین چ خراپییه‌ک له‌وه‌دایه که‌وا ڕاپرسی له سه‌ر ده‌ستور دوابخرێت بۆ ماوه‌یه‌ک دوای هه‌ڵبژاردن؟