
نانیان مه‌بڕن، پڕۆتۆكۆڵ ببڕن..!!
كه‌ریم سمكۆ –چۆمان
Kerim_smko@yahoo.comئه‌گه‌ر بڕوانینه ده‌روازه‌ی سنووری نێوده‌وڵه‌تی حاجی ئۆمه‌ران بێگومان سودێكی پڕبایه‌خی هه‌یه له‌ڕووی ئابووری و بازرگانیه‌وه بۆ حكوومه‌تی هه‌رێم و كۆماری ئیسلامی ئێران، هه‌میشه ئه‌م خاڵه سنووریه بوه‌ته هۆكارێك بۆ بوژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری كوردستان و ناوچه‌كه، ئه‌مه‌ش له‌دوای ئه‌م په‌یوه‌ندیه به‌رده‌وامانه دێت كه حكوومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ وڵاتی ئێران بایه‌خی پێده‌دات. رۆژ له‌دوای رۆژیش ئه‌م خاڵه سنووریه جمووجۆڵی زیاتر به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت له هاورده‌كردنی ئۆتۆمبیلی كیلۆمه‌تر سفری مۆدێل به‌رز و هاورده‌كردنی كاڵای جۆراو جۆر و سوته‌مه‌نی به‌گشتی و…هتد. باڵه‌كایه‌تیش پشكی شێری به‌ركه‌وتووه له سوودی ئه‌م دهروازهیهو هاوڵاتیانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره زۆربه‌یان له‌م سنووره‌وه پاروه نانێك بۆ منداڵه‌كانیان دێننه‌وه ماڵ. به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگای نیگه‌رانیه هه‌میشه ئه‌و شۆفێرانه رووبه‌ڕووی كێشه ده‌بنه‌وه و لایه‌نی په‌یوه‌ندیداری لای خۆمان هه‌ره‌شه‌ی بڕینی ئه‌و كاسبیهیان لێ ده‌كه‌ن و له‌لای وڵاتی دووه‌میشه‌وه ئه‌وه باس ناكرێ. هه‌ر له گرتن و گاز پێداكردن به جه‌سته‌ی شۆفێران وه‌ك سزا و ده‌فته‌ر لێوه‌رگرتن له‌به‌رامبه‌ر سه‌رپێچیه‌كی ساده‌ش، قسه‌ی ناشرین و كێشه دروست كردن و ده‌مكوت كردن و ئه‌مانه‌ش له‌لایه‌كی دیكه. له‌م ماوه‌یه‌ش بۆ چه‌ندین جار شۆفێری لۆریه بارهه‌ڵگره‌كان ده‌ستیان كرده‌وه به مانگرتن و نه‌چوونه‌وه سه‌ر كار، ئه‌مه‌ش ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی له كه‌ناڵه راگه‌یاندنه‌كان لێكهوتهوه، ئه‌وان هۆكاری مانگرتنه‌كه ده‌گه‌ڕێننه‌وه بۆ په‌یڕه‌و كردنی سیسته‌می ترانزێت، ئاخر خۆ مه‌رجی سه‌ره‌كی بوونی سیسته‌می ترانزێت وه‌ك شاره‌زایه‌كی بواری ئابووری گوتی" ده‌بێت ئه‌و كاڵا‌و شمه‌كه‌ی به شێوه‌ی ترانزێت هاورده‌ی كوردستان ده‌كرێت نابێت له ئێرانه‌وه بێت، به‌ڵكو ده‌بێت ئه‌و باره‌ی كه به ترانزێت دێت خاكی وڵاتێك ببڕێت و دانه‌به‌زێت" ئاخر كه‌ی ئه‌وه ترانزێته؟ ئه‌مه به‌رنامه‌یه‌و پڕۆتۆكۆڵێكی نێوان چه‌ند كۆمپانیایهكهو به‌س، شۆفێرێك ده‌یگوت" ئه‌گه‌ر ئه‌و كاسبیهمان ببڕن، له‌وانه‌یه مه‌ترسی لێبكه‌وێته‌وه" ئاخر خۆ ئه‌و هاوڵاتیه راست ده‌كات، كه‌سێك به‌به‌رده‌م ماڵی تۆ تێبپه‌ڕێت و كاسبی تۆ ده‌ست به‌سه‌ردابگرێت و تۆش هیچ كارێك نه‌كه‌یت و لێتنهگهڕێن، دڵنیابن كاره‌ساتی لێده‌كه‌وێته‌وه و له‌وانه‌یه به‌ره‌و توند و تیژی بچێت. زۆرینه‌ی ئه‌و شۆفێرانه‌ی له‌م سنووره كارده‌كه‌ن هه‌موویان ماڵ و منداڵیان له ئه‌ستۆدایه‌و هه‌ر لۆریه‌ك دوو سێ خێزان به‌ڕێوه ده‌بات و به چه‌ند كه‌سێك لۆریه‌كیان هه‌یه كاری پێ ده‌كه‌ن. بۆچی لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار بۆ په‌یڕه‌و كردنی پرۆتۆكۆڵێك كێشه بۆ ئه‌م خێزانانه دروست ده‌كات؟ ئاخر هه‌ر له گه‌رمیان له‌به‌ر بێكاری بوو كه هاوڵاتیان ده‌ستیان له‌گه‌ڵ تیرۆر تێكه‌ڵ كردبوو وه‌ك كه له گۆڤارێك به‌دواداچوونی بۆ كرابوو هاوڵاتیه‌كی گه‌رمیان وتبووی" تیرۆر بۆته مۆدێل بۆیه له‌به‌ر بێكاری هه‌موو كه‌سێك ده‌یكات بۆ به‌ده‌ست هێنانی بڕه پاره‌یه‌ك" له رۆژنامه‌یه‌كی دیكه‌ش نووسرابوو" هاوڵاتیانی كه‌لار له‌به‌ر بێكاری هانا ده‌به‌نه به‌ر تیرۆر" ئه‌گه‌ر به عه‌قڵانه‌ش بیر بكه‌ینه‌وه باڵه‌كایه‌تی ناوچه‌یه‌كی سنووریه، ئایا بیر له‌وه نه‌كراوه‌ته‌وه هێزێكی سیاسی توندڕه‌و بێته سه‌ر سنووره‌كان و هاوڵاتیانی ئێره‌ش به‌مجۆره ده‌ستیان له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵ بكه‌ن بۆ بڕه پاره‌یه‌ك بۆ منداڵه‌كانیان؟ بۆچی به‌زۆر ده‌یانكه‌ن به دوژمن و به هه‌ڵسوكه‌وتی نابه‌جێ كاردانه‌وه‌ی نێگه‌تیڤیان هه‌بێت بۆ به‌رامبه‌ر؟ ئاخر هه‌میشه وڵاته‌كانی دراوسێ بۆ مه‌رامه گڵاوه‌كانیان و نانه‌وه‌ی كێشه له‌نێو ئه‌و كوردستانه‌ی ئێستا ئارامگه‌ی ئێراقه درێخیان نه‌كردووه، ئه‌ی ئه‌گه‌ر وه‌ك وڵاتی"پیرۆ" كه هاوڵاتیانیان بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایی خۆپیشاندانێكیان ئه‌نجامداو شه‌قامی سه‌ره‌كیان پڕ كردبوو له به‌رد و دار هه‌رچی دام و ده‌زگای میری هه‌بوو له ناوچه‌كه تێكیان شكاند! ئه‌ی ئه‌گه‌ر ئه‌وانیش ئه‌م هه‌ڵسوكه‌وته‌یان نواند؟ ئاخر له وڵاتێكی دیموكراسی ئه‌م كارانه ئه‌نجام ده‌درێن، چونكه رای به‌رامبه‌ریش به پۆزه‌تیڤ وه‌رده‌گیرێت بۆ چاره‌سه‌ر كردنی ئه‌و كێشهگهلانهی كه ڕووبه‌ڕووی هاوڵاتیان ده‌بنه‌وه. ده‌بوایه لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار چاره‌سه‌ری ئه‌م كێشانه به ئه‌ركی سه‌ر شانی خۆیان بزانن، نه‌وه‌ك وه‌كو به‌رپرسێكی باڵا له‌م ماوه‌یه وتبووی من 10 ته‌كسی كوردستان ده‌نێرم بۆ هێڵی حاجی ئۆمه‌ران-سۆران بۆ ئه‌وه‌ی نه‌فه‌ر بار بكه‌ن، تاكو ئه‌و كاسبیه‌ی هه‌یانه نانبڕی بكات !! لێره‌دا یه‌ك شت گرنگه كه لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ئه‌نجامی بدات: سیسته‌می ترانزێت ئه‌گه‌ر به هه‌موو مه‌رجه‌كانیه‌وه كاری پێده‌كرێت په‌یڕه‌و بكرێت، ئه‌گینا با له‌و خه‌ڵكه بگه‌ڕێن كاسبی خۆیان بكه‌ن و ماڵ و منداڵی خۆیان به‌خێو بكه‌ن، با بۆ به‌رژه‌وه‌ندی تاك و به‌ده‌ست هێنانی بازرگانی و كۆكردنه‌وه‌ی مادده و واژۆ كردنی پڕۆتۆكۆڵ نه‌بینه هۆكاری شێواندنی كۆمهڵگاو دوایی په‌شیمانی دادمان نادات، ئه‌و بازاره‌ی كه ئێسته ئه‌و شۆفێرانه باری لێ بار ده‌كه‌ن هه‌ر بمێنێت، بۆ ئه‌وه‌ی له هه‌موو لایه‌ك سه‌قامگیر بوونی كوردستان له ئه‌ستۆ بگرین و هه‌موو تاكێكی ئێمه هه‌ست به به‌رپرسیاریه‌تی بكات به‌رامبه‌ر به خاك و مه‌مله‌كه‌تی خۆی.