
هه‌ر بژی بۆ گۆڕانت لیستی گۆڕان
هه‌مو سه‌ره‌تایه‌ك له هه‌مو بابه‌تێك‌و شتێك‌دا كه‌م‌و كورتی هه‌یه، ته‌نانه‌ت له دامه‌زراندی سه‌نته‌رێك تا سه‌رۆكێك، بۆ به‌ڕێوه‌بردنی هه‌مو سه‌ره‌تایه‌ك كه‌م‌و كورتی ده‌بێ تا خۆی ده‌گرێ، به‌ڵام لیستی گۆڕان له‌گه‌ڵ به‌یان كردنی خۆی گۆڕانی دروست كرد له هه‌ردو حیزبه سه‌ره‌كیه‌یكه‌ی كوردستان كه پارتی‌و یه‌كێتین، به‌درێژایی چه‌ندین ساڵه به‌تایبه‌ت،له‌ماوه‌ی ئه‌و 19ساڵه‌ی له دوای هه‌ڵبژاردنی یه‌كه‌می په‌رله‌مانی كوردستان له ساڵی 1992 كه دامه‌زراندنی یه‌كه‌م كابینه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم بوو، حوكم‌و ده‌سه‌ڵات له كوردستان په‌یڕه‌و ده‌كرێ، كه‌چی تا ئێستا ئه‌م دوو حیزبه نه‌یاتوانی یه‌ك بگرن‌و وه‌كو برا ئیش بۆ خزمه‌تی میلله‌ت بكه‌ن، ئه‌وه‌نده‌ی سه‌رقاڵی دابه‌شكردنی شار‌و شارۆچكه‌و مه‌نصه‌ب‌و كورسی بوون له نێوان خۆیاندا، دڵسۆزانی كوردستان‌و هه‌ژارانی كوردستان سه‌ره‌ڕای بینینی هه‌موو گه‌ندڵیه‌كان ئاواته‌خوازی یه‌كگرتنه‌وه‌ی ئه‌و دوو حیزبه‌بوون، به‌ڵام كادیرانی ناو حیزبه‌كان به‌رده‌وام خه‌ریكی جاسوسی كردن‌و پروپاگه‌نده كردن بوون بۆ شكانه‌وه‌ی یه‌كدی، داخی گرانم كه هه‌ردوو لا كوردن‌و خه‌ڵكی كوردستانن، هه‌ر شه‌ڕی براكوژی كۆمه‌ڵێ شه‌ڕی دیكه بوون وایان كرد نه‌ك عه‌ره‌ب‌و توركمان بگره كورده‌كه‌ش متمانه‌یان به سه‌رۆكایه‌تی كورد نه‌بێ‌و كوردیش هه‌رگیز شایسته‌ی وڵاتێكی سه‌ربه‌خۆ نه‌بێ، چونكه له ناخی سه‌رۆكه‌كان گه‌یشتوون‌و ده‌زانن ئه‌وان به چ ئاراسته‌یه‌كدا چه‌ندین ساڵه تا ئێستا هه‌نگاویان ناوه‌و چیان كردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی زۆر دڵخۆشكه‌ره له‌گه‌ڵ دروستبوونی لیستی گۆڕان پارتی‌و یه‌كێتی بوون به یه‌ك لیست‌و بانگه‌وازی ده‌نگدان بۆ یه‌كدی ده‌كه‌ن، ئای خودا ژیان به گۆڕانه‌وه چه‌ند جوانه، قه‌د له‌بڕوای هیچ كه‌سێكدا نه‌بوو لیستێك ببێته مایه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی پارتی‌و یه‌كێتی‌و مام جه‌لال‌و هه‌ڤاڵانی وه‌ك د. به‌رهه‌م‌و چه‌ندانی دی له‌سه‌ر مینبه‌ره‌كانه‌وه هاوار بكه‌ن‌و بڵێن ده‌نگ بده‌ن به مه‌سعود بارزانی، جارانیش ناوی مه‌سعودت بهێنایه یانی پارتی‌و پیاوی خائن‌و دۆستی به‌عس، ئێستائه‌م گۆڕانه هه‌ندێ جار دڵخۆشكه‌ره‌و هه‌ندێ جاریش ده‌بێته مایه‌ی گومان له لامان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا چه‌ندین ساڵه ئه‌م دوحیزبه بیركردنه‌وه‌ی پیریان‌و به عه‌قڵی پیرو ئیشیان به پیره‌كان ده‌كردو هه‌ر وه‌كو ئێستاش پیره‌كان ده‌هێننه سه‌ر شاشه بۆ پشتگیری كردن له لیستی كوردستانی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له لیستی گۆڕاندا هه‌یه‌و ئه‌وه‌ی لیستی گۆڕان كردی به عه‌قڵێكی تازه‌و له گه‌نجه‌وه ده‌ستی پێ كرد، چونكه دڵنیان له ئیش كردنی گه‌نج‌و گۆڕانی عه‌قڵی گه‌نج، ئا ئه‌مه‌یه گۆڕان، هه‌ر بژی لیستی گۆڕان هه‌ر بژی كه توانیت یه‌كه‌م هه‌نگاوی گۆڕانت له حیزبه‌كانه‌وه ده‌ست پێ بكه‌ی، ئه‌گه‌ر تۆ نه‌بویتایه هه‌رگیز پارتی‌و یه‌كێتی به یه‌ك لیست دانه‌ده‌به‌زین‌و بانگه‌وازیان بۆ یه‌كدی نه‌ده‌كرد هه‌ر بژیت بۆ گۆڕان